Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

سەروا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، بە مەرجێ کە ئە دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لە کۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانیشیعر وستراندا دێن[١]بۆ وێنە لە ئەم بەیتە شێعرە دا: "بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم ..... لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم"، وشەگەلی "خۆم" و "ڕۆم" سەروان.[٢]بە ئاخرین پیتی سەروان، پیتی (ڕەوی) دەگوترێ؛ وەک پیتی "و" لە : جاو، ڕاو، خاو، داو

بەو وشانە کە بەتەواوی -نەک بەشێکی- لە شیعردا دووبارە دەبنەوە،ڕەدیف دەگوترێ، وەک وشەی "بێ تۆ" لە کۆتایی ھەردوو باڵی ئەم بەیتە شیعرەی نالی: «نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ/ نەچم شەرت بێ ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ»

ناوەکانی تر[٣]

[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی سەروا ئەم ناوانەش بەکار دێت:

  • بەشاوەند، بەشاڤەند، پاشبەند، پاشۆڵ، پاشڵ، قافییە

سەروا لە شیعری نوێ

[دەستکاری]

لە شیعری نوێشدا سەروا ھەیە، ھەڵبەت نە بەو شێوە کە لە شیعری عەرووزیدا چاوەڕێ دەکرێت. لە شیعری نوێدا سەروا بەگوێرەی ھەست و سەرنجی شاعیر لە شیعردا جێگیر دەبێ.[٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ویکیپیدیای ئینگلیزی٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ لەوەیبەک مەشین،ئەرشیڤ کراوە.
  2. هەژار موکریانی، دیوانی "بۆ کوردستان"
  3. فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
  4. ویکی فارسی - قافیه
Stub iconئەم وتارەکۆلکەیەکە. دەتوانیت بەفراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەسەروا تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=سەروا&oldid=1285168»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp