ئاڵای هەندێک لە چەتەکانی دەریایی لە سەدەی ١٧داچەتەی دەریایی، دزی دەریایی،دەریاگر یاندەریاوانیئازاد بە کەسانێک دەڵێن کە بەپاپۆڕ یانبەلەمێک لە پاپۆڕەکان و بەلەمەکانی تر دزی دەکەن.
- دەریاگریی کۆن
نزیکەی ٧٥ ساڵ پێش لەدایکبوونیمەسیح, پێش ئەوەیجولیۆس سێزار ببێتە پاشای پاشاکانی ڕۆم, لەلایەن چەتەکانی دەریاییی سیسیلییەوە گیرا و بۆ ماوەی ٦ حەوتوو ( حەفتە ) لە دوورگەیەکی چووکەدا ڕاگیرا هەتاوەکوو ڕۆمییەکان پارەیەکیان بۆ ئازادکردنی دا. سێزاریش دوای ئازادبوونی لەگەڵ کۆمەڵێکسەرباز بۆ ئەوێ گەڕاوە و هەموویانی کوشت.
- دەریاگریی کلاسیک
دەریاگریی کلاسیک کاتێک دەستی پێ کرد کە وڵاتانی داگیرکەر بیریان لە دەرهێنانی سەرچاوە لە ئەمریکا دەکردەوە. زۆرێک لە دەریاوانانی ئەو سەردەمە بۆ قازانجی زیاتر ڕوویان لە دەریاگری کرد. ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی دەریایی لە سەربازانی هەڵوەدا (هەڵاتوو)، یاخییەکان، لامۆفەکەکان و ئەو کەسانەی یاسا لەدوویان بوو پێک هاتبوون.[ژێدەر پێویستە]
لەو کاتەدا فەرماندەکانیسوپا بە نهێنی خەریکی دزیکردنی دەریایی بوون. وا دیار بوو کە چەتەکانی دەریایی خۆیان گوێڕایەڵی هیچ یاسایەک نەبوون, بەڵام یاسای خۆیان هەبوو.
- دەریاگریی تازەباو ( ئەوڕۆیی )
دەریاگریی ئەوڕۆ لە هەژاریی زۆری وڵاتانیکەمەرەیی سەری هەڵداوە. ئەو دزەکردنە دەریاییە بە شێوەیەکی زۆر لەنێو هۆزەکانیسۆماڵیادا دەبیندرێ.[١] ئێستاش شوێنی سەرەکیی ژیانیان لەکەنداوی عەدەن و کەناراوەکانییەمەن وسۆماڵیادایە .
ئامارۆ فارگۆ یەکێک بوو لە بەنێوبانگترین چەتەکانی دەریاییی سەردەمی زێڕینی چەتەکانی دەریایی.ئاڵای چەتەکانی دەریایی لەئەمریکا وئەوروپا زۆرتر لەقاپێلکەسەرێک و دووئێسک یان قاپێلکەسەرێک و دووشمشێر پێک هاتبوو. بەڵام لە بەشەکانیئاسیا و بەتایبەت لەدوورگە گەرمەکانی وەکسینگاپوور, ئەم ئاڵایانە گۆڕدراون بۆ هێمای خێزان و تەنانەت لە هەندێک ئاڵادا هێماکانی وەک ماسی و ئەژدیها هەبوون.
لە هەندێک دۆخدا دزەکان ئاڵای درۆیان چاک دەکرد.
ئاڵای هەندێک لە چەتەکانی دەریاییبەگوێرەی تێوری زانایەکی بینین، چەتەکانی دەریایی بۆ داپۆشینی چاوە ناتەواوەکانیان چاوبەستیان دانەدەنا، بەو پێیەی دەبوو زۆرجار چووبانە سەرەوە و خوارەوەیپاپۆڕەکە و بەخێرایی سەرکردایەتیی هەردوو گرووپی سەرێ و خوارێی پاپۆڕیان کردبا، ناچار بوون بینینی باشیان هەبێت.
چاوبەستی چەتەکانی دەریاییلە دەرێ و سەرەوەی پاپۆڕ، دیمەنەکە لەژێر درەوشانەوەی تیشکی خۆر زۆر ڕووناک بوو و لەژێر و ژووری پاپۆڕیش تاریک بوو. کاتێک مرۆڤ لە ژینگەیەکی تاریکەوە دەچێتە نێو ژینگەیەکی ڕووناک، چاوەکانی بەخێرایی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕووناکییە زۆرە ڕادێنن. بەڵام کاتێک پێچەوانەکەی ڕوو دەدا، کاتێکی زۆری دەوێ هەتا چاوەکان لەگەڵ تاریکی ڕادێن. ئەم چەند خولەکە کاتەی کە پێویست بوو بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ تاریکیدا ڕابێنن هەندێک جار بابەتی ژیان و مردن بوو بۆ چەتەکانی دەریایی. بەڵام داخستنی چاوێک ڕێگەیان پێ دەدا زۆر خێراتر لە تاریکیدا ببینن هەر دەچوونە نێو ژینگەی تاریکەوە بە لابردنی چاوبەستەکەیان دەیانتوانی زۆر خێراتر و باشتر لە تاریکیدا ببینن.[٢]
- چەتەی دەریایی دوێنێ و ئەمڕۆ، بوشرە-محەممەد، ١٣٦٧، فومان خاوان
- تۆپەکانی تەواو، دکتۆر مەساداغی-عەلی، ٢٠٠٨، زەرمەند
- کەشتیەکان بکێشە، دکتۆر مەساداغی-عەلی، ١٣٧٩، زەرمەند
- سواربوونی شەپۆلە گەورەکان، هیدایەت - بەهار، ٢٠٠٨، هونەرمەندان
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
دەریاگری تێدایە.