Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

دەسەڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەسەڵات (لەدەست +ھەڵھات-ەوە ھاتووە[١][٢]) واتە دەست-ھەڵ-ھاتن بۆ کردنی کارێک. وەکوو زاراوەیەکی سیاسی،دەسەڵات یانئۆتۆریتە (لە وشەی لاتینییauctoritas-ەوە گیراوە بە واتایئامۆژگاری،بیروڕا،داھێنان،بڕشت وفەرمان[٣]) بەو ھێزەی دەگوترێ کە بۆ دەرکردنی بڕیار و فەرمان بە ڕەسمییەت ناسراوە.[٤] لە بنەڕەتدا، دەسەڵات لە لای باڵادەستەوە بەسەر ژێردەستدا دادەسەپێندرێ.

تێکچنراوییەکی واتایی لە نێوان دەسەڵات و "ھێز" لە ئارادایە و ئەم دووە ئەگەرچی جیاوازن بەڵام ھەندێجار لە جێی یەکتر بەکار دەچن. "ھێز" بریتییە لە "توانای ناچارکردنی کەسێک بە کردنی کارێک کە نەیدەکرد"، بەڵام "دەسەڵات" بریتییە لە "بانگەشەی ڕەوابوون، پاساوبۆھێنانەوە و مافی بەکاربردنی ئەو ھێزە". بۆ نموونە، لەوانەیە خەڵکێک ئەو ھێزەیان ھەبێ بتوانن تاوانبارێک سزا بدەن، بەڵام ئەوانەی وا باوەڕیان بەسەروەریی یاسایە دەڵێن ئەوە تەنھادادگایە کە دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی سزادانی ھەیە.

ئێتیمۆلۆژی

[دەستکاری]

وشەیدەسەڵات لە دوو وشەیدەست وھەڵھات-ەوە ھاتووە.[٢] واتە دەست-ھەڵ-ھاتن بۆ کردنی کارێک. بە بۆچوونیجەمال نەبەز وشەیتسلط لەزمانی عەرەبیشدا لە وشەی دەسەڵاتی زمانی کوردییەوە ھاتووە بەم شێوەیەی خوارەوە:

دەسەڵات -> تەسەلات -> تەسەلەت -> تەسەلوت ->تسلط.

دوایی، وشەیسلطة داتاشراوە لێی.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 12نەبەز، جەمال؛ وشەنامەکی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەی ١١٣.
  2. 12ویکیفەرھەنگی کوردی
  3. فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیای سەرھێڵ
  4. شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ وەشانخانەی زانستگای کوردستان لە سنە؛ لاپەڕەی ١٢٦ و ١٢٧؛
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەدەسەڵات تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=دەسەڵات&oldid=1428003»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp