Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

لیبێریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Republic of Liberia
دروشم: "The Love of Liberty Brought Us Here"
سروود: All Hail, Liberia, Hail!
ھەڵکەوتەی  لیبێریا  (dark green)
ھەڵکەوتەی لیبێریا  (dark green)
ھەڵکەوتەی لیبێریا  (dark green)
پایتەخت
و گەورەترین شار
Monrovia
زمانە فەرمییەکانEnglish
Spoken and national languages[١]
گرووپە ڕەگەزییەکان (2008[٢])
ناوی هاووڵاتیLiberian
دەوڵەتUnitarypresidentialconstitutional republic
 - PresidentGeorge Weah
 - Vice PresidentJewel Taylor
 - Speaker of the HouseBhofal Chambers
 - Chief JusticeFrancis Korkpor
یاسادانەرLegislature of Liberia
 - ئەنجومەنی باڵاSenate
 - ئەنجومەنی خوارووHouse of Representatives
Formation andIndependence fromAmerican Colonization Society
 - Settlement by theAmerican Colonization SocietyJanuary 7, 1822 
 - Liberian Declaration of IndependenceJuly 26, 1847 
 - Annexation ofRepublic of MarylandMarch 18, 1857 
 - Recognition by the United StatesFebruary 5, 1862 
 - Admitted to theUnited NationsNovember 2, 1945 
 - Current constitutionJanuary 6, 1986 
ڕووبەر
 - سەرجەم١١١,٣٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (102nd)
٤٣٬٠٠٠ مایلی چوارگۆشە 
 - ئاو (%)13.514
ژمارەی دانیشتوان
 - بەراوردی 20155,073,296[٢] (126th)
 - سەرژمێریی 20083,476,608 
 - چڕی40.43 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (180th)
٩٢٫٠کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP)بەراوردی 2019
 - سەرجەم$6.468 billion 
 - سەرانە$1,413[٣] 
GDP (nominal)بەراوردی 2019
 - سەرجەم$3.221 billion 
 - سەرانە$704[٣] 
Gini (2016)٣٥٫٣ 
HDI (٢٠١٩)٠٫٤٨٠ (١٧٥th)
دراوLiberian dollar (LRD)
ناوچەی کاتیGMT(UTC)
لای لێخوڕینright
پاوانی ئینتەرنێت.lr
کۆدی تەلەفۆن+231

پۆتانەکان:6°19′N10°48′W /6.317°N 10.800°W /6.317; -10.800

لیبێریا، بە فەرمیکۆماری لیبێریا (بەئینگلیزی:Liberia) وڵاتێکە لە کیشوەریئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاریمۆنرۆڤیایە.[٤][٥]

لە سەرەتادا لیبریا وەک نیشینگەیەک لەلایەن (کۆمەڵگای داگیرکردنی ئەمریکی) یەوە دامەزراوە کە باوەڕیان وابوو کەسانی ڕەشپێست دەرفەتی باشتری ئازادی و گەشەکردنیان ھەیە لە ئەفریقادا بە بەراورد بە ویلایەتە یەکگرتووەکان. وڵاتەکە لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ١٨٦٢دا سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان دانی نەدەنا پێدا ھەیا ڕێکەوتی ٥ی شوباتی ١٨٦٢ لە سەردەمی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکادا. لە نێوان ساڵی ١٨٢٢ دا ھەتا دەستپێکی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦١ دا، زیاد لە ١٥ ھەزار کەسی ڕەشپێستی ئازاد لە دووچاری ستەم و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەبوونەوە لە ویلایەتە یەکگرتوەەکان دا ڕوویان کردە لیبریا لەگەڵ ٣٬١٩٨ کاریبیی ئەفریقی. دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتەکە لە ڕێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ١٨٤٨ دا (جۆزیف جێکینز ڕۆبێرتس) کە پیاوێکی ئازادی سەرمایەداری ئەفریقی ئەمریکی خەڵکی ویلایەتی ڤێرجینا بوو لە لیبریا نیشتەجێ ببوو وەک یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکە ھەڵبژێردرا.[٦]

لیبریا بە یەکەمین وڵاتی ئەفریقی دادەنرێت کە ھەستابێت بە ڕاگەیاندنی ئازادییەکەی و ھەروەھا بە یەکەمین و کۆنترین وڵاتی کۆماریی دادەنرێت لە ئەفریقادا. توانی لە جەنگی جیھانی دووەم دا سەربەخۆیییەکەی خۆی بپارێزێت. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم دا لیبریا پاڵپشتی ھەوڵە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دەکرد لە دژی ئەڵمانیای نازی و لە بەرامبەریش دا ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەڵدەستا بە ئەنجامدانی وەبەرھێنانێکی بەرچاو لە ژێرخانی وڵاتەکەدا کە بووە ھۆی نوێکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ناوەندی گواستنەوە ھەوایییەکانی. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لیبریا بە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری (کۆمەڵەی نەتەوەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی یەکگرتوویی ئەفریقا) دادەنرێت.[٧][٨]

کۆچکەرە ئەمریکییە لیبریایییەکان پەیوەندییەکی باشیان نەبوو لەگەڵ دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ناوچەکە و بە تایبەتی لەگەڵ ئەوانەی لە کۆمەڵگە داخراو و دوورەکانی دارستانەکان دا دەژیان. خەڵکانی ئەمریکی- لیبریایییەکان وەک کۆمەڵەیەکی بچووکی باڵادەست پەرەیانسەند کە خاوەنی تەواوی ھێزی سیاسی وڵاتەکە بوون و ھەتا ساڵی ١٩٠٤کەسانی ڕەسەنی ھۆز و خێڵەکانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان بەدەرخرابوون لە بەدەستھێنانی مافی ھاوڵاتی بوون. ئەمریکییە لیبریایییەکان ھانی ڕێکخراو و دامەزراوە ئاینییەکانیان دەدا بە دروستکردن و ھێنانەکایەی بەرنامە و قوتابخانە بۆ پەروەردەکردنی دانیشتووانە ڕەسەنەکانی وڵاتەکە.[٩]

لە ساڵی ١٩٨٠ دا لە ئەنجامی گرژی سیاسی لەسەر فەرمانڕەوایی سەرۆکی وڵات (ویڵیام ڕ. تۆلبێرت) کۆدەتایەکی سەربازی ڕوویدا کە تێیدا ویڵیام تۆلبێرت کوژرا و کۆتایی ھات بە فەرمانڕەوایی ئەمریکی لیبریایییەکان لە وڵاتەکە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ وڵاتەکە دووچاری ناسەقامگیری سیاسیی بۆوە. دوای پێنج ساڵ لە فەرمانڕەوایی سەربازیی (دەستەی ڕزگارکردنی خەڵکی) و پێنج ساڵ فەرمانڕەوایی (حیزبی دیموکراتی لیبریا)، یەکەم و دووەم جەنگی ناوخۆیی لیبریا دەستی پێکرد. ئەم دوو جەنگە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ١٥٠ ھەزار کەس کە دەکاتە ٨٪ دانیشتووانی وڵاتەکە لەگەڵ ڕاگوێزرانی چەندینی دیکە و کەم بوونەوەی چالاکی ئابووری بە ڕێژەی لە ٩٠. ٪ بەھۆی ناکۆکییەکانەوە ژێرخانی نەتەوەیی و خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتایییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیانیان پێگەیشتبوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٨٣٪ ڕێژەی دانیشتووان لە خوار ھێڵی ھەژاری نێودەوڵەتییەوە دەژیان. لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕێکەوتنامەی ئاشتی بووە ھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دیموکراتی لە ساڵی ٢٠٠٥ و (ئێلین جۆنسن سیرلێف) بە سەرۆکی وڵات ھەڵبژێردرا و بووە یەکەمین سەرۆکی ژن لە تەواوی کیشوەرەکەدا.[١٠]

ئایین

[دەستکاری]
ئایینەکان لە لیبێریا
ئایینەکانڕێژە
مەسیحی
 
٨٠٫٠٪
سوننە
 
٢٠٫٠٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lewis، M. Paul؛ Simons، Gary F.؛ Fennig، Charles D.، eds. (٢٠١٥).«Liberia».Ethnologue (چاپی 18th). Dallas, Texas: SIL International.
  2. 12«Liberia».The Central Intelligence Agency side for Liberia. Central Intelligence Agency. ٢٠١٩. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. 12«Report for Selected Countries and Subjects».www.imf.org. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. «Liberia Maps – Perry-Castañeda Map Collection – UT Library Online».legacy.lib.utexas.edu. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی).جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. لاپەڕە ١٠٩.ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.{{cite book}}:نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  6. "July 26, 1847 Liberian independence proclaimed", This Day In History, History website.
  7. Nelson، Harold D.؛ American University (Washington، D. C.) Foreign Area Studies (٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤).«Liberia, a country study». Washington, D.C. : The Studies: For sale by the Supt. of Docs. , U.S. G.P.O. لەڕێگەی Internet Archive.
  8. «Constitutional history of Liberia».Constitutionnet.org. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. «Liberia| World Food Programme».www.wfp.org. لەڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. Eleanor، Scerri (١٩٨٦).«T Certificate history of Nigeria».Oxford University Press.doi:١٠.١٠٩٣/acrefore/٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤.٠١٣.١٣٧. لەڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەلیبێریا تێدایە.
وڵاتەکانیئەفریقا
دەوڵەتە سەربەخۆکان
دەوڵەتە سنووردار ناسراوەکان
خودموختارییەکان
دەسەڵاتدارەتی نادیار
زمانەکان
شوێنە ئینگلیزی زمانەکان

کرتە لەسەر شوێنێکی ڕەنگی بکە بۆ ئەوەی وتارێک سەبارەت بە ئینگلیزی لەم وڵات یان هەرێمەوەببینی

English speaking countries
English speaking countries
لینکی زیاتر
وتارەکان
لیستەکان
 
  • وڵات و مەڵبەندانێک کە ئینگلیزی (یان دووڕەگە ئینگلیزەکان) زمانی نیشتیمانیانە یانیش زۆرترین ئاخێوەرن
ئەفریقیا
ئەمریکیەکان
ئەورووپا
ئۆقیانووسیا
 
  • ئەم وڵات و مەڵبەندانەی ئینگلیزی زمانی فەرمیە بەڵام زمانی زۆرینەی دانیشتوان نیە
ئەفریقا
ئەمریکا
ئاسیا
ئەورووپا
ئۆقیانووسیا
Dependencies shown initalics.
نێونەتەوەیی
نەتەوەیی
جوگڕافی
ھونەرمەدان
خەڵک
ھی تر
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=لیبێریا&oldid=1445042»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp