Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستیستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا،ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتواننئەم پەڕەیە باشتر بکەن.
بەشێک لە زنجیرەیەک لەسەر
زانست
گەردوونناسی
کیمیا
فیزیک
زانستی زەوی
وێنەی نیشانەی زانست
زانست مرۆڤی گەیاندە سەر گۆی مانگ. لە ٢١ی جوولایی ١٩٦٩دانیڵ ئارمسترانگ وباز ئاڵدرین بەئاپۆلۆ ١١ گەیشتنە سەر مانگ. پێکەوە پیاسەیانکرد و نموونەیان کۆکردەوە و وێنەیان کێشا. ئەم وێنەیە نیڵ ئارمسترانگ کێشاوییە لە باز ئاڵدرین کە پشتی لێمان کردووە.

زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لەسەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار.ئەرەستووزانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لە وتن بێن.

لە سەردەمیکلاسیکدا، زانست پەیوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نوێشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی (ھەمان زانستی سروشتی ئەمڕۆ) خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد.سەرەڕای ھەموو ئەمانە، زانست بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەرکی لێکدانەوەی ھەموو زانیارییەدڵنیاکانی لەئەستۆگرت، بەڵام ھێشتاش بۆ بابەتی وەکزانستی پەرتووکداری وزانستی سیاسی ڕەنگدانەوەی جیاوازی ھەیە.

لە سەردەمی مودێرندا زانست واتە: زانستی سروشتی و فیزیکی، کەوابوو دەپەرژێتە سەر ئەو لقە فێرکارییانەی لەسەر دیاردەکانی دنیای مادی و یاساکانی دەکۆڵێتەوە.

لە گشتگرترینڕاستێنەی خۆیدا، ھەر جۆرە کردە و ڕاھێنانێکی ڕێکخراوی لەسەرزانین بنەڕەتنراو یان شیاوی نواندنە کە دەتوانێت سەرچاوکەی چەشنێک ئاکام یان دەرھاتی شیاوی پێشبینیکردن بێت. لەم ڕاستێنەیەدا، زانست دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە کردە یانڕێکارێکی زۆر شارەزایانە.[١] لە ڕاستێنەی بەرتەسکتری ھاوچەرخیدا، زانست ڕێکخستنێکە بۆ بەدەستھێنانیزانین لەسەر بنچینەیپێڕەوی زانستی.[٢]

ئەم وتارە لەسەر واتای بەرتەسکتری وشەکە ورددەبێتەوە. زانست بەو شێوەیە کە لەم وتارەدا قسەی لێدەکرێت ھەندێجار پێی دەوترێتزانستی ئەزموونی؛ ئەمە بۆ جیاکردنەوەیە لەگەڵزانستی بەکاربراو کە بەکاربەریی لێکۆڵینەوەی زانستییە لە بڕێک پێداویستییەکانی مرۆڤدا - ھەرچەن ئەم دووە زۆرجاران پێکەوە گرێدراون.

زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو،زانستمەندان، بەڵگەی شیاویڕوانین بۆدیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنییەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەیبیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی کۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن:

  1. پێکھێنانیگریمانەکان سەبارەت بە چۆنییەتیی کاری دیاردەکە و پاشان
  2. تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگەلە لەژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت.

ھەروەھا، زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکوو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە.

وێنەی زانایانی فیزیا لەئەنجومەنی پادشایی لەلەندەن ساڵی (١٩٥٢)

دابەشاندنی بنەڕەتی

[دەستکاری]

باوە کەگۆڕەپانەکانی زانست دابەشبکرێن بە دوو کۆمەڵەی سەرەکییەوە:

  1. زانستە سروشتییەکان، کە لە دیاردەکانیسروشت دەکۆڵنەوە،
  2. زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە ئاکاریمرۆڤ و لەکۆمەڵگا دەکۆڵنەوە.

ئەم دووە پێیان دەوترێتزانستە ئەزموونییەکان. وشەیئەزموونی واتە زانین دەشێت بنەڕەتی لەسەر دیاردەی شیاوی ڕوانین و شیاوی تاقیبوونەوە بێت تاکوو بکرێت لەلایەن لێکۆڵەرانی ترەوە دروستییەکەی بسەلمێندرێت.[٢]

ھەروەھا لقی تری زانستگاییش ھەیە کە دەکەوێتە ناوزانستە بەکاربراوەکانەوە، وەکووئەندازیاری.

لە ناو ئەم پۆلانەدا، گۆڕەپانی زانستیی پسپۆرانەی وا ھەیە کە دەتوانێت ھەندێک لە توخمەکانی گۆڕەپانە زانستییەکانی تر لەخۆبگرێت؛ ھەرچەندە ئەوانە زۆرتر زاراوە و کۆمەڵە شارەزایییەکانی تایبەتی خۆیانیان ھەیە.

بیرکاری کە دەکەوێتە ناوزانستە شێوەیییەکانەوە، ھەم لە زانستە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکان دەچێت و ھەم ژی جیاوازیی ھەیە لەگەڵیاندا. لەیەکچوونیان لەوەدایە کە ھەردووکیان توێژینەوەیەکی ورد و ڕاستەقینە و ڕێکخراوی بەرینایییەک لەمەعریفەت تێوەدەگلێنن و جیاوازیشیان لە شێوازی سەلماندنی مەعریفەتە بەدەستھاتووەکەدایە.[٢][٣]

زانستە شێوەیییەکان، کە ھەروەھائامار ولۆژیک لەوانەن، بۆ زانستە ئەزموونییەکان زۆر گرنگ و بنچینەن. پێشکەوتنی گەورە لە زانستە شێوەیییەکاندا دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی گەورە لە زانستە ئەزموونییەکاندا. زانستە شێوەیییەکان بۆ شێوەدان بەگریمانەکان،بیردۆزەکان ویاساکان زۆر پێویستن؛ ھەم لە دۆزینەوە و ھەم ژی لە شرۆڤەکردنی ئەوەی کە شتەکان چۆن کاردەکەن (زانستە سروشتییەکان) و خەڵک چۆن بیردەکەنەوە و چۆن ھەڵسوکەوتدەکەن (زانستە کۆمەڵایەتییەکان).

مێژووی زانست

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:مێژووی زانست

ئەگەرچی تۆژینەوەیئەزموونی لەجیھانی سروشتی لە ڕۆژگارانی کۆنەوە قسەی لێ کراوە وپێڕەوە زانستییەکان لەسەدەکانی ناوین بەم لاوە بەکارھێنراون، بەڵام بەرەبەیانی زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەردەمی نوێ لەدرێژەی ئەو شتە کە بەشۆڕشی زانستیی سەدەکانی ١٦ھەم١٧ و ١٧ھەم ناسراوە.[٤]

پێش دەستپێکی سەدەی ١٨ھەم، زاراوەی باو بۆ ئاماژە بە لێکۆڵینەوەی سروشتفەلسەفەی سروشتی بوو. ئاخێوەرانی ئینگلیزی بە گۆڕەپانەکانی دیکەیفەلسەفە (وەکوولۆژیک،مەعریفەتناسی،مێتافیزیک وڕەوشت) دەیانوت «فەلسەفەی ڕەوشتی» (بە ئینگلیزی:moral philosophy). ئەمڕۆکە «فەلسەفەی ڕەوشتی» کەم تا زۆر ھاوواتایە لەگەڵڕەوشتدا. لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٧ و سەرەتاکانی سەدەی ١٨دا، زانست و فەلسەفەی سروشتی ھێشتا بەتەواوی ھاوواتا نەبوون، بەڵام تەنیا تۆزێک دواتر، لەگەڵ بەکارھێنانی ڕاستەخۆی ئەو شتەی کە بە شێوەی فەرمی خەریکبوو وەکووپێڕەوی زانستی ناوبانگی دەردەکرد، بوون بە ھاوواتا و ئاماژەپێکەری یەکتر. لە بەرامبەردا، لە سەدەی ١٧ھەمدا، وشەیscience (= زانست) لە زمانی ئینگلیزیدا ھێشتا بۆ ئاماژەکردن بە چەمکی ئەرەستوویییزانین بەکاردەھێنرا کە ئەوەندەی پێویست پتەو و دڵتێرکەر بوو کە بتوانێت بۆ چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ھەندێک شتان پێشنیارێکی باش بێت. لە ئەم واتا جیاوازەی دوو وشەکەدا بوو کەفەیلەسووفجۆن ڵۆک لە ١٦٩٠دا سووکایەتیھێنەرانە نووسی: «فەلسەفەی سروشتی [تۆژینەوەی سروشت] ناتوانێت لە زانستێکەوە بخولقێت».

لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨ھەمدا، فەلسەفەی سروشتی گەرەکیبوو لە فەلسەفە جیاببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرجاران واتایەکی زۆر بەرین و گشتگری لە خۆیدا ھەڵگرتبوو. لە زۆر بابەتاندا، واتای زانست خەریکبوو دەبوو بەزانینی جێی متمانە سەبارەت بە شتێک، کە ئەمڕۆکەش لە ھەندێک زاراوەی نوێدا (وەکووزانستی سیاسی،زانستی کۆمپیوتەر) لە ئاوەھا واتایەکدا بەکاردەبرێت (پێشەکیی ئەم وتارە ببینە). سەبارەت بە واتا بەرتەسکترەکەی زانست، کە فەلسەفەی سروشتی دەبەسترایەوە بە کۆمەڵێک یاسای باش-پێناسەکراوەوە (بە یاساکانیگالیلەی، یاساکانیکێپلەر، و یاساکانینیوتنەوە دەستپێکرا)، ئاماژەکردن پێی وەکوو زانستی سروشتی باوتر دەبوو. زێدەتر، لە درێژەی سەدەی نۆزدەھەمدا، خواستێکی پەرەگرتوو ھەبوو بۆ ھاوسەنگکردنی زانست لەگەڵ لێکۆڵینەوەی جیھانی سروشتی (واتە جیھانی نامرۆڤی) دا. ئەمە ھەندێجار لە کۆتاییی سەدەکە و سەرەتای سەدەی دواییدا لێکۆڵینەوەی مرۆڤ و کۆمەڵگای (کە دواتر ناونرا زانستی کۆمەڵایەتی) دەخستە ناو بەرزەخێکی زمانناسییەوە.

لە درێژەی سەدەی ١٩، زۆرێک لە ئاخێوەرانی ئینگلیزی-زمان ھەر ڕۆژ زیاتر جیاوازییان دادەنا لەنێوانscience (= زانست) و شێوەکانی تری زانینەوە. زاراوەی "پێڕەوی زانستی" تا ئەو کاتە بەکارنەدەھێنرا، بەڵام دوای ١٨٧٠ ئیتر داکەوتبوو، ھەرچەند کە بەدەگمەن پێکھاتێکی گشتی سەبارەت بە واتاکەی ھەبوو. وشەی "scientist" لە زمانی ئینگلزیدا (=زانستیار یانزانستمەند لە کوردیدا)یەکەمجار ساڵی ١٨٣٣ لەلایەنویڵیام ھیووەڵەوە بەکارھێنرا. وتوبێژی زانستیاران وەکوو تاقمێک لە خەڵک کە کاریان زانستە، لە دوایین نیوەی سەدەی ١٩ھەمەوە گەشەی کرد. ئیتر خەڵک لە بەرتەسکترین ڕاستێنەدا، واتە بەکارھێنانی پێڕەوی زانستی و ئەو زانینەی کە لە گرتنەبەری پێڕەوی زانستییەوە بەدەستدێت و بەئاشکرایی لە دیکەی مەڵبەندەکانی تێکۆشانی مرۆڤ جیا دەکرێتەوە، وشەی زانست و زانستیار و زاراوەگەلی ھاوشێوەیان بەکاردەبرد.

لە سەدەی بیستەمدا، گرێی نێوان زانست وتەکنۆلۆژی توندتر بوو.

پێڕەوی زانستی

[دەستکاری]
دی ئێن ئەی پێکھاتەی زگماکیی ھەموو ژیانە ناسراوەکان دیاریدەکات.
وتاری سەرەکی:میتۆدی زانستی

میتۆدێکی زانستی دەگەڕێت بە دوای دۆزینەوەی ڕاڤە بۆ ڕووداوەکانیسروشت بە شێوەیەکی شیاوی لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانی ئەم لەبەرگرتنەوانە بۆپێشبینیکردن. ئەمە لە ڕێگەی ڕوانین لە دیاردە سروشتییەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دێتەدی.

پاش ڕوانین لە دیاردەکە، زانستمەندانمودێل دروست دەکەن. واتە تێدەکۆشن بە گوێرەی نواندنێکی بیرکارییانە یان فیزیکی یان لۆژیکی دیاردەکە وەسفبکەن. ھەر کە بەڵگە ئەزموونییەکان کۆکرانەوە زانستمەندان دەتوانن بۆ ڕاڤەی دیاردەکە گریمانە پێشنیار بکەن. پێویستە گریمانەکان تاقیبکرێنەوە و ھەرکات گریمانەیەک جێی ڕەزامەندی نەبوو دەستکاری دەکرێت یان یەکسەر بەدوادەدرێت. لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا، لەوانەیە زانستمەندان یەکێک لە دەرھاتەکان (ئاکامی تاقیکردنەوەکان) بە باشتر بزانن و بیدەن بە سەر دەرھاتەکانی تردا؛ گرنگ ئەوەیە کە دڵنیا بن ئەم ھۆگرێتییە کارتێکەر نابێت لەسەر ئەو ڕاڤەیەی دەیانەوێت بۆ دیاردەکە پێشکەشی بکەن. لەبەرگرتنی میتۆدێکی زانستیی چڕ و سوورلەسەر، زۆر پێویستیی ھەیە بە تێکۆشین بۆ بە کەمکترین ئاست گەیاندنی کاریگەرییەکانی ھۆگرێتی و بەسەردادانی یەکێک لە دەرھاتەکان بەسەر ئەوانی تردا. ئەمە دەتوانرێت بە داڕشتنی دروستی تاقیکردنەوەکان و بە داوەریکردنی ئاکامی تاقیکردنەوەکان و ھەروەھا بە دەرەنجامگرتنەوە لە تۆژینەوەکان بێتەدی. پاش ئەوەی ئاکامی تاقیکردنەوەکان ڕاگەیێنران یان بڵاوکرانەوە، لێکۆڵەر و تۆژینەرە سەربەخۆکان بۆیان ھەیە چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی کۆڵینەوەکە دووبارە بپشکنێنەوە و بۆ ئەوەی بزانن کە ئاکامە سەربەخۆکان لەوانەیە چۆن بن، تاقیکردنەوەی ھاوشێوە ئەنجامبدەن.کاتێک گریمانەیەک بەسەرکەوتوویی لە تاقیکارییەکان ھاتەدەرەوە، لەوانەیە پەسەندبکرێت کە ببێت بە چوارچێوەیبیردۆزێکی زانستی.

بیرکاری

[دەستکاری]

بیرکاری بۆ زانستەکان بنچینەیە. یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی بیرکاری لە زانستدا ئەو ڕۆڵەیە کە لە دەربڕین و ڤەگۆتنیمودێلە زانستییەکاندا دەیبینێت. چاودێری و کۆکردنەوەی پێوانەکان، ھەروەھا گریمانەکردن و پێشبینیکردن، زۆرجار پێویستیی بە بەکارھاوردنی بەربڵاوی بیرکاری ھەیە. بۆ نموونە،ژمێرە،جەبر،ئەندازەزانی،سێگۆشەزانی، وجیاکاری و تەواوکاری بۆ زانستیفیزیک بنچینەن. لە ڕاستیدا ھەموو لقەکانی بیرکاری شیاوی بەکارچوونن لە زانستدا تەنانەت ئەو لقانەی کە پێیان دەوترێتبیرکاریی پەتی وەکووبیردۆزی ژمارەکان وتۆپۆلۆژی.

شێوازە ئامارییەکان کە ڕێکارگەلی بیرکارییانەی پوختەکردن و شیتەڵکردنی دراوەکانن، لە ھەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاستی جێگەی متمانەبوون و سنووری جۆراوجۆریی ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا یاریدەری زانستمەندانن. شیکارییە ئامارییەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە زانستە سروشتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا.

کۆمەڵەی زانستی

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:کۆمەڵەی زانستی

کۆمەڵەی زانستی پێکھاتووە لە سەرجەم دەستەی زانستمەندان، پێوەندییەکانیان و ھاوکاریییەکانیان. کۆمەڵەی زانستی دابەشدەبێت بە چەن بن-کۆمەڵەوە کە ھەر یەکیان خەریکی کارن لە گۆڕەپانێکی تایبەت لە زانستدا.

لقەکانی زانست

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:لقەکانی زانست

لقەکانی زانست پۆلەکانی بە شێوەی بەربڵاو دانپێنراوی شارەزایی لە زانستدان کە ھەر کامەیان کۆمەڵە زاراوەکانی تایبەتیی خۆیان ھەیە. ھەر گۆڕەپانێک یان ھەر لقێک لە زانست لەلایەن ژمارەیەک گۆڤاری زانستییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە ئەنجامی کۆڵینەوەکان لەو لقە یان ئەو گۆڕەپانە بڵاودەکەنەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. پێناسەی وشەی science(بە ئینگلیزی)
  2. 123پۆپەر، کارڵ.لۆژیکی کۆڵینەوە (بە ئاڵمانی:Logik der Forschung)یانلۆژیکی دۆزینەوەی زانستی (بە ئینگلیزی:The Logic of Scientific Discovery).
  3. لە بیرکاریدا، بەپێچەوانەی زانستە ئەزموونییەکانەوە،سەلماندن لەڕێگەی ئەزموون و تاقیکارییەوە نییە.
  4. ڕۆشنگەری لە ئەورووپادا - شۆڕشی زانستی(بە ئینگلیزی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ھەواڵە زانستییەکان

سەرچاوەکان

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەزانست تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=زانست&oldid=1373374»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp