Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

لاستیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیرەی پارە کە توانی کشانی بەرزی ھەیە

لەفیزیادا پێز یان توانایلاستیکی (بەئینگلیزی:Elasticity) بریتییە لە توانای ماددە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە بەرامبەر ھێزێکی دەرەکی کە دەیھەوێ شێوەکەی بگۆڕێت، بە جۆرێک کە دوای نەمانی ھێزە دەرەکیەکە ماددەکە بگەڕێتەوە شێوە و قەبارەی سەرەتایی خۆی. ماددە ڕەقەکان دەچەمێنەوە بە ھۆی ھێزێکی گونجاو کە دەخرێتە سەریان. بە پێییاسای ھۆک پەیوەندیەکی ڕاسەوانە ھەیە لە نێوان بڕی ھێز و بڕی کشانی ماددەکە. ھۆکاری فیزیایی کشان لە ماددەیەکەوە بۆ ماددەیەکی تر جیاوازە. لەماددەی کانزایی دا قەبارە و درێژی لیەکانی بەلور دەگۆڕێت کاتێک ھێزی دەرەکی دەخرێتە سەری. بە لابردنی ھێزەکە قەبارەی خانە بەلوریەکان دەگەڕێنەوە شێوەی سەرەتاییان. بەڵام لەجیرە و ماددەپۆلیمەریەکانی تر ھێزی دەرکی دەبێتە لێک کشانی زنجیرەی پۆلیمەر.

ئەم تایبەتمەندیە بەڕەھایی لە ھیچ ماددەیەک دا نیە. تەنانەت لەو ماددە ناسراوانەی کە ئەم تایبەتمەندیەیان ھەیە بە بڕێکی کەم قوپانەوەیەکیان تێدا ڕوو دەدات و شێوەی سەرەتایی بەدەست ناھێننەوە. لە ئەندازیاریدا ئەم تایبەتمەندیە بە دوو بڕی جیا دەست نیشان دەکرێ. یەکەمیان بریتیە لەمۆدۆلاس (Modulus) کە بریتیە لە بڕی ھێز لەسەر ڕوبەر و یەکەکەشی یەکسانە بەپاسکاڵ (Pa). چەند مۆدوڵاسی ماددەیەک زیادتر بێت ئەوەندە ماددەکە توندتر بۆ چەمانەوە. دووەم بڕ کە دەدۆزرێتەوە بریتیە لە توانای دیاری کراوی ماددە (elastic limit) بۆ چەمانەوە پێش ئەوەیقوپانی تێدا ڕوو بدات. یەکەی ئەم بڕەش ھەر بە پاسکاڵە.

کاتێک تایبەتمەندی لاستیکی دوو ماددە بەراورد دەکرێ پێویستە ھەر دوو modulus و elastic limit لەبەرچاو بگیرێت. بۆ نمونە جیرە مۆدۆڵاسی زۆر کرمە بەڵام زۆر توانای کشانی ھەیە. بەڵامکانزاکان مۆدۆڵاسیان بەرزە و کشانیان کەمترە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^https://en.wikipedia.org/wiki/Elasticity_(physics)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەلاستیکی تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=لاستیکی&oldid=1287908»
پۆل:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp