وێنەی ڕوونکردنەوەیی فرۆکەخانەفڕۆکەخانە مەیدانێکی گەورەیە کەلە چەند بەشێکی جیاواز پێکهاتوە و دیاریکراوە بۆ هەڵسان و نیشتنەوەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان و چەند ئامرازێکی تر. کە زۆرتر بۆ مەرامی سوود وەرگرتن و خەڵکی بەکاری دەهێنن، کە تێیدا خەڵکی سەردانی شارێکی تر یان وڵاتێکی تر یان ناوچەیەکی تر دەکەن، وە هاوکات تایبەت دەکرێت بۆ مەرامی گواستنەوەی کەل و پەل و مەرامی شوێنی فڕۆکە جەنگیەکان.فڕۆکەخانە لە لایەن حوکومەت پاڵپشتی و بەڕێوبەری دەکرێت، کە دواتر بەشی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمەڵێکی کارمەندان، کە بەشێکیان کار لە بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانە دەکەن، هەندێکی تریان تەنها ڕێنیشاندەری فڕۆکەکانن لە تاوەری فڕۆکەخانەکەوە، ئەمە جگە لە بەڕێوبەر و پارێزەرانی بەشەکانی تر.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەو فڕۆکەخانە گەورانە دەوترێت، کە لەڕووی قەبارەوە گەورەترن لە چاو فڕۆکەخانەکانی تر.هەر فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دەچێتە نێو نەخشەی جیهانی فڕۆکەخانەکان، کە فڕۆکەکان لە گشت وڵاتانی جیهان دەتوانن کردانی نیشتنەوە و هەڵفڕینی تێدا ئەنجام بدەن.
- تێرمیناڵ.
- پارکی پارکینگ.
- بەشی هەڵسان و نیشتنەوەی فڕۆکەکان.
- بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانە.
لە بەشی تێرمیناڵی هەر فڕۆکەخانەیەکا بەشی خزمەتگووزاری هەیە، کە تایبەتن بەکڕین و فرۆشتنی کاڵا و خواردەمەنی بە گەشتیاران.
بەشی (vip - very important pople)، لەهەر فڕۆکەخانەیەک تایبەتە بە گەشتکردن و گەڕانی کەسایەتیە گەورە و سەرکردەکان.
بەشی کارگۆ لە فڕۆکەخانەکان تایبەتە بە گواستنەوە و گەیاندنی کەل و پەل و کاڵای تایبەتی کۆمپانیا و خەڵکی، کە لە شار یاخوود لە وڵاتێکی ترەوە هاتوون.
لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەناکاوی فڕۆکەکان، تیمی تایبەت لە فڕۆکەخانەکاندا هەن کە یارمەتی خەڵکی و ڕزگارکردیان دەدات و لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی تر، هەوڵی کۆنتڕۆلکردنەوەی دەدەن.کە بەزۆری ڕووداوە تەندرووستی و ڕووداوە هاتوچۆییەکانی فڕۆکەکانن.
ڕێژەی کارمەندانی ئاسایش لە فڕۆکەخانەکاندا بەپێی هەل و مەرج و گەورەیی فڕۆکەخانەکە دەگۆڕدرێت، بەڵام لەسەر ئاستی جیهاندا و لەدوای هێرشەکانی (١١ سێپتێمبەری ٢٠٠١) بۆسەر وڵاتیئەمریکا، ڕێژەی کارمەندان و پارێزەرانی فڕۆکەخانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
لە بەشێکی زۆری فڕۆکەخانەکان، فڕۆکەی سەربازی و بەمەرامی جیاواز هەن، کە بەشێکیان بۆ کردە سەربازییەکان لە فڕۆکەخانە گشتی و فڕۆکەخانە سەربازییەکان بە تایبەتی ئەنجام دەدەن.و بەشێکی تریان تایبەتن بە گواستنەوەی کەل و پەلی سەربازی.
لە چەند کاتێکی جیاوازدا بەشێکی فڕۆکەخانەکان تایبەت دەکرێت بە پێشاندانی فڕۆکە نوێ و سەربازییەکان، و بەشێکی تریان بە مەرامی گرتنی چەند گرتەیەک بۆ بواری سینەما ئەنجامی دەدەن.
 فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی عێراق |
|---|
| |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
فڕۆکەخانە تێدایە.