Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

سکۆت ئیستوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمەژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندووەوەئاماژە بەھیچسەرچاوەیەک نادات. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنیسەرچاوە باوەرپێکراوەکان. ئەو دەقانەی کە بەردەوام دەربارەی کەسایەتییە زیندووەکان دەنووسرێن و بە خراپی نووسراون،پێویستە یەکسەر لاببرێن، بە تایبەتی ئەگەر بە نیازی سووکایەتی نووسراون.
دۆزینەوەی سەرچاوە: "سکۆت ئیستوود"  ھەواڵەکان ·ڕۆژنامەکان ·کتێبەکان ·سکۆلار ·جەیستۆر
(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
Scott Eastwood
سکۆت ئیستوود

لەدایکبوون٢١ی مارسی١٩٨٦
نیشتەجێیسان دیێگۆ،کالیفۆرنیا،ئەمریکا
پەروەردەلۆیۆلا ماریمۆنت
پیشەئەکتەر،بەرهەمهێنەر،نمایشکار
چالاکبوون٢٠٠٦-ئێستا

سکۆی ئیستوود (بەئینگلیزی:Scott Eastwood) ئەکتەرێکی ئەمەریکی و نمایشکەری جلوبەرگی پیاوانە.تاکو ئێستا لە چەندان فیلمی وەک

  • Flags of Our Fathers (٢٠٠٦)
  • Gran Torino (٢٠٠٨)
  • Invictus (٢٠٠٩)
  • The Forger (٢٠١٢)
  • Trouble with the Curve (٢٠١٢)
  • Fury (٢٠١٤)

دەرکەوتووە، دواتر لەساڵی ٢٠١٥دا لە فیلمی ڕۆمانسی (The Longest Ride) دەرکەوت ، واش بڕیارە ساڵی ٢٠١٦ لە فیلمیدەستەی خۆکوژی دەربکەوێت، سکۆت کوڕی بچووکی ئەکتەری براوەیئۆسکارکلینت ئیستوودە.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ئیستوود لە مۆنترێی ،کالیفۆڕنیا لەدایکبووە ، و لەهاوایدا ژیاوە.

کوڕی دەرهێنەر و ئەکتەری بەناوبانگکلینت ئیستوودە ،و دایکیشی "جاکلین ڕیڤس" پیشەی خزمەتکاری نێو فڕۆکە بووە.هەروەها ٥ خوشک براشی هەیە لەناویاندا (کیمبەر تونس ، کایل ئیستوود ، ئەلیسن ئیستوود ، فڕاسێسکا فیشەر ئیستوود و مۆرگان ئیستوود.ساڵی ٢٠٠٣ قۆناغی داواناوەندی تەواو دەکات.

ئیستوود یەکێکە لە هەوادارەی سەرسەختەکانی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکانی وەک "Gossip Girl".

لەساڵی ٢٠٠٨ دا . زانکۆی (لۆیۆلا ماریمۆنت)ی تەواو کردووە ، و لە ئێستاشدا لە سان دێگۆدا دەژی.

ژیانی پیشەگەری

[دەستکاری]

لەسەرەتادا ئیستوود کە دەستی کرد بە کاری نواندن لە ژێر ناوی دایکیدا بەشدار دەبوو "ستۆت ڕیڤس" ، دواتر هەستی کرد کە ناوی باوکی لەوە گەورەترە ، لەساڵی ٢٠١٥ باوکی ڕێگەی پێنەدا بەشداری فیلمی نیشانەشکێنی ئەمەریکی ، دواتر لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی "ئەمە شتێکی کەسی نییە".هەروەها لە فیلمەکەی باوکیدا "Gran Torino" لە دیمەنێکی بچووکدا دەردەکەوێت ، و لە فیلمی (Invictus)یشدا ڕۆڵی بینی

لە ئایاری ٢٠١٠شدا ، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Enter Nowhere)دا بینی ، و ڕۆڵی ئەکتەری پشتیگیکەری بینی لە فیلمی (Fury ).

ئیستوود ڕۆڵی "لوک کۆلینس" دەبینی لە فیلمی "The Longest Ride"ی ڕۆمانسی ، کە تیایدا چیڕۆکەکەی لە نۆڤلەکە وەرگیرابوو بەهەمان ناو ، و فیلمەکەش لە ئایاری ٢٠١٥ کەوتە سینەماکانی جیهانەوە.

هەروەها ئیستوود ناوی لەنێو لیستی ئەو ئەکتەرانەیە کە بەژداری لە فیلمی (Snowden) دەکات لە پاڵ ئەکتەران (Shailene Woodley) لە لەلایەن دەرهێنەر "Olivier Stone"ەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێ.جگە لەمانەش لە کلیپێکی گۆرانیبێژتەیلۆر سویفتدا دەرکەوت.سکۆت لەساڵی ٢٠١٦شدا ناوی خراوەتە نێو لیستی ئەکتەران بۆ فیلمیدەستەی خۆکوژی کە تیایدا ڕۆڵی پاڵەوانێکیکۆمیکەکانی دی سی دەگێڕێ.

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەسکۆت ئیستوود تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=سکۆت_ئیستوود&oldid=1506715»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp