Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

چەشنی فیلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیلمە ڕۆژاواییەکان ئەوانەن کە "لە ڕۆژاوای ئەمریکادا جێگیرکراون کە خەبات و لەناوچوونی سنووری نوێ بەرجەستە دەکەن".  لە وێنەکەدا:کلینت ئیستوود لە فیلمی سپاگێتی وێستەرنبۆ مستێک دۆلار (١٩٦٤)

ژانەری فیلم یانچەشنی فیلم (بەئینگلیزی:Film Genre) بەکاردێت بۆ پۆلێنکردنی فیلمەکان بە پشتبەستن بە لێکچوونە بابەتییەکان و ئەو چیرۆکەی کە فیلمەکە لەسەری دامەزراوە.[١] زۆربەی بیرۆکەکان سەبارەت بە ژانەری فیلمەکان لە چەمکەکانی ڕەخنەی ژانەری ئەدەبی وەرگیراون. سەبارەت بە پرسی ژانەر لە دەقی ئەدەبیدا، ڕێگەی جیاواز ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ژانەر و پێناسەکردن و پۆلێنکردنیان. جگە لە جیاوازی سەرەکی نێوان ژانەری دۆکیۆمێنتاری و خەیاڵی لە فیلمدا، دەتوانرێت ژانەر بەسەر جۆرەکانی تریشدا دابەش بکرێت.[٢] باری کیس گرانت لە کتێبی «ژانەرە سینەمایییەکان» دا دەنووسێت: «ژانەری فیلم، بە سادەیی، فیلمی بازرگانی درێژخایەنن کە چیرۆکی ئاشنا لەگەڵ کارەکتەرە ئاشناکان و لە دۆخە ئاشناکاندا لە ڕێگەی دووبارەکردنەوە و ھەمەچەشنکردنەوە دەگێڕنەوە».[٣] ڕافایل مون جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژانری سینەما چەمکێکی ئاشنایە بۆ ھەموو بینەران کە دەیانەوێت فیلمە دڵخوازەکانیان ھەڵبژێرن، فیلمێک بە چەند وشەیەک بۆ ھاوڕێیەکیان وەسف بکەن، یان چەند زنجیرە فیلمێک کە تایبەتمەندی ھاوبەشیان ھەیە دەستنیشان بکەن، تایبەتمەندیان دابنێن و جیایان بکەنەوە. ستوارت وایتیلا ژانەری سەرگەرمی بە شێوەیەک پێناسە دەکات کە بە شەڕی کۆتایی نێوان چاکە و خراپە کۆتایی دێت. ئەم شەڕە پرسی سەرەکی ژانەرە. ئەو ژانری دراما وەک شتێکی تر جگە لە کات بەسەربردنێکی پاک، جیاواز لە ژانەرەکانی تر دەبینێت و دەڵێت: "ئێمە دراما بەکاردەھێنین بۆ سەیرکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانمان ھەیە (توندوتیژی،ڕەگەزپەرستی، پیسبوونی ھەوا، مافی کرێکاران و ھتد)". لە دراماکەدا دوو ماف لە دژی یەکتر وەستاون. یەکێک لە نموونەکانی ژانەری دراما بریتییە لە فیلمیسەرۆک خێزان.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

چەند ژانەرێکی فیلم

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەچەشنی فیلم تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=چەشنی_فیلم&oldid=1176945»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp