Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

سی دی-ڕۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سی دی-ڕۆم
لقیپەپکی پەستێنراو،machine-readable medium،work،recording medium
زاناDenon
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢

پەپکەی پەستێنراوی بیرگەی تەنھا خوێندنەوەیی (بەئینگلیزی:CD-ROM , Compact Disc Read Only Memory) کورتکراوەکەیسی دی-ڕۆمە، جۆرێکە لە جۆرەکانیپەپکی پەستێنراو وبیرگەیەکی تەنھا خوێندنەوەیە لەپەپکەی بیناییپەپکەی پەستێنراو و کەداتاکانی تێدا ھەڵگیراوە وکۆمپیوتەرەکان تەنھا دەتوانن بیخوێننەوە و ئامێر و سیستەمەکانی خوێندنەوەی پەپکەکان دەتوانن لێی بدەنەوە، بەڵام ناتوانرێت بنوسرێت یاخود بسڕدرێتەوە، بەڵام تەنھا سی دی-ڕۆمێکی دەنوسرێت بۆ یەکەم جار لەلایەنکۆمپانیا یان ئەو دامەزراوانەی کاریبازرگانی دەکەن دوای ئەوە ھەرگیز ناتوانرێت بنوسرێتەوە یاخودزانیارییەکان بسڕدرێنەوە تەنها دەخوێنرێنەوە، سی دی-ڕۆم ھەردووداتایکۆمپیوتەری ودەنگی وڤیدیۆیی تێدا ھەڵدەگیرێت کە داتای کۆمپیوتەری لەسەرکۆمپیوتەر ودرایڤی پەپکی بینایی لێدەدرێتەوە و دەنگ و ڤیدیۆیییەکان لەسەردی ڤی دی خوێنەر لێ دەدرێنەوە یاخود دەتوانرێت بە ھەمان شێوەنەرمامێر وڤیدیۆی دیجیتاڵی لەسەر کۆمپیوتەریش لێ بدرێتەوە.[١][٢]

سی دی ڕۆمەکان لە ماوەکانی ساڵی نەوەد و ساڵانی ٢٠٠٠، بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ گواستنەوە و دابەشکردن و دابەزاندنینەرمامێر وداتاکان بۆ کۆمپیوتەر و بە تایبەتی بۆکۆنسوڵی یارییە ڤیدیۆیییەکان بەکاردەھێنرا کە یارییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەرھەمدەھێنران و سی دی ڕۆمەکان جارێک یارییە ڤیدیۆیییەکانی لەسەر دەنوسران و دەفرۆشرا، سی دی-ڕۆمەکان دەتوانن ٧٠٠مێگابایت داتا و زانیاریی ھەڵبگرن، لە ئێستادا سی دی-ڕۆم بۆ فرۆشتنینەرمامێر وئەلبومی گۆرانی و بۆ کارەبازرگانییەکان زۆر بە کەمی بە کاردێت و سی دی-ڕۆمەکان لەلایەن چەندانبیرگەی نوێتر جێگای گیرایەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «What is a CD-ROM? – TechTarget Definition».WhatIs (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «What is CD-ROM (Compact Disc Read-Only Memory)?».www.computerhope.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «CD-ROM Full Form».GeeksforGeeks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «Definition of CD-ROM».PCMAG (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
پەپکەکان
تەکنۆلۆژیا
ڕەقامێر/نەرمامێر/ناوەڕۆک
دۆسیەکانی دادگا
پێڕستەکان
چەشنەکان لەسەر بنەمای سی دی
ئەمانەش ببینە
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەسی دی-ڕۆم تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=سی_دی-ڕۆم&oldid=1410763»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2026 Movatter.jp