Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

میدیای ھەواڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژنامەوانی
بوارەکان
ژانرەکان
کاریگەری کۆمەڵایەتی
میدیاکانی هەواڵ
ڕۆڵەکان
ھەواڵی ئەلیکترۆنی بارھەڵگرەکان و فۆتۆجۆرنەلالیستەکان لە دەرەوەیدارایی پرودێنتاڵ چوارگۆشەی پێشەوە لەنیوارک، نیوجێرسی،ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مانگی ئابی ٢٠٠٤ لە دوای ڕاگەیاندنی بەڵگەی ھەڕەشەی تیرۆریستی بۆ سەر و بینایەک لەشاری نیویۆرک.

میدیای ھەواڵ (بەئینگلیزی: News media) دەزگاکانیھەواڵ یان چاپەمەنییەکان لە کۆمەڵەی میدیا جەماوەرییەکانن کە ئامانج لێیان گەیاندنی ھەواڵە بۆ ڕای گشتی یان کۆمەڵگەی ئامانج. ئەمانە بریتین لە میدیای چاپی (ڕۆژنامە،گۆڤارەکانی ھەواڵ)، ھەواڵی برادکاست یانپەخشکردن (Broadcasting) (ڕادیۆ وتەلەڤیزیۆن)، و بەم دواییانەئینتەرنێت (ڕۆژنامە ئۆنلاینەکان، بلۆگەکانی ھەواڵ و ھتد).

مێژوو

[دەستکاری]

ھەندێک لە یەکەمھەواڵ بڵاوکردنەوەکان لەڕینێسانسیئەورووپا ڕوویان دا. ئەو ھەواڵنامانە کە دەستنووس کرابوون، ھەواڵی جەنگ و بارودۆخی ئابووری و نەریتی کۆمەڵایەتییان تێدابوو و لەناو بازرگاناندا بڵاو نەبوونەوە. یەکەم ھەواڵی چاپکراو لە کۆتایییەکانی ١٤٠٠کان لە نامیلکەیئاڵمانی کە ناوەڕۆکی تێدابوو دەرکەوت کە زۆربەی کات زۆر سەرنج ڕاکێش بوو. یەکەمڕۆژنامە کە بە ئینگلیزی نووسراوەحەوتەنامەی نیوێس بوو کە لە ساڵی ١٦٢١ لەلەندەن بڵاو کرایەوە. چەندین پەڕە لە ساڵانی ١٦٤٠و ١٦٥٠ یەک لە دوای یەک ھات. لە ساڵی ١٦٩٠ یەکەم ڕۆژنامەی ئەمریکی لەلایەنڕیچارد پیرس وبنیامین ھاریس لەبۆستن بڵاوکرایەوە ھەرچەندە مۆڵەتی بڵاو بوونەوەی لەلایەن حکوومەتەوە نەبوو و دەستبەجێ سەرکوت کرا.[١]

برادکاست (ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن)

[دەستکاری]

ئەم میدیایانە ناوەڕۆک بەرھەم دەھێنن بە پەخشکردنیسیگناڵەکانیدەنگ وڤیدیۆ (کاربەرنامەکان) بۆ ژمارەیەک لە وەرگرەکان (چ گوێگرەکان یان چ بینەران) کە سەر بە گرووپێکی گەورەن.

تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]

لە سیستمێکی پەخشی تەلەڤیزیۆنداڕۆژنامەنووسان یانپەیامنێرانیش بەشدارن لە دەستکاریکردنی ئەو بابەتە ڤیدیۆییانەی کە شانبەشانی توێژینەوەکانیان فیلمیان لێ ھەڵگرتووە و ھەروەھا لە کارکردن لەسەر گێرانەوەیچیرۆکەکە بە شێوازی بینراو. ڕۆژنامەنووسانی پەخش، زۆرجار لە سەرەتای گرتە ڤیدیۆیییەکەدا یان لە کۆتایی چیرۆکی ھەواڵکەدا دەردەکەون.لەتەلەڤیزیۆن یانپەخشی ڕۆژنامەگەری، شیکەرەوەکانی ھەواڵ (کە پێی دەوترێت ھەواڵبێژ یان بێژەری ھەواڵ) ھەواڵەکان و لێکدانەوە و پەخشکردنی ھەواڵەکانی کە لە سەرچاوەی زانیاری جۆراوجۆرەوە وەرگیراون، تاقی دەکاتەوە.[٢]

ڕۆژنامەکان

[دەستکاری]

ڕۆژنامەپەڕەیەکی کێش سووکە و بڵاوکراوەیێکە بۆ یەک جار بەکارھێنان (و بە تایبەتی بڵاوکراوەیێکە کە ھەر ڕۆژ ئەگەیێتە دەس خوێنەر) و عادەتەن لەسەر کاغەزێکی کەم نرخ کە پێی دەوترێت کاغەزی ڕۆژنامە، و ھەواڵەکانی لەسەر چاپ دەکرێت.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «NOW with Bill Moyers. Politics & Economy. Milestones in Media and Politics».PBS. لەڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «press | Etymology, origin and meaning of press by etymonline».www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. Media and Journalism: Theory to Practice (2008) Melbourne: OUP, p45
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەمیدیای ھەواڵ تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=میدیای_ھەواڵ&oldid=1454800»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp