Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

نۆکەندی سوێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەئاماژەی بە ھیچسەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆسەرچاوە بڕواپێکراوەکان،ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیەداوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن.
وێنەی نۆکەندی سوێس کە لە ڕێگایمانگی دەستکردەوە گیراوە.

نۆکەندی سوێس (بەعەرەبی:قناة السويس) ڕێڕەوێکی ئاوی دەستکردی وڵاتیمیسرە، درێژایییەکەی ١٩٣ کیلۆمەتر دەبێت کە دەکەوێتە نێوان ھەر دووپارێزگای پۆرت سەعید لەسەردەریای ناوین وپارێزگای سوێس، لەسەردەریای سوور. ھەروەھا خاکی میسر دوو کەرت دەکات ونیمچەدوورگەی سینا لە خاکی دایک (بەشە خاکی گەورەی میسر) جیا دەکاتەوە.

نۆکەندەکە ڕێگەیەکی قەدبڕ و کورتە و ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتی و پاپۆڕی ھاتوو لە وڵاتەکانیئەورووپا وئەمریکا دەدات تاکوو بگەن بە وڵاتەکانیئاسیا بێ ئەوەی ڕێگای دوورودرێژی باشووریئەفریقا بەکاربێنن بۆ گەیشتن بە ئاسیا کە لە کاتی خۆیدا و بەر لە دروستکردنی سوێس دەیانگرتە بەر کە ھەم کاتێکی زۆر و ھەم خەرجییەکی زۆری دەویست تا دەگەیشتنە ئاسیا.

دروستکردنی ڕێڕەوەکە ١٠ ساڵی خایاند (١٨٥٩ – ١٨٦٩)، کە دانانی نەخشەکەی لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسییەوە بوو بە ناوی «فێردیناند لیسامپس» (بەفەڕەنسی:Ferdinand De-lessemps).

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەنۆکەندی سوێز تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=نۆکەندی_سوێز&oldid=1172600»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp