Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

چارڵسی سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

چارڵسی سێیەم (بە ئینگلیزی: Charles III؛ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨) پاشای شانشینی یەکگرتوو و ١٤ ناوچەی دیکەی کۆمۆنوێلس. لە ساڵی ١٩٥٢ میراتگری تەختی پاشایەتی شانشینی یەکگرتووبوو تا ساڵی ٢٠٢٢ ئەمەش یەکەمین و درێژترین ماوەی میراترییە لە مێژوو شانشینی بەریتانیادا.[١]دوایمردنی دایکی لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ وەک بەتەمەنترین پاشا دەسەڵاتی وەرگرت.[١] چارلس لە کۆشکی بەکینگھام لەدایکبووە، یەکەم نەوەی شاژنە ئەلیزابیت و جۆرجی شەشەمە، لە قۆتابخانەی چیم و گۆردستن خوێندوویەتی کە ھەمان قوتابخانەی باوکی بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٦ئەندامی ھێزی ئاسمانی شەھانە و ھێزی دەریایی بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لەگەڵشازادە دایانا ھاوسەرگیری دەکات و دەبنە خاوەنی دوو کور (شازادە ھاری و شازادە ویلیام) لە ساڵی ١٩٩٦ لەیەکتر جیابوونەوە و ساڵی دواتر شازادە دایانا لە ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە شاریپاریسگیانی لەدەستدا، ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵکامیلا پارکەر ھاوسەرگیریان کرد. چارلس لە ساڵی ١٩٧٦ وەک شازادەی وێلز دەستبەکاربووە، سەرۆک یاخود ئەندامی زیاتر ٤٠٠ ڕێکخراوە کە بەشێکیان ڕێکخراوی خێرخوازین، ھەروەھا وەک یەکێک لە ژینگە پارێز و داکۆکیکارانی پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کەرتی کشتووکاڵی دادەنرێت، بەھۆی ئەمەشەوە بووتە خاوەنی چەندین خەڵات لەلایەن ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان،[٢][٣][٤] ھەروەھا نووسەری ژمارەیەک کتێبە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ئا«Prince Charles becomes longest-serving heir apparent».BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٠ی نیسانی ٢٠١١. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^«Prince Charles to receive environmental award in NYC - USATODAY.com».usatoday30.usatoday.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^«Prince Charles given 'friend of the forest' award».www.telegraph.co.uk. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^«2012 Winner | International Green Awards».web.archive.org. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لەڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
پاشاکانی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، بەڕیتانیا
پاشاکانی ئینگلتەرا پێش ١٦٠٣پاشاکانی سکۆتلەندا پێش ١٦٠٣
  • پاشاکانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا دوای یەکێتی تاجەکان لە ساڵی ١٦٠٣ەوە
  • پاشاکانی بەریتانیا دوای یاساکانی یەکێتی ساڵی ١٧٠٧
  • Debated or disputed rulers are in italics.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەچارڵسی سێیەم تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=چارڵسی_سێیەم&oldid=1392990»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp