Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

پۆرفیریۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆرفیریۆس یافۆرفیریۆس (بەیۆنانی: Πορφύριος) (٢٣٣ ھەتا ٣٠٤ی زایینی) لە فەیلەسووفانی قوتابخانەیئەسکەندەرییە و شاگردیپلوتینۆس بوو. یەکێ لە ناودارترین حەکیمانیئەوئەفلاتوونییە. ناوی لە زمانی سوریانیدا مەلیک (بە مانای شا) بووە. ساڵی ٢٣٣ لە شاریسووری لوبنان لە دایک دەبێ و پاشان دەچێتەئاتینا و لە لایکاسیۆس لۆگینۆس (ھەر ئەو کەسەی وا نازناوی پۆرفیریۆس بە مانای «ئەرخەوانیپۆش»ی پێ بەخشی) دەستی کرد بە فێربوونی ئەدەب و ڕەوانبیژی و، لە لای پلوتینۆس -یشەوە خەریکی خوێندنیفەلسەفە بوو. پلوتینۆس مامۆستای خۆشەویستی پۆرفیریۆس بوو و، پۆرفیریۆس زۆری حەز پێ دەکرد و دوای مردنی، جێگەی گرتەوە. ئەویش ھەر وەک مامۆستاکەی بیروبڕوایسۆفییانەی ھەبوو ومێدیتەیشنی بە مەرجی پێویست بۆ گەیشتن بە ھەقیقەت و چوون بەرەو کەماڵ دەزانی.[١]پێشەکییەکی لەسەر کتێبی ئۆرگانۆنی ئەرەستوو نووسی و لە بابەتکاتەگۆرییەکانەوە بیروبۆچوونی باشی دەربڕی.[٢] کتێبێکیشی لەبارەی خۆپاراستن لە خواردنی گۆشتەوە نووسیوە.[٣] ساڵی ٣٠٤یش دەمرێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. The Organon or Logical Treatises of Aristotle with the Introduction of Porphyry Bohn's Classical Library 11-12, Octavius Freire Owen, trans. (London: G. Bell, ۱۹۰۸–۱۹۱۰), ۲ vols
  2. Porphyry. On Aristotle's Categories. Translated by Steven K. Strange (Ithaca, New York, 1992)
  3. De abstinentia ab esu animalium Jean Bouffartigue, M. Patillon, and Alain-Philippe Segonds, edd. , 3 vols. , Budé (Paris, 1979-1995)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەپۆرفیریۆس تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=پۆرفیریۆس&oldid=1295279»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp