ڕۆژنامەوانێک لەکاتی ئامادەکردنی ھەواڵڕۆژنامەوان یانڕۆژنامەنووس بە کەسێک دەگوترێت کە کاریڕۆژنامەوانی بێت، کەسێک کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکانزانیاری کۆدەکاتەوە و دواتر پەخش دەکات.
ھەواڵنێرانیش بە ڕۆژنامەوان دەژمێردرێن. پیشەی ئەوان بریتییە لە دروستکردنیڕاپۆرت وبڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە لەڕۆژنامەکان،تەلەڤیزیۆن،ڕادیۆ،گۆڤارەکان،بەڵگەفیلم یانئینتەرنێتدا. ھەوڵنێران دەبێ بۆ کارەکەیانسەرچاوە بدۆزنەوە، ڕاپۆرتەکانیان دەکرێوتنی یاننووسینی بێ و بە ھیچ شێوە ناشێ لایەنگرانە و ئاراستەدار بێ.
جگە لە ھەواڵنێر، جۆریکی تری ڕۆژنامەوانمان ھەیە کە پێی دەوترێستووننووس. ستووننووس ئەو ڕۆژنامەوانەیە کە نووسراوەکانی ڕێک ھەر چەند وەخت جارێک لە ڕۆژنامە یان گۆڤارێکدا بڵاو دەبێتەوە.
گەلەک پیشەی تر ھەن لە ڕۆژنامەگەریدا کە دەکرێ مرۆڤ بە ڕۆژنامەوانیان بزانێ، وەکوو: داڕێژەری لاپەڕە، ھونەرمەندی گرافیست، وێنەگر، و ھتد.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
ڕۆژنامەوان تێدایە.