دێی ماسیەر شیخ سەر بەسەقز
دێدێ،گوند یانلادێ[١] کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. دانیشتووانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، و بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن، یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون. لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجومەنی دێ (موختار) بەڕێوە دەبرێت. لە کۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.
کاتێک مرۆڤ لە سەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەتی و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە دێ دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی دێ بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن؛ و کلتور و ڕەفتار لە دێیەکەوە بۆ دێیەکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.
بەشێوەیەکی سەرەکی پێکھاتوون لە دوو جۆر:[٢]
ھیند
مەھاتما گاندی دەڵێت (گیانی ڕاستەقینەی ھیندەکان لە دیھاتدایە)، لە ٧٤٪ دانیشتووانی ھیند لە دێیەکاندا دەژین، ژمارەی دێیەکانی ھیند دەکاتە (٦٣٨٣٦٥) دێ لە سەرژمێری ساڵی (٢٠٠١)وڵاتی ھیند، بەجیاوازی گەورە و بچووکی دێیەکان. لە دێیەکانی ھیندا بەھۆی جیاوازی ئاینییەوە چەند شوێنێکی ئاینی ھەیە لە مزگەوت و دێڕ و کەنیسە.
کۆماری گەلی چینلە وڵاتی چین دێیەکان بەیەکەیەکی بنەڕەتی ڕێکخراوە بۆدانیشتوانی، کە بەنزیکەی دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاکی چینی گرتوەتەوە دەکاتە ٢٠٪ی خاکی ئەم وڵاتە، ژمارەی دانیشتووانی دێیەکانی ئەم وڵاتە دەکاتە پێنج سەد ملیۆن کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٤)ی چین.
ھەرێمی کوردستانهەرچەندە دێیەکانی کوردستان ڕازاوە و دڵڕفێنن دانیشتوانی میواندۆستن وە بەروبوومی پڕ تام و جیاواز بەرهەم دێنن بەڵام بە چەند هۆکارێك بەشێکی زۆری دێیەکان بەرەو چۆڵ بوون و بچووک بوونەوە دەچن، ئەویش بە گوێنەدانی حکوومەتی ھەرێم بە پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ساخ نەبوونەوەی بەرھەمی خۆماڵی، لە حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابووردودا حکوومەتی بەعس نزیکەی چوار ھەزار دێی ئەم ھەرێمەی وێرانکرد و سەدەھا دێی بە عەرەب کرد، ئەم ھۆکارانە وەھای کرد کە بارودۆخی دێیەکان نەچنەوە باری ئاسایی.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
دێ تێدایە.