لە بنەڕەتدا، دانیشتووانی ڕەسەنی چیلی لە نەتەوە ھیندییە ئەمریکییەکانن، بەڵام دوای شاڵاوی ئیسپانییەکان و لەشکرکێشییان بۆ ناوچەکە لەگەڵ دانیشتووانەکەی تێکەڵ بوون؛ نەوەیەکی نوێ و جیاواز دروست بوو کە بە مەستیزۆ دەناسرێن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان، مەستیزۆ ٦٥٪ دانیشتووانی چیلی پێک دێنن، چارەکێکی دانیشتووانی لە ڕەگەزە ئەورووپییەکانن (ئیسپانییەکان) و ٥٪ دانیشتووانەکەی لە ھیندییە سوورەکانی ئەمریکان؛ زۆرینەی ئەم دانیشتووانە لە دەوروبەری شارەکان نیشتەجێن، بەتایبەت پایتەخت و ناوەڕاستی وڵات.
نەژادی میللەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە چیلی
[دەستکاری]لە سەدەکانی نۆزدەھەم و بیستەم، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی عێراق، سووریا، لوبنان، و میسر کۆچیان کرد بۆ ئەورووپا و لەوێشەوە بۆ چیلی، بەتایبەت کریستیانەکان؛ ئەمیش بەھۆی ستەمی عوسمانییەکانەوە بوو بەرامبەر کریستیانەکان و ناچاربوونیان بە دانانی باچ بە ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی. گەلێک لەم کۆچەرییانە لە بەڕازیل، ئەرژەنتین، چیلی، پێروو نیشتەجێ بوون، و تاوەکوو ئەمڕۆ ماونەتەوە. لەناو کوردەکانیش یەزیدییەکان بەھۆی ڕەشبگیرییان بەرامبەریان ناچاربوون کوردستان جێبێڵن و ڕوو بکەنە ئەو ھەرێمانەی لەژێر داگیرکاریی ئیسپانییەکان بوون. لەناو تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییەکان بە ٢٥ ملیۆن کەس ھەژمار دەکرێن، ١٠ ملیۆن تەنھا لە بەڕازیل دەژین.
لە کەسایەتییە ھەرە بەناوبانگەکانی چیلی کە بە نەژادخەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوینن:
- پاپلۆ سەعید، گەورە کریستیانی سانتیاگۆ (بە نەژاد فەڵەستینییە)
- خۆسییە سەعید، لە گەورە ڕێبەرانی کرێکاران، و خاوەنی گەورەترین ھاوبەشگای گەشەپێدانی خانووبەرەیە. (بە نەژاد فەڵەستینییە)
- ئەڕتۆرۆ سالح گەسانی؛ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی چیلی بۆ تۆپی پێ لە ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٣. (بە نەژاد فەڵەستینییە)
- لویس ئێنریکێ یەھرور؛ ڕابەری کرێکاران. (بە نەژاد کوردە)
- کارلۆس تەعمە؛ ڕابەری کرێکاران. (بە نەژاد فەڵەستینییە)
- حوسێن سەباغ؛ ڕامکارە. (بە نەژاد لوبنانییە)
- جێسیکا فاخوری؛ ڕامکارە. (بە نەژاد ئوردەنییە)
- سێرگیۆ بێتار شەقرە؛ وەزیر و سیناتۆرە. (بە نەژاد کوردە)
- نیکۆڵاس ماسۆ؛ یاریزانی تێنسە. (بە نەژاد کوردە)