
شەڕی ١٨١٢ (بەئینگلیزی:War of 1812) شەڕی ساڵی ١٨١٢ لە نێوانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وئیمپراتۆریەتیی بەریتانی ڕوویدا. سنووردارکردنی بازرگانی، زیندانیکردنی دەریاوانە ئەمریکییەکان لەلایەن ھێزی دەریایی بەریتانیا و بەردەوامبوونی کێشەکانی دوای سەربەخۆیی، ھەروەھا ئەگەری پەیوەستبوونیکەنەدا بۆ ئەمریکا، وای کرد ئەمریکییەکان شەڕ لەگەڵ بەریتانیا ڕابگەیەنن. ئینگلیزەکان بەشدار بوون لە شەڕی ناپلیۆن وفەرەنسا لە ئەورووپا. لەم شەڕەدا، واشنتۆن دی سی. لەلایەن ھێزەکانی بەریتانیاوە داگیرکرا و بەشێکی ئەم شارە بە کۆشکی سپیشەوە ئاگریان تێبەردرا. ھەروەھا ھیندییە ئەمریکییەکان بە ھاوکاریئینگلتەرا دژی ئەمریکا شەڕیان کرد. ئەم شەڕە بە شکستی ئینگلتەرا و ھیندییەکان لە ئەمریکاوە کۆتایی ھات. شەڕەکە لە سێ دیمەنی جیاوازدا ڕوویدا. سەرەتا لە دەریادا کەشتییە دەریایییەکان و چەتەی دەریایی لە ھەردوو لاوە ھێرشیان دەکردە سەر یەک و ئینگلیزەکان کەنارەکانی ئەمریکایان لە زەریای ئەتڵەسیدا گەمارۆدا. دووەم: زۆربەی شەڕەکان لە بەرەی کەنەدا-ئەمریکی و دەوروبەری دەریاچە گەورەکان و ڕووباری سانت لۆڕێنس و دووری باکووری دەریاچەی شامپلین ڕوویانداوە؛ و سێیەمیان لەئەمریکای باشوور و کەناراوەکانی کەنداویمەکسیک، کە شەڕی سەرەکی وشکانی وەک شەڕی نیو ئۆرلینز کە بووە ھۆی شکستی بەریتانییەکان و ھاوپەیمانە ھیندییەکانیان.[١][٢][٣]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
شەڕی ١٨١٢ تێدایە.