دروستبوونی تاکی نوێ لە پەراوێژی گەڵایگیای ھەوامژ (air plant)، ناوی زانستیKalanchoë pinnata. ئەو ڕوەکە بچووکەی کە لە پێشەوەیە نزیکە ١ سم بەرزە.تۆرەمخستنەوە یانزاوزێ (بەئینگلیزی:Reproduction) بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوەئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت. تۆرەمخستنەوە بنەڕەتیترین و گرنگترین تایبەتمەندیی ھەموو چەشنەێکیژیانە، وە ھەموو ئۆرگانیزمە جیاجیاکان لە ئاکامی تۆرەمخستنەوە دروست دەبن. شێوازە ناسراوەکانی تۆرەمخستنەوە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە دوو دەستەی:سێکسی وناسێکسی.
لە تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی دا، تاکێک دەتوانێت بە تەنیایی وە بەبێ بەشداربوونی تاکێکی دیکە لەنەوعی خۆی تۆرەم بخاتەوە. دابەشبوونی خانەیەکیبەکتریایی بە دوو خانەی خۆیشک نموونەیەکی تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییە. بەڵام، تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی تەنھا تایبەتی ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان نییە. زۆربەی ڕوەکەکان توانای تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییان ھەیە.
تۆرەمخستنەوەی سێکسی پێویستی بە بەشداربوونی دوو تاک ھەیە، کە ئاسایییانە ھەریەکەیان لە ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت.تۆرمخستنەوەی ئاسایی مرۆڤ نموونەیەکی ڕوونی تۆرەمخستنەوەی سێکسییە.
بەو زاوزێیە دەووترێت کە ناسێکسی بێت.
تۆرەمخستنەوەی سێکسی لە بەرانبەر ناسێکسیدا
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
زاوزێ تێدایە.