Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

نووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تربەستەری پێی نەداوە. تکایە لەوتارە پەیوەندیدارەکانەوەبەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکانئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە.(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)
Place in :داڕێژە:Country data Kingdom of Denmarkداڕێژە:SHORTDESC:Place in :داڕێژە:Country data Kingdom of Denmark
نوک
پایته‌خت
ئاڵای نوک
ئاڵا
دروشمی خانەدانی
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition:"Module:Location map/data/گرینلاند" does not exist.
پۆتانەکان:64°10′53″N51°41′39″W /64.18139°N 51.69417°W /64.18139; -51.69417پۆتانەکان:64°10′53″N51°41′39″W /64.18139°N 51.69417°W /64.18139; -51.69417
Sovereign stateداڕێژە:Country data Kingdom of Denmark
وڵاتانی شانشینی دانیمارک گرینلەند
دابەشکردنە کارگێڕییەکانی گرینلاندسێرمرسوق
دامەزراوە29 August 1728
دامەزراوە1728
ڕووبەر
  سەرجەم٦٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥ مەتر (١٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2023)
  سەرجەم١٩٬٦٠٤ (Largest in Greenland)
 داڕێژە:Clarify span
سەرناوی دانیشتوونوومیۆک
ناوچەی کاتیUTC−02:00 (بە کاتی ڕۆژئاوای گرینلاند)
  ھاوین (DST)UTC−01:00 (کاتی هاوینەی ڕۆژئاوای گرینلاند)
Postal code
وێبگەwww.sermersooq.gl

نوك (بەئینگلیزی: Nuuk؛ گۆكردنی بەگرینلەندی: [nuːk]؛ بەدانیمارکی:[١] Nuuk) پایتەختی و پڕ دانیشتووترین شاریگرینلاندە، خاکێکی سەربەخۆیە لە شانشینیدانیمارک. نووک گەورەترین ناوەندی ڕۆشنبیری و ئابوری خاکەکەیە. شارە گەورەکانی وڵاتانی دیکە کە نزیکترینن لێیەوە بریتین لە ئیقالویت و سانت جۆن لەکەنەدا وڕیکیاڤیک لەئایسلەندا. نووک یەک لەسەر سێی دانیشتوانیگرینلاند پێك دێنێت و بەرزترین بیناكانی تێدایە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی ١٩٦٠٤ کەس بووە.[٢] نووک بە شارێکی مۆدێرن دادەنرێت.[٣]


کەمپی زانکۆیگرینلاند كە کتێبخانەی گشتی و نیشتمانی گرینلاندیشی تێدایە،[٤] لە کۆتایی باکووری شارەكەیە، لە نزیک ڕێگایفڕۆکەخانەی نووک.[٥]

دیمۆگرافیای

[دەستکاری]

تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣،[٦]ژمارەی دانیشتوانی نووک ١٩٦٠٤ كەس بووە،كە گەورەترینشارۆچکەیە لەگرینلاند. ژمارەی دانیشتوانی شاری نووک لە ساڵی ١٩٧٧ دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٠ زیاتر لە یەک لەسەر سێ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢١% بەرزبووەتەوە. دانیمارکییەکان بەهۆی هەلی کارێکی باشەوە بە مووچەی بەرزەوە بەردەوام بوون لە نیشتەجێبوونیان لە شارۆچکەکەدا. ئەمڕۆ، نووک زۆرترین ڕێژەی دانیمارکی لە هەموو شارۆچکەکانی گرینلاند تێدایە. نیوەی کۆچبەرانی گرینلاند لە نووک دەژین، كە چارەکێکی دانیشتوانی ڕەسەنی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.[٧]

حکومەت

[دەستکاری]

نووک وەک پایتەختی گرینلاندە ناوەندی کارگێڕی وڵاتەکەیە، کە هەموو بینا و دامەزراوە گرنگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت. هەروەها دەزگاکانی کەرتی گشتی گەورەترین خاوەنکاران لە شارۆچکەکەن.[٨]


لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، سەرۆکی شارەوانی نووک شارلۆت لودڤیگسنە. كە لە ساڵی ٢٠١٩ جێگەی ئاسی کیمنیتز ناروپی سەرۆکی پێشووی شارەوانی گرتەوە، ئەمەش دوای ئابڕوچونێكی سۆشیال میدیا کە پۆستەکانی ڕەخنەی لە پارتەکەی گرتبوو. لودڤیگسن هاوشێوەی ناروپ ئەندامی پارتی ئینویت ئاتاریتە.[٩]


پەرلەمانی خۆبەڕێوەبەری گرینلاند، و ئەنجومەنی نوێنەران، لە شاری نووکە. كە خاوەنی ٣١ کورسییە و ئەندامەکانی بە دەنگی خەڵک لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی ڕێژەیی هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەت بکەن.[١٠] هەموو پارتە سیاسییە گەورەکانی گرینلاند بارەگایان لە نووک هەیە، لەوانە ئینویت ئەتاریت، سیوموت، دیموکراتەکان، ئەتاسۆت، کۆمەڵەی کاندیدەکان و پارتی ژنان.[١١]

ئابوری

[دەستکاری]
بەندەری نووک
بارەگای سەرەکی ئایر گرینلاند لە شاری نووک

هەرچەندە تەنها شارۆچکەیەکی بچووکە، بەڵام نووک پەرەی بەبازرگانی وکەشتیوانی و پیشەسازییەکانی دیکە داوە. وەک شارۆچکەیەکی بچووکیماسیگرتن دەستی پێکرد کە بەندەرێکی هەبوو، بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای ئابووری لە ماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، پیشەسازی ماسیگرتن لەپایتەختدا كەم بووەوە.[١٢]

شارەکە وەک بەشێکی زۆری گرینلاند پشت بە دانیمارک دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی.[١٣]

هەموو کارەبای گرینلاند لەلایەن کۆمپانیای نوکیسیۆرفیتەوە کە سەر بە حکومەتە دابین دەکرێت کە پشكی لە کارەبای گرینلاند هەیە.[١٤] لە ساڵی ١٩٩٣بەدواوی، نووک وزەی کارەبای خۆی بە شێوەیەکی سەرەکی لە وێستگەی کارەبای ئاوی بوکسفیۆردەوە وەرگرتووە لە ڕێگەی هێڵی کارەبای ١٣٢ کیلۆڤۆڵتەوە کە بە مەودای ٥٣٧٦ م (١٧٦٣٨ پێ) فیۆردی ئەمێرالیک دەبڕێت، کە درێژترین دووریە لە جیهان.[١٥][١٦]

خوێندن

[دەستکاری]
زانکۆیگرینلاند

نووک چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای هەیە. زانکۆی گرینلاند کە تاکە زانکۆیە لە گرینلاند، لە شاری نووکە. زانکۆکە لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ بە كردنەوەی بینای نوێ، ئیلیم، زیادكردنی بەشەكانی وەكڕۆژنامەگەری،بەڕێوەبردن وئابووری،زمان،ئەدەب و ڕاگەیاندن،مێژووی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، ئیلاهیات وئایین و کاری کۆمەڵایەتی فراوانتر بووە. هەروەها نووک کۆنترین دامەزراوەی پەروەردەییە لە گرینلاند، دامەزراوە پەروەردەییە دیارەکانی دیکە بریتین لە بەشیپەرستاری وزانستیتەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی نوێ و قوتابخانەیئاسن وکانزا.

گەشتیاری

[دەستکاری]

فەرمانگەی گەشتیاری نووک لە ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە بۆ ئەوەی بارەگای دەستەی نوێی نیشتمانی گەشتیاری گرینلاند لەخۆبگرێت.[١٧]

بازاڕکردن

[دەستکاری]

دوکانەکانی شاری نووک هونەری ناوخۆیی و کاری دەستی پێشکەش دەکەن. لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ یەکەم سەنتەری بازرگانی لە گرینلاند بە ناوی سەنتەری نووک کرایەوە. سەنتەرەکە یەکەم شوێنە كە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی لە ژێر زەوی تێدایە لە گرینلاند. چەندین مارکێت هەن، وەک سەنتەری نووک، پیسیفیک، بروگسێنی، و سپار.

گواستنەوە

[دەستکاری]
ڕێگەی سەرەکی نووک لەگەڵ هۆتێل هانس ئێگێدە لەلای ڕاستەوە

نووک فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی هەیە کە ٤ کیلۆ مەتر واتا (٢.٥ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شارۆچکەکەوە دوورە. فڕۆکەخانەكە لە ساڵی ١٩٧٩ دروستکراوە و ناوەندێکە بۆ کۆمپانیای ئایر گرینلاند کە بارەگا سەرەکییەکەی لە نوكە[١٨] و بنکەی تەکنیکی خۆی لە فڕۆکەخانە بەڕێوەدەبات. لە ناوخۆیگرینلاند و بۆئایسلەندا گەشت هەیە. بڕیار دراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێڕەوی فڕین بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت گەشتەکان بۆ شوێنە ئەوروپییەکان بكرێت وەکدانیمارک.[١٩]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

نووک – گەورەترین شاری گرینلاند

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «DSN» (بە دانماركی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «Population January 1st by place of birth, gender, age, residence type and time».StatBank (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «(PDF) Nuuk, Greenland: Site, Situation, and "The Law of the Primate City"».researchgate. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. «Ilimmarfik > Forsiden».web.archive.org. ١١ی تەممووزی ٢٠١٠. لەڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «Kontakt».web.archive.org. ١٢ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. «Population January 1st by place of birth, gender, age, residence type and time».StatBank (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «denstoredanske.dk | lex.dk».Om lex.dk (بە دانماركی). ١٦ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «denstoredanske.dk | lex.dk».Om lex.dk (بە دانماركی). ١٦ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. McGwin، Kevin (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩).«Facebook faux pas fells popular Nuuk mayor».ArcticToday (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «Members of Inatsisartut | Inatsisartut».web.archive.org. ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لەڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. «POLITICAL PARTIES IN GREENLAND».www.stat.gl. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. Jones، Michael، ed. (٢٠٠٨).Nordic landscapes: region and belonging on the Northern Edge of Europe. Minneapolis, Minn.: Univ. of Minnesota Press.ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٦٦-٣٩١٤-٤.
  13. «Book sources - Wikipedia».en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. «Historie | NUKISSIORFIIT».web.archive.org. ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧. لەڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. «North of 56 | Energy | Greenland hydro capacity increases with new plant».northof56.com. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. Nuukaalborg (١٩ی شوباتی ٢٠١٤).«Arctic Business Network: Buksefjorden».Arctic Business Network. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. The Europa world year-book. 45,1 P.1: International Organizations P.2: Afghanistan-Jordan. ٢٠٠٤.ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٧٤٣-٢٥٤-١.
  18. «Indsend en anmodning – Air Greenland».{{cite web}}:|archive-url= requires|archive-date= (یارمەتی)
  19. https://kair.gl/enda/projectskalaallit-airports-international-a-s/nuuk/.{{cite web}}:پارامەتری|title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەنووک تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=نووک&oldid=1518325»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2026 Movatter.jp