| سوەیبە | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ھاوەڵان |
| پیشە | wet nurse،nurse |
| ئایین | ئیسلام |
سوەیبە،سوەیبەی ئەسلەمی (بەعەرەبی:ثویبة) دایکی شیریپێغەمبەر محەممەدە و یەکەم کەسە شیری پێداوە، و کەنیزەک و خزمەتکاریئەبوو لەھەبی مامی بوو.[١][٢]
سوەیبە مەولای ئەبوو لەھەب مامی پێغەمبەر محەممەد بوو،[٣] دوای لەدایکبوون چەند ڕۆژێک شیری پێداوە لەگەڵ کوڕێکی بەناوی مەسرووح پێش ئەوەیحەلیمەی سەعدیە بێت،[٤] پێشتر شیری بەحەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب دابوو، و دواتریشعەبدوڵڵا کوڕی عەبدول ئەسەد.[٥] بؤچوونی جیاواز ھەیە دەربارەی موسڵمان بوونیئەبوو نوعەیم دەڵێت: نازانم کەس گووتبێتی موسڵمان بووە،ئیبن سەعد لە زانایانەوە گێڕاویەتیەوە گووتویانە: سوەیبە دایکی شیری پێغەمبەر بوو، پێغەمبەر بۆی چاکبوو کاتێک لەمەککە بوو و خەدیجە ڕێزی لێدەگرت، داوای لە ئەبوو لەھەب کرد پێی بفرۆشێت بەڵام ڕەتیکردەوە، کاتێک پێغەمبەر کۆچی کرد بەردەوام بوو لەسەر یارمەتیدانی، تاوەکوو ئەو کاتەی ھەواڵی مردنی ھات لە ساڵی حەوتی کۆچی و مەسرووحی کوڕی پێش ئەو مرد.[٦]
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)