Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

پرۆتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەئاماژە بە ھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە بەزیادکردنی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکانئەم وتارە باشتر بکە. لەوانەیە دەقە بێسەرچاوەکان تووشی بەربەرەکانێ ببنەوە ولابرێن.
دۆزینەوەی سەرچاوە: "پرۆتین"  ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر
(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
وێنەیمایگلۆبین بە شێوازی سێ دووری (3D)

پرۆتین (بەئینگلیزی:Protein) ئاوێتەی ئەندامین بە شێوەیەکی سەرەکی لەکاربۆن وھایدرۆجین وئۆکسجین ونایترۆجین پێک دێن، ھەندێکیشیانگۆگرد و فۆسفەیتی تێدایە. پرۆتینەکان ھەر وەکوو گەردە زەبەلاحەکان لە یەگکرتنی یەکە پێکھاتووەکان پێک دێن وپێست وماسوولکە (زەبلەک)یەکانی گیانلەبەران بەشی زۆرینەیان لە پرۆتینەکان پێک دێن، ھەروەھا زۆربەی ھاندەرە ماددەکان کە لەڕوەک و گیانلەبەراندا ھەن لەپرۆتین پێک دێن.

پێکھاتەی پڕۆتین

[دەستکاری]

پڕۆتین لە زنجیرەی پێپتیدی پێکھاتوو لە بە یەکەوە نووسانیترشە ئەمینیەکان دروست بووە، کە لوول دەخوات بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی سێلایی بێوێنە دروست بکات ، ھەر پڕۆتینێک پێکهاتەیەکی جیاواز لە پرۆتینەکانی تری ھەیە ئەم پێکهاتەیە ناسراوە (باری سەرەکیی پڕۆتین) و دەست نیشانکراوە بە گوێرەی ڕێزبەندی ترشە ئەمینییەکانی لە کردەی (پێکەوەنووسان) کە زنجیرە پڕۆتینییەکان دروست دەکات.

  1. پێکهاتەی یەکەمی : ڕێزبەندیترشە ئەمینییەکان دیاری دەکات.
  2. پێکهاتەی دووەمی : بە پێچ خواردنی زنجیرە پێپتیدییەکان بە دەور یەکتردا لە شێوەیلوولپێچی ئەلفا وڕووتەختی بێتا دروست دەبێت.
  3. پێکهاتەی سێیەمی : ئەمە فۆرمی کۆتاییی پڕۆتین دەست نیشان دەکات ، دروست بووە بە کۆبوونەوەی پێکهاتە دووەمیەکانی پڕۆتین (لوولپێچی ئەلفا و ڕووتەختی بێتا) لە ڕێی ھێزیفیزیای نابەرامبەر بۆ پێدایی فۆرمی کۆتایی پڕۆتین.
  4. پێکهاتەی چوارەمی : ئەم زاراوەیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەو پێکهاتەیەی یەکگرتنی دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستی دەکات لە پڕۆسەی (یەکگرتنی پڕۆتینی).

پێکھاتەی پڕۆتین زۆر ناجێگیرە و دەگۆڕێت بۆ ئەنجامدانی کارە جیاوازەکانی وە بۆ ھێنانەدی ئەم گۆڕانە پێکهاتە گۆڕانکاری لە بەسترا نەوەکانی پێکهاتەی سێیەم و چوارەمی ڕوودەدات بۆیە ئەو پێکهاتە سێیەم و چوارەمیانە بە (پێکھاتەی کیمیایی) ناسراون و ئەو گۆڕانکارییانەی بە سەریان دێت بە (گۆڕانکاری شێوەیی).

ئەرکەکان

[دەستکاری]

دەتوانین بڵێین پڕۆتین لە ھەموو چالاکییەکانی خانە دا بەشدارە وەک ناردنی ئاماژە خانەییەکان و وەرگەڕاندن ، کرداری لە ناوبردنی پڕۆتینەکان خۆی لەناو خانەدا بە پشت بەستن بە ئەنزیمەکان (کە لە پرۆتین پێکھاتووە) ڕوودەدات وە ئەم ئەنزیمانە بە (پڕۆتیەیز) ناسراون.

میکانیزمی ڕێکخستنی پڕۆتینی

[دەستکاری]

دەکرێتگەردی کیمیاییی جۆراوجۆر و بارگەیکانزایی بە پڕۆتینەوە بلکێت لە ڕێی بۆشاییی تایبەت لە پێکھاتەکەیدا کە ناسراوە بە شوێنی بەندبوون (Binding Site) لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆتینەکان بە لێگرتنێکی کیمیایی ئاست بەرز ناسراون بۆ ئەو ئاوێتانەی پێیانەوە دەنووسێت. ئەو ئاوێتانەی بە پڕۆتینەوە بەند دەبن پێیان دەوترێت لیگەن (Ligan)، و تووندی بەندبوونی لیگەن بە پڕۆتینەوە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی شوێنی بەندبوون و ناونراوە توانای بەندبوون (Affinily) لەبەر ئەوەی پڕۆتین بەشداری ھەموو پڕۆسە زیندووەکانی دەکات بۆیە لە ڕێی کۆنتڕۆڵکردنی چالاکیی پڕۆتینەوە دەکرێت زیندە چالاکییەکان کۆنتڕۆل بکرێن، ئەم ڕێکخستنەی کاری پڕۆتینەکان دەتوانرێت لەڕێی فرۆمی پرۆتین یان خەستییەکەیەوە ئەنجام بدرێت :

  • گۆڕانی بەتاڵکردنەوە.
  • گۆڕانی ھاوبەش.

ئەو پێکھێنەرە سەرەکییانەی پڕۆتین دروست دەکەن

[دەستکاری]

ئەم پێکھێنەرانە بەشدارن لە دروست کردنی پڕۆتین لەخانە زیندووەکاندا :ناوکە ترشی ڕایبۆزیی کەم ئۆکسجین «DNA»،ناوکە ترشی ڕایبۆزیی گوێزەرەوە «tRNA»،ناوکە ترشی ڕایبۆزیی نێردراو «mRNA» وڕایبۆسۆم.

کۆپیکردنی مادەی بۆماوەیی

[دەستکاری]

زانیارییە بۆماوەییەکان بۆھێڵ ڕاستەوخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یەکەمجار بۆ ھێڵ (RNA نێردراوە) کۆپی دەکات وەبە ھۆیەوە نامەی بۆ ھێڵ بۆ سایتۆپلازم دەنێردرێت کە بەزمانی نیوکلیوتاید دەردەبڕدرێت بە ئاراستەی (٥ بۆ ٣) لەسەر RNA نێردراو بۆیە زنجیرەی DNA ی بۆ ھێڵ بە زنجیرەی کۆپی یان کۆد دار ناسراوە.پڕۆتین خواردنێکی ئاڵۆزی ئەندامیە کە کێشێکی گەردی زۆری ھەیەو لە ترشە ‌ئەمینی پێکەوە نوساو بە ھۆی بوندێکی پێپتیدیەوە . پڕۆتین پێویستە بۆ پێکھاتەو کاری ھەمووخانە زیندووکان تەنانەتڤایرۆسیش.زۆرێک لەو پرۆتینانەئەنزیم دورست دەکەن یان یەکەی پرۆتینی دروست دەکەن کە دەچێتە پێکھاتەی ئەنزیمەوە ، ھەروەک پڕۆتین زۆر رۆڵی پەیکەری رۆڵی پەیکەری میکانیکی دەگێڕن وەک دروستکردنی کۆڵەگە و جومگە لە ناوخانە . پڕۆتین ئەرکی چالاکی تر دەبینێت چونکە پێکھێنەرێکی گرنگە لە بەرگری لەش و کۆکردنەوە و گواستنەوی گەردە چالاکەکان . ھەروەھا سەرچاوەشە بۆ ترشە ئەمینیەکان بۆ ئەو گیانەوەرانەی ناتوانن بە خۆیان دروستیان بکەن پڕۆتین یەکێکە لە گەردە گەورە و زیندەیی و چالاکەکان لەگەڵ فرەشەکر وچەوریی وترشە ئەمینیەکان . وە کۆی ئەم گەردە گەورە چالاکانە پێکھاتەی سەرەکیماددەی زیندوو دروست دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەپرۆتین تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=پرۆتین&oldid=1526692»
پۆل:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp