یەحیا سینوار (بەعەرەبی:يحيى السنوار؛ ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢ – ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)[٢] ڕێبەری سیاسی،خەباتکارێکی فەلەستینی و سەرۆکیحەماس بوو. ئەو لە ئابی ٢٠٢٤دا وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و لە شوباتی ٢٠١٧دا وەک ڕێبەری حەماس لەکەرتی غەززە ھەڵبژێردرا،[٣] لە ھەر دوو پۆستەکاندا جێگەیئیسماعیل ھەنییەی گرتەوە و ھەتا کاتیکوژرانی ئەو پۆستانەی پێبوو.[٤]
لە ساڵی ١٩٦٢ لەژێر دەسەڵاتیمیسر لە کەمپی پەنابەرانی خان یوونس لەغەززە لە دایکبووە، خێزانەکەی لەشەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئەلمەجدال عەسقەلان دەرکراون یان ھەڵاتوون. خوێندنی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە تەواو کردووە و لەوێ بڕوانامەیبەکالۆریۆسی لە خوێندنیعەرەبی وەرگرتووە.[٥]
بەھۆی ڕێکخستنی ڕفاندن و کوشتنی دوو سەربازی ئیسرائیلی و چوار فەلەستینی کە بە ھاوکار دەزانران، لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەنئیسرائیلەوە چوار سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا، لەو ژمارەیەش ٢٢ ساڵ تا ئازادکردنی لەنێو ١٠٢٦ کەسی دیکەدا لە ئاڵوگۆڕێکی دیل بۆ سەربازی ئیسرائیلیگیلعاد شەلیت لە ساڵی ٢٠١١دا بەسەر برد. سینوار یەکێک بوو لە ھاودامەزرێنەرانی دەزگای ئەمنی حەماس. لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک سەرۆکی حەماس ھەڵبژێردرا، و بانگەشەی کرد کە ساڵی دواتر «بەرخۆدانی ئاشتیانە و جەماوەری» بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ھەڵوێستێک کە دواتر وازی لێھێنرا. ئەو لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤، لەدوایتیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە لەتاران، وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس ھەڵبژێردرا و ھەتا ئەو کاتەی لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لەلایەن ئیسرائیلەوەکوژرا ئەو پۆستەی پێبوو.
لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سینوار، ڕێبەری فەلەستین، پێی وابوو کە شکاندنی داگیرکاری تەنھا بە نەھێشتنی ھەموو ئامرازەکانی بە بریکار و سیخوڕەوە بەدی دێت. سینوار لەو کاتەدا چەند بیرۆکەیەکی بۆ شێخئەحمەد یاسین پێشنیاز کرد کە لایەنی ئەمنی بەرخۆدان بەھێزتر بکات، دیارترینیان دامەزراندنی دەزگای ئاسایش و تەبلیغی مەجد بوو، کە مامەڵە لەگەڵ فایلەکانی ئاسایشی ناوخۆدا دەکرد. پاشان سینوار توانی سەرکردایەتی کۆمەڵێک کادیری ئەمنی بکات و شوێنپێی ژمارەیەک بریکار بگرێت کە بۆ ئیسرائیل کاریان دەکرد، "دەزگای مەجد" دواتر بوو بە یەکەم ناوک بۆ دامەزراندنی سیستەمی ئاسایشی ناوخۆی حەماس، و ڕۆڵی حەماس، جگە لە بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بریکارەکانی ئیسرائیل، بوو بە شوێنپێھەڵگرتنی شوێنەواری ئەفسەرانی ھەواڵگری و خودی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل.
- یەکەم ئەزموونی دەستگیرکردنی سینوار لە ساڵی ١٩٨٢ بوو، ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار مانگ لە دەستبەسەری ئیداریدا ھێشتیانەوە.
- ساڵی ١٩٨٥ دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دامەزراندنی دەزگای ئەمنیی حەماس کە بە "مەجد" ناسراوە، بۆ ماوەی ھەشت مانگ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.
- ساڵی ١٩٨٨ دیسان سینوار دەستگیرکرایەوە و بە چوار سزای ھەتاھەتایی سزادرا. دوای ئەوەی تۆمەتی پەیوەندیدار بە دامەزراندنی ئامێرێکی ئەمنی و بەشداریکردن لە دامەزراندنی یەکەم ئامێری سەربازیی بزووتنەوەکە کە بە "موجاھیدینی فەلەستینی" ناسرابوو، خرایە پاڵ.
- سینوار لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی گرێبەستێکی "دڵسۆزی ئازادەکان" لەگەڵ زیاتر لە ھەزار زیندانی فەلەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی سەربازی ئیسرائیلیگیلعاد شەلیت ئازادکرا.
- دوای ئازادبوونی لە زیندان، سینوار لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکەدا کرد، و دواتر ئەندامێتی لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەدا بەدەستھێنا، ھەروەھا بەرپرسیارێتی سەرپەرشتیکردنی ئامێری سەربازیکەتیبەکانی عیزەددین قەسامی لە ئەستۆ گرت.
لە ماوەی ساڵانی زیندانی کردنیدا، سینوار چاودێری کۆمەڵگەی ئیسرائیلی دەکرد، بەردەوام شوێنکەوتووی ئەو شتانە بووە کە لە میدیای عیبریدا بڵاودەکرانەوە، ھەروەھا چەندین لێکۆڵینەوەی خوێندەوە کە بەزمانی عیبری نووسرابوون و باسیان لە بارودۆخی ناوخۆیی ئیسرائیل کردووە، کە زۆر ڕەنگدانەوەی لەسەر شێواز و مامەڵەکانی بووە لەگەڵ کۆمەڵگەیئیسرائیل. ھەروەھا سینوار بووە یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماس چەند کاتژمێرێک قسەی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان کردووە و "ئاڵوودەی کەناڵە ئیسرائیلییەکان بووە"، وەک بەرپرسێکی باڵای پێشووی دەزگای زیندانەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە لە زیندانەکەیدا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤، سینوار ڕۆمانێکی بە ناوی (دڕک و مێخەک) بڵاوکردەوە کە واقیعی فەلەستینی لە سەردەمی پاشەکشەی ساڵی ١٩٦٧ تا سەرەتای ڕاپەڕینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٠دا وێنا دەکات.[٦]
ڤیدیۆیەک کە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلییەوە گیراوە، یەحیا سینوار پێش مردنی بە برینداری نیشان دەدات کە لەسەر مۆبڵێک دانیشتووە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و ئامێری ئەمنی گشتی ڕایان گەیاند کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا سینوار لەنێو ئەو سێ کەسە دایە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە غەززە کوژراون کە ڕۆژی پێشوو ڕوویدا، ھەرچەندە نە ئیسرائیل و نەحەماس ھیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمییان نەکردووە. سەربازانی ئیسرائیل کە لێکۆڵینەوەیان لە ھێرشێک بۆ سەر ئەندامانی حەماس دەکرد، تەرمێکیان دۆزییەوە کە لە سینوار دەچێت و نموونەی دی ئێن ئەی کۆکرایەوە. بەپێی ڕادیۆیکان، تەرمی سینوار و ھاوکارەکانی بە پارە و چەک و ناسنامەی ساختە دۆزراونەتەوە.
ئیسرائیل لەڕێگەی شیکاریدی ئێن ئەیەوە پشتڕاستی کردەوە کە سینوار ڕۆژێک پێشتر لە غەززە لەکاتی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کوژراوە. پۆلیسی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە، تەرمی ئەو کەسە لەگەڵ تۆماری ددان و پەنجەمۆرەکانی سینواردا دەگونجێت.بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند، مردنی سینوار سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بەبێ حووکمڕانی حەماس بەسەر غەززەدا، و داوای لە خەڵکیغەززە کرد کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ ڕزگاربوون لە ستەمکارییەکەی، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی بارمتەیان گرتووە ئەگەر خۆیان ڕادەست بکەن و ئازادیان بکەن، ڕزگاریان دەبێت.