پاکستان کە ئەوکات بەشێک بوو لەھیند لەژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکان مانەوە ساڵی ١٩٠٦ پارتی ئیسلامی دامەزرا لە ماوەیجەنگی جیھانیی دووەم پشتیوانی بەریتانییەکان بوون، ئەمەش کاریگەریی ھەبوو لەوەی پشتیوانییبەریتانیا بەدەست بھێنن بۆ خۆیان. ساڵی ١٩٤٧ پاکستان سەربەخۆیی خۆی بە جیابوونەوە لە ھیند ڕاگەیاند. دواتر لە ساڵی ١٩٥٦ سەربەخۆی تەواوەتی ڕاگەیاند و سیستمی وڵاتیان کرد بە کۆماری ساڵی ١٩٥٨ ژەنەڕاڵ حەمە ئەیووب خان ئەبوو دەسەڵاتی سەربازی لەسەر پاکستان ڕاگەیاند. ساڵی ١٩٦٠ بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا، پاشان لە ساڵی ١٩٦٥ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بەلام لەھەمان ساڵ شەڕی نێوان ھیند و پاکستان لەسەر سنوور دەستی پێکرد لەکەشمیر؛ ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەست بکێشێتەوە. ژەنەڕاڵ یەحیا خان دەسەڵاتی گرتە دەست و یاسای عورفیی ڕاگەیاند؛ ئەمەش بووە ھۆی ئاژاوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە وڵات.
لە ساڵی ١٩٧٠ ھەڵبژاردن ئەنجامدرا پارتی ئایینی ئیسلام زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا لە پاکستانی ڕۆژھەڵات ئەو پارتەی کە داوایئۆتۆنۆمی دەکرد بە سەرۆکایەتی موجیب ڕەحمان بەڵام لە پاکستانی ڕۆژاوا زۆرینەی دەنگەکان بۆ پارتی گەلی پاکستان بوو ئەمەش بووە ھۆی دورست بوونی شەڕ لە نێوان ئەم دووبەشەی وڵات بەڵام لەگەل ئەوانەش یحی خان کۆمەڵەی نیشتیمانی یاخود پەرلەمان کۆنگرەی بەسترا، دانیشتووانی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆیان بەبێ بەش دەزانی بەرامبەر بە زۆرینەی دەسەڵاتی پاکستانی ڕۆژاوا کە دەسەڵاتیان بەسەر ھەموو دام و دەزگاکانی دەوڵەت زاڵ بوو کە بەھۆی ئەوەیموجیب ڕەحمان باج و دەرامەتی ھەرێمەکەی ڕاگرت و نەیدات بە دەسەڵاتی ڕۆژاوا و بووە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی ناوەندی ڕۆژاوا ھێزی سەبازی بنێرێت بەمەش شەر لە نێوان ئەم دوو ھەرێمە ڕوویدا ١٦ ملیۆن کەس لە ئەنجامی ئەم شەڕە ئاوارەی سنوورەکان و ھیند بوون ئەمەش وای لە وڵاتی ھیندستان کرد ھێز بنێرێتە سەریان کە لە ئەنجامدا بەرەی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆی بەدەستەوە دا و بەرەی ڕۆژئاواش ئاگربەستی ڕاگەیاند ئەم شەرە ناوخۆیییە وای کرد ھەرێمی پاکستانی ڕۆژاوا جیابوونەوەیان لە پاکستان ڕاگەیاند و ناویان لە خۆیان نا بەنگلادیش بە سەرۆکایەتیشێخ موجیب لەلایەن ھیندیستانەوە پشگیری دەکران. دوای ئەوەی زوولفەقار علی بۆتو بووە سەرۆک کۆماری پاکستان دانی بە بەنگلادیش وەک وڵات نا ھەروەھا لەگەڵ وڵاتی ھیندستان ڕێکەوتننامەی ئاشتی مۆرکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر سنوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەشیان بەم شێوەیە لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوانیان دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٧٧ زیاد ئەلحەق بە ھێزی سوپا و کودەتا دەسەلاتی گرتە دەست لە سالێ ١٩٧٩ زیاتر لە سێ ملیۆن ئەفغانی ئاوارەی پاکستان بوون بەھۆی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەنیەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٨٨ یەکیک لە گرینگترین ساڵەکانی پاکستان بوو ئەوەش بەھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار ژنێک بووە سەرۆک وەزیر ئەویشبێنەزیر بوتۆکچی زولفەقار بوتۆ بوو لە سەردەمی ئەم دا پاکستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە کۆمەڵیک گۆرانکاری زۆری تێدا ڕوویدا بەڵام لە ھێرشێکدا لە ساڵی ٢٠٠٧ تیرۆرکرا.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی پاکستان ١٨٥٬١٣٢٬٩٢٦ کەس بووە کە دەکاتە ٢٫٥٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٢٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٣٧ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٣]
| ئایینەکان لە پاکستان[٤] |
|---|
| ئاینەکان | | | ڕێژە | |
| سوننە | | ٩٠٫٠٪ |
| شیعە | | ٧٫٠٪ |
| مەسیحی | | ١٫٠٪ |
| هیندوو | | ١٫٠٪ |
| ئەوانی تر | | ١٫٠٪ |
وڵاتەکان و خودموختارییەکانی ئاسیا |
|---|
| دەوڵەتە سەربەخۆکان | | |
|---|
| دەوڵەتە سنووردار ناسراوەکان | |
|---|
خودموختارییەکان و ناوچە حکوومییە تایبەتەکان | | ئۆسترالیا | |
|---|
| کۆماری گەلی چین | |
|---|
| شانشینی یەکگرتوو | |
|---|
|
|---|
|
|---|
| سیاسەت | |
|---|
| ئەندامەکان | |
|---|
| دانیشتنەکان | |
|---|
| ھێماکان | |
|---|
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
پاکستان تێدایە.