Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

کۆڵۆمبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڵۆمبیا
بەئیسپانی: República de Colombia
بەشێکە لەئەمریکای لاتینی،ئەمریکای باشوور،Ibero-America
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨١٠
ناو بە زمانی فەرمیColombia
نەژادMestizo Colombian،White Colombians،Afro-Colombians،indigenous peoples in Colombia،نرخی نەزانراو
ناونراوە لەدوایکریستۆفەر کۆڵومبس
زمانی فەرمیزمانی ئیسپانی
سروودی نیشتمانیNational Anthem of Colombia
CultureColombian culture
کیشوەرئەمریکای باشوور
وڵاتکۆڵۆمبیا
پایتەختبۆگۆتا
ناوچەی کاتیUTC−05:00،America/Bogota
ناوچەی جوگرافیHispanic America
پۆتانی شوێن٤°٠′٠″N ٧٣°١٥′٠″W
Coordinates of easternmost point١°١٣′٤٤″N ٦٦°٥١′٤″W
Coordinates of northernmost point١٣°٢٢′٤٨″N ٨١°٢٢′١٢″W
Coordinates of southernmost point٤°١٣′٥٤″S ٦٩°٥٦′٥٣″W
Coordinates of westernmost point١٢°٣٥′٠″N ٨١°٤٢′٠″W
بەرزترین خاڵPico Cristóbal Colón،Pico Cristóbal Colón
نزمترین خاڵئۆقیانووسی ئارام
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتکۆمار
پۆستی سەرۆکی دەوڵەتPresident of Colombia
سەرۆکی حکوومەتGustavo Petro
نووسینگەی بەڕێوەبردنPresident of Colombia
سەرۆکGustavo Petro
دەستەی جێبەجێکردنGovernment of Colombia
ئەنجومەنی یاسادانەرCongress of Colombia
Central bankBanco de la República
دانیشتووان٥٢٬٣٢١٬١٥٢
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٢٣ مەتر
دراوpeso
خاکی ھاوشێوەAmerica/Bogota
Driving sideright
Electrical plug typeNEMA 1-15،NEMA 5-15
جێگەی دەگرێتەوەUnited States of Colombia،Mosquitia
خەڵاتەکانThe Economist country of the year
ڕووبەر١٬١٤١٬٧٤٨±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://www.gov.co/
ھاشتاگColombia
پاوانی ئینتەرنێتی.co
وەسفی ئاڵاflag of Colombia
وەسفی نیشانCosta oficina Armando oficina Colombiana
جوگرافیای ئەم بابەتەgeography of Colombia
‎most populous urban areaبۆگۆتا
ئابووری بابەتeconomy of Colombia
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Colombia
کۆدی مۆبایلی وڵات732
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+57
Emergency phone number123
GS1 country code770-771
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلCO
Maritime identification digits730
Map
ئاڵای کۆلۆمبیا

کۆلۆمبیا، بە فەرمیکۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانیئیسپانی:República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەریئەمریکا. پایتەختەکەیبۆگۆتایە. دانیشتووانەکەی نزیکەی ٥١ ملیۆن کەسن.پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە وڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە وبەڕازیل وپێروو وئیکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە. کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردووئۆقیانوسی ئارام وئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە.٥٨٪ ی لە ڕەگەزی تێکەڵاو و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪یڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکاوو،مۆز، پەموو،برنج و قامیش. تەختە و دار و مەڕ و ماڵاتیش ھەناردە دەکات. لەدوایبەڕازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانیقاوەدا. زمانی فەرمیئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئیسپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.

بنەڕەتی ناو

[دەستکاری]

ناوی کۆلۆمبیا بریتیییە لە کۆتا وشەی لێکۆڵەریئیتاڵیکریستۆفەر کۆڵومبسبەئیتالی:Cristoforo Colombo. پێشنیاری کردووە شۆڕشگێری فەنزوێلیفرانسیسکۆ دی میراندا واتەجیھانی نوێ، بەتایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتیئیسپانی وبورتوگالییەکان. ئەم ناوە دانیپێدانرا لەلایەن کۆماری کۆلۆمبیا ساڵی ١٨١٩ ئەوکات پێکھاتبوو لە زەویییەکانیگرانادای نوێ کە لەژێر دەسەڵاتی تاجی ئیسپانی بوو ئێستا ناودەنرێت بە: (کۆلۆمبیا،پەنەما،ڤەنزوێلا،ئەکوادۆر، باشووری ڕۆژاوای بەڕازیل).

مێژوو

[دەستکاری]

دەسەڵاتی ئیسپانی

[دەستکاری]

ھێرشی سوپای بەریتانی بەسەرکردایەتی ئەدمیڕاڵئێدوارد فیرنون وکارتاخینا دی ئەندیاس. ئەو جەنگەی شکستێکی گەورەی بە سوپای دەریایی بەریتانیا گەیاند لە جەنگی ئەزن چەنگیز.

لێکۆڵەرە ئیسپانیییەکان بە سەرکردایەتیڕۆدیگو دی باستیداس یەکەم گەشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەنارەکانیدەریایی کاری بی ساڵی ١٥٠٠. گەشتی دەریاییکریستۆفەر کۆڵۆمبس نزیک لە دەریایی کاری بی ساڵی ١٥٠٢. لە ساڵی ١٥٠٨فاسکۆ نونیز دی بالبیۆ دەستیکرد دەستبەسەرداگرتنی ڕێگای ناوچەی ئەورابا؛ و لە ساڵی ١٥١٣ یەکەم ئەورووپی بوودەریایی ھێمن ببینێت و ناوی نا Mar del Sur (دەریایی باشوور) و سەرنجی ئیسپانییەکان ڕادەکێشێت بۆپیرۆ وچیلی.

گەیشتألونسو دی أوخیداشبە جزیرة جواخیرا ساڵی ١٥٠٠. وسانتا مارتا یان دروست کرد لە ساڵی ١٥٢٥، وکارتاھینا ساڵی ١٥٣٣. لە ساڵی ١٥٣٥، بە ڕابەرایەتیگۆنزالۆ خیمینیز دی کیسادا گەشتێک بۆ لێکۆلینەوە لە ناوچەکانی ناوەوە، و شاری «گرانادای نوێ»، یان دروست کرد ئەو ناوە دواتر گۆڕدرا بۆ «سانتا فی».

خەڵکی ناوچەی کاری بی، خەڵکە ڕەسەنەکانی کۆلۆمبیا، تووشی کەمی ژمارەی دانیشتووان بوونەتەوە بەھۆی ھێرشی ئیسپانیییەکان و ئەو نەخۆشیانەی کە ئەورووپیییەکان ھەڵیان گرتبوو لە کۆلۆمبیا بڵاوبووەتەوە. لە سەدەی شازدەھەمدا ئەورووپیییەکان دەستیان کردووە بە ھێنانی کۆیلە لە ئەفریقاوە بۆ ناوچەکە.

ئیسپانییەکان بە درێژایی کەناری دەریایی باشووری کۆلۆمبیای نوێ لەسەدەی شازدەھەمدا نیشتەجێبوون، بەڵام یەکەم جێگیرگەی بەردەوامیان لە سانتا مارتا بوو ئەوکات ناوچەی سانتا ماریا دروست نەبوو تا ساڵی ١٥٢٥. لە ساڵی ١٥٤٩ دا شاری بۆگوتا وەکو پایتەخت دەستنیشان کرا.

نووسراوی پادشایەتیی ساڵی ١٧١٣ لەسەر یاسایەتیبالینکۆ دی سان باسیلیۆ، ئەو کۆیلانە دروستیان کرد کە ڕایان کردبوو لەسەدەی پازدەھەم. کۆیلەکان ڕایان کرد بۆ دارستانەکانیدەریایی کاری بی. سوپای ئیسپانی نەیان توانی بیانگرن بۆیە وازیان لێھێنان، بەو ھۆیەوە یەکەم ناوچەی ئازاد لە ھەردوو ئەمریکیییەکە دروست بوو. سەرۆکیان بینکۆس بایۆھۆ بوو، لەدایکبووە لە بایۆھۆ،غینیا بیساو،ڕۆژاوای ئەفریقیا. ڕای گەیاندڕێکخراوی یۆنسکۆ بالینکو دی سان باسیلیو ساڵی ٢٠٠٥شاکاری مێژووی زارەکی  دەستلێنەدراوی بێ لایەن.[١]

ئایین

[دەستکاری]

لە کۆڵۆمبیا ئازادی ئایین وەک مافێکی بنەڕەتی ناسێنراوە، بەڵام ئۆرگانە دەستوورییەکان ھەمیشە توانای زامنکردنی بیروباوەڕی ئایینییان نییە. ئایینی باڵادەست ئایینی مەسیحییە، زیاتر لە ٩٠٪ لە دانیشتووان بڕوایان بە مەسیحییە[٢] و زۆربەی زۆریان (لە نێوان ٨١٪ و ٩٠٪) ئەوان لەرۆم کاسۆلیک. نزیکەی ١٪ لە کۆلۆمبییەکان بڕوایان بە ئایینە ڕەسەنەکانی خۆیان ھەیە و کەمتر لە ١٪ بڕوایان بە یەھودی ئیسلام و ھیندۆسی، و بووزی؛ و لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەی ٦٠٪ لە بەژداربوان لە گەڕان گوتویانە ئەوان بەردەوام نەبوون لە بیروباوەڕی کاسۆلیکییەکانیان.[٣]

وەکو وڵاتەکانیئەمیرکای لاتین کۆلۆمبیا زیادبوێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی شوێنکەوتووانیپرۆتستانت بەرەو ھەڵچوونە، زۆربەیان خوایان گۆریوە بۆالکاثولیکیة بۆ پرۆتستانت. ئێستابرۆتستانت لە نێوان ١٠ بۆ ١٣٪خەڵکی کۆلۆمبیا (بەراورد ٣٬٥٪ لە ساڵی 1965)[٤] ھەتا ئێستا کۆڵۆمبییەکان وڵاتێکی کاسۆلیکی ڕۆمانییە لە ڕێگای ژمارە تاقیکراوەکان، دەستووری کۆلۆمبی ساڵی ١٩٩١ لەناو ئازادی و یەکسانی لە نێوان بیروڕا و ئایینە جیاوازەکان.[٥] ئەمڕۆ کرانەوەیەکی زۆر ھەیە لەسەر ھەمەجۆری بیروڕا یەکێک لەوانەملحد بێ ئایین.

ژمارەی دانیشتووان

[دەستکاری]

نزیکەی ٤٦ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٨ بوونی ھەبووە، ئەمڕۆ لە ٥١ ملیۆن تێپەڕی کردووە. کۆلۆمبیا سێیەم وڵاتە لە دانیشتووان لەئەمریکای لاتین، دوایبەڕازیل ومەکسیک؛ و دووەم زۆرترین وڵاتە لە قسەکردن بەزمانی ئیسپانی لە جیھاندا دوای مەکسیک. لە سەرەتایسەدەی بیستەم ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا نزیکەی ٤ ملیۆن کەس بووە. ژمارەی دانیشتووان زیاتر بووە بە تێکڕای ١٬٩٪ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ و ٢٠٠٥، و پێشبینی دەکرێت کەم ببێتەوە بۆ ١٬٢٪ لە ئایندەدا؛ و پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا بگاتە ٥٢ ملیۆن لە ساڵی ٢٠٢٥ لە کۆلۆمبیا. لە ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٠٪ لە دانیشتووان تەمەنیان نزیکەی ١٥ ساڵ بوو، بەراورد بە ٥٬١٪ تەنھا تەمەنیان نزیکەی ٦٥ و زیاتر بووە.

و ژمارەی دانیشتووان پێکەوەن لە بەرزایییەکانیئەندیز و لەسەر درێژی کەناریدەریای کاری بی. بەرێوبەرایەتیییەکانی ناوچە نزمەکانی ڕۆژھەڵات، کە ٥٤٪ لە ڕووبەری کۆلۆمبیا پێکدێنێت، کەمتر لە ٣٪ لە دانیشتووان و چری کەسێک کەمترە لە یەک کەس لە ھەر کیلومەترێکی چوارگۆشە (دووکەس لە ھەر میلێکی چوارگۆشە). کۆمەڵگەی گوندنشین، و ڕۆشتن بۆ شوێنە شارستانییەکان زۆر قورسبووە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، و کۆلۆمبیا ئێستا یەکێکە لە زۆرترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتووان لەئەمریکای لاتین. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان زیادی کردووە لە ٣١٪ بووە لە ١٩٣٨ و ٦٠٪ لە ساڵی ١٩٧٥، و بە ھاتنی ساڵی ٢٠٠٥ ئەم ژمارە گەیشتە ٧٢٫٧٪. و ژمارە دانیشتووانی بۆگوتا تەنھا لە نێوان زیاتر لە ٣٠٠٬٠٠٠ لە ساڵی ١٩٣٨، بۆ نزیکەی ٨ ملیۆن لە ئەمڕۆدا. کۆلۆمبیا زۆرترین ژمارەی خەڵکێ ھەژاری ھەیە لە جیھاندا و لە ناوخۆی وڵاتدا.

ناوەڕاستی تەمەنی پێشبینی کراو ٧٤٫٧٩ ساڵە، و ئاماری مردن ١٥٫٩٢ بۆ ھەر ھەزارێک. ٩٣٫٤٪ لە کۆلۆمبییەکان دەتوانن بخوێننەوە و بنوسن و حکوومەت ٧٫٣٪ لە داھاتەکەی تەرخاندەکات بۆ خوێندن.

و کۆلۆمبیا چەقی سێیەم داگیردەکات لەجیھاندا لەنیشانەی ھەسارەی بەختەوەریدا.

زیاتر لە ٩٩٫٢٪ لە کۆلۆمبییەکان بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن، ھەروەھا ٦٥ زمان لەھندییە سوورەکان، ٢ زمانی کریوول و زمانی ڕوومی لە وڵات.زمانی ئینگلیزی پێناسەیەکی فەرمی لە سان ئەندریس ھەیە، و لە بروفیدنسیا و سانتا کاتالینا جزر.

زۆربەی زۆری کۆلۆمبییەکان بە ئیسپانی قسە دەکەن، بەڵام لە کۆی گشتی ١٠١ زمانی کۆلۆمبی لە بنکەی داتاکانی ئەسنولوغ؛ و تۆمار کراوە باشترین خەمڵاندن ٧٠ زمان قسەی پێدەکرێت لە وڵات. ھەندێکیان دەگەرێنەوە بۆ خێزانەکانی Chibchan و Cariban. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠٬٠٠٠ کەس بەم زمانە دەدوێن.

مێژووی ڕامیاری

[دەستکاری]

کۆڵۆمبیا بەھۆیشۆڕشی بۆلیڤارەوە لە ١٨٢٩دا کۆماری دامەزراند، ئەو کاتە کۆڵۆمبیای مەزن دامەزرا، کە کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری گرتبووە خۆی. پاش ئەوە دووچاری زنجیرەیەک جەنگی ناوخۆی و شۆرش و کودەتای سەربازی بوو لە ١٨٣٠دا ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری لێ جیا بووەوە، لە ١٩٠٣ دا بەھۆی ھەڵکەندنی کەناڵی پەنەماوە پەنەماشی لێ جیابووەوە، ١٩٣١ لەگەڵ پێروودا لەسەر سنوورەکانی نێوانیان بە شەڕ ھاتن تاکو کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتە نێوانیانەوە پاشان لە ساڵەکانی پەنجاو شەستەکاندایشدا بەھۆی ڕودانی چەند کودەتاوە بارودۆخەکەی ھەروا مایەوە، تاکو ئارام بووەوە، کۆلۆمبیا لە ١٩٤٥ وەک ئەندامێک لە نەتەوەیە کگرتووەکان وەرگیرا.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. The Cultural Space of Palenque de San Basilio. Unesco.org. Retrieved on 14 May 2012.4 August 2016[Date mismatch] لەوەیبەک مەشینئەرشیڤ کراوە.
  2. داڕێژە:استشھاد ویب
  3. International Religious Freedom Report 2005, by the Bureau of Democracy, Human Rights, and Labor, U.S. Department of State, 8 November 2005.19 January 2012[Date mismatch] لەوەیبەک مەشینئەرشیڤ کراوە.
  4. Colombia. State.gov. Retrieved on 14 May 2012.19 January 2012[Date mismatch] لەوەیبەک مەشینئەرشیڤ کراوە.
  5. Constitution of Colombia, 1991 (Article 19)24 October 2006[Date mismatch] لەوەیبەک مەشینئەرشیڤ کراوە.
Stub iconئەم وتارەکۆلکەیەکە. دەتوانیت بەفراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.
دەوڵەتە سەربەخۆکان
ناوچە ناسەربەخۆکان و
دیکەی ناوچەکان
دانمارک
فەڕەنسا
ھۆڵەندا
شانشینی یەکگرتوو
وڵاتە یەکگرتووەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەکۆڵۆمبیا تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=کۆڵۆمبیا&oldid=1463840»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp