ئەم وتارەئاماژە بە ھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە بەزیادکردنی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکانئەم وتارە باشتر بکە. لەوانەیە دەقە بێسەرچاوەکان تووشی بەربەرەکانێ ببنەوە ولابرێن. دۆزینەوەی سەرچاوە: "قەزا و قەدەر" – ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
قەزا و قەدەر، لە ڕووی ئابوری و یاساییەوە ھەر ھەڵسوکەوت و کردارێک ئەگرێتەوە کە لە دەرەوەی توانای مرۆڤدا بێت و نەتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، بۆ نموونە؛ گەردەلوول و بوومەلەرزە و ھاوشێوەکانیان، وبەو شێوەیە بڕگەیەکی یاسایی ھەیە لە گرێبەستە بازرگانیەکاندا لە حاڵەتی ڕوودانی ئەو کارەساتانەی دەربازبوون لێیان لە توانادانیە ھەروەھا ئەو کارەساتە کتوپڕانەی بە شێوەیەکی سروشتی ڕووئەدەن، وەک قەربووکردنەوەی ئابووری کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ڕووداوەکانی نوقم بوون و مردن و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە و ئەوانی تردا.
| پایەکانی باوەڕ | |
قەزا و قەدەر بەپێیبیروباوەڕی ئیسلامی بریتیە لە زانستیخوا بەشتەکان و نوسینیان پێش ئەوەی ببن، لەسەر ئەو شێوەی کەھەن، وەک لەقورئاندا هاتووە؛ (ما أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ، لِكَيْلا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ)، واتە؛ هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت.
باوەڕبوون بە قەزا و قەدەر پایەی شەشەمە لەپایەکانی باوەڕ لەئیسلامدا، و باوەڕ بە بێ ئەو تەواو نابێت بەپێی ئەو بەڵگە و ئاماژانەی لە قورئان و سوننەتدا هاتوون، ئەمە پایەش چوار بوار ئەگرێتەوە؛
یەکەم/ باوەڕهێنان به‌وه‌ی خوا زانستی به‌هه‌موو شتێك هه‌یه به‌داهاتوو و ڕابردوو ، چ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداره‌كانی خۆی هه‌یه چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداری به‌نده‌كان هه‌یه، وەک لەم ئایەتەدا خوا دەفەرموێت:{وَٱللَّهُ بِڪُلِّ شَىۡءٍ عَلِيمٌ۬} واته: خوای گه‌وره به هه‌موو شتێک زانایه.
دووه‌م/ باوەڕهێنان به‌وه‌ی هه‌رچی رووی داوه‌و ڕوو ده‌دات هه‌موو له‌كتێبێكدا نووسیوه به‌ناوی (لوح المحفوظ) ئه‌مه‌ش (٥٠) هه‌زار ساڵ پێش دروست بوونی بوونەوەر و گەردون، خوا ده‌فه‌رموێت:{وَكُلُّ شَىۡءٍ۬ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ ٭ وَكُلُّ صَغِيرٍ۬ وَكَبِيرٍ۬ مُّسۡتَطَرٌ} واته: هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته‌چاودێره‌کان تۆمارکراوه،وه هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه .
سێهه‌م/ باوەڕهێنان به‌وه‌ی هه‌رچی روو ئه‌دات له‌بوونه‌وه‌ردا هه‌موو له‌ژێر فەرمانی خوا و قه‌ده‌ری دایه، له‌دروست كردوون و جووله و مردن و ژیان و...هتد. ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و له‌سه‌ر شتێك نه‌بی روو نادات، وەک لە قورئاندا هاتووە: {وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُ} واته: هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ده‌فه‌رموێت:{ڪَذَٲلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ‌ۚ} واته: به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌وه دروست ده‌كات كه‌ویستی له‌سه‌ره .
چواره‌م/ باوەڕهێنان به‌وه‌ی خوا هه‌موو بوونه‌وه‌ری دروست كردوه، به‌زاتیان و سیفاتیان و به‌جووله‌یان و به‌كرداریان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { ٱللَّهُ خَـٰلِقُ ڪُلِّ شَىۡءٍ۬‌ۖ} واته: خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ} واته: خوا ئێوه‌ی دروست كردووه‌وه‌كرداره‌كانیشتان .