Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

نەگۆڕی پلانک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەبەزۆری یان بەتەواوی پشت بەتەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. لەوانەیە وتووێژی پەیوەندیدار لەسەرپەڕەی وتووێژ بدۆزرێتەوە. تکایە یارمەتییباشترکردنی بدە بە ناساندنیسەرچاوەی زیاتر.(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
تەفسیری پلانک بۆ تیشکدانەوەی تەنی ڕەش

نەگۆڕی پلانک (بەئینگلیزی:Planck Constant) بریتیە لە ژمارەیەکی جێگیر کەماکس پلانک لە ساڵی ١٩٠٠ دۆزیویەتیەوە. ئەم نەگۆڕە بەh{\displaystyle h} نیشان دەدرێ و بڕەکەی یەکسانە بە:

h=6.62607015×1034J.s{\displaystyle h=6.62607015\times 10^{-34}J.s}

لە ڕاستیدا ئەم بڕە ھاوکۆلکەیەکی نەگۆڕە لە یەکەم یاسای کوانتەمی پلانک بۆ تەفسیر کردنیتەنی ڕەش (E=hv{\displaystyle E=hv}). ھەروەھا ووزەی فۆتۆنێک یەکسانە بە لەرەلەری فۆتۆنەکە، جاران ئەم نەگۆڕە.

ئەو تیشکانی بە لەرەلەری جیاو چڕی جیاواز لە پلە گەرمیە جیاوازەکان لە تەنی ڕەش دەردەچن

لە سەدەی نۆزدەدا، فیزیاناسان نەیاندەتوانی بە تەواوی تەفسیری تیشکدانەوەی تەنی ڕەش بکەن. بە واتایەکی تر ئەو ھاوکێشە ماتماتیکیانەی لەو سەردەمە سودی لێدەبینرا ھەماھەنغ نەبوون لەگەڵ داتاکانی تاقیکردنەوەی کرداری. تا لە ساڵی ١٩٠٠ز، ماکس پلانک یاسایەکی بەدەست ھێنا کە لە ڕێی فیت کرنی داتاکانی بەدەست ھاتوو لە تاقیکردنەوە، فەراھەم ببو. ئەو وای دانابوو کە گشت ئەو بارگە کارەباییانە کە لە ئەنجامی لەرەلەریان لە ناو تەنی ڕەش تیشک کارۆموگناتیسی دەردەدەن، پێویستە وزەی ئەم تیشکانە پچڕ پچڕ بێت.[١] ئەو پاشان لەڕێ ماتماتیکیەوە توانی ئەم ھاوکۆلکەیەh{\displaystyle h}بدۆزیەوە. بۆ بە بەرز نرخاندنی ھەوڵ و کۆششەکانی ئەم زانایە، نەگۆڕەکە ناوی ئەوە لێنرا. پاشانئەڵبەرت ئەنیشتاین توانی سود لەم بڕە ببینێت و کوانتەمیڕووناکی دۆزیەوە و ناوی لێنرافۆتۆن. ھەردوو زانا لە ساڵانی ١٩١٨ و ١٩٢١خەڵاتی نۆبڵیان پێ بەخشرا.

سەرەتایەک

[دەستکاری]

بەرەوپێش چوون و بەکارھێنانەکانی

[دەستکاری]

دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی

[دەستکاری]
ئەم وێنەیە ئەوە نیشان دەدات کە کاتێک ئەلیکترۆن لەسەر ڕووی مادەی دەدرێتەوە کە لە فۆتۆنی لێدراوەوە دەستمان کەوتووە .

بریتیە لەو بیردۆزەی کە تێیدائەلیکترۆن بڵاودەبێتەوە لە سەر ڕوویماددەیەک (کانزا یانناکانزا) لە ئەنجامی توانای ھەڵمژینیان بۆوزە لەتیشکدانەوەی کارۆ موگناتیسی بۆدرێژە شەپۆلی زۆر کورت، کە وەک شاراوە یانڕووناکی سەرو بنەوشەی. لێرەدائەلیکترۆن بڵآودەبێتەوە (دەدرێتەوە) کە دانراوە وەک " photoelectron" کە ئەمەش یەکەمجار دۆزرایەوە لەلایەن زاناھێنریک ھێرتز لە ساڵی ١٨٨٧، ئەم دۆزراوەیەش ناونرا بە "کاریگەری ھێرتز"، ھێرتز پیشانی دا کە کارەبای ڕووناککراوە لەگەڵتیشکی ژوور وەنەوشەیی ھێمای کارەبای دروست دەکات زۆر بە ئاسانی.

دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی شوێن خۆی دەگرێت لەگەڵفۆتۆن لەگەڵوزەیەک کە بڕەکەی چەندئەلیکترۆن ڤۆڵتێک دەبێت، لە ژمارەی بەرزی ئەتۆمیک ی توخمێک، کە زیاترە لە ١ ئەلیکترۆن ڤۆڵت. لەفۆتۆنیوزە زۆرەکاندا کە وەکوزەی ئەلیکترۆنەکانی ترە کە دەکاتە ١١ کیلۆ ئەلیکترۆن ڤۆڵت، وەکدیاردەی پەرشبوونەوەی کۆمپتن، ھەر پرۆسەیەکی تر، ئەبێت ئەمە ڕووبدای وە ھەندێ جاروزەکەی دوو ئەوەندەی بێت (١٫٠٢٢ مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت).لێکۆڵینەوەیدیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی بریتی بوو لە چەند ھەنگاوێکی گرنگ بۆ تێگەشتن لە سروشتی کوانتەم بۆڕووناکی وئەلیکترۆن. کاریگەر بوو بۆ ئەوەی تێبگەین لەدوو سیفەتی شەپۆل.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Planck، Max (١٩٠١)،«Ueber das Gesetz der Energieverteilung im Normalspectrum»،Ann. Phys.،٣٠٩ (3): ٥٥٣–٦٣،Bibcode:١٩٠١AnP...٣٠٩..٥٥٣P،doi:١٠.١٠٠٢/andp.١٩٠١٣٠٩٠٣١٠، لەڕەسەنەکە(PDF) لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە{{citation}}:|bibcode= length بپشکنە (یارمەتی). English translation: "On the Law of Distribution of Energy in the Normal Spectrum".«Archived copy»(PDF). لەڕەسەنەکە(PDF) لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ لەوەیبەک مەشین،ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەنەگۆڕی پلانک تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=نەگۆڕی_پلانک&oldid=1519276»
پۆل:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp