زمانی ماڵتی بووبە زمانێکی فەرمی لەماڵتا لەساڵی ١٩٣٤ شانبەشانیئینگلیزی، لە ھەمان کاتدازمانی ئیتاڵی لە بەکارھێنانی فەرمی لابرا، کۆنترین سەرچاوە کە بە زمانی ماڵتی دۆزرابێتەوە بریتییە لە کانتیلینا (بە ماڵتی: Xidew il-Qada) و مایۆ-جا، دوو ھەڵبەستیسەدەی پازدەھەم کە لەلایەنپیترۆ کاچارۆ ەوە نووسراون و کۆنترینفەرھەنگی ماڵتی کە لەساڵی ١٦٤٠ لەلایەن شوڕشگێڕفراکوێس دی ڤیۆن نووسراوە، تێبینییەکانی تێدایە لەسەر ڕێزمانی ماڵتا.
لە پەرتووکی(Dell'Istoria della Sacra Religione et Illustrissima Militia di San Giovanni Gierosolimitano)بە کوردی: مێژووی ئایینی پیرۆز و میلیشیاکانیسانت یۆحەنای ناودار لەئۆرشەلیم) کە لە نێوان ساڵانی١٥٩٤و ١٦٠٢ دا نووسیویەتی، نووسەرەکەی جیاکۆمۆ بۆیتیۆ ئەو تێڕوانینە دووپات دەکاتەوە کە زمانی ماڵتا لەزمانی پونیکیەوە ھاتووە.
ئاتانازۆس کیرچەر دوو ساڵ لەماڵتا بوو (١٦٣٧–١٦٣٨) و تێبینییەکانی پێشکەش کرد کە دژایەتی بیرۆکەکانی ھاوچەرخەکانی دەکرد سەبارەت بە سەرچاوەی ماڵتی کە دەگەڕێتەوە بۆزمانی پونیک، لە پەرتووکەکەیدا (Mundus Subterraneus) دەڵێت: سەبارەت بە ماڵتییەکان، «ئەوان بە پاکترین شێوەیزمانی عەرەبی قسە دەکەن و نەزمانی ئیتاڵی و نە ھیچ زمانێکی تریش تێکی نەداوە».
ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی
[دەستکاری]لەنیسانی٢٠٠٤، ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی (Il- Kunsill Nazzjonali tal-Ilsien Malti) دامەزرا، دوای پەسەندکردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ماڵتا، کاردەکات بۆ ڕێکخستنی وشەی نوێ کە دەچنە ناو زمانی ماڵتییەوە و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی لە بواری پەروەردە و لە زۆر بواری تردا پێکدێت لەم بەشانەی خوارەوە:
لە مانگی نیسانی٢٠٠٨ لە ئەنجومەنەکەدا کۆنفرانسێک بە ناوی "IL-KLIEM LI DIEĦEL FIL-MALTI MILL-INGLIŻ" بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو وشەئینگلیزیانەی کە ھاتوونەتە ناو زمانی ماڵتی.