Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

ڕۆمای کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەئاماژە بە ھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە بەزیادکردنی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکانئەم وتارە باشتر بکە. لەوانەیە دەقە بێسەرچاوەکان تووشی بەربەرەکانێ ببنەوە ولابرێن.
دۆزینەوەی سەرچاوە: "ڕۆمای کۆن"  ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر
(فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی لە فراوانترین ئاستییدا

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی، زاراوەیەکە بەو قۆناغە ئەوترێت کۆماری ڕۆمانیا حوکمیڕۆمای ئەکرد، بەروە پێش چوونێک بوو لە دەسەڵاتی سیاسی ڕۆمادا، ماوەی حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆما لەو ماوەیەدا بە دیکتاتۆری ناسراوە، مێژوویەکی دیاریکراو نییە بۆ بوونیڕۆما لە کۆمارەوە بە ئیمپڕاتۆرییەت، بەڵام ئەتوانرێت سەرەتای ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بە سەرەتای دانانی یولیووس قەیسەر دابنرێت لە ساڵی ٤٤پ. ز.

بیرۆکی دابەشبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە دەستی پێکرد لە کۆتاییەکانی سەدەی سێ لەلایەن دیۆکلتیانوس لە ساڵی ٢٨٦ز،ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی کە بەشی ڕۆژئاوایی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ئەگرتەوە، بەشەکەی تری ناسرابوو بەئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، لەمڕۆدا ناسراوە بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی.

تیۆدۆسیوسی یەکەم (کە بە مەزن ناسرابوو) ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دابەشکرد بۆ دوو کوڕەکەی، ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بۆ ئارکادیووسی کوڕی پایتەختەکەیقوستەنتینیە بێت، و ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بۆ ھونۆریوسی کوڕی و پایتەختەکەیمیلانۆ بێت.

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەڕۆمای کۆن تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=ڕۆمای_کۆن&oldid=1111680»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp