Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

میسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارەبەزۆری یان بەتەواوی پشت بەتەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. تکایە یارمەتییباشترکردنی بدە بە ناساندنیسەرچاوەی زیاتر.(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)

پۆتانەکان:26°N30°E /26°N 30°E /26; 30

کۆماری میسری عەرەبی
میسر
مصر
پایتەختقاھیرە
گەورەترینقاھیرەی پایتەخت
زمانە فەرمییەکانزمانی عەرەبی
دەوڵەتپەرلەمانی و سەرۆک کۆمار
 - عەبدولفەتاح ئەلسیسی
ژمارەی دانیشتوان
 - بەراوردی ١١٤٬٥٣٥٬٧٧٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراوجونیەی میسری

کۆماری میسری عەرەبی (بەعەرەبی:جمهورية مصر العربية) وڵاتێکی عەرەبییە لەباکووری کیشوەریئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەریئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانیڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاریقاھیرەیە.

جوگرافیا

[دەستکاری]

وڵاتانی دراوسێی میسر بریتین لە: لە ڕۆژئاواوە لیبیا و باشوور سودانە و لە باکوری ڕۆژهەڵاتدا ئیسرائیل و کەرتیغەززە، و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەریایی سوورە.

ڕووباری نیل

[دەستکاری]

ڕووبارینیل درێژترین ڕووبارە لەجیھان، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی و داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر و بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا.

مێژوو

[دەستکاری]

شۆڕشی ٢٥ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

لە دوای تونس بەهاری عەرەبی گەیشتە میسر لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١ لە دژی ئەو سیاسەتە فەسادە و خراپی بژێوی ژیانی دانیشتوان لەدژی محەمەد حوسنی موبارەک سەرۆکی میسر خەڵکی میسر ڕاپەڕین، لە ئەنجامدا حوسنی موبارەک وازی لەپۆستەکەی هێناو لە ئێستادا دادگایی دەکرێت بەهۆیسیاسەتە خراپەکەی و کوشتنی هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکاندا.

لە مانگی ١٢ی ٢٠١١ هەڵبژاردن کرا و پێشبینی دەکرێ لایەنەئیسلامییەکان سەرکەون بە تایبەت لیستی برایانی موسڵمان.


دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەیی دانیشتووانی وڵاتی میسر ١٠٤،٠٠٠،٠٠٠ بووە.

شوێنە گەشتیارییەکان

[دەستکاری]
  • ھەڕەمەکان
  • ڕووباری نیل (درێژترین ڕووبار لەجیھان)
  • کەنداوی سوێس
  • مۆزەخانی میسر لە قاھیرە
  • شەرم شێخ (بەناوباگترین شوێنی گەشتووگوزاری لەمیسر)

ئایین

[دەستکاری]

دانیشتوانی میسر پێکدێن لە موسڵمان و مەسیحی (گاوڕ) بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٧٢ لە ٩٤٪ موسڵمان و مەسیحییەکانیش ٦٪ بوون بەڵام ڕێژەکە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦ مەسیحییەکان بوون بە ٥.٧٨٪ بەڵام ئەوەی تریش موسڵمان.

ئایینەکان لە میسر[١]
ئایینەکانڕێژە
سوننە
 
٩٥٫٠٪
مەسیحی
 
٥٫٧٨٪
  • ئەزھەر:کۆمەڵگایەکی فاتیمی لەسەر مەزهەبی ئیسماعیلییە ئەم جامیعەیە جامیعێکی سونییە، شێخی ئێستا دکتۆر ئەزهەر طەیبە. کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی لە ئەسکەندەریە ئەم کەنیسەیە دەزگای مەسیحییە گرنگی بە کۆڕ و کۆبوونەوە و بڵاوکردنەوەی مەسیحییەت دەدات.

جەژنەکان و ڕۆژە تایبەتەکانی مووسڵمانی میسر

[دەستکاری]

جەژنەکان و ڕۆژە تایبەتەکانی مەسیحییەکانی میسر

[دەستکاری]
  • جەژنی قیامە (بەپێی ڕۆژمێری قیبتیەکان دەگۆڕدرێت)
  • جەژنی لەدایک بوونی مەسیح
  • جەژنی غساس

ڕۆژە تایبەتیەکانی گەلی میسر

[دەستکاری]
  • ڕۆژی پۆلیس
  • جەژنی تەحریر تابا (١٩ی ئازار)
  • جەژنی کرێکاران (ای ٥)
  • جەژنی کرێکاران (٩ی سێپتمبر)
  • جەژنی جەلاء
  • جەژنی شاری سوێس

و زیاتر لە دەیانڕۆژ و جەژنی تر کە ساڵانە لە میسر یادی دەکرێتەوە...

پێوەندییە نێونەتەوەیییەکان

[دەستکاری]

میسر و ئیسرائیل

[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ی زاینی جەنگی عەرەب و جولەکە دەستیپێکرد، لەم جەنگەدا ئیسرائیل بە هاوکاری چەند وڵاتێکی ئەوروپا و سۆڤیەت و ئەمریکا توانیان لەم جەنگەدا سەرکەون.

لە ساڵێ ١٩٧٣داشەڕ کەوتە نێوان میسر و ئیسرائیل ئەم جەنگە ماوەی کەمتر لە حەوتەیەکی خایاند، ئەنجامی ئەم جەنگە بریتی بوو لە داگیرکردنی بیابانی سینا لەلایەن ئیسرائیلەوە، دواتر سەرۆکی ئەو کاتەی میسر ئەنوەر سادات گەیشتە ئیسرائیل لە شاری تەلئەبیب، لەگەڵ سەرۆکی ئەوکاتی ئیسرائێل مناحیم بیجن و سەرۆکی ئەمریکایی ئەوکات جێمی کارتر، کۆبووەوە و ڕێکەوتننامەی سینایان واژۆکرد.

ئەم ڕێککەوتننامەیەش پێکھاتبوو لە چەند خاڵێک تێیدا میسر ڕازی بوو کە هیچی تر دژایەتی ئیسرائیل نەکات پشتگیری قەوارای زایۆنیش بکات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل بیابانی سینای بۆ مئسر گەڕاندەوە، دوابەدوای ئەمە پەیوەندی نێوان میسر و ئیسرائیل بەردەوام بوو لە ڕووی بازرگانی و گواستنەوەی غاز لە نێوان میسر و ئوردن و ئیسرائیل، هەردوولا کۆنسۆڵخانەیان کردەوە لە قاهیرە وتەلئەبیب، بەڵام دوابەدوای ئەوەی لە بیابانی سینا پاسێکی نەفەر هەڵگر ڕاگیرا کە سەرجەمیان جوولەکە بوون لەلایەن کەسانی نەناسراو هێرشی کرایە سەر و سەرجەم سەرنشینەکانی کوژران و دواتر لەلایەن چەکدارانی زایۆن، ٦هاوڵاتی میسری کوژران پەیوەندی نێوان میسر و ئیسرائیل ڕووی لە خراپی کرد تا وای لێهات لە میسر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل سوتێندرا و تاڵانکرا و لە جێگایی ئاڵای ئیسرائیل ئاڵای میسر هەڵکرا دوای بەهاری عەرەبی و ئەگەری گرتنی دەسەڵات لەلایەن موسڵمانان، پەیوەندی میسر و ئیسرائیل دیار نییە.

شانۆگەری و سینەما

[دەستکاری]

میسر پێشکەوتووترین وڵاتی عەرەبییە لەم بارەیەوە و بە هۆی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە و بوونی ئەکتەری ناسراو وکۆمیدی، لە دیارترین هونەرمەندانی سینەماعومەر شەریفە، وە هەروەها دیارترین شانۆکار بریتین لە (فوئاد موهەندس، عادل ئیمام، شویکار، معەمەد صوبعی، نەجیب ڕیحانی، علی کەسار، محمد جەمال قادر، ئەحمەد حەلمی).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەختیاری، سەعی.جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی.ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
وڵاتەکان
ڕۆژھەڵاتی ناوین
ڕۆژھەڵاتی ناوینی گەورە
کۆمەڵگا
حەشیمەتناسی
چاند
وڵاتەکان و خودموختارییەکانیئاسیا
دەوڵەتە سەربەخۆکان
دەوڵەتە سنووردار ناسراوەکان
خودموختارییەکان
و ناوچە حکوومییە تایبەتەکان
ئۆسترالیا
کۆماری گەلی چین
شانشینی یەکگرتوو
وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
سیاسەت
ئەندامەکان
ئەندامەکان
چاودێرەکان
کاندیدەکان
دیپلۆماسی
سکرتێرە گشتییەکان
ژیان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەمیسر تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=میسر&oldid=1516711»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp