Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

مێژووی زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەئاماژە بە ھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە بەزیادکردنی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکانئەم وتارە باشتر بکە. لەوانەیە دەقە بێسەرچاوەکان تووشی بەربەرەکانێ ببنەوە ولابرێن.
دۆزینەوەی سەرچاوە: "مێژووی زانست"  ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر
(فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)

زانست پەیکەرێکە پێکھاتوو لەزانین سەبارەت بەجیھانی سروشتی کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی جیھانی لە لێکۆڵەرانی کەڵکوەرگر لەپێڕەوی زانستی، کە پێداگرە لەسەر ڕوانین، ڕاڤە و پێشبینیی جیھانی ڕاستەقینە لەڕێگەی تاقیکردنەوەوە، بەرھەمھاتووە.

شۆپاندنی چاوگەکانی زانستی نوێ بەھۆی زۆر دەقی گرنگەوە کە لە جیھانی کۆنەوە ماون گەنگازە. وشەیزانستیار(scientist) تاڕادەیەک تازەیە - یەکەمجار لە سەدەی نۆزدەھەمدا بەکارھێنرا - و لە دەقە کۆنەکاندا وەبەرچاوناکەوێت. پێشتر تۆژەرانی سروشت بە خۆیانیان دەوتفەیلەسووفی سروشتی.

ئەگەرچی تۆژینەوەی ئەزموونیی جیھانی سروشتی لە سەردەمانی کۆنەوە شرۆڤەکراوە (بۆ نموونە، لەلایەنتالیس،ئەرەستوو و دیترانەوە) و لەسەدەکانی ناوینیشەوەپێڕەوی زانستی بەکارگیراوە (بۆ نموونە، لەلایەنئیبن ئەلھەیسەم،ئەبوو ڕەیحانی بیروونی وڕاجر بەیکن‌ەوە)، بەڵام ھەڵھاتنی خۆری زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ، لە درێژەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێنشۆڕشی زانستی، کە لە سەدەکانی ١٦و ١٧ لە ئەورووپادا ڕوویدا.

پێڕەوی زانستی بناخەی زانستی نوێیە و ھەندێک کەسان - بەتایبەت فەیلەسووفانی زانست و زانستیاران - تۆژینەوەگەلێک کە پێشتر بۆ سروشت کراوە بەپێش-زانستی ناودەبەن.

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەمێژووی زانست تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=مێژووی_زانست&oldid=1290170»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp