سیاسەتمەدار یانڕامیار یانسیاسەتوان یانسەرکردەی سیاسی (بەئینگلیزی : politician ,political leader یان political figure) کەسێکە کە بەشدارە لەکاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان . ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پۆستی بڕیاردان ومیریییان ھەیە، و ھەروەھا ئەو کەسانەش کە بەدووی ئەو پایەوەن، ئیدی بەھەڵبژاردن یانبۆماوەیی یانکوودەتا یان دیاریکردن یانداگیرکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر بێت.ڕامیاری سنووردار نییە بۆ ڕادەیدەسەڵاتدارێتیی لە پایە گشتییەکاندا. دەشێت پایەی گشتی بە ھەماھەنگی بێتە کایەوە. لە ڕاپەڕینە شارستانییەکاندا، سیاسەتمەدارەکان دەشێت ناو بنرێن «جەنگاوەر لەپێناو ئازادی دا». لە کەمپینە میدیایییەکاندا، زۆربەی جار سیاسەتمەداران وەکچالاکوان ئاماژەیان پێ دەدرێت.[ ١]
سیاسەتمەداران تاکێکی چالاکی سیاسین بە تایبەت لە سیاسەتی حزبایەتیدا. پۆستە سیاسییەکان لە حکوومەتە ناوخۆیی، ویلایەتی، فیدراڵی و نێونەتەوەیییەوە دەست پێدەکات و ھەموو سەرکردەکانی حکوومەت بە سیاسەتمەدار دادەنرێت.[ ٢] [ ٣]
سیاسەتمەداران بە قسەکردنیان ناسراون، وەک لە وتارەکاندا یان لە ڕیکلامەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا، بە تایبەتی بە بەکارھێنانی تەوەری ھاوبەش ناسراون کە ڕێگەیان پێدەدات پێگەی سیاسی خۆیان بە زاراوەیەکی ئاشنای دەنگدەران پەرەپێبدەن. سیاسەتمەداران بەپێویستی دەزانن ببنە بەکارھێنەری شارەزای میدیا. لە سەدەی نۆزدەھەمدا سیاسەتمەداران بە شێوەیەکی بەرفراوان کەڵکیان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و نامیلکە وەرگرتووە، لەگەڵ پۆستەرەکاندا. لە سەدەی بیستەمدا ڕوویان لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن کرد، بەمەش ڕیکلامە تەلەڤیزیۆنییەکان گرانترین بەش لە بانگەشەی ھەڵبژاردن. لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زیاتر بەشدارییان لەسۆشیال میدیا ومۆبایلە زیرەکەکانیئینتەرنێتدا کردووە.
دەنگۆ ڕۆڵێکی سەرەکی لە سیاسەتدا ھەبووە، دەنگۆی نەرێنی سەبارەت بە بەرامبەرێک بە شێوەیەکی گشتی کاریگەرترە لە دەنگۆی ئەرێنی سەبارەت بە لایەنی خۆی.[ ٤] [ ٥]
خزمەتگوزاری حکوومەت و غەنیمەتە سیاسییەکان[ دەستکاری ] سیاسەتمەدار کاتێک ھەڵبژێردرا دەبێت مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و فەرمانبەرانی حکوومی بکات کە کار بۆی دەکەن. بە درێژایی مێژوو ململانێیەکی شاراوە لە نێوان ئامانجە درێژخایەنەکانی ھەر لایەکدا ھەبووە. لە سیستمەکانی بنەمادار بە پاترۆناژدا، وەک ئەمریکا لەسەدەی نۆزدەھەمدا ، سیاسەتمەدارە براوەکان جێگەی ئەو بەرپرس و فەرمانبەرانەی حکوومی کە بە یاساکانی خزمەتکردنی حکوومەت نەپارێزراون، بە لایەنگرەکانیان دەگۆڕن. ئەمەش بە «سیستمی غەنیمەت» ناسراوە. لەکاتێکدا چاکسازییەکان لە خزمەتکردنی حکوومەتدا دەستیپێکردووە بۆ نەھێشتنی گەندەڵی لە حکوومەتدا، سیستمی غەنیمەتەکان لە ساڵی ١٩٨٢ەوە لە زۆرێک لە وڵاتانی کەم پێشکەوتوودا بە تەواوی کارا ماوەتەوە.[ ٦]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
سیاسەتوان تێدایە.