بەرەبەیانی مەسیحییەت (١٠١ بۆ ٣١٢)
[دەستکاری]
دوایین نوێژی مەسیحییەکان لەکاتی ئاھەنگیئەشکەنجەدانیان لە کۆلۆسیۆم،ڕۆما. تابلۆی ژان لیۆن جێرۆملەسەرەتای سەدەی دووەمی زایینیدا، مەسیحییەت بریتیی بوو لە کۆمەڵێک جەماعەتی پەرتەوازەی بچووک لەنێوکۆمەڵگادا لەنێوئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، ھێزی باوەڕ و ڕۆشنبیری ڕۆمانییان شتێکی ناسراو بوو، ئەمە بەدەر بوو لەو کەسانەی کە نوێ بوون بۆ ئایینەکە. لەلایەکی ترەوە، گەورەترین ترس بۆئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بریتیی بوو لە ڕەتکردنەوەی مەسیحییەکان بۆ پەرستی ئیمپڕاتۆر کە ڕەگەزی یەکبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە بوو، ئەمە جگە لە ڕەتکردنەوەیان بۆ سەرجەم بۆنە فەرمییەکان، ھەروەھا ئاشکرا کردنیان بۆ قۆرخکردنی ڕاستی و ھەڵبژاردنی مردن لەبری لادان لە ئایینەکە، ھەر ئەمەش بوو وای کرد کە وتاردەری ڕەوانبێژ لۆقیانۆس بڵێت کە ئەمانە مێشک و بیریان سووک و سادەیە و تاوانبار نین بەڵکویەسووعی دووڕوو ھەڵیخڵەتاندوون و پێشەوا ئایینییەکانیش یارییان پێ دەکەن،[١٤] لەگەڵ ئەمەشدا مەسیحییە پێشەنگەکان ئەوەیان بەشێوەیەکی تایبەت ڕەت دەکرەوە کە لەیەک خستن ھەبێت بە زانستە دنیاوییەکانەوە بەھۆی پەیوەندیداربوونی بەشێوەیەکی قایمەوە بە ئایینە بتپەرستەکانەوە،[١٥] ئەمە وای کرد کە مێژووناسی ڕۆمانی سەلەس دەوروبەری ساڵی ١٧٥ لۆمەی مەسیحییەکان بکات لەسەر پاڵپشتیکردن و بەرگریکردنیان لە نەزانی خۆیان.[١٦]
باردودۆخەکان لەدوای نیوەی سەدەی دووەمی زایینییەوە بەرەو گۆڕان چوو، چونکە مەسیحییەکان درکیان بەوە کرد کە دووەمین گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی یەسووع کاتێکی زۆر درێژ دەخایەنێت و مانەوەیان لەسەر زەوی درێژە دەکێشێت، بۆیە ھەوڵیان دا کە باوەڕەکەیان بەشێوەیەکی پڕتر لە عەقڵانییەت و سیستەم پێشکەش بکەن بە بەکارھێنانی ڕۆشنبیرییەکانی سەردەمەکەیان، ئەم درکپێکردنە گەیشتە ئەوەی کە ئەگەرکڵێسا نەیەوێت ڕەزاگران بێت لەلای کۆمەڵگا، ئەوا پێویستە لەسەر کە بەزمانی ڕۆشنبیرانی سەردەمەکە و خودی سەردەمەکە خۆی قسە بکات،[١٧] بەم جۆرە یەکەمین بەرگریکار لە مەسیحییەت جۆستینۆس بوو کە کوژرا لە ماوەی چەوساندنەوەکانی ساڵی ٥٦٠دا.[١٨] لەدوای ئەمەشەوە نووسراو پەڕتووکەکانی بەرگری ڕووی لەزۆربوون کرد؛ ھبراپۆلیس، ئەبۆلینارۆس و میڵتۆن نووسراو و پەڕتووکەکانیان پێشکەشی ئیمپڕاتۆر مارکۆس ئۆریلیۆس کرد، ھەروەھا ئەسیناگۆراس و مڵیتادیس نووسراوەکانیان بڵاوکردووە لەدەوروبەری ساڵی ١٨٠دا،[١٩] کەسانی ڕۆشنبیریش وەکوو کجولیانۆس و ئەگناتیۆس کە بووبوونە مەسیحی؛ بەشدارییان کرد لەڕێگەی خۆشکردن بۆ مەسیحییەت کە بچێتە ناو کۆمەڵگایەکی زاڵەوە. لەکۆتایی سەدەی دووەمدا ئیدی کێشەیەکی ئەوتۆ بوونی نەما، بەجۆرێ کە تەنانەت باوکانی مەسیحیش منداڵەکانیان دەناردە قوتابخانە بتپەرستییەکان چونکە لەپەروەردەیەکی مەسیحی دروست جیاواز نەبوو تەنھا لە کۆرسە ئایین و ئەخلاقییەکاندا نەبێت،[٢٠] ھەروەھا قوتابخانە مەسیحییەکان و پەڕتووکە مەسیحییەکان پەیدابوون دامەزران لەگەڵ دەستپێکی سەدەی سێیەمی زایینیدا و ژمارەی مامۆستایانی مەسیحی لە قوتابخانە یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکاندا ڕووی لە زۆربوون کرد و لە ساڵی ٢٦٤دا ئەناکۆلیۆس بووە سەرەک قەشەی لازقییە، یەکەمین ڕاگری مەسیحی لە کۆلیجیفەلسەفە لەزانکۆی ئەسکەندەرییە، پاشان قەشە مالیخۆن بووە بەڕێوەبەری قوتابخانەی وتاردان و ڕەوانبێژی لەئەنتاکیە.
ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەوان وا دەبیین کە مەسیحییەت لەیەھوودییەتەوە گەلێک نزیک بووە لەڕووی داب و نەرییتەوە تا کۆتایی سەدەی دووەمی زایینی، بەڵام لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە مەسیحییەت چووە ناو شارستانییەتی ھێلینییەوە کە بوارێکی تری بڵاوبوونەوەی بۆ دەڕەخسێنێت لەگەڵ دەستپێکردنی سەدەی سێیەمی زایینییەوە،[٢١] لەلایەکی ترەوە، ئێریک کۆفمان ئاشکرای دەکات کە مەسیحییەکان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی چالاکییان لەسەر تیشکیئینجیلەوە گەشەپێداوە، بەپێچەوانەی بتپەرستەکانەوە؛ مەسیحییەکان لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا گرنگییان بە نەخۆشەکانیان دەدا ئەمە ھاوشانی گرنگیدان بە کەمئەندامەکانیان، ئەمە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بەوەفابوونی نێرەکان لەھاوسەرگیریدا و یەکێتی ئەو ھاوسەرگیرییە، ئەمە جۆرێک لە خێزانی سەربەخۆ و جێبەخۆگرتووی دروست کرد کە کۆمەڵگای ڕۆمانی لەدەستی دابوو، ھاوشانی ئەمانەش یاریدەدەری ژنە باوەڕدارە نوێیەکانیان دەکرد لەچوارچێوەی ئەو جێگیرییەدا تا منداڵیان ببێت و ژمارەیەکی زۆرتر لە منداڵ پەروەردە بکەن، ئەمە لەگەڵ ھەبوونی ژیانێکی کۆمەڵایەتی بێ وێنە و بێ ھاوتا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵەیەکی دیاریکراودا و یارمەتیتدانی بەردەوامیان بۆ یەکتر.[٢٢]
کێشەی سەرەکیکڵێسا لە ماوەی ھەردوو سەدەی دووەم و سێیەمدا لەچەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڕۆمانەوە خۆی دەبینێتەوە، لەسەرەتای دەرچوونی بەیاننامەی دەرکردنی مەسیحییەکان لەڕۆما لە ساڵی ٥٨دا و تەنانەت تا ساڵی ٣١٢، مەسیحییەکان دەیان ناڵاند لەجۆرەھا جۆری چەوساندنەوە، کە ناخۆشترینیان بریتیی بوو لەچەوساندنەوەی نیرۆن کە ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆمای لێ کەوتەوە، دۆمیتیانۆس کە سی و حەوت ساڵ بەردەوام بوو لەسەر چەوساندنەوەی مەسیحییەکان؛ سەرەتای ڕۆژژمێری ناسراو بە ڕۆژژمێری قبتی یان میسڕی دەستەبەر کرد، و بەپێی سەرچاوە و ژێدەرەکانی کڵێسای قبتی ئۆرسۆدۆکسی؛ سەدان ھەزار کەس لەماوەی ئەو چەوساندنەوەیەدا کوژراون،[٢٣] ھەریەک لە تراجان، مارکۆس ئۆریلیۆس، سێپتیمۆس سێڤیرییەس، ماکسیمین، دێکیۆس، جالینۆس، ئۆریلیان و دیۆکلتیانۆس، بەگشتی لەمێژووی مەسیحییەتدا بە ١٠ چەوساندنەوە گەورەکە ناو دەبرێن،[٢٤] بەڵام دۆخەکان بەرەو باشبوون چوو لەگەڵ دەرچوونی بەیاننامەی لێبوردانەی گالیریۆس و ھەنگاوەکانی ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کە بووە ھۆی دەرچوونی بەیاننامەی میلانۆ لە ساڵی ٣١٢ دا کە تێیدا دان دەنێت بە مەسیحییەتدا وەکوو یەکێک لە ئایینەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، وێڕای ھەموو ئەو چەوساندنەوانەش، ھێزی دیمۆگرافی مەسیحییەت گەشەی دەسەند لەگەڵ ئەوەی کە تا دەوروبەری ساڵی ٣١٢ ـەش لە ناو ئیمپڕاتۆرییەکەدا کەمینە بوون، بەڵام دواتر بوونە ھێزێک کە ئیمپڕاتۆرییەت نەی دەتوانی دایان پۆشێت یان دانیان پیادا نەنێت.[٢٥]
ئەنجومەنەکانی کڵێسا و کەرتبوونەکان (٣١٢ بۆ ١٠٥٤)
[دەستکاری]
ئایکۆنەیەکی بێزەنتی، تێیدا قوستەنتینی یەکەم دەردەکەوێت کە دەورەدراوە بە کۆمەڵێک لە بەتڕیک و سەرەک قەشە و کە بەھەموویان یاسای باوەڕیان بەدەستەوە ھەڵگرتووە کە ئەنجومەنەکە دای ڕشت.ساڵی ٣٨٠ی زایینی، مەسیحییەت بوو ئایینی فەرمی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، و لە ساڵی ٣٣٠دا ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم ھەڵستا بە گواستنەوەی پایتەخت لەڕۆماوە بۆقوستەنتینە، کە بووە بە ناوەندی مەسیحییەتی ڕۆژھەڵاتی و ناوەندی شارستانییەتی جیھانی، بەجۆرێ بووە بە مەزنترین شارەکانی دونیا لەو سەردەمەدا.[٢٦]
بەھۆی ئەوەی مەسیحییەت بۆ دوورترین شوێنەکانیش ڕۆیشتبوو، ئەبوو دابەشبوون کە کەرتبوون تێیدا ڕوو بدات، نەک تەنھا لەڕووی ژینگەوە بەڵکو لەڕووی باوەڕیشەوە ھەروەھا، لەئاکامی زۆربوون ژینگەکان بۆ باوەڕداران بە ئایینەکە، کڵێسا لەسەدەی چوارەمی زایینیدا ڕووبەڕووی گەلێک لەو بزووتنەوانە بوو کە بەزمانی کڵێسا ناو دەبران بە ھەرتەقەکان،[٢٧] زۆرینەوەی ئەم بزووتنەوانە کەم کاریگەر بوون بەبێ کۆششێکی زۆر دەپووکانەوە، بەڵام ھەندێکی تریان وەک ئاریۆسییەت، ھێزێکی گەورەی لێ پێکھات، کە وای کرد ئەنجومەنی گشتی ببەسترێت لە ئیزنیق لە ساڵی ٣٢٥ بەسەرۆکایەتی ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم و سەرەک قەشە ئۆسیۆسی قوڕتووبی.[٢٨]
ئەنجومەنی ئیزنیق، بە یەکەمین ئەنجومەن دانانرێت، چونکە پێش ئەو ئەنجومەنەش چەندین ئەنجومەنی تر بەستراوە لەسەر ئاستێکی ھەرێمیی کە زۆربەی جار سەرەک قەشەی ناوچەکە سەرۆکایەتی کردووە،[٢٩] بەڵام ئەنجومەنی ئیزنیق یەکەمین ئەنجومەنی گشتی بوو بەجۆرێ سەرەک قەشەکان لەسەرانسەری جیھانەوە بەشدارییان تێیدا کرد. ئاکامی ئەنجومەنەکە ئەوە بوو کە ئاریۆسکافرە و قسەکانی بە ھەرتەقە دانرا و قەدەغە کرا لەدوای ئەوەی ئاریۆس دەیگووت کەکوڕ دروستکراوێکی نا یەکسانە بەباوک،[٣٠] ئەنجومەنەکە ھەروەھا یاسای باوەڕی دانا کە تا ئەمڕۆش بەکاردێت. گرنگییەکی تری ئەم ئەنجومەنە ئەوە بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی مەسیحییەتدا زاراوەی نا تەوراتی بەکارھێنا بەشێوەیەکی فەرمی، وەکوو: ڕووناکی لە ڕووناکی، خودای حەق ھەڵقوڵاو لەخودای حەقەوە، لەدایکبوویییەکی نادرووستکراو؛ ئەم زاراوانەش لە فەلسەفەی ڕۆمانییەوە دەھاتن و چڕبوونەوەیەکی نوێ و سیفەتێکی نوێیان دا بە باوەڕی مەسیحی.[٣١] ئەنجومەنەکە سیستەمی پێنج بەتڕیکییەتی گەورەی دامەزراند و سیستەمی مامەڵەکردنیانی لەگەڵ یەکتردا دانا، ھەر لەم چوارچێوەیەدا و لەو ماوەیەدا ئایینە بتپەرستەکان دەستیان بە کشانەوە کرد لەبەردەم مەسیحییەتدا. ئەو ماوەیەش بە کۆمەڵێک لە شەڕی ناوخۆیی خوێناو و پێچەوانەبوونەوەی بارەکاندا ڕۆیشت بەتایبەتی لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژاواییدا، بۆیە نەمانی ئاسایش بووە ھۆی چەوساندنەوە ئایینییەکان،[٣٢] مەسیحییەت چەوساندنەوەی لەھەمبەر بتەپەرستیدا بەرپا کرد، ئەشتوانرێت ئەزموونی بەتڕیک ئەسناسیوسی ئەسکەندەری لەمیسڕ بە نموونەیەکی ئەو دۆخە وەر بگرین،[٣٣] کە پێشتر ھەمان شت بەسەر مەسیحییەکانیشدا ھاتبوو کاتێک کە ئیمپڕاتۆر جوولیان مەسیحییەکانی چەوساندنەوە لەڕێگەی دەرکردنی بایننامەیەک کە ڕێگەی لە فێرکردنی مەسیحییەکان گرت لە ساڵی ٣٦٢ دا کە ئەو کارە وەرزێکی تری بۆ چەوساندنەوەکان کردەوە،[٣٤] بەڵام لەلایەکی ترەوە ئاوەدانی مەسیحییەت و ھونەری وێنەکێشانی ئایکۆنات و ھەروەھا مۆزیک گەیشتنە پلەیەکی باڵا لە کڵێسایسەدەی چوارەمی زایینیدا، ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە ئەوەی جۆرج مینۆوا بە سوڵتانەکانی کڵێسا ناویان دەبات لەو سەردەمەدا دەرکەوتن، ھەروەکوو: باسیلۆسی گەورە،[٣٥] جێرۆم،[٣٦] ئیمبرۆسیۆس،[٣٧] یوحەننای دەم زێڕین،[٣٨] ماڕۆنی گەورە، سەمعانی عەموودی،[٣٩] ئەفرام سریانی،[٤٠]قەشە ئۆگەستین،[٤١] زۆرینەی زۆری ئەو کەسایەتییانەش نازناوی پایەبەرزیان وەرگرتووە لەکڵێساوە.
ئایکۆنەی کورسی دانایی لە ئایا سۆفیا لەئەستەنبوڵ، ئەو کڵێسا سەرەکییە پێشتر ناوەندی ژیانی ئایینی بوو لە شارەکەدا.لەپێناو تەواوکردنی کاری ڕێکخستنی ژێرخانی بەڕێوەبەرایەتی کڵێسا، ئەنجومەنی یەکەمی قوستەنتینە بەسترا لە ساڵی ٣٨١ کە یەکێک لەکارەکانی ئیدانەکردنی ئەپۆلینارۆسی سەرەک قەشەی لازقییە بوو کە پێی وا بوو خودایەتی مەسیح ڕووی داوە بەھۆی ڕۆحە عاقڵەکەیەوە،[٤٢] پاشان لەدوای کەمتر لە نیو سەدە ئەنجومەنێکی گشتی تر لە ئێفەسس لە ساڵی ٣٤١دا گیرا، لەوێدا نەستووڕ قەدەغەکرا، کەپێی وابوو کەسیانەیەتی پیرۆز دروستە بەڵام ئەو کوڕەی لە ئەزەلەوە ھەبووە،یەسووع نییە، بەڵکو ئەو کوڕە لەیەسووعدا گیرساوەتەوە لەکاتی ئاوەشۆرەیکردنیدا، ھەروەھا نەستووڕ دەیگووت کە دوو کەس لە مەسیحدا ھەبووە ومریەمی بە دایکیمەسیح بانگ دەکرد نەوەک دایکی خودا،[٤٣] بەھۆی ئەوەوە شوێنکەوتووەکانی تووشی چەندەھا چەوساندنەوە بوون، پاشان لەدوای ھەشت ساڵ و لەساڵێ ٤٣٩ دا ئەنجومەنێکی دیکە لە ئێفەسس گیرا کە ئۆرسۆدۆکسییە ڕۆژھەڵاتییەکان بە ئەنجومەنی دووەمی ئەفەسس ناوی دەبەن لەکاتێکدا کەکاسۆلیک دانی پیادا نانێن، بەگشتی ئەم ئەنجومەنە بەسترا تا شێوەی باوەڕ دیاریی بکات وەک کۆتایییەک بۆ دیاریکردنی یەکێتی ھەردوو سروشتی مرۆڤبوونی مەسیح و خودابوونی مەسیح، پاشان پێشنیار و بیردۆزەکەی بەتڕیک سایرڵی یەکەمی ئەسکەندەرییە قبووڵ کرا، کە دەیووت کە ئاکامی یەکگرتنی ھەردوو سروشتەکە یەک سروشتە بەبێ تێکەڵ بوون بە خاسییەتەکانی یەکتتر.[٤٤]
بەڵام ئەم باوەڕە دژایەتی کرا لەلایەنڕۆما وقوستەنتینەوە، کە ھەردووکیان بانگێھشتیان کرد بۆ کۆتا ئەنجومەن لە ساڵی ٤٥١ زایینی دا کە بریتیی بوو لە ئەنجومەنی خەلقیدۆنی کە دووبارە پەیوەندی بەتڕیریکیییەکان بەیەکەوە ڕێک خستەوە و پێشنیارەکەی پاپا لیۆنی یەکەمی پەسەند کرد کە دەیگووت ھەردوو سروشتەکەییەسووع لەگەڵ ئەوەی یەکیان گرتووە بەڵام تێکەڵ بەیەکبوون و ئەمەش شتێکە ناتوانرێت گوزارشتی لێ بکرێت چونکە وەک یەکگرتنیئاگر وڕووناکی وایە،[٤٥] ھەروەھا ئەنجومەنی ناوبراو بریارەکانی ئەنجومەنی پێش خۆی ھەڵوەشاندەوە و شەرعییەتی لێ سەندەوە و دانی پێدا نەنا، بۆیە شەقبوونی دووەم لەکڵێسادا ڕوویدا و خێزانەکانی کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسییەتی ڕۆژھەڵاتی لێ دروست بوو و ئەندامەکانی بڕیارەکانی ئەنجومەنی خەڵقیدۆنی ڕەت کردەوە و قبووڵی نەکرد، سەرباری ئەمەش، ھێشتا جیابوونەوەی کۆتای ئیداری ڕووی نەدا تا ساڵی ٥١٨ ی زایینی کاتێک کە بەتڕیریکیئەنتاکیە ساویریۆس دابڕا بەھۆی ئەوەی لە سروشتە یەکییەکان بوو،[٤٦] لەئەنجوومەنێکی خۆماڵیدا کە لەقوستەنتینە گیرا، ڕەتکردنەوەی بەتڕیرەکەکە بەدوایدا ھات و چووەمیسڕ کە لەوێدا بەشێکی لەکڵێسا بەڕێوە دەبرد لەکاتێکدا بەتڕیرەکی خەڵقیدۆنی بەشەکەی تری بەڕێوە دەبرد، بەھەمان شێوە ئەوەی لەئەنتاکیە ڕوویدا لەئەسکەندەرییەش ڕوویدا.[٤٧]
جەماعەتی یەک سروشتی یاخود مۆنۆفیزۆن بنکەیەکی میللی بەھێزیان دروست کرد لەمیسڕ، حەبەشە،ئەرمینیا و بەشێوەیەکی کەمتریش لەسووریا و بەدەست کۆمەڵێک لەچەوساندنەوەوە لەسەر دەستیئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتییەوە ناڵاندیان، بەڵام چەوساندنەوەکان بەھۆی حەزە ویستراوەکان و بەرھەمە فیکرییەکانەوە نەبوو بەڵکو بەھۆی ئەو شەقبوونە قووڵەوە بوو کە لەدوو لای ئیمپراتۆرییەتەکەدا ڕوویدا بوو. ئیمپڕاتۆڕە ڕۆمانییەکان ھەڵوێستەیان ڕوون نەبوو لەو نێوانەدا، بەجۆرێ کۆمەڵێک ئیمپڕاتۆر پاڵپشتییان لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی خەڵقیدۆنی کرد و ھەندێکی تریان دژی وەستانەوە، ئەو کۆمەڵە ئیمپراتۆرە چەوساندنەوەیان دژ بە خەڵقیدۆنییەکان بەرپا کرد لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەدا،[٤٨] ئیمپڕاتۆر جەستنیانی یەکەم ھەوڵی یەکخستنی ھەردوو لایەنەکەی دا و لەو پێناوەدا ئەنجومەنی قوستەنتینەی دووەمی گرت لە ساڵێ ٥٣٣دا،[٤٩] بەڵام شکستی ھێنا و بگرە بەرەو خراپبوونیش چوو کاتێ کە ئیمپڕاتۆرییەتی فارسی دەستتێوەردانی کرد و توانی لەسەرەتاکانی سەدەی حەوتەمداسووریا وعێراق داگیر بکات.[٥٠]
ئیمپڕاتۆر ھەرقل توانی دووبارە ئەوەی لەدەست چووە لە ساڵی ٦٢٢ دا بیگەڕێنێتەوە و بڕیاری بە بیڕوباوەڕێکی نوێ دا کە مونۆسیلییەت بوو: دوو سروشت لەیەک ویستدا، وەک چارەسەرێکی ناوەندی بۆ باوەڕداران بە دوو سروشتی و باوەڕداران بە یەک سروشتیی،[٥١] بەڵام باوەڕداران بە یەک سروشتی ئەو باوەڕە نوێیەشیان ڕەتکردەوە، کە ئەمەش دەرگایەکی نوێی لە چەوساندنەوە تووندەکان واڵا کرد، بەڵام زۆری نەخایاند بەھۆی ھاتنی سووپاس ئیسلامییەوە لەنیمچەدوورگەی عەرەبییەوە، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوان وای دەبینن کە مەسیحییە عەرەبەکان پاڵپشتییان کردووە لە ڕووداوی دەستبەسەردا گرتنەکەدا،[٥٢] بەتایبەتی غەساسینەکان و مەنازیرەکان، ھەروەھا مەسیحییە سریانییەکانیش ھەمان شتیان پەیڕەو کرد، وا دەگێردرێتەوە کە بەتڕیرەکی نەستووڕییەکان سەردانی مەدینەی مونەوەرەی کردووە و داوای لەعومەری کوڕی خەتتاب کردووە کە پەلە بکات لەداگیرکردنیعێراق دا، لەکاتێکدا کە دانیشتووانی شارەسورییەکان لەسەر ڕووباری فوڕات دەرگاکانی شارەکەیان کردەوە بەرەو ڕووی دەستبەسەراگرە نوێیەکاندا. جەنگاوەرەکانی سووپای بێزەنتیش ھەمان شتیان کردەوە لەشەڕی یەرمووک[٥٣][٥٤]
پاپا؛شارلمان دەخاتە سەر تەخت. تابلۆی ڕەفائێل، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەھەمی زایینی.لە ساڵی ٦٨١، ئەنجومەنی قوستەنتینەی سێیەم بەسترا، کە بڕیاریدا بە لەقەڵەمدانی مونۆسیلییەتەکەی ھەرقل بە ھەرتەقە[٥٥] و پەسەندکردنی پێشنیاری دووسرووشتیی و دوویستیی لەیەسووعدا؛ بەڵام لە ڕۆژاوا بارودۆخەکە ئارامتر بوو، لەگەڵ چالاکبوونی بزووتنەوە مزگێنیدەرەکان لە بڵاوکردنەوەی مەسیحییەتدا لە باکووریفەڕەنسا وئەڵمانیا، ھەروەھا مەسحییەت گەیشتەئینگلتەرا و ئیرلەندا لەسەر دەستی پایەبەرز پاتریک،[٥٦] پاشان لەسەدەی نۆیەمی زایینیدا مەسیحییەت گەیشتەڕووسیاش، ئەو ماوەیە بە بارودۆخی دروستبوونی وشکەسۆفیگەراییدا ڕۆیشت وەکوو دروستبوونی وشکەسۆفیگەلی بووندوکتییە و وشکەسۆفیگەلی ئۆگەستینیەت کە کاریگەرێکی قووڵیان لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژاوایی ھەبوو، بەجۆرێ کە پەرستگاکانی وشکەسۆفییان بەتەنھا بووبووە زانکۆ وقوتابخانەەکانیئەورووپا، پەرستگای وشکەسۆفی کلۆنی دەستی ھەبوو لە ڕێکخستنی پەیڕەوی ناوخۆی کڵێسا و دیاریکردنی دەوری سێکیولارەکان تێیدا.
کێشەکانی مەسیحییەتی ڕۆژاوایی لەو سەردەمەدا خۆی دەبینییەوە لە کارەساتی سروشتی و ھەژارییەکی توند کە خەڵکی تێیدا دەژیان لە چوارچێوەی سیستەمێکی دەرەبەگی توند دا، ئەمە ھاوشانی بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری،[٥٧] ھەروەھا ڕکەبەرایەتییە بەردەوامەکان کە بووە ھۆی ڕوودانی جەنگەکانی نێوان ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز وپاپاکان،[٥٨] ئەمە ھاوشانی جەنگی ئایکۆنەکان کە ساڵی ٧٢٧ی زایینی ڕوویدا و بەھۆیەوە ئەنجومەنی نیقییەی دووەم ساڵی ٧٨٧ بەسترا،[٥٩] لەسەر داوای ئیمپڕاتۆرییەی ئیرینی، تێیدا ئەو ئەنجومەنە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئایکۆنەکانی دا بۆکڵێساکان پاش ئەوەی ئیمپڕاتۆر لیۆن بڕیاری شکاندنیانی دەرکردبوو.[٦٠]
بەدوای ئەودا لە ساڵی ٨٠٠دا پاپا لیۆنی سێیەمی چووە سەر تەختی پادشایەتی بە چوونیشارلمان بۆ سەر تەختی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز کە ئیدی لێرەوە پەیمانێکی نوێ کرایەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئیمپراتۆرییەت و کورسی نێردراوی. لێکترازان و جیابوونەوەکان لە کڵێسادا نەوەستا تا ساڵی ١٠٥٤لێکترازانی گەورە ڕوویدا کاتێ کە بەتڕیریکییەتی قوستنەتینی جیابوونەوەی خۆی لەڕۆما ڕاگەیاند لەماوەی کۆچی دوایی پاپا لیۆنی نۆیەم دا،[٦١] ئەگەرچی ئەم جیابوونەوانە لە مەودایەکی ئایینی دا بوو، بەڵام بەدەر نەبوون لە پاڵنەرە سیاسی و ئابوورییەکان:
| « | بانگھێشتە فیکرییەکان کە دەستیان پێ کرد لە سەدەی چوارەمەوە و بناغەیەکی میللی بەھێزی دروست کرد، تەنھا بیرێکی قوتابخانەیی خۆشگوزەرانەی فکری نەبوون، بەڵکو ھەڵگری کۆمەڵێک ھۆکاری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی جووڵێنەری ئەو جەماوەرە بوو؛ بێزەنتییەکان دەسەڵاتیان بەتاکگەرایی سواغ دابوو و خەڵکیان ھیلاک کردبوو بە لێوەرگرتنی باج و پیتاک لێیان و ھیچ بیریان لە بارودۆخی خەڵک نەدەکردەوە، بەجۆرێکیش زۆرجار لێبووردەتر بوون لەگەڵ بتپەرستەکان وەک لە مەسحییەکانی تر، لە بارودۆخێکی وەھاشدا گفتوگۆ و دەماقاڵێی ئایینی تەنھا سووچی ھەناسەی ڕۆشنبیران بوو بۆ ڕاوەستانەوە لەھەمبەر دەسەڵاتدا. ئەو بیرە فەلسەفییانەی کە لەپشت لێکدانەوەی سروشتی مەسیحەوە دروست بووبوون و چۆنییەتی مامەڵەکردنی خەڵک لەگەڵیدا، کاردانەوەیەکی نەتەوەیی بوو لەھەمبەر دەستبەسەرداگرتنی بێزەنتی و ماسکێکی ئایدیۆلۆجی ھاوچەرخی کردبوو دەم و چاو، یاخود بە واتایەکی تر، ئایینی کردبووە ماسکێک بۆخۆی.[٦٢] | » |
سەردەمی باوەڕ و سەردەمی ڕابوون (١٠٥٤ تا ١٤٩٢)؛ (١٤٩٢ تا١٦٣٣)
[دەستکاری]
درووستکردنیئادەم: بەناوبانگترین ئایکۆنەکانیمایکلانجیلۆ کە سەقفی کڵێسای سیسیتینی ڕازاندووەتەوە لەڤاتیکان.سەرباری لێکترازانی نێوانڕۆما وقوستەنتینە بەڵام سەرکردارییەتی کردنی جیھان لەلایەن مەسیحییەتەوە جێگیر کرا لەسەر دەستیڕۆما،ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی سەرقاڵی کێشە بەردەوامەکانی خۆی بوو لەگەڵدەوڵەتی عەبباسی،[٦٣] مەسیحییەکانیسووریا ومیسڕیش دەیانناڵاند بەدەست چەوساندنەوە تووندەکان لەسەر دەستی ھەندێک لە خەلیفە وەکوو ئەلموتەوەکیل عەلەلڵایعەبباسی و ئەلحاکم بیئەمریلای فاتیمی،[٦٤] تەنگەژەی فیکریش کە ھاوشانی تەنگەژەی ئابووری و گەشەسەندنی دەمارگیری ئایینی دەڕۆیشت لەسەردەمیمەئمووندا وای کرد ھەموو نوێکارییەکی زانستی لەدەوڵەتی عەبباسیدا بۆ ھەردوومەسیحییەکان وموسوڵمانەکان کارێکی گران بێت،[٦٥] لەگەڵ ئەوەشدا سریانییەکان و نەستووڕییەکان شوێنی دیاریان ھەبوو لەوەرگێڕان وزانستەکان وگەردوونناسی وپزیشکی دا و خەلیفەکان پشتیان پێ دەبەستن.[٦٦]
دەسەڵاتیکڵێسا لەسەدەکانی ناوەڕاستدا تەنھا دەسەڵاتێکی ئایینی نەبوو، بەڵکو دەسەڵاتێکی دنیاییش بوو، ئەمە خۆی دەبینییەوە لە دەوڵەتی پاپاییدا کە ئەڕکانەکانی جێگیر بوون لەسەدەی یانزھەمەمی زایینیدا، ھەروەھا خۆشی دەبینییەوە لەو گەمە سیاسییەدا کە تێیداپاپا ڕۆڵێکی سەرکردانەی گێرا وەکوو ناوەندێک لەنێوان پادشا جیاوازەکانی ئەورووپادا،[٦٧] بەجۆرێ کە ھێزی سیاسییکڵێسا، بەدەر لە باری گەنیوی مەسیحییەکان لەڕۆژھەڵات، ھاوکات ئارەزووی میرەکانی ئەورووپا بۆ پانکردن و گەورەکردنی موڵک و ماڵەکانیان و ڕاوەستان لەیەکتر کوشتنی ناوخۆیی، باری ڕەخسان بۆ لەدایکبوونیشەڕەکانی خاچھەڵگری کە پاپا ئۆربانۆسی دووەم لە ساڵی ١٠٩٤ بانگھێشتی کرد بۆ ڕوودانی لەماوەی ئەنجومەنی کلیرمۆنت لەباشووریفەڕەنسا،[٦٨] دەستپێکیش کرا بە یەکەمین شەڕی خاچھەڵگری کە تێیدا توانرا دەرکەناری سووریا دەست بەسەردا بگیرێت لەگەڵلوبنان وفەڵەستین و ھەندێک ناوچەیتورکیا وئەردەن ومیسڕ.
بەڵام دووەمین شەڕی خاچھەڵگری وەڵامێک بوو بۆ کەوتنی ئەلڕەھا،[٦٩] سێیەمین شەڕی خاچھەڵگرییش وەڵامێک بوو بۆ کەوتنیقودس،[٧٠] ئیدی ھەموو شەڕەکانی تر کاریگەرییەکی کەمیان ھەبوو، بۆیە لەچوارەمین شەڕی خاچھەڵگریداقوستەنتینە داگیر کرا، لەشەشەمین شەڕی خاچھەڵگریش دا تونراقودس بۆ ماوەیەکی تر بەدەست بھێنرێتەوە،[٧١] لەکاتێکدا کە سەرتاپای ھەڵمەتەکانی تری خاچھەڵگری ڕووی کردبووەمیسڕ، بەڵام نەیتوانی تێیدا بەردەوام بێت، سەردەمی خاچھەڵگری تەنھا سەردەمی ململانێیەکی بەردەوام نەبوو، بەڵکو ماوەی یەکگرتن و تێکەڵبوون و کردنەوەی شارستانی نێوان ھەردوو ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو[٧٢]
دوایین موڵکەکانی خاچھەڵگرەکان لە ڕۆژھەڵات کەوت بە کەوتنی عەککا لە ساڵی ١٢٩١ و شەڕەکانی بەدەستھێنانەوەی ئەندەلووس دەستی پێکرد،[٧٣] کۆتایش نەھات ھەتا کەوتنی غەڕناتە ساڵی ١٤٩٢،[٧٤] پەیوەندییەکانیش لەگەڵ ئەندەلووسدا ھەمیشە پەیوەندی جەنگ نەبوو، بەڵکوئەورووپا و ڕۆشنبیرانی ئاشنا بوون بەفەلسەفەییۆنانی و ڕۆمانی و نووسینەکانیئیبن ڕوشد وئیبن خەلدوون و نووسەرانی تر؛ لەڕێگەی ئەندەلووسەوە، کە بووە ھۆی بزووتنەوەیەکی گەشەسەندنی زانستی چالاک کەکڵێسا سەرکردایەتی دەکرد:
ئایکۆنەی شێوەگۆڕین لەلایەن ڕافائێلەوە: بەوەچەرخانێکی گەورە لەمێژوویوێنەکێشاندا لەسەردەمی ڕابووندا دادەنرێت.| « | سەرەک قەشەکان و سەرگەورەکانی پەرستگای وشکەسۆفییان و پیاوانی ئایینی و تەنانەت پاپاش نابەدڵ نەبوون لە تکاکردنیان لە ئیغریقییە بتپەرستەکان، و لەو یەھوودیانەی کە خودایان کوشت،[٧٥] وموسوڵمانە بێ باوەڕەکانیش[٧٦] | » |
[٧٧]
ئەو ھەموو ڕۆزییەی کەبەسەرئەورووپادا باری بوو لەدوای سەرکەوتنی گرتنەوەکانیئیسپانیا، یارمەتی دا تا باریئابووری باشتر ببێت،[٧٨] ئەم دۆخە لەھەمان باردا بوو بەدرێژایی دۆزینەوەی جیھانی نوێ لە١٤٩٢ دا کە لەگەڵ خۆیدا سەردەمی ڕابوونی کردەوە لەئەورووپادا و سەردەمی مزگێنیدانی کردەوە لەئەمریکا؛ زۆرجار ھەڵمەتەکانی دۆزینەوە بە پیرۆزکردنیڤاتیکان ڕوویدەدا.ڕۆما وفلۆرێنسیا وجەنەوا بوونە یەکەمین پایتەختەکانی ڕابوون،[٧٩] کە زۆر بەخێرایی ئەورووپای گرتەوە، بەگشتیش شێوەی زانکۆکان و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و یانە ڕۆشنبیرییەکانی وەرگرت، لەژێر سەرکردایەتی کڵێسادا چەندەھا زانست گەشەی سەند وەکوو:گەردوونناسی،[٨٠]بیرکاری،[٨١] ئیتیمۆلۆجی،[٨٢]فەلسەفە،[٨٠]ڕەوانبێژی،[٨٣]پزیشکی،[٨٤] توێکاریزانی[٨٥] وفیزیا بەتایبەتیئەرستۆیی[٨٦] و فیزیای میکانیکی بەتایبەتی پێداویستییەکانی جەنگ[٨٣] وکیمیا وجوگرافیا و زانستی گیانەوەران و ڕوەک،[٨٣] ئەمە ھاوشانی ھونەریتەلارسازی کە گەیشتە بەرزترین ئاست لە سەردەمی ڕابووندا، کاتدرائییەتییەکانی ئەو سەردەمە بەتایبەتی کاتدرائییەتی پایەبەرز بوتڕوس و کۆی تەلارەکانی ئەو سەردەمەیڤاتیکان نموونەیەکی حاشاھەڵنەگرن لەسەر ئەو بابەتە و دەست کرا بە دروستکردنیڤاتیکان لە ساڵی١٥١٣،[٨٣] ھەروەھا ھونەریوێنەکێشان و داتاشین کەوتە چالاکی و لەو سەردەمەدا دیارترین ھونەرمەندان دەرکەوتن وەکوو:لێوناردۆ داڤینشی،مایکلانجیلۆ، ڕافائێل و چەندینی تر.[٨٧]
لەسەر ئاستی باوەڕی کڵێساییش، ھاوشانی گەشەسەندنی زانست، تقووسی کڵێسا و باوەڕە مەسیحییەکانئاوەزێنران، بەو جۆرە تیۆرەکەیئەرستۆ سەبارەت بە جەوھەر و شێوە بووە بنەمای ئەفخارستیا،تۆماس ئەکویناس، زانای لاھووتگەر وفەیلەسووف، بووە دەروازەیەک بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی بیروڕاکانی نێو مەسیحییەت لەژێر ڕۆشناییفەلسەفەدا، بۆیە تەنانەت دووەمین ئەنجومەنی ڤاتیکان لەسەدەی بیستەمدا دانی پێدا نا،[٨٨] تا سەدەی پانزدەھەمی زایینی پێنج ئەنجومەن بەستران، چواریان لە لاتران بەستران و ناو دەبرێن بە ئەنجومەنە لاترانییەکان، لەکاتێکدا کە پێنجەمیان لە کۆنستانس بەسترا و کۆتایی بە لێکترازانی پاپاویی ھێنا.