ئەم وتارە سەبارەت بەئامێری پیانۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانەپیانۆ (ڕوونکردنەوە) . پیانۆ ئامێرێکی بیستۆکیژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لەئیتالیا لە لایەنبارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە.[ ١] ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بەپەردەی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا،پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنیدەنگ ومۆسیقا . دروستبوونی پەردە و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوەفۆرتپیانۆ یە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کەفۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە.[ ٢] لەزمانی ئیتالیدا ،فۆرت وپیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە.[ ٣] ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لەڕۆژاوا . یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا.
پیانۆکان بە گشتی زۆرجار بەرگێکی دارییان بەسەرەوەیە کە دەوریتەختەی دەنگ وتەلەکانی داوە بۆ پارستنیان. تەلەکانی پیانۆکە بە بەھێزی پەستانیان دەخرێتە سەر لەسەر چوارچێوەیەکی ئاسنینی قورس. کاتێک پەنجە دەنرێت بە کلیلێک یان زیاتردا لەسەرتەختەکلیلی پیانۆکە، بەو ھێزەی پەنجە نراوە بە کلیلەکاندا، وا لە چەکوشە ناوەکییەکانی پیانۆکە دەکات کە بجوڵێنەوە و لە تەلەکانی ناوی بدەن. کاتێک چەکوشەکان لە تەلەکان جیا دەبنەوە، تەلەکان ھێشتا لەلەرەلەر بەردەوام دەبن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو.[ ٤] دواتر، ئەم لەرینەوانە لە ڕێیپردێکەوە دەگوازرێنەوە بۆتەختەی دەنگی ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی دووھێندەکردنی دەنگەکەی و گواستنەوەی بۆ ناوھەوا ، دواتریش ھەوا دەیگوازێتەوە بۆگوێکان . دوای ئەوەی پەستان لەسەر کلیلەکان لابرا، خامۆشکەرێک لەرەی تەلەکان دەوەستێنێت، کە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی دەنگەکە. بەھەرحاڵ، ڕێگەیەک ھەیە بۆ ڕاگرتنی خامۆشکەرەکە و ڕێپێدان بە تەلەکان بلەرنەوە، ئەویش بە بەکارھێنانیپەیدانەکان کە لە ژێر پیانۆکەدا دیاری کراون. پەیدانەکانی ڕاگرتن یارمەتیپیانۆژەنان دەدەن کە مۆسیقای وا بنووسنەوە یان بژەنن کە بە بێ ئەو پەیدانانە ژەنینیان ئەستەم بێت. بۆ نموونە: کاتێک پیانۆژەنێک پەیدانی ڕاگرتن بەکاردەبا، دەتوانێت ئەو نۆتانەی کە ژەنیوێتی بەپێی بگرێت و بە خێرایی دەستەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ ژەنینی ئاوازی تر بەسەر نۆتە ڕاگیراوەکاندا. بە پێچەوانەیئۆرگنی بۆری وھارپسیکۆردەوە ، کە دوو ئامێری زۆر بەناوبانگ بوون پێش سەرھەڵدانی پیانۆ، پیانۆکان بەپێی ئەو ھێزەی خراوەتە سەر کلیلەکان ڕێگە بە کزی و بەرزی دەنگ دەدەن.[ ٥]
زۆرینەی پیانۆ ھاوچەرخەکان ڕیزێک لە ٨٨ کلیلیڕەش وسپییان ھەیە، ٥٢ کلیلی سپی سەر بە پێوەریدۆی گەورە (C, D, E, F, G, A و B) و ٣٦ کلیلی کورتی تریش، کە لە سەروو کلیلە سپییەکانەوە دیاری کراون. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە پیانۆیەک لە توانایدا ھەیە ٨٨ پەردە یان نۆتەی جیاواز بژەنێت، کە درێژدەبێتەوە لە قووڵترینمەوداوە کە بەیسە، بەرەو بەرزترین کە ترێبلە. کلیلە ڕەشەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ژەنینی «ھەڵکەوتییەکان» (F♯/G♭, G♯/A♭, A♯/B♭, C♯/D♭, و D♯/E♭)، کە پێویستن بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ھەر دوانزە کلیلەکەدا ئاواز دەربکرێت.[ ٥] لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا، ھەندێک لە پیانۆکان لەوانەیە کلیلی زیادتریان ھەبێت، کە وا دەکات تەلی زیاتریش دابنرێت. زۆرینەی نۆتەکان ٣ تەلیان ھەیە، جگە لە بەیسەکان کە یەک یان دووانیان ھەیە. ھەرچەندە پیانۆ تەلی ھەیە، زۆرجار بەئامێرێکی کوتین پۆلێن دەکرێت چونکە تەلەکان لێیان دەدرێت و ڕاناکێشرێن (وەکھارپسیکۆرد یانسپینێت )؛ لە سیستمیھۆرنبۆستێل ساخسدا ، پیانۆ بەکۆردۆفۆن ژمێردراوە. دوو جۆری سەرەکی پیانۆ ھەن:پیانۆی مەزن وپیانۆی ستوونی . پیانۆی مەزن بە زۆری لەمۆسیقای کلاسیک وچامبەر دا بەکاردێت، زۆرجاریش لە نمایشی جاز وپۆپدا بەکاردێت. پیانۆی ستوونییش، کە بچووکترە، بەناوبانگتر و ھەرزانتریشە. بە ھۆی قەبارەکەیانەوە، خواستی زۆریان لەسەرە لە لایەن ئەو کەسانەی بۆ بەکارھێنانی ماڵەوەی خۆیانیان دەوێت.[ ٥]
لە ١٨٠٠کاندا، بە ھۆی کاریگەریمۆسیقای ڕۆمانتیکەوە ، داھێنانی نوێی وەک چوارچێوەی ئاسنین و تەلی چڕ سەری ھەڵدا بۆ پیانۆکان، کە دەنگێکی بەھێز و دەوڵەمەندتری بەخشی بە پیانۆ مەزنەکان، و ڕاگرتنی نۆتەکانیشی درێژخایەن و باشتر کرد. لە سەدەی ١٩ھەمدا، پیانۆکانی لە ناو ماڵەکاندا ھەبوون، وەک ئەوڕادیۆ وفۆنۆگرافانە ڕۆڵی دەگێڕا کە لە سەدەی ٢٠ەمدا پەیدابوون. کاتێک خێزانێکی سەدەی ١٩ دەیانویست گوێبیستی پارچەیەک مۆسیقا یانسیمفۆنی نوێ بن، ئەوان لە ڕێگەی پیانۆژەنێکی بە کرێ گیراو یان ئەندامێکی پیانۆژەنی خێزانەکەوە دەیان توانی وا بکەن. ھەر لە سەدەی ١٩دا، بڵاوکەرەوەکانی مۆسیقا زۆرێک لە ئاوازیان دانا بۆ ئامێری پیانۆ و وردە وردە پارچە مۆسیقییەکانی بۆ ئەم ئامێرە دەنووسرانەوە گەورەتر دەبوون. ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی زۆرتر لە مۆسیقایکلاسیکی ،جاز و سۆلۆدا بەکاردەھێندرێت؛ ھەروەھا بەکاردەھێندرێت بۆ مەشقپێکردنیگۆرانیبێژان و بەشێکی زۆریئاوازدانەران ئەم ئامێرە بەکاردەھێنن بۆ نووسینەوەی گۆرانی وئاواز .ھەرچەندە پیانۆ ئامێرێکی گەورە و قورس و گرانە و ناتوانرێت ھەڵبگیرێت وەک ئامێرە سووکەڵەکانی تر، ھێشتا لە زۆربەی قوتابخانە و یانەی کۆنسێرتەکان و ستودیۆکان بەردەستە، ئەمەش بەھۆی توانا بەھێزەکانییەوە لە ژەنینیکۆرد و توانای ھەڵبژاردنی پەردەی زیاتر بەراورد بە ئامێرەکانی تر، و ھەروەھا توانای دەرکردنینۆتەکان بە نزمی و سافی یاخود بە بەرزی و گڕی، بەپێی خواستی ژەنیار. لەگەڵ بەرەوپێشچوونیتەکنۆلۆژیادا ، ئامێری پیانۆ توانراوە بە چەندەھا شێوە بەردەست بخرێت، وەک:پیانۆی ئەلیکتریک (١٩٢٩)،پیانۆی ئەلیکترۆنی (١٩٧٠کان)، لەگەڵپیانۆی دیجیتاڵی (١٩٨٠کان). پیانۆی ئەلیکتریک بووە ئامێرێکی بەناوبانگ بۆ بەکارھێنان لە مۆسیقاکانی وەکجاز وڕۆک وفەنک .[ ٥]
کۆنترین پیانۆی مەزنی فەڕەنسی کە تاوەکو ئێستا مابێتەوە. دروستکراوی دەستی لوویز باسە لە ساڵی ١٧٦١ پیانۆ لەگەڵ سەرەتاکانی پێشکەوتنیئامێرە ژێدارەکان وئامێرە تەختەکلیلدارەکاندا دۆزرایەوە. تا ماوەیەکی زۆر لە مێژوودا،ئۆرگنی بۆری بەکار دەھات، و پێشکەوتنی ئەم ئامێرە وای لە دروستکەرانی ئامێرە مۆسیقییەکان کرد میکانزمی تەختەکلیلیی بەرھەم بھێنن بۆ دەرکردنی دەنگ و پەردە. یەکەم ئامێری ژێدار کە دەنگی دەردەکرد بە کێشان بە تەلەکانیدا، پێکھاتبوو لە دەلسیمەری چەکوشدار،[ ٦] کە لەسەدەکانی ناویندا لەئەورووپادا بەکار دەھات. لە سەدەکانی ناویندا، چەند ھەوڵێک درا بۆ دروستکردنی ئامێری تەختەکلیلی ژێدار.[ ٧] لە سەدەی ١٧دا، میکانزمی ئامێرە تەختەکلیلییەکانی وەککلاڤیکۆرد وھارپسیکۆرد بە شێوەیەکی زۆر باش پەرەی سەند. لە ئامێری کلاڤیکۆرددا، تەلەکانی پێیان دەکێشرێت، لە کاتێکدا لە ھارپسیکۆرددا تەلەکان ڕادەکێشرێن کتێک ژەنیارێک پەنجە بە کلیلەکاندا دەنێت. چەند سەدەیەک لە کارکردن و باشترکردنی ئامێری ھارپسیکۆرد یارمەتی دروستکەرانی ئامێری دا کە تێبگەن و باشتر فێرببن چۆن پرد و تەختەی دەنگ و پارچەکانی باشتر دروست بکەن و چۆن ئامێرەکان باشتر بکەن، کە سەرەتایەک بوو بۆ داھێنانی پیانۆ.[ ٥]
لاسایییەکی وەشانی کۆنی پیانۆ، دروستکراوە لە لایەن پۆڵ مکنەڵتی داھێنانی ئامێری پیانۆ دراوەتە پاڵبارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری (١٦٥٥–١٧٣١) کە دانیشتووی شاریپادۆڤا بوو لەئیتالیا .[ ٥] ئەو بۆ فێردیناندۆ دی مێدشی، شای تۆسکانی، کاری دەکرد. کریستۆفۆری شارەزای دروستکردنی ئامێری ھارپسیکۆرد بوو، و ئەو زۆر بە باشی شارەزای چۆنێتی کارکردنی ئامێرە ژێدار و تەختەکلیلییەکان بوو. ئەو زانیارییەکان و ئەزموونەکانی کە لە میکانزمی ھارپسیکۆردەوە فێری ببوو بەکارھێنا بۆ دروستکردنی یەکەمین ئامێرەکانی پیانۆ. ھەرچۆنێک بێت، ڕێکەوتی چەسپاوی داھێنانی ئامێرەکە نەزانراوە، و نازانرێت ڕێک کەی کریستۆفۆری ئامێرەکەی دروست کردووە. بەڵام ئەوەندە ڕوونە کە لە ساڵی ١٧٠٠کاندا ئامێرەکە بەردەست بووە. چەند بەڵگەنامەیەک ھەن، لە یەکێکیاندا ئاماژەی پێ کراوە کە ئامێرەکە لە ساڵی ١٧٠٠دا ھەبووە. لە بەڵگەنامەیەکدا کە بە تەواوی جێی باوەڕ نییە، ھاتووە کە ئامێرەکە لە ساڵی ١٦٩٨دا دروستکراوە. لەمڕۆدا، تەنیا ٣ پیانۆی کریستۆفۆری ماوەتەوە، کە لە ١٧٢٠ەکاندا دروست کراون.[ ٨] [ ٩] کریستۆفۆری ئەم ناوەی لە ئامێرەکە نابوو: «تەختەکلیلێکی سایپرێس بە نەرم و بەرزەوە.» دواتر بە تێپەڕبوونی کات، ئەم ناوە کورت کرایەوە بۆپیانۆفۆرت ،فۆرتپیانۆ ، دواتریش ھەر بە سادەیی،پیانۆ .
ھەرچەندە ئامێری کلاڤیکۆرد ڕێگەی بە کۆنترۆڵکردنی ڤۆلیووم و ڕاگرتنی نۆتەکان دەدا، دەنگەکەی کز بوو، بۆیە نەدەتوانرا لە ھۆڵی گەورەدا بەکاربێت لەکاتی نماییشدا. بەھەرحاڵ، ھارپسیکۆرد دەنگێکی زۆر بەرزتری ھەبوو لە چاو کلایڤیکۆرددا، بە تایبەتی کاتێک دووھێندەکەر بەکاردەھێندرا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگەکەی؛ بەڵام لە توانایدا نەبوو کە وەک کلاڤیکۆرد کۆنترۆڵی کز و بەرزی و ڕاگرتنی نۆتەکان بکات. پیانۆ توانی کوالێتتییە باشەکەی ئەم دوو ئامێرە لە خۆ بگرێت و ببێت بە جێگرەوەیەکی نایاب. ھەر لەبەر ئەوەی پیانۆکان لە توانایاندا بوو سۆزێکی زیاتر دەرببڕن لەکاتی ژەنین، و دەتوانرا بە باشی کۆنترۆڵ بکرێن، بە خێرایی تەشەنەی کرد و لەکنچێرتۆی پیانۆکاندا و لە ھۆڵە گەورەکاندا بەکار دەھات.[ ٩]
کریستۆفۆری لە دروستکردنی ئامێرەکەدا سەرکەوتوو بوو، و چارەسەرێکی بۆ ئەو کێشەیە دۆزییەوە کە لەو کاتەدا تووشی دروستکەرانی ئامێرەکان دەبوو کە میکانزمی چەکوش و تەلیان بەکاردەھێان، ئەویش خامۆشکردنی دەنگی ئامێرەکە بوو. دەبوایە بۆ خۆ لادان لە کێشەکە دڵنیا بکرایەتەوە کە چەکوشەکان دەکێشرێن بە تەلەکاندا، بەڵام لەسەر تەلەکان نەمێننەوە و بە خێرایی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، تاکو تەلەکان لەرەلەر بکەن و دەنگ بگوازنەوە، و چەکوشەکان ڕێگری لە لەرەلەرەکە نەکەن و دەنگەکە خامۆش نەکەن بە مانەوە لەسەر تەلەکان. واتە دەبوایە چەکوشەکان ڕاستەوخۆ بگەڕانایەتەوە شوێنی خۆیان دوای ئەوەی بە تەلەکەیان دەکێشا، و یەکسەر ئامادەبوونایە تاکو جارێکی تریش بەکاربێنەوە تا ژەنیار بتوانێت بە خێرایی چەند نۆتەیەک بەسەر یەکەوە بژەنێت. دیزاین و داھێنانەکەی کریستۆفۆری چارەسەرێکی درێژخایەن بوو بۆ ئەم کێشەیە، و سەدەیەک دواتر، مۆدێلی ئامێرەکە بووبە ڕێگەیەک بۆ بەرھەمھێنانی ئامێری تۆکمەتر و باشتر بە بەکارھێنانی ھەمان میکانزم. یەکەم وەشانەکانی ئەم ئامێرە بە تەلی باریک دروست کرابوون، و زۆر بێدەنگ تر بوون بەراورد بەو پیانۆیانەی ئەمڕۆ ھەمانن، بەڵام زۆریش بەرزتر بوون بەراورد بە کلاڤیکۆردەکان، کە لەو کاتەدا، پێش پیانۆ، تەنیا ئامێر بوو کە ڕێگەی بە ڕاگرتن و بەرزی و نزمی نۆتەکان دەدا.[ ٥]
فۆرتپیانۆیەک کە لە لایەن یۆھان ئەندریاس ستاینەوە دروست کراوە. پیانۆکە ڕەنگی کلیلەکانی بە پێچەوانەوەیە، ھەڵکەوتییەکان سپین و سروشتییەکانیش ڕەش ئامێرە نوێکەی کریستۆفۆری بۆ ماوەیەک بە نە ناسراوی مایەوە ھەتاکو نووسەری ئیتالی، فرانچێسکۆ شیپیۆنێ، وتارێکی پوختی لەبارەیەوە نووسی لە ساڵی ١٧١١، کە باسی دایاگرامی میکانزمەکەشی تێدا کرابوو. دواتر ئەم وتارە وەرگێڕدرایە سەرزمانی ئەڵمانی و چەند دانەیەکی زۆری لێ بڵاوکرایەوە.[ ٩] زۆرینەی دروستکەرانی پیانۆی نەوەی دواتر، بە خوێندنەوەی ئەم وتارە دەستیان بە کارەکەیان کرد، یەکێکیش لەو دروستکەرانەگۆتفرید سیلبەرمان بوو، کە باشتر بە دروستکردنیئۆرگن ناسراوە. پیانۆکانی سیلبەرمان ھەر وەک لەبەرگیراوەیەکی ئەوانەی کریستۆفۆری وابوو، بەڵام زیادەیەکی گرنگیشی لەگەڵ بوو: سیلبەرمانپەیدانی ڕاگرتنی داھێنا، کە ھەموو خامۆشکەرەکان بە یەک جار لە تەلەکان بەرز دەکاتەوە لە کاتی بەکارھێنانیدا. ئەمە ڕێگە بە پیانۆژەنان دەدات ئەو نۆتانە ڕابگرن کە پەنجەیان پیا ناوە دوای ئەوەشی کە پەنجەکانیان لەسەر کلیلەکان لابردووە. ئەم داھێنانە لە زۆر ڕووەوە یارمەتی پیانۆژەنانی دا؛ بۆ نموونە، وای کرد کە پیانۆژەنان بتوانن دووکۆرد لێ بدەن بە ھەردووک دەستیان و دەنگی ئەو دوو کۆردە ڕابگرن بە پێکانیان لە کاتێکدا دەستیان دەگوازنەوە تا ئاوازێکی تری بەسەردا بژەنن.[ ٥]
سیلبەرمان یەکێک لە نوێترین ئامێرەکانی پیانۆی کە دروستی کردبوو پیشانی ئاوازدانەری بەناوبانگیۆھان سباستیان باخ دا لە ١٧٣٠کاندا، بەڵام لەو کاتەدا، باخ ئامێرەکەی بە دڵ نەبوو، بە بیانووی ئەوەی کە نۆتە بەرزترەکان زۆر نەرم بوون. ھەرچەندە سیلبەرمان ڕقی بۆ دروست بوو بەرامبەر باخ بە ھۆی ئەمەوە، بەڵام ئەو ھێشتا گوێی لە ڕەخنەکە گرت و پشتگوێی نەخست. دواتر لە ١٧٤٧دا، باخ یەکێکی تر لە پیانۆکانی سیلبەرمانی چوو بە دڵا، کە باشتر دروست کرابوو. ئەو تەنانەت بوو بە وەکیلیش بۆ فرۆشتنی پیانۆکانی سیلبەرمان. لە کاتی فرۆشتنی پیانۆکاندا، باخ بانگەشەی بۆ توانای ئامێرەکە دەکرد لە ژەنینی نۆتەکان بە کزی و بەرزی، کە یەکێک بوو لە سەرەکی ترین ئەو ھۆکارانەی کە ئامێرەکە دەفرۆشرا.[ ١٠]
دروستکردنی پیانۆ زۆر بەربڵاوبوو لە سەدەی ١٨دا لەقوتابخانەی ڤیەننا ، ھەروەھا بە شێوەیەکی بەرچاویش پەرەی سەندبوو. پیانۆکانی کە لە ڤیەننا دروست دەکران، شێوەیەکی تایبەتتر و جیاوازتریان ھەبوو: ئەوان چوارچێوەی دارییان ھەبوو، ھەر نۆتە و دوو تەلی ھەبوو، و چەکوشەکانیش بە چەرم داپۆشرابوون. ھەندێک لە پیانۆ ڤیەننایییەکان، ڕەنگی کلیلەکانیان بە پێچەوانەوە بوو؛ کلیلە سروشتییەکان ڕەنگیان ڕەش بوو و کلیلە ھەڵکەوتییەکانیش ڕەنگیان سپی.[ ١١] پیانۆژەن و ئاوازدانەری بەناوبانگڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت لەسەر ئەم جۆرە پیانۆیانە زۆرینەیکنچێرتۆ وسۆناتاکانی نووسیوەتەوە، و لە سەدەی ٢١دا، پیانۆی ھاوشێوە دروست کراوەتەوە بۆ نمایشکردنی ئاوازەکانی ئەو لەسەریان. پیانۆکانی سەردەمی مۆتسارت دەنگێکی نەرم تر و ناسکتریان ھەبوو بەراورد بە پیانۆکانی سەدەی ٢١. لەم دەمەدا، ناویفۆرتپیانۆ بەکار دەھێندرێت بۆ جیاکردنەوەی ئامێرە کۆنەکان لە ئامێرە ھاوچەرخەکان.
بەراوردکردنی دەنگی پیانۆیەکی کۆن و دانەیەکی ھاوچەرخ
یەکێک لە پارچە مۆسیقییە
فرێدریک شۆپان ، لەسەر پیانۆیەکەی ١٨٥١ی سباستیان ئێرارد ژەنراوە
دەنگی ھەمان پارچە لەسەر پیانۆیەکی ھاوچەرخ
لە ساڵەکانی ١٧٩٠–١٨٦٠، پیانۆکانی دەمی مۆتسارت، گۆڕانکارییەکی زۆریان بەسەر ھات، کە بووە ھۆی دروست بوون و سەرھەڵدانی ئەو پیانۆیەی لەمڕۆدا بەکاری دەبەین، کە بە پیانۆی ھاوچەرخ یان مۆدێرن ناسراوە. ئەم شۆڕشە بە داواکاری پیانۆژەنانی ئەو سەردەمە، کە داوای وەشانێکی باشتر و بەھێزتری ئامێرەکەیان دەکرد، دەستی پێ کرد و، بە ھۆیشۆڕشی پیشەسازی بەردەوامی ئەو کاتەوە، توانرا داواکارییەکان بھێندرێنە ژیان. کاتێک کە پارچەی باشتر وەک تەل و چوارچێوە و جۆری دارەکان بەرھەم ھات، بەرەوپێشچوونی پیانۆش لە ڕووی کوالێتییەوە دەستی پێ کرد. لە سەردەمی مۆتسارتدا، پیانۆکان تەنیا پێنجئۆکتەیڤیان ھەبوو، ئێستاش بە ھۆی پێشکەوتنەوە، ئامێرەکە ٧ ئۆکتەیڤ، یان لە ھەندێک حاڵەتدا زیاتریان ھەیە.[ ٥]
پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژیا لەو دەمەدا، وای کرد کە پیانۆی برادوود دابێت لە درەنگانی ١٧٠٠کاندا.جۆن برادوود تیمێکی پێکھێنا لەگەڵ ڕۆبێرت ستۆدارت و ئەمێریکەز باکەرز بۆ دیزاینکردنی پیانۆیەک لە سەر شێوەی ھارپسیکۆرد؛ مێژووی دەستەواژەی «مەزن» لە «پیانۆی مەزن» دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەم دەمە. ئەوان ئەم کارەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا لە دەورووبەری ساڵی ١٧٧٧دا. ئەوان توانیان بە خێرایی ناوبانگ دەربکەن لەبەر بەھێزی و توند و تۆڵی ئامێرەکانیان، کە گەورەتر و دەنگ بەرزتر و تۆکمەتر بوون. ئەم گرووپە دروستکەرانە، پیانۆیان دەنارد بۆیۆسێف ھایدن ولودڤیگ ڤان بێتھۆڤن ، و یەکەمین کەسەکان بوون کە پیانۆ دروست بکەن بە زیاتر لە پێنج ئۆکتەیڤەوە. لە دەورووبەری ١٨٠٠ەکاندا، توانیان پیانۆ بە شەش ئۆکتەیڤەوە دروست بکەن، و تا ساڵی ١٨٢٠یش، توانیان پیانۆ دروست بکەن بە حەوت ئۆکتەیڤەوە. بێتھۆڤن ئەم نۆتە زیادانەی لە کارەکانی دواییدا بەکار دەھێنا. دروستکەرەڤیەننایییەکانیش دوای کارەکانی ئەوان دەکەوتنەوە، بەڵام ھێشتا جیاوازی لە نێوان جۆری پیانۆکان بەرچاو دەکەوت.[ ٥]
بەشی ناوەوەی پیانۆیەکی مەزن لە ١٨٢٠ەکاند،پاریسی فەڕەنسا بووە سەنتەری داھێنانەکان بۆ ئامێری پیانۆ. ئەو پیانۆیانەفرێدریک شۆپان بە کاری دەھێنان لە لقێکی پیانۆ دروستکردنی فەڕەنساوە بوو بە ناوی پلەیل، وفرانز لیزت پیانۆکانی لقی ئێراردی بەکار دەھێنا. لە ١٨٢١دا،سباستیان ئێرارد جووڵەی کلیلی «جووت دەربازبوون» ی داھێنا، کە پێکھاتبوو لە بالانسەرێک کە ڕێگەی دەدا بەوەی بە خێرایی چەندین جار پەنجە نان بە کلیلێکدا دەنگ دەر بکات، با ئەگەریش چەکوشەکە نەگەڕابێتەوە شوێنی تایبەتی خۆی. کاتێک ئەم داھێنانە بانگەشەی بۆ کرا، ئەم داھێنانە بووە ستانداردێک لە پیانۆ مەزنەکاندا، و تا ئێستاش لە ھەموو پیانۆ مەزنە ھاوچەرخەکاندا کە لە ٢٠٠٠ەکان بەرھەم ھاتوون بە کار دێت. یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی تر کە یارمەتی پێشکەوتنی ئامێری پیانۆی دا، بەکارھێنانی جێگرەوەی تر بوو لە جێی چەرم یان لۆکە بۆ ئاڵاندن لە چەکوشەکان، کە یارمەتی بەرزکردنەوەی دەنگی ئامێرەکەی دا. لە ساڵی ١٨٤٤دا، ژۆن لووی بواسلوی فەڕەنسیپەیدانی سۆستێنوتۆی داھێنا، کە دواتر لە لایەنستاینوەیەوە لەبەری گیرایەوە بۆ بەکارھێنان لە ١٨٧٤، کە ڕاگرتنی نۆتەکانی ئاسانتر کرد.[ ٥]
یەکێک لەو داھێنانانەی کە وای کرد پیانۆکان دەنگێکی بەرزتریان ھەبێت، بەکارھێنانی چوارچێوەی ئاسنینی مەزن و بەھێز بوو. ئەم چوارچێوە ئاسنینە، کە بە «قاپ» ـیش ناودەبرێت، لە سەرووتەختەی دەنگەکەوە داندراوە و، ڕۆڵی سەنگەرێک دەبینێت دژی ئەو تەنگشەیەی ھێزی تەلەکان دەینێنەوە، کە ٢٠ تەن (١٨٠ کیلۆنیوتن) تێپەڕ دەکات لە پیانۆیەکی ھاوچەرخدا. بیرۆکەی ئەم چوارچێوە مەزنە لە ساڵی ١٨٢٥دا داھێندراوە لە لایەن ئالفییەس بابکاک لە شاریبۆستن ،[ ١٢] و لە ١٨٢٠–٢١یش خەریکی دروستکردن بوون، مارکەکانی تری وەک برادوود، ئێرارد، و تۆم ئێند ئاڵێنیش بەشداربوون لەم پڕۆسەیەدا. دواتر بابکاک دەستی کرد بە کارکردن بۆ لقیچیکرینگ ئێند ماکەیز ، کە یەکەم چوارچێوەی تەواوکراوی بەرھەمھێنا بۆ پیانۆی مەزن لە ساڵی ١٨٤٣. لە ئەورووپادا جۆرێکی تری ئاسنەکان بەکار دەھات، ھەتاکو لە سەدەی بیستەمدا شێوازە ئەمریکییەکە بە تەواوی جێی گرتەوە. بەھێزی و چڕی ئەم چوارچێوەیە وای کرد کە تەلی زیاتر، باشتر، و ئەستوورتر بەکاربێت. لە ١٨٤٠ەکاندا، جۆرە تەلێکی باشتر دروست کرا بۆ پیانۆکان لە ڤیەننا لە لایەن لقی مارتن میڵەر،[ ١٣] و دوای ئەمە ماوەیەک لە داھێنان و پێشبڕکێ دەستیپێکرد، کە بووە ھۆی پێشکەوتنی ئامێری پیانۆ و سەرھەڵدانی پیانۆی ھاوچەرخ.[ ١٣]
پیانۆیەکی چوارگۆشەی ئەمریکی لە مارکەی «چیکرین» ھەندێک لە پیانۆ کۆنەکان چەند شێوەیەکی جیاجیایان ھەبوو کە ئێستا چی تر بەکارنایەت. لە ڕابردوودا، پیانۆی چوارگۆشە ھەبوو (کە لە ڕاستیدا لاکێشەیییە، بەڵام بە پیانۆی چوارگۆشە ناودارە). چەکوشەکانی ئەم جۆرە پیانۆیە بە زەحمەتی دەیانکێشا بە تەلەکاندا، و تەختەکلیلەکەش لە لا درێژەکەی ئامێرەکە بوو، کە زۆری کلیلەکان وایان کردووە ئامێرەکە لاکێشەیی دەربکەوێت. سەرھەڵدانی ئەم دیزاینە دەدرێتە پاڵ گۆتفرید سیلبەرمان یان کریستیان ئێرنست فریدریکی، دواتریش بیرۆکەی دیزاینەکە تەشەنەی کرد لەئینگلتەرا و وڵاتانی تری کیشوەریئەورووپا . ئەم پیانۆیە سەرەتا بیرۆکەی باشترکردنی بۆ پێشنیارکرا لە لایەن گییووم-لبخیشت پیتزۆل لەفەڕەنسا و ئەلفیوس بابکاک لە ئەمریکا. پیانۆ چوارگۆشەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرھەم دەھاتن لە نێوان ١٨٤٠کان و ١٨٩٠ەکان لە ئەورووپا وویلایەتە یەکگرتووەکاندا . ئەم پیانۆیە زۆرترین گۆڕانکاری و نۆژەنکردنەوەی بە خۆیەوە بینی لە چاو پیانۆکانی سەردەمی خۆی. ئەم پیانۆیە زۆر بەناوبانگ بوو لەو کاتەدا بە ھۆی کەمی تێچوون و ھەرزانییەکەیەوە، بەڵام لە ڕووی باشیشەوە، باش نەبوو، چونکە تەختەی دەنگەکانیان باریک بوون و بۆشایی نێوان تەلەکان و خاویی چەکووشەکان وایان کردبوو کە دەنگی کز بێت و چەکوشەکان بەر تەکە خوازراوەکان نەکەون؛ ئەم ھۆکارانە وای کرد کە ئەم شێوازەی پیانۆ وردە وردە بمرێت و بەرەو نەمان بچێت.[ ٥]
پیانۆی ستوونی بە بێ بەرگە دارییەکەی. تەلەکانی بە ستوونی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ڕێکخراون. پیانۆی «مەزنی ستوونی» پێشەکەی وەک پیانۆیەکی مەزنی ئاسایی وایە، تەختەی دەنگ و پردەکان لە سەروو کلیلەکانەوەن، و تیونەرەکانیش لە خوارییەوەن. دەستەواژەی «مەزنی ستوونی» بەکاردەھێندرا لە لایەن فرۆشیارەکانەوە لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی پیانۆکە بۆ مەبەستی ڕێکلامی. ئەم جۆرە دیزاینە ھانی دەرکەوتنی چەند جۆرێکی جیاوازی تری پیانۆی دا، وەک «پیانۆی لیر» و «پیانۆی ھەرەم.» پیانۆی کابینێتیش، کە زۆر بەرز بوو، سەرەتا لە دەورووبەری ١٨٠٥ ناسێندرا و لە ١٨٤٠کان دەست بە دروستکردنی کرا. تەلەکانی ئەم پیانۆیە بە ستوونی ڕێکخرابوون، و بە درێژایی پیانۆکە چوارچێوەی ناوەکی ھەبوو و پردەکانیشی بە نزیکەیی تا بنی پیانۆکە درێژ دەبوونەوە. پیانۆیەکی ستوونی تریش کە زۆر خنجیلە بوو بەراورد بە پیانۆی مەزن، بەپیانینۆ ش ناودەبرا، و لە دەورووبەری ١٨١٥دا لە لایەنڕۆبێرت وارنەمەوە بەناوبانگ کرا؛ لە سەدەی ٢٠ەمەوە بەرەو درەنگتر دروست دەکرا. ئەم جۆرە پیانۆیانە بە نافەرمیی بەقەفەزی باڵندەش ناسراوە بە ھۆی میکانزمی خامۆشکەرە بەناوبانگەکانییەوە. پیانۆی بەرز ناسراو بە پیانۆی ستوونی یان «ئەپڕایت» یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری پیانۆکان کە ئێستاش ھەیە. ئەو پیانۆ ستوونییە یان ئەپڕایتەی ئەمڕۆ لە بەر دەستی ئێمەیە، لە لایەن مارکەیڕۆڵەر ئێند بلانکێتەوە بەناوبانگ کرا لە ١٨٢٠کاندا. چەند جۆرێکی تریسپینێتیش لەسەر ھەمان شێوە دروست دەکران بە درێژایی سەدەی ١٩، کە زۆرترین چاکسازی و گۆڕانکاری بۆ ئەم جۆرە پیانۆیانە دەکرا.[ ٥]
پیانۆ ھاوچەرخەکان بە گشتی بە دوو شێواز دروست دەکرێن: مەزن (ئاسۆیی) و ستوونی، و لەوانەشە ھەر یەکەیان شێوەی جیاوازیان ھەبێت. ھەروەھا پیانۆی ڕەسەن و تایبەتیش دروست دەکرێن،پیانۆی ئەلیکتریک ھەیە کە لە سەر شێوەی ئەلیکترۆمیکانیک دروست دەکرێت،پیانۆی ئەلیکترۆنی کە دەنگی ھاوشێوەی پیانۆ دەردەکات بە گواستنەوەی کارەبا بۆ دەنگ، لەگەڵپیانۆی دیجیتاڵیش ، کە دەنگی تۆمارکراوی پیانۆ بەکاردەھێنێت کە پێی دەوترێتسامپڵ .[ ٥]
پیانۆی مەزنی بۆوسندۆرفەر لە پیانۆ مەزنەکاندا، چوارچێوە و تەلەکان ئاسۆیین، تەلەکان لە ڕووی کلیلەکانەوە درێژ دەبنەوە. ئەکشنی ئەم پیانۆیە دەکەوێتە ژێر تەلەکانەوە، و بە سەرەکیھێزی ڕاکێشان بەکاردەبات بۆ گەڕانەوە بۆ حاڵەتی بنچینەیی خۆی. پیانۆ مەزنەکان بە زۆرێک لە قەبارە دەدۆزرێنەوە و قەبارەیەکی جێگیریان نییە. نزیککردنەوەیەکی گشتی جیاوازی دەکات لە نێوان پیانۆیمەزنی کۆنسێرت (نێوان ٢٫٢ و ٣ مەتر [٧ پێ و ٣ ئینچ–٩ پێ و ١٠ ئینچ]) و پیانۆیمەزنی پارلۆر (١٫٧–٢٫٢ مەتر [٥ پێ و ٧ ئینچ–٧ پێ و ٣ ئینچ]) لەگەڵ پیانۆیمناڵی مەزن (دەورووبەری ١٫٥ مەتر [٤ پێ و ١١ ئینچ])[ ١٤]
پیانۆ گەورەترەکان کە تەلی درێژتریان ھەیە، دەنگێکی دەوڵەمەندتریان ھەیە و نایەکسانیی تەلەکان کەمترە. نایەکسانی لە تۆندا ئەوەیە کاتێک فریکوێنسییەک تیژترە لە فریکوێنسییە سەرەکییەکە، و دەنگەکان لە تۆنی دروست دەردەچن. ھۆکاری ئەمە درێژی و کورتی و ڕەقی تەلەکەیە. ئەو پیانۆیانەی تەلەکانیان کورتتر و پانترە (وەک ئەوانەی پیانۆ بچووکەکان) نایەکسانییان زیاترە. ھەتا نایەکسانیی زیاتر بێت، گوێکانی مرۆڤ زیاتر بە دەنگێکی تیژ و ناخۆش دەیبیستێت. ئەو جۆرە پیانۆیانە ستانداردەکانی تیوندانی تەلەکان دەشکێنن و دەبێت لە دەرەوەی ستانداردەکە تیون بدرێت.[ ٥]
پیانۆیەکی ستوونیستاینوەی کە لەنیویۆرک بەرھەمھێنراوە. پیانۆ ستوونییەکان، کە بەئەپڕایت ناسراون لەزمانی ئینگلیزیدا ، بچووکترن لەبەر ئەوەی چوارچێوە و تەلەکانی بە شێوەیەکی ستوونی داندراون و ڕێکخراون، بۆیە جێگەیەکی کەمتر داگیر دەکەن؛ ھەرچەندە ئەم ئامێرانە بە قەبارە و بەرزی جیا جیاش بەرھەم دەھێندرێن، بەڵام ئەگەر لە ڕوویەکی گشتییەوە سەیر بکرێت، بچووکترن.[ ١٥] پیانۆ ستوونییەکان بە گشتی ھەرزانترن لە چاو پیانۆ مەزنەکاندا. ئەم جۆرە پیانۆیە بە فراوانی لە قوتابخانەکان، پەرستگاکان، و زانکۆکان بەکاردێن، بە گشتی بۆ ڕاھێنان و وانەکانی مۆسیقا، ھەروەھا ئەم جۆرەیان بۆ ناو ماڵ و بەکارھێنانی تایبەتی شیاوتر و بەناوبانگتریشە. چەکوشەکانی ناو ئامێرەکە بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەجووڵێنەوە و بە بەکارھێنانی ئیسپرنگ دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بە پێچەوانەی میکانزمی چەکوشەکانی پیانۆ مەزنەکان کە ھێزی کێشکردن بەکار دەھێنن. ئەو پیانۆ ستوونییانەی کە گەورەتر و درێژترن زۆرجار بەپیانۆی مەزنی ستوونی ناودەبرێن.[ ٥] ئەم جۆرە پیانۆیانە بە دەگمەن لە ھۆڵی نمایشکردندا دەبیندرێن. پیانۆکان کە لەسەر شێوەی پیانۆی ستوونی دروستکراون، بەڵام بچووکترن، بەسپینێت یانکۆنسۆڵ ناودەبرێن. ئەمانە ناسراون بە کەمی ھێز و دەوڵەمەندی دەنگەکانیان بە ھۆی کورتیی تەل و تەختەی دەنگەکانیانەوە. پیانۆ ستوونییەکان بە شێوەیەکی فراوان لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ بەکار دەھاتن.[ ١٥] لە دوای ئەم ماوەیەشەوە، ئەم چەشنە پیانۆیە ھەر لە بەرھەمھێنان بەردەوام بوو، بە پێچەوانەی زۆرینەی دیزاینەکانی ترەوە کە زوو مردن.