گەرچی لە مێژوویچاندی خەڵکانیھیند و ئەورووپی لە ٥٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونیمەسیح ئاماژە بە ماست کراوە و لە داب و نەریتی خەڵکی ئەم ناوچانەشدا خەڵک باوەڕی وا بوە کەئیبراھیمی پێغەمبەر بەھۆی خواردنی بەردەوامی ماست تەمەنێکی زۆری ھەبووە و لەش ساخ بووە.
بەڵام یەکەم ماستەکان پێ دەچێ بە ھەڵکەوت دۆزرابنەوە، واتا کاتێک شیریان لە پێست و ھەمپانە کردووە بۆ گواستنەوەبەکتریای ناو پێستەکە، بووەتە ھۆی ترشان یان مەینی شیرەکە و ماستی پێکھێناوە.
زیندەزانێکیڕووسی باوەڕی وابوو کەبەکتریای لاکتۆپاسیلووس بۆ سەلامەتی بەسوودە، ئەو ھەوڵیدا کە خواردنی ماست لە سەرتاسەریئەورووپا بڵاو بکاتەوە. بەدوای ئەوە دا لە ساڵی ١٩١٩ یەکەم کارخانەی بەرھەمھێنانی ماست لە شاریبارسێلۆنای ئسپانیا سازکراو بەکارھێنانی ماست ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کرد.