باڵاخانەینەتەوە یەکگرتووەکان. بارەگاکەیان کەوتووەتە ناوەڕاستینیویۆرک. گەورەترین ڕێکخراوی دیپلۆماسی نێودەوڵەتییە.
گێرڤان ئێڵک ٫دیمەنێکی دیپلۆماسی لە ١٩٧٥.مۆزەخانەی گڕۆنینگێڕ.دیپلۆماسیبە واتای پەیماننامەی فەڕمی دێت داتاشراوی (وشەی diploma ی لاتینییە کە بەواتای پەڕ یان کاغەزی فەرمی دێت) بریتییە لە ڕژێمێک یان ھۆکارێکی پەیوەندی بۆ پەیوەست بوونی دوو وڵات یان زیاتر بە پێکھێنانی کۆمەڵەیەک یان پەیماننامەیەک.[١] یان ھۆکارێکە بۆ دانوستاندن لە نێوان نەتەوەکان، کە ھەریەکە لە دوولایەنەکە بە گوێرەی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ دەکەن. ئەگەر نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک زۆر جار جەنگ جێگای دەگرێتەوە.
و لە ڕووی کەڵتورییەوە ئەم بابەتە بوونی ھەبووە لە دێر زەمانەوە کە زۆر جارخێلەکان لەناوەوەی نەتەوەیەک یاخود نەتەوەکانی ناوەوەی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغەزیان ئالوگۆڕکردوە بەمەبەستی دانیشتن و ئاخاوتن لەمەر چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاری کراو. ھەمان بیرۆکە تەشەنەی کردووە بۆ بارێکی فەرمی لەنێوان وڵاتان؛ کە ھەریەکە لە وڵاتان کۆمەڵە کەسانێکیان داناوە تایبەتمەندن لەم بوارە بەجۆرێک دەزانن چۆن پەیوەندییەکان دروست بکەن و گەشەی پێبدەن و بیپاڕێزن.
گەلێک لەنەتەوەکان ھونەری دانوستاندنی باڵایان بەکارنەھێناوە بۆکێشە نێودەوڵەتیەکان تەنھا کێشە ناوەخۆیییەکانیان نەبێت ٫بەڵام سەرکردەڕۆمانیەکان لە زوویێکەوە کەسانی لەم جۆرانەیان دروست کردوە بۆ ناردن و کارکردن لەسەر پەیوەندییەکانیان و بەرژەوەندییە باڵاکانیان. دوای درککردنی گرنگی پەیوەندییەکان و دامەزراندنی نوێنەرو پەیوەندی ھەمیشەیی. بەم جۆرە بۆ یەکەم جار دیاردەیباڵوێزخانھ وکونسوڵخانەکان سەری ھەڵدا لەئیتالیا لە سەدەکانی سێزدەھەم و چواردەھەم کە ھەریەکەیان بۆ کاریھەواڵگری بەکارھاتوون لە پەنای کارە دیپلۆماسییەکانەوە.
و گەلێک لە زانا ونوێنەرە دپلۆماسیەکان پێیان وایە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ پێویست ناکاتپەیوەندیە دیپلۆماسیەکان بۆ کاری ھەواڵگری بەکاربێنن بەھۆی پێشکەوتویی لە بوارەکانی پەیوەندی وتەکنەلۆژیاوە؛ و ھەریەک لەم نوێنەرانە لەپاڵپەیوەندی نێودەوڵەتی گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتیان دەدەن تا بەھۆیەوە پەیوەندی و بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بەدەست بێنن.
دیپلۆماسی چەندین واتای ھەیە وەک:
- دیپلۆماسی لەلاتینی :بریتییە لە بڕوانامەی فەرمی یان پەڕاوێک کە تایبەتمەندی نوێنەرایەتی و کاری دیپلۆماسی لەخۆ دەگڕێت٫لەلایەن سەرۆک یان پاشایەکەوە دەنێردرێت بۆ سەرۆک یان پاشایەکی تر بە نیشانەیەکی فەرمی بەم کاغەزە دەڵێن دیپلۆما.
- دیپلۆماسی لەڕۆمانی: ڕۆمانییەکان بەکەسێک دەڵێن کە نامە دەنوسێت و نامە دەبات و دێنێت بەجۆرێک لەلایەن ھەردولاوە باوەرپێکراوە. ڕۆمانەکان بە کەسی دووکەس یان بەکەسی دووبەر ناوزەندیان کردوە.
ئەرکی نوێنەرە دیپلۆماسییەکان لەدەرەوەی وڵاتە. ڕێپێدراونای دیپلۆماسی ھەڵدەستن بە کۆکردنەوەی سەرجەم زانیارییە جۆربەجۆرەکان بە گوێرەی داواکاری وڵاتەکەیان. لە ڕێگای نووسینی ڕاپۆرت و بەرزکردنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە ڕێگای باڵوێزخانەکەیانەوە بە ھێماو دروشمی جیاواز. جگە لەمە پاراستنی ھاووڵاتییەکانیان کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن ئەرکێکی ترە.
ئەم نوێنەرانە لە بارەگای سەرەکی خۆیان کە بۆیان دیاری کراوە کارەکانیان ڕایی دەکەن. بە ھەریەک بەم بارەگانە دەڵێنباڵوێزخانھ وکۆنسولخانە. ئەگەر ھاتوو نوێنەرەکە بە پلەیباڵوێز ڕێگەپێدراو بوو سەرکردایەتیباڵوێزخانھ دەکات؛ و ئەگەر ھاتوو بە پلەی ڕێ پێدەری وەزیر دامەزرابوو لەکۆنسولخانە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
ھەریەک لەم دیپلۆماتکارانە (کەسەرجەم فەرمانبەرانی نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە کە نوێنەرایەتی کردووەتەوە) مافیپارێزبەندی لەخۆدەگرن لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان؛ کە زۆر سەربەستانە ھەموو ئەو کارانە دەکەن کە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی دیاری کراون ئەمانەی خوارەوە بنەمای گشتگری ئەم پارێزبەندییەن.
چوار پارێزبەندی بنەرەتی دیپلۆماسی:
- خۆیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان دەستگیر ناکرێن بە ھەرھۆکارێک بێت.
- پشکنینی کەل وپەل و ماڵەوەو کاغەزەکانیان ناکرێت بە ھیچ شێوەیەک.
- باج وسەرانەی خانوو و خاوەندارییەتییەکی ھیچ شتێکیان لێ وەرناگیرێت لەلایەن ئەو وڵاتەی کەکارەکەی لێ ئەنجام دەدەن.
- خۆیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان ئازاادن لە ھەر بیرو ڕایەکی ئایدۆلۆژی و ئایینی کە پەیرەوی دەکەن.
- ھەریەک لەم پارێزبەندیانە بەگوێرەی پلەی نوێنەرایەتییەکەی دەگۆڕدرێت.
- ↑Ronald Peter Barston,Modern diplomacy, Pearson Education, 2006, p. 1
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
دیپلۆماسی تێدایە.