Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

پۆلێنزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆڵێنزانی (ئینگلیزی: Taxonomy) بریتییە لەوزانستەی کە زیندەوەران لە کۆمەڵەکاندا دادەنێت، بەپێی شێوەی دەرەوە و پێکهاتنیان، یەکەم پۆڵێنکردنی زیندەوەرانیش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی فەیلەسووفی یۆنانیئەرستۆ کراوە، کە زیندەوەرانی پۆلێنکرد بۆڕووەک وگیانەوەران، وە گیانەوەرانیشی دابەش کرد بۆ سێ کۆمەڵە، کۆمەڵەی نیشتەجێی وشکایی و نیشتەجێی ئاوی و هەوایی، وە ڕووەکەکانی دابەشکرد بەپێی جیاوازی قەدەکانیان بۆ سێ کۆمەڵ کەدرەخت ودەوەن وگیاکانە.وە دواتر لە گەڵ دۆزینەوەی زیندەوەری نوێ زیندەزانان بۆیان دەرکەوت کە سیستەمەکەی ئەرستۆ ناتوانێت هەندێک لەو زیندەوەرانە لە خۆبگرێت، بۆیە دواتر چەند سیستەمێکی تر داهێنران لەوانە زاناکارلۆس لینایۆس سیستەمێکی داهێنا بەناوی سیستەمی لینایۆس، کە لە ٧ ئاست پێکهاتبوو بۆ پۆڵێنکردنی زیندەوەران.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]

پەرتووکی زیندەزانی(ح.هـ.ک) - پۆلی یازدەهەمی زانستی.


Stub iconئەم وتارەکۆلکەیەکە. دەتوانیت بەفراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەپۆلێنزانی تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=پۆلێنزانی&oldid=1376001»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp