شوێنی پرۆستات لەمرۆڤداپرۆستات (لەیۆنانییەوە: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکیکۆئەندامی میزە لە نێرینەدا. پرۆستات مایعێک درووست دەکات بۆخۆراکیسپێرمەکان ئەم مایعە پڕھێزە دەبێتە ھۆی دەوامی ژینی ئەوان لەئەندامی زاوزێ ژنانەدا ھەتا ئەو کاتەی لقاح ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت و ڕەنگە بەرەو ناو بۆری میزدەر دا گەشە بکات و ببێتە ھۆی میزگیران
یەکێکە لە باوترینشێرپەنجەکان لەناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێمنی وردە وردە گەشە دەکات و لە سەرەتادا تەنھا لەناو پرۆستات دەمێنێتەوە، بەڵام مەرج نیە مەترسیدار بێت، چونکە ھەندێک جۆری شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێواشی گەشە دەکەن کە ڕەنگە چارەسەرێکی کەمی پێویست بێت، بەڵام جۆرەکانی تری زۆر چالاکن زوو بڵاودەبنەوە. چارەسەری پڕۆستات لەھەمانکاتدا زیانی ھەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو پیاوە ھەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا ھەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە ھەلی چارەسەر باشترە.
- ▪شێرپەنجەی پرۆستات پاش گەشەکردنی ئەم نیشانانەی تێدا دروستدەبێت
- بوونی گرفت لەمیزکردندا بەتایبەت کەمبوونەوەی ھێز لەسەر تەوژمی میز
- دروستبوونی خوێن لەگەڵ ئاوی تۆودا.
- بوونی ئازار و نائارامی لەبەشیحەوزدا یان ڕان و قاچەکان یان ئازاریئێسک.
- ھەستکردن بە پەستانێکی زۆر لەسەربڕبڕەی پشت.
ھەرچەندە ھۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە بە تەواوەتی ڕوون نین تا ئێستا، بەڵام پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە شێرپەنجەی پرۆستات دروست دەبێت کاتێک ھەندێک خانە لە پرۆستات دەبنە خانەی نائاسایی،بازدان و گۆڕان لەDNA خانە نائاساییەکان ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی خانەکان زۆر خێراتر گەشە بکەن و دابەش ببن لەچاو خانە ئاساییەکاندا، کۆبوونەوەی ئەم خانانەش، دەبێتە ھۆی دروستبوونیلوو، کە گەشە دەکات و دەچێت بۆ شانەکانی نزیکی، ھەندێک خانە نائاساییەکان دەپچڕێن و بڵاودەبنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش
- کتێبی پۆلی دوانزەی زانستی
- خەندان لایف
- یەک میلیۆن پرسیار دەربارەی سێکس
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
پرۆستات تێدایە.