Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

دۆناڵد ترامپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆناڵد ترامپ
٤٥ەمین و ٤٧ەمینسەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
جێگری سەرۆکجەی. دی. ڤانس
پێشینەجۆ بایدن
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
جێگری سەرۆکمایک پێنس
پێشینەباراک ئۆباما
پاشینەجۆ بایدن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبووندۆناڵد جۆن ترامپ
(١٩٤٦-٠٦-١٤)١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٩ ساڵ)
شاری نیویۆرک
پارتی سیاسیکۆماری (٢٠١٢– ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوسەر(ەکان)
منداڵ(ەکان)
نیشتەجێ
پەروەردە
پیشە
واژووDonald J Trump stylized autograph, in ink
ماڵپەڕ

دۆناڵد جۆن ترامپ (بەئینگلیزی:Donald John Trump؛ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) سەرمایەدار،بازرگان وسیاسەتوانێکیئەمریکییە کە لە ئێستادا وەک٤٧ەمینسەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان کار دەکات. ئەو پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ ھەتا ٢٠٢١، وەک ٤٥ەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا لەسەر کار بوو و ئێستا ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکایە.

ترامپ ئەندامیپارتی کۆمارییە. ئەو لەکوینز،شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لەزانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتیڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەیئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوەشاری نیویۆرک ولاس ڤێگاس وئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York).ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا). لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤ لەھەوڵێکی تیرۆرکردن لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕزگاری بوو.[١]

ژیان

[دەستکاری]

ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکیئەمریکییە لەکوینز،شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لەزانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە؛ و چوارەم کوڕیفرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە دەگەڕێتەوە بۆئەڵمانی و لە دایکیانەوە بۆسکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش دەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترامپ لە سەرەتادا یەک ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و دەبێتە بەڕێوەبەریڕێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترامپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان دەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروست کردوە کە ٦٨ نھۆمە.

ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤیزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵیئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان دەکەن، گۆڤاریفۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ەین ملیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ ملیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.

کاری میدیایی

[دەستکاری]

ترامپ وەک نووسەری شاراوە، ١٩ کتێبی لەژێر ناوی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە. یەکەم کتێبی بەناوی «ھونەری گرێبەست» لە ساڵی ١٩٨٧ بڵاوکرایەوە و بە خێرایی بووە پڕفرۆشترین کتێبینیویۆرک تایمز. ھەرچەندە ناوی ترەمپ وەک ھاوکارێکی نووسەر دانرا، بەڵام کتێبەکە بە تەواوی لەلایەن تۆنی شوارتزەوە نووسراوە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرکەر، ئەم کتێبە یارمەتیدەر بووە لە دامەزراندنی وێنەی ترەمپ وەک بازرگانێکی سەرکەوتوو و ھێمای تەماح.[٢][٣]

فیلم و تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]
ترەمپ لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ نموونەی یەکێک لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانیمانھاتن کە ھەڵوەشێندرایەوە.

ترەمپ لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ٢٠٠١ لە چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری کردووە.[٤]

لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەستی بە کاری ھونەری کردووە و نزیکەی ٢٤ جار لە بەرنامەی «The Howard Stern Show-نمایشی ھاوارد ستیرن» دەرکەوتووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨ میوانداری بەرنامەی ڕادیۆیی تایبەتی خۆی کردووە کە تەمەنی کورت بووە بە ناوی Trumped!. لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ وەک شرۆڤەکاری میوان لە فۆکس ئاند فرێندز کاری کردووە.[٥][٦][٧][٨][٩]

ترەمپ لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٥ ھاوکار و پێشکەشکاری بەرنامەکانی The Apprentice و The Celebrity Apprentice بووە. لەم بەرنامانەدا، ڕۆڵی بەڕێوەبەرێکی کارگێڕی دەوڵەمەند و سەرکەوتووی گێڕاوە کە بە دەستەواژە بەناوبانگەکەی «تۆ دەرکراوی» پێشبڕکێکارانی لەناوبردووە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کەسایەتییەکە ئەو لە بەرنامەکەدا بە «ڕوخسارێکی زۆر ترامپی» وەسف کردووە. ئەم نمایشانە وێنەکەیان لە قاڵب گۆڕی و وایان لێکرد لەلای ملیۆنان بینەر لە سەرانسەریئەمریکا بناسرێتەوە. زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆندۆلاری لە گرێبەستەکانی پەیوەست بەم نمایشانە بەدەستھێناوە.[١٠][١١][١٢]

لە شوباتی ٢٠٢١، ترەمپ دەستی لە ئەندامێتی SAG AFTRA کێشایەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە ئەندامی بوو، بۆ ئەوەی لە دانیشتنێکی دیسپلینیی پەیوەست بە ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی کانوونی دووەمی ھەڵکووتانی کاپیتووڵەوە دوور بکەوێتەوە. دوای دوو ڕۆژ سەندیکاکە بڕیاریدا بۆ ھەمیشە قەدەغەی بکات.[١٣][١٤]

تەماحی سیاسی سەرەتایی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٧ وەک ئەندامیپارتی کۆماری دەستی بە کاری سیاسی کردووە و لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندی بە پارتی سەربەخۆیی، لقی نیویۆرکی پارتی چاکسازییەوە کردووە. ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بەپارتی دیموکراتەوە کرد، لە ساڵی ٢٠٠٩ گەڕایەوە بۆ پارتی کۆماری، دواتر لە ساڵی ٢٠١١ لە پارتە سیاسییەکان جیابووەوە و لە ساڵی ٢٠١٢ گەڕایەوە بۆ پارتی کۆماری.[١٥][١٦]

لە ساڵی ١٩٨٧ دۆناڵد ترەمپ ڕیکلامی لە سێ ڕۆژنامەی گەورەدا دەرکرد و تێدا بۆچوونی خۆی لەبارەی سیاسەتی دەرەوە و چۆنییەتی نەھێشتنی کورتھێنانیبوودجەی فیدراڵی دەربڕی. لە ساڵی ١٩٨٨ پەیوەندی بە ڕاوێژکاری سیاسی لی ئاتواتەرەوە کرد و داوای کرد وەک ھاوڕێی خۆی بۆ کاندیدی کۆمارییەکان جۆرج ئێچ. بوش بێت کە داواکارییەکەی بە ناعەقڵانی زانی.[١٧][١٨]

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ لە ساڵی ٢٠١٦

ترەمپ بۆ ماوەی سێ مانگ لە ھەڵبژاردنە سەرەتایییەکانی سەرۆکایەتی پارتی چاکسازی ساڵی ٢٠٠٠ وەک کاندید کاندید بوو بەڵام لە شوباتی ٢٠٠٠ وازی لە کێبڕکێکە ھێنا، لە ساڵی ٢٠١١دا ترەمپ ئەگەری خۆکاندیدکردنی لە دژی سەرۆکباراک ئۆباما لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٢ دەربڕی و یەکەم دەرکەوتنی لە کۆنفرانسی کردەوەی سیاسی پارێزەران لە شوباتی ٢٠١١ ئەنجامدا و وتارەکانی لە ویلایەتە سەرەکییە سەرەکییەکان پێشکەش کرد. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١١ ڕای گەیاند کە خۆی کاندید ناکات. لەو کاتەدا، تەماحەکانی ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بە جددی لەبەرچاو نەگیرا.[١٩][٢٠][٢١][٢٢]

ترەمپ لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لەتاوەری ترامپ لە نیویۆرکەوە بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند. لە میانەی وتارەکەیدا لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا باسی لە چەندین بابەتی کرد، لەوانە کۆچی نایاسایی،ئابووری،بێکاری، قەرزی نیشتمانیی ئەمریکا وتیرۆر. دروشمی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی بە ناوی «دیسانەوە ئەمریکا مەزن بکەرەوە» ڕاگەیاند.[٢٣][٢٤][٢٥]

ھیلاری کلینتۆن سەرکردایەتی ترەمپی کرد لە تێکڕای ڕاپرسییە نیشتمانییەکان بە درێژایی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان، بەڵام لە سەرەتای مانگی تەممووزدا جیاوازی نێوانیان کەم بووەوە. ترەمپمایک پێنس، پارێزگاری ویلایەتیئیندیانا وەک ھاوڕێی کاندیدکردنی ھەڵبژارد و ئەو جووتە لە کۆنفرانسی نیشتمانیی کۆمارییەکانی ساڵی ٢٠١٦دا کاندید کران. ترەمپ وکلینتۆن لە سێ دیبەیتی سەرۆکایەتیدا لە مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ترەمپ دووجار ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکات یان نا.

ھەڵبژاردنی سەرەتایی کۆمارییەکان

[دەستکاری]

ترامپ کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕاگەیاند و ھاتە نێو کێبڕکێی کاندیدکردنی پارتی کۆمارییەکان. ئەو یەکێک بوو لەو ١٧ کاندیدە کە کێبڕکێیان دەکرد بۆ نوێنەرایەتیکردنی پارتەکە لە ھەڵبژاردنە گشتییەکاندا، کە زۆرترین ژمارەی کاندیدەکانی یەک پارتە لە مێژووی ئەمریکادا.

ترەمپ لە کۆی ١٢ دیبەیتی کۆمارییەکان لە ١١دیبەیتدا بەشداری کرد و دیبەیتەکان لە تەلەڤیزیۆنەکاندا زۆر بینران، ئەمەش بووە ھۆی بەرزبوونەوەی جەماوەری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی. تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٦، ترەمپ لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە دڵخواز بووە، لەگەڵ سیناتۆر تێد کروز و جۆن کاسیچ، پارێزگاریئۆھایۆ. لە سەرەتای مانگی ئازاردا، وا دیار بوو کە ترەمپ کاندیدکردنی کۆمارییەکان مسۆگەر دەکات، چونکە لە ھەڵبژاردنی سەرەتایی پارتەکەدا بەسەر کاندیدەکانی دیکەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٢٦]

پارتی کۆمارییەکان لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦ بە فەرمی ترەمپیان بە براوەی کاندیدکردنەکە ڕاگەیاند و بە سەرکەوتنێکی گەورە. پارتەکە ڕای گەیاند، ترەمپ ١٤٬٠١٥٬٩٩٤ دەنگی بەدەستھێناوە، ئەمەش بووەتە زۆرترین دەنگی یەک کاندید لە ھەڵبژاردنی سەرەتایی پارتەکەدا. لە کۆتاییدا پارتەکە ڕای گەیاند کە ترەمپ ٥٨٫٣٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە وتێد کروز بە ٢٥٫١١٪ی دەنگەکانی کۆمارییەکان پلەی دووەمی بەدەستھێناوە.

ترامپ و سەرۆکبێل کلینتن لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٠

دوای ئەوەی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان مسۆگەر کرد، سەرنجیان بۆ ڕکابەرەکەی لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانیدا،ھیلاری کلینتۆن بوو، کە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦دا کاندیدی دیموکراتەکانی مسۆگەر کرد.[٢٧]

دۆناڵد ترەمپ لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھەڵبژاردنی مایک پێنس، پارێزگاری ویلایەتیئیندیانای وەک ھاوڕێی کاندیدکردنی ڕاگەیاند، یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی لە نێوان ترەمپ و کلینتۆن لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لەزانکۆی ھۆفسترا لەنیویۆرک بەڕێوەچوو. ئەم مشتومڕە ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ ژمارەی بینەرەکانی ئەمریکا تۆمارکرد، بە مەزەندەکردنی ٨٤ ملیۆن بینەر، ئەوانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین سەیری دیبەیتەکەیان کردووە و ئەوانەی بەکۆمەڵ لە ئاھەنگ وباڕ وچێشتخانە و نووسینگەکاندا سەیری دەکەن. دووەم دیبەیتی نێوان ھەردوو کاندیدەکە لە زانکۆی واشنتۆن لە شاریسانت لویس لە ویلایەتیمیزۆری لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، دیبەیتی سێیەم و کۆتایی لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ویلایەتینیڤادا بەڕێوەچوو.

وتاری ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و ھەڵوێستی سیاسی

[دەستکاری]

گرنگترین بابەتی سیاسی کە ترامپ پێداگری لەسەر کرد،پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین، پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنە ئابوورییە نێونەتەوەیییەکانی وەک نافتا و ھاوبەشی تێپەڕ بەسەر زەریای ھێمن، بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بۆ ئەمریکا، بەھێزکردنی سیستمی وزە و مۆدێرنکردنی ژێرخانی وڵاتەکە بوو. بەڵێنیدا قسە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەڕکەرە دێرینەکان بکات و ڕێکخراوی چاودێری تەندروستی ئەمریکی «ئۆباما کەیر» بگۆڕێت بە باشتر وباج بۆ چینی ناوەند کەم بکاتەوە و خەرجییە ناوخۆیییەکان بۆ کاروباری سەربازی زیاد بکات و بەرەنگاربوونەوەی داعش بێت.[٢٨]ھەڵوێستەکانی ترامپ بە سروشتی پۆپۆلیستی خۆیان دەناسرایەوە، بەو پێیەی پۆستی یەکگرتووی لەگەڵ پارتی کۆمارییەکان ھەبوو، وەک کەمکردنەوەی باج و پۆستی دیکەی تایبەتمەندی پارتی دیموکرات، وەک زیادکردنی خەرجییەکان بۆ ژێرخانی ئابووری، ئەمەش بووە ھۆی زیادبوونی جەماوەرییەکەی لەنێو دەنگدەراندا.[٢٩]

ئاشکراکردنی دارایی

[دەستکاری]

ڕاپۆرتەکانی ترامپ، وەکو ئەوەی لیژنەی فیدراڵی ھەڵبژاردنەکان داوایان کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەروەت و سامانی ترامپ زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و قەرزی نەدراو بەلایەنی کەمەوە ٣١٥ ملیۆن دۆلارە. ترەمپ بەپێچەوانەی ھەموو کاندیدێکی سەرەکی لە ساڵی ١٩٧٦ەوە تائێستا فۆڕمی باجەکانی بڵاونەکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەڵێنیدابوو ئەگەر بڕیاریدا خۆی کاندید بکات، باجەکەی بڵاوبکاتەوە. ھەڵوێستی خۆی بەو شێوەیە ڕوون کردەوە کە فۆڕمی باجەکانی لەژێر چاودێریدایە و ڕاوێژکارە یاسایییەکانی ئامۆژگارییان کردووە کە دەرینەخات. دوای شەڕێکی یاسایی درێژخایەن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی تۆمارەکانی باج و تۆمارەکانی دیکە بۆ داواکاری گشتی ناوچەی مانھاتن وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری، کە دوو تانە لە دادگای باڵای ئەمریکا لەخۆگرتبوو، دادگای باڵا لە شوباتی ٢٠٢١ ڕێگەی دا تۆمارەکان بڵاوبکرێنەوە بۆ داواکاری گشتی بۆ ئەوەی لەلایەن دەستەی سوێندخواردنی گەورەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.[٣٠][٣١][٣٢]

ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار

[دەستکاری]

یەکەم شوێنی دەنگدان لە کاتژمێر ٥:٠٠ بەیانی بە کاتی ناوخۆ (10:00 GMT) لە سێشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، لە ویلایەتیڤێرمۆنت کرایەوە.

دوایین شوێنەکانی دەنگدان لە ڕۆژاوای ئەمریکا و لەئالاسکا لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بە کاتی جیھانی کرایەوە.دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی ھەڵبژاردنەکاندا سەرکردایەتیھیلاری کلینتۆنی دیموکراتەکانی کرد، کە بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی لە کۆی ٥٣٨ دەنگی ھەڵبژاردن ھەیە.

ترامپ ٣٠٦ دەنگی بەدەستھێناوە لەکاتێکدا کلینتۆن ٢٣٢ دەنگی بەدەستھێناوە، لە بەرامبەردا لایەنی کەم ٢٧٠ دەنگ پێویستە بۆ سەرکەوتن، ئەمەش بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپی کۆماریی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە ٤٥ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، لەدوای باراک ئۆبامای دیموکراتەکانی پێش خۆی و سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە ویلایەتیئۆھایۆ،کنتاکی،ئیندیانا،ڤێرجینیای ڕۆژاوا،کارۆلینای باکوور وباشوور،میسیسیپی،تێنێسی،ئەلاباما،وایۆمینگ،تەکساس،داکۆتای باشوور،داکۆتای باکوور،نێبراسکا،ئارکانساس،مۆنتانا،فلۆریدا وئایۆوا.

ھیلاری کلینتۆن سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە ویلایەتیڤێرجینیا،ماساچووسیتس،میریلاند،نیوجێرسی،دێلاوێر،ڕۆد ئایلەند،ئیلینۆی،نیویۆرک،کۆنتێکتیکۆت،نیڤادا وکالیفۆرنیا.

یەکەم سەرۆکایەتی (٢٠١٧–٢٠٢١)

[دەستکاری]

دەستبەکاربوونی لە ٢٠ی ١ی ٢٠١٧ دەستیپێکرد و سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی مشتومڕاوی تێدابوو. سیاسەتی دەرەوەی «سەرەتا ئەمریکا»ی گرتەبەر و لە ڕێککەوتنی کەشوھەوای پاریس و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ھاوبەشی زەریای ھێمن کشایەوە. لە ناوخۆدا قەدەغەکردنی گەشتکردن بەسەر ھاووڵایتیانی ئەو وڵاتانەی کە زۆرینەموسڵمانن، دەستیکرد بە دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووریمەکسیک، پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی باجی بەرفراوانی واژووکرد و زیاتر لە ٢٠٠ دادوەری فیدراڵی دامەزراند، کە سێ دادوەری فیدراڵییان بۆ دادگای باڵا دەستنیشانکرد. ھەروەھا پرۆگرامی کردەوەی دواخراو بۆ ھاتنی منداڵی (DACA)ی ھەڵوەشاندەوە وئورشەلیمی وەک پایتەختیئیسرائیل ناساند، ئەمەش گرژیی نێونەتەوەیی بەدوای خۆیدا ھێنا. سەرۆکایەتییەکەی شایەتی ناڕەزایەتی بەرفراوان بوو، دیارترینیان ڕێپێوانی ژنان بوو، ڕۆژێک دوای دەستبەکاربوونی.[٣٣]

دووەم سەرۆکایەتی (٢٠٢٥–٢٠٢٩)

[دەستکاری]

دووەم سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و خێراتربوونی لە دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکردندا بەخۆیەوە بینی. لە یەکەم ڕۆژیدا ٢٦ فەرمانی واژووکرد، لەوانە کشانەوەی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی و لێخۆشبوونی ئەو ئاژاوەگێڕانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ھێرشیان کردە سەر کاپیتووڵ، ترامپ ھەڵوێستێکی توندتری لە سیاسەتی دەرەوەی گرتەبەر، لەگەڵ پلانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەیغەززە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و گواستنەوەی دانیشتووانەکەی، ئەمەش ئیدانەکردنی عەرەبی و نێونەتەوەییی لێکەوتەوە. ھەروەھا سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکای ھەڵوەشاندەوە و گرژییەکانی لەگەڵچین وئەورووپا پەرەی سەند و بەردەوام بوو لە گرتنەبەری سیاسەتی «سەرەتا ئەمریکا» زیاتر جەختکردنەوە، گرنگی بە بەھێزکردنی کاریگەریی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھانی و دووبارە داڕشتنی ھاوپەیمانییەکانی دا.[٣٤][٣٥][٣٦][٣٧]

بڕیاری مشتوومڕاوی سەپاندنی باج

[دەستکاری]

دۆناڵد ترامپ باجی نوێی گەورەی بەسەر ھاوردەکردنی ئەمریکا لە زیاتر لە ١٨٠ وڵات و ناوچە سەپاند، ئامانجی پاراستنی پیشەسازی ئەمریکا و بەرزکردنەوەی ئابووری نیشتمانی بوو لە چوارچێوەی سیاسەتی «سەرەتا ئەمریکا» دا. باجەکان ڕێژەی جیاوازیان لەخۆگرتبوو، کە ٣٤٪ لەسەرچین، ٢٤٪ لەسەرژاپۆن، ٣١٪ لەسەرسویسرا، ٤٦٪ لەسەرڤیێتنام، ٣٢٪ لەسەرتایوان، ٢٦٪ لەسەر وڵاتانی دیکە.[٣٨]ئەم باجانە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی بەھۆی کورتھێنانی گەورەی بازرگانی ئەمریکاوە باری نائاسایی نیشتمانی ڕاگەیاند. ئەمەش وای کرد ترامپ لە یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییەکان کەڵک وەربگرێت بۆ سەپاندنی باجی ١٠٪ لەسەر ھەموو ھاوردەکردنەکان، ئەمە جگە لەوەی باجی زیاتر لەسەر ٥٧ وڵات دادەنرێت، بەمەش ڕێژەیباج لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ ٥٤٪ بەرزبووەتەوە.

لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥دا ترامپ ٢٥٪ باجی بەسەر ھاوردەکردنیئۆتۆمبێل و نیمچە گواستنەوەکان ودەرماندا سەپاند، بەو ئامانجەی کە بە شێوازێکی بازرگانی نادادپەروەرانە دەزانی کە کاریگەرییان لەسەر پیشەسازی ئەمریکا ھەیە. ھەروەھا باجی بەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمدا، بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانیی و پشتیوانی لە بەرھەمھێنانی ناوخۆیی.[٣٩]سەپاندنی ئەو باجانە بووە ھۆی دروستبوونی گرژیی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێک و ھەندێک وڵاتیش بە پێچەوانەی گومرگی وەڵامیان دایەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕە جیھانییەکان ھەبوو و بووە ھۆی ڕاگرتنی کاتی ھەندێک باج بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە ھەوڵێک بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە.

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥دا دادگایەکی ئەمریکا بەشێک لەو باجانەی ھەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا کە ترامپ دەسەڵاتی دەستووری خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی ئەو باجانە بەبێ ڕەزامەندیکۆنگرێس، ئەمەش مشتومڕی یاسایی و سیاسیی بەرفراوانی لێکەوتەوە.[٤٠]

پراکتیکی سیاسی و گوتاری سیاسی

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:وێنەی گشتیی دۆناڵد ترامپ

ترامپ بەپێی ڕاپرسییەکان ڕێژەی قبووڵکردنی نزمی ھەیە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە کەمترین سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕووی جەماوەرییەوە لە ماوەی دە مانگی یەکەمی وەرگرتنی پۆستەکەیدا. ترامپ دوای وەرگرتنی سەرۆکایەتی، بە شێوەیەکی بەردەوام لە وتارەکانیدا لێدوانی ھەڵە و دژی ڕاستییەکانی دەدا. بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ترامپ لە ماوەی ٩٩ ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا، لە ٩١ ڕۆژدا لایەنی کەم ڕۆژانە یەک ئیدیعای ھەڵە یان چەواشەکارانەی کردووە، و ژمارەی ئیدیعا ھەڵە یان چەواشەکارانەکانی گەیشتە ١٬٣١٨ تا ڕۆژی ٢٦٣ی سەرۆکایەتییەکەی بەپێی بەشی «دڵنیابوونەوە لە ڕاستییەکان»ی شیکاری سیاسی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا.

بڵاوکردنەوەی تیۆرییەکانی پیلانگێڕی

[دەستکاری]

پێش و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترامپ چەندین تیۆریی پیلانگێڕی بڵاوکردەوە، لەوانە تیۆریی پیلانگێڕی دەربارەی ڕەگەزنامەی ئۆباما، تیۆریی ژمارەی قوربانییەکانی کلینتۆن، بزووتنەوەی کیو ئانۆن یان دەوڵەتی قووڵ و تیۆریی فێڵی گەرمبوونی زەوی، ئیدیعای سیخوڕیکردن بەسەر تاوەری ترەمپ، و تیۆرییەک دەربارەی تیرۆرکردنی جۆن ئێف. کێنێدی کە پەیوەندی بە وەزیری کوبایی ڕافائێل کروزەوە ھەیە و ئیدیعای دەستکاریکردنی مردنی دادوەر ئەنتۆنین سکالیا، و ئیدیعای دەستوەردانی ئوکراینا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، و ئیدیعای ئەوەی کە ئوسامە بن لادن ھێشتا لە ژیاندایە و ئیدیعای ئەوەی کە ئۆباما و بایدن پلانی کوشتنی ئەندامانی تیمی ھێزە تایبەتەکانی دەریایی ٦یان داڕشتووە و پێشکەشکاری بەرنامە جۆ سکاربۆرۆی بە مردنی یەکێک لە یاریدەدەرەکانی تۆمەتبار کرد. لایەنی کەم لە دوو بۆنەدا، ترەمپ بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕوونکردەوە کە باوەڕی بە تیۆرییەکانی پیلانگێڕی ھەیە.

لەکاتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ و دوای ئەوە، ترامپ چەندین تیۆریی پیلانگێڕی دەربارەی دۆڕاندنەکەی بڵاوکردەوە، لەوانە دەنگدانی مردووەکان، گۆڕین یان سڕینەوەی دەنگەکانی ترەمپ لە ڕێگەی ئامێرەکانی دەنگدانەوە، ساختەکاری لە دەنگدانی پۆستەیی، دوورخستنەوەی دەنگەکانی ترامپ، و «دۆزینەوەی» جانتاکانی پڕ لە دەنگی بایدن.

ھاندانی توندوتیژی

[دەستکاری]

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گوتاری ترەمپ بووەتە ھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تاوانی ڕق و کینە. لە کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦دا، ترەمپ داوای ھێرشی جەستەیی دەکرد یان ستایشی دەکرد دژی خۆپیشاندەران یان ڕۆژنامەنووسان. زۆرێک لە تۆمەتبارانی کردەوەی توندوتیژی و تاوانی ڕق و کینە، لەوانەش بەشداربووانی ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، گوتاری ترەمپیان وەک پاساوێک بۆ بێتاوانی خۆیان یان داواکارییەک بۆ سووککردنی سزاکانیان بەکارھێناوە. پێداچوونەوەیەکی نیشتمانی کە لەلایەن تۆڕی ئەی بی سیمنیوز لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا، دەرکەوت کە لایەنی کەم ٥٤ دۆسیەی تاوانکاری لە نێوان ئابی ٢٠١٥ تا نیسانی ٢٠٢٠ ھەبووە کە تێیدا ڕاستەوخۆ ئاماژە بە ترامپ کراوە لە پەیوەندی لەگەڵ کردەوەی توندوتیژی یان ھەڕەشەی توندوتیژی، کە زۆربەیان لەلایەن پیاوانی سپی پێستەوە دژی کەمینەکان بوون.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

[دەستکاری]

کارلێکی ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرنگییەکی جیھانیی بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە تویتەرەوە کرد. لە کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بە بەردەوامی توویتی دەکرد تاوەکو تویتەر لە ڕۆژانی کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دوای ڕووداوەکانی ٦ی کانوونی دووەم قەدەغەی کرد. ترەمپ توویتەری بەکاردەھێنا بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک و تێپەڕاندنی میدیا. لە حوزەیرانی ٢٠١٧، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕای گەیاند کە تویتەکانی ترەمپ بە لێدوانی فەرمی دادەنرێن.

تویتەر لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دەستی کرد بە دانانی ئاگاداری بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان لەسەر ھەندێک لە تویتەکانی. ترەمپ لە وەڵامدا وتی کە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان "کۆنسەرڤاتیڤەکان بێدەنگ دەکەن" و ھەڕەشەی "سەپاندنی سنووردارکردنی توند یان داخستنیان" کرد. دوای ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، پلاتفۆرمەکانی وەک فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر ھەژمارەکانی ترەمپیان قەدەغە کرد. نەبوونی ئامادەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا توانای کاریگەریی لەسەر ڕووداوەکانی لێسەندەوە، و بووە ھۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی چەواشەکارانە لە تویتەردا. ھەوڵە سەرەتایییەکانی ترەمپ بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئامادەیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرکەوتوو نەبوون. لە شوباتی ٢٠٢٢، پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای "تروس سۆشەڵ"ی (Truth Social) خستەگەڕ. دوای کڕینی تویتەر لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە، ماسک لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھەژمارەکەی ترەمپی گەڕاندەوە. ھەروەھا قەدەغەی فەیسبووک و ئینستاگرام لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆتایی ھات، کە ڕێگەی بە ترەمپ دا بگەڕێتەوە بۆ ئەم پلاتفۆرمانە، ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بوو لە وەسفکردنی کۆمپانیاکە بە "دووژمنی گەل".

چاندی باو

[دەستکاری]

ترەمپ بابەتی گاڵتەجاڕی و کاریکاتێر بووە لە تەلەڤیزیۆن، فیلم و وێنە جووڵاوەکاندا. ناوی لە سەدان گۆرانی مۆسیقای ھیپ ھۆپدا لە ساڵی ١٩٨٩ تا ٢٠١٥ ھاتووە؛ زۆربەی ئەم گۆرانیانە ترەمپیان بە شێوەیەکی ئەرێنی نیشان دەدا، بەڵام دوای ئەوەی دەستی بە ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کرد، زۆر نەرێنی بوون.

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

خێزان

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:خێزانی دۆناڵد ترەمپ

لە ساڵی ١٩٧٧، دۆناڵد ترەمپ ھاوسەرگیری لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگی چیکی، ئیڤانا زێلنیچکۆڤا کرد، و سێ منداڵی لێی بوو: دۆناڵد جونیۆر (لەدایکبووی ١٩٧٧)، ئیڤانکا (لەدایکبووی ١٩٨١)، و ئیریک (لەدایکبووی ١٩٨٤). ئیڤانا لە ساڵی ١٩٨٨ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت؛ بەڵام دوو ھاوسەرەکە لە ساڵی ١٩٩٠ جیابوونەوە بەھۆی تێوەگلانی ترەمپ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەر مارلا مەیپڵز. لە ساڵی ١٩٩٣ ترەمپ و مەیپڵز ھاوسەرگیریان کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٩٩ جیابوونەوە، ترەمپ لە مارلا کچێکی ھەیە: تیفانی (لەدایکبووی ١٩٩٣) کە لەگەڵ دایکی مەیپڵز مایەوە و لە کالیفۆرنیا پەروەردە و چاودێری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ترەمپ ھاوسەرگیری لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگی سلۆڤینی، میلانیا کناوس کرد و کوڕێکی لێی بوو: بارۆن (لەدایکبووی ٢٠٠٦)، میلانیا لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت.

خوو و تەندروستی

[دەستکاری]

ترەمپ دەڵێت کە ھەرگیز کحولی نەخواردووەتەوە، جگەرەی نەکێشاوە، و ماددەی ھۆشبەری بەکارنەھێناوە. ڕۆژانە نزیکەی چوار بۆ پێنج کاتژمێر دەخەوێت. یاری گۆڵفی بە «چالاکی سەرەکی بۆ وەرزشکردن» وەسف کردووە بەڵام بە گشتی عەرەبانە بەکاردەھێنێت و بە پێ ناڕوات. ترەمپ وەرزشکردن بە بەفیڕۆدانی وزە دادەنێت چونکە باوەڕی وایە کە جەستە وەک «پاترییەکە، بە بڕێکی سنووردار لە وزە» کە بە وەرزشکردن بەکاردەھێنرێت. لە ساڵی ٢٠١٥، ھەڵمەتی ترەمپ نامەیەکی لە پزیشکی تایبەتی خۆی بۆ ماوەیەکی درێژ، ھارۆڵد بۆرنستاین، بڵاوکردەوە کە تێیدا ھاتبوو ترەمپ «تەندروسترین کەسە کە بۆ سەرۆکایەتی ھەڵبژێردرابێت.» لە ساڵی ٢٠١٨، بۆرنستاین ڕای گەیاند کە ترەمپ خۆی ناوەڕۆکی نامەکەی پێ وتووە کە باری تەندروستی بە شێوەیەکی ئەرێنی وەسف دەکات، ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە سێ لە نوێنەرانی ترەمپ دەستیان بەسەر تۆمارە پزیشکییەکانیدا گرتووە دوای ھەڵکوتانە سەر نووسینگەی پزیشکەکە لە شوباتی ٢٠١٧.

ئایین

[دەستکاری]

لە ساڵانی حەفتاکاندا، دایک و باوکی ترەمپ چوونە ناو کڵێسای ماربڵ کۆلیجییەیت (Marble Collegiate Church) کە بەشێکە لە کڵێسای چاکسازیخواز لە ئەمریکا. ترەمپ بەشداری لە قوتابخانەی یەکشەممەدا کرد و لە ساڵی ١٩٥٩ لە کڵێسای پرێسبیتێری یەکەم لە جامایکا (First Presbyterian Church in Jamaica) پشتڕاستکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٥، ڕای گەیاند کە پرێسبیتێرییە و لە کڵێسای ماربڵ کۆلیجییەیت نوێژ دەکات؛ کڵێساکە ڕوونیکردەوە کە ئەو ئەندامێکی چالاک نییە. لە ساڵی ٢٠١٩، ترەمپ قەشەی تایبەتی خۆی، بانگخوازی تەلەڤیزیۆنی پاولا وایتی لە نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆشکی سپی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٢٠، وتی کە خۆی وەک مەسیحییەکی ناتایفی دەناسێنێت.

سامان

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٢، ترەمپ بۆ یەکەمجار لە لیستی دەوڵەمەندانی گۆڤاری فۆربس دەرکەوت بەھۆی ئەو پشکەی کە لە سامانی خاوێنی خێزانەکەی ھەیبوو کە بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا، بەڵام زیانەکانی لە ھەشتاکاندا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩٥ لە لیستەکە دووریخستەوە. دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دارایی ناچاری بە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی فیدراڵی لە تەممووزی ٢٠١٥، سامانی خاوێنی خۆی بە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار ڕاگەیاند. ئەو تۆمارانەی کە کۆمیسیۆن بڵاویکردنەوە نیشانیان دا کە سەروەت و سامانی لایەنی کەم ١٫٤ ملیار دۆلار و قەرزی ٢٦٥ ملیۆن دۆلارە. فۆربس مەزەندەی کرد کە سامانی خاوێنی بە بڕی ١٫٤ ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ دابەزیوە. لە پۆلێنکردنی ملیاردێرەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا، سامانی ترەمپ بە نزیکەی ٢٫٣ ملیار دۆلار مەزەندە کرا (لە پلەی ١٬٤٣٨ی جیھانیدا).

لە ساڵی ٢٠١٨، ڕۆژنامەنووس جۆناسان گرینبێرگ باسی لەوە کرد کە ترەمپ لە ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی پێوە کردووە و خۆی وەک بەرپرسێکی خەیاڵی لە دامەزراوەی ترەمپ بە ناوی «جۆن بارۆن» ناساندووە. گرینبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ، بەناوی «بارۆن»ەوە، بە درۆ ئیدیعای کردووە کە خاوەنی زیاتر لە ٩٠٪ی کارەکانی باوکییەتی، بۆ ئەوەی پلەیەکی بەرزتر لە لیستی فۆربس ٤٠٠ی دەوڵەمەندترین ئەمریکییەکان بەدەست بھێنێت. ھەروەھا گرینبێرگ نووسیوویەتی کە فۆربس زۆر زیادەڕەوی لە خەمڵاندنی سامانی ترەمپدا کردووە و بە ھەڵە لە پۆلێنکردنەکانی ساڵانی ١٩٨٢ و ١٩٨٣ و ١٩٨٤دا ناوی ھێناوە.

زۆرجار ترەمپ دەیوت کە کارەکەی بە قەرزێکی «بچووکی یەک ملیۆن دۆلاری» لە باوکی دەستپێکردووە و ناچار بووە بە سوودەوە بیداتەوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا، لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا ملیۆنێر بووە، و لانیکەم ٦٠ ملیۆن دۆلاری لە باوکی قەرز کردووە، و تا ڕادەیەکی زۆر لە دانەوەی ئەو قەرزانەدا سەرکەوتوو نەبووە، ھەروەھا ٤١٣ ملیۆن دۆلاری دیکەی لە کۆمپانیای باوکی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٨، ڕاگەیەندرا کە ترەمپ و خێزانەکەی ساختەکاری باجیان ئەنجامداوە و بەڕێوەبەرایەتی باج و دارایی ویلایەتی نیویۆرک دەستی بە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە کردووە. ھەروەھا داھاتی وەبەرھێنانەکانی کەمتر بووە لە داھاتی بازاڕەکانی پشک و خانووبەرە لە نیویۆرک. فۆربس لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ مەزەندەی کرد کە سامانی خاوێنی لە ٤٫٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بۆ ٣٫١ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠١٧ دابەزیوە، ھەروەھا داھاتی لە مۆڵەتی بەرھەمەکانەوە لە ٢٣ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٣ ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.

دانپێدانانە باجییەکانی ترەمپ لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٩٤ کۆی زیانەکانیان بە ١٫١٧ ملیار دۆلار نیشان دەدات. ئەم زیانانە بەرزتر بوون لە زیانەکانی نزیکەی ھەر باجدەرێکی تری ئەمریکی. لە ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩١دا، زیانەکانی ساڵانە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە کە زیاترە لە دوو ھێندەی زیانەکانی نزیکترین باجدەران. لە ساڵی ١٩٩٥، زیانە ڕاگەیەندراوەکانی گەیشتە ٩١٥٫٧ ملیۆن دۆلار (کە ھاوتایە بە ١٫٥٦ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠دا).

لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز زانیاری باجی دەربارەی ترەمپ بەدەستھێنا کە زیاتر لە دوو دەیەی دەگرتەوە. پەیامنێرەکانیان بۆیان دەرکەوت کە ترەمپ بە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی تۆمارکردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، ھەروەھا نەیتوانیوە ٢٨٧ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکان بداتەوە. لە ماوەی ١٥ ساڵ پێش ٢٠٢٠، ترەمپ لە ١٠ ساڵ لەو ساڵانەدا باجی داھاتی نەداوە، و سوودی لە داشکاندنی باجی لەسەر زیانە بازرگانییەکان وەرگرتووە و تەنھا ٧٥٠ دۆلاری لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا داوە. زیانە بازرگانییەکانی بە فرۆشتن و بارمتەکردنی سەروەت و سامانەکانی قەرەبوو کردووەتەوە، لەوانە بارمتەیەکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لەسەر تاوەری ترەمپ (کە لە ٢٠٢٢ دووبارە دارایی بۆ کرایەوە) و فرۆشتنی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە پشک و بۆندەکان. ھەروەھا بە شێوەیەکی کەسی گەرەنتی قەرزێکی ٤٢١ ملیۆن دۆلاری کردووە کە دەبێت زۆربەی تا ساڵی ٢٠٢٤ بدرێتەوە.

تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، قەرزەکانی ترامپ زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، کە زۆربەیان بە سەروەت و سامانەکەی مسۆگەر کراوە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٤٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری بانکەکان و دامەزراوە قەرزییەکان بووە، لەوانە بانکی چین و دۆیچە بانک و یوو بی ئێس، ھەروەھا نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار قەرزدار بووە بە قەرزدەرەکانی نەناسراو؛ بەڵام بەھای سەروەت و سامانەکەی لە بەھای قەرزەکەی زیاترە.

ڕەخنە و مشتومڕ

[دەستکاری]

ترامپ کەسایەتییەکی مشتومڕسازە و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە. زۆربەی ڕەخنەکان لەسەر بانگەشەی ھەڵە و بەکارھێنانی زانیاریی ھەڵە وەکفاکت بووە.[٤١] بڕێکی تر لە ڕەخنەکان لەبەر دژەژنی، دژەپەنابەری و دژەموسڵمانێتی تووشی بوون. لەلایەن چەند ژنەوە تۆمەتیدەستدرێژیی سێکسیی لێدراوە.[٤٢] ھەروەھا بۆچوونی دەربارەیگۆڕانی ئاووھەوا مشتومڕساز بووە. لە ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤دا ڕووبەڕووی چەند دادگایی بووە. یەکێک لەو لایەنانەی زیاتر مشتومڕسازی دەکات ھێرشی بەردەوامییەتی بۆ سەر ئەو میدیایانە یان تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لەگەڵیان ناکۆکە. بۆ نموونە بە فەیسبووکی گوتووە «دوژمنی خەڵک»[٤٣] و بە زۆرێک بنکەی میدیایی گوتووە ھەواڵی درۆ و ساختە.[٤٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lowe، Yohannes؛ Bayer، Lili؛ Tian، Yang؛ Stein، Chris؛ Lawther، Fran؛ Lowe (now)، Yohannes؛ Lawther (earlier)، Fran (١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤).«FBI names 'subject involved' in Trump rally shooting – as it happened».the Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی).ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. https://archive.today/20220213020102/https://www.independent.co.uk/news/world/americas/us-politics/trump-books-tweet-ghostwriter-tim-o-brien-tony-schwartz-writer-response-a8431271.html
  3. https://archive.today/20241016213514/https://www.newyorker.com/magazine/2016/07/25/donald-trumps-ghostwriter-tells-all
  4. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. https://web.archive.org/web/20241203171542/https://www.theatlantic.com/entertainment/archive/2015/12/three-decades-of-donald-trump-film-and-tv-cameos/421257/
  6. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. https://archive.today/20180716002207/https://www.washingtonpost.com/news/monkey-cage/wp/2016/09/09/how-the-conservative-media-is-taking-over-the-republican-party/
  10. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. https://archive.today/20180228165752/https://www.newyorker.com/magazine/2017/07/31/the-tv-that-created-donald-trump
  12. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. https://archive.today/20210205015217/https://www.washingtonpost.com/arts-entertainment/2021/02/04/trump-resigns-screen-actors-guild/
  14. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. https://archive.today/20201002151941/https://www.politifact.com/factchecks/2015/aug/24/jeb-bush/bush-says-trump-was-democrat-longer-republican-las/
  16. https://archive.today/20230723023938/https://edition.cnn.com/ALLPOLITICS/stories/1999/10/25/trump.cnn/
  17. https://web.archive.org/web/20241222010916/https://www.nytimes.com/1987/09/02/nyregion/trump-gives-a-vague-hint-of-candidacy.html
  18. Jon Meacham, Jon (2016). "Destiny and Power: The American Odyssey of George Herbert Walker Bush". Random House.ISBN 978-0-8129-7947-3.
  19. https://archive.today/20241009013320/https://www.thedailybeast.com/the-last-time-trump-wrecked-a-party
  20. https://web.archive.org/web/20241204082946/https://archive.nytimes.com/www.nytimes.com/library/politics/camp/021400wh-ref-trump.html
  21. https://archive.today/20150725002916/http://www.theguardian.com/world/2011/may/16/donald-trump-us-presidential-race
  22. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  23. https://web.archive.org/web/20200519014055/https://time.com/3923128/donald-trump-announcement-speech/
  24. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  25. https://archive.today/20161020080745/http://www.bbc.com/news/election-us-2016-37706499
  26. https://web.archive.org/web/20191126142628/https://time.com/3948922/jim-gilmore-virginia-2016/
  27. https://web.archive.org/web/20191217170517/https://www.cnn.com/2016/07/19/politics/live-updates-republican-national-convention/index.html
  28. https://web.archive.org/web/20200518064624/https://www.washingtonpost.com/news/the-fix/wp/2016/08/08/a-shortlist-of-economic-issues-on-which-donald-trump-sounds-more-like-a-democrat-than-a-republican/
  29. https://www.nytimes.com/2016/03/27/magazine/how-can-donald-trump-and-bernie-sanders-both-be-populist.html
  30. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  31. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  32. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  33. https://www.swissinfo.ch/ara/أبرز-الأحداث-التي-طبعت-عام-ترامب-الأول-في-البيت-الأبيض/43646580
  34. https://www.bbc.com/arabic/articles/c9d5j6257ylo
  35. https://www.swissinfo.ch/ara/10-محطات-أساسية-في-١٠٠-يوم-من-رئاسة-ترامب/89195123
  36. https://al-ain.com/article/donald-trump-week-1-white-house-america
  37. https://www.skynewsarabia.com/world/١٧٩١٣٥١-ولاية-ترامب-الثانية-١٠٠-يوم-الصدمة
  38. https://www.alarabiya.net/aswaq/economy/2025/04/03/رسوم-جمركية-جديدة-من-ترامب-تبدأ-من-10-وترتفع-لـ46-لبعض-الدول
  39. https://www.arrajol.com/content/374813/تكنولوجيا/كيف-غيّرت-رسوم-ترامب-الجمركية-خريطة-التجارة-العالمية-في-2025؟
  40. https://www.markets.com/ar/news/trump-new-tariffs-2025
  41. «In four years, President Trump made 30,573 false or misleading claims».
  42. «Judge tosses Trump's counterclaim against E. Jean Carroll, finding rape claim is 'substantially true'».NBC News (بە ئینگلیزی). ٧ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  43. Rosen، Jacob (١١ی ئازاری ٢٠٢٤).«Trump, in reversal, opposes TikTok ban, calls Facebook "enemy of the people" - CBS News».www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  44. Lind، Dara (٩ی ئایاری ٢٠١٨).«Trump finally admits that "fake news" just means news he doesn't like».Vox (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
Stub iconئەمژیاننامە وتارەکۆلکەیەکە. دەتوانیت بەفراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.
سەرۆک کۆمارەکان
بە ژن و پیاوەوە
  1. جۆرج واشینگتن (١٧٨٩–١٧٩٧)
  2. جۆن ئادەمز (١٧٩٧–١٨٠١)
  3. تۆماس جێفەرسۆن (١٨٠١–١٨٠٩)
  4. جەیمز مەدیسۆن (١٨٠٩–١٨١٧)
  5. جەیمز مۆنرۆی (١٨١٧–١٨٢٥)
  6. جۆن کوینسی ئادەمز (١٨٢٥–١٨٢٩)
  7. ئەندرێو جاکسۆن (١٨٢٩–١٨٣٧)
  8. ماڕتن ڤان بیورین (١٨٣٧–١٨٤١)
  9. ویلیام ھێنری ھاریسۆن (١٨٤١)
  10. جۆن تایلەر (١٨٤١–١٨٤٥)
  11. جەیمز پۆڵک (١٨٤٥–١٨٤٩)
  12. زاکاری تەیلەر (١٨٤٩–١٨٥٠)
  13. میلارد فلیمۆر (١٨٥٠–١٨٥٣)
  14. فرانکلین پیرس (١٨٥٣–١٨٥٧)
  15. جەیمس بیوکەنان (١٨٥٧–١٨٦١)
  16. ئەبراھام لینکن (١٨٦١–١٨٦٥)
  17. ئەندرو جۆنسن (١٨٦٥–١٨٦٩)
  18. ئولیسیس ئێس گرانت (١٨٦٩–١٨٧٧)
  19. ڕۆدەرفۆرد بی ھایس (١٨٧٧–١٨٨١)
  20. جەیمس ئەی گارفیلد (١٨٨١)
  21. چێستەر ئەی ئارتور (١٨٨١–١٨٨٥)
  22. گرۆڤەر کلیڤلاند (١٨٨٥–١٨٨٩)
  23. بنیامین ھاریسۆن (١٨٨٩–١٨٩٣)
  24. گرۆڤەر کلیڤلاند (١٨٩٣–١٨٩٧)
  25. ولیام ماکینلی (١٨٩٧–١٩٠١)
  26. تیۆدور ڕۆزڤێڵت (١٩٠١–١٩٠٩)
  27. ویلیام ھۆوارد تافت (١٩٠٩–١٩١٣)
  28. ودرۆ ویلسۆن (١٩١٣–١٩٢١)
  29. وارن جی ھاردینگ (١٩٢١–١٩٢٣)
  30. کالڤین کولیج (١٩٢٣–١٩٢٩)
  31. ھێربێرت ھۆڤەر (١٩٢٩–١٩٣٣)
  32. فرانکلین ڕۆزڤێڵت (١٩٣٣–١٩٤٥)
  33. ھاری تروومەن (١٩٤٥–١٩٥٣)
  34. دوایت د. ئایزێنھاوەر (١٩٥٣–١٩٦١)
  35. جان ئێف. کێنیدی (١٩٦١–١٩٦٣)
  36. لیندۆن بی جۆنسۆن (١٩٦٣–١٩٦٩)
  37. ڕیچارد نیکسۆن (١٩٦٩–١٩٧٤)
  38. گێرالد فۆرد (١٩٧٤–١٩٧٧)
  39. جیمی کارتەر (١٩٧٧–١٩٨١)
  40. ڕۆناڵد ڕەیگن (١٩٨١–١٩٨٩)
  41. جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش (١٩٨٩–١٩٩٣)
  42. بیڵ کڵینتن (١٩٩٣–٢٠٠١)
  43. جۆرج دەبلیوو بوش (٢٠٠١–٢٠٠٩)
  44. باراک ئۆباما (٢٠٠٩–٢٠١٧)
  45. دۆناڵد ترامپ (٢٠١٧–٢٠٢١)
  46. جۆ بایدن (٢٠٢١–٢٠٢٥)
  47. دۆناڵد ترامپ (٢٠٢٥–ئێستا)
هاوسەرەکان و مداڵەکان
دایک و باوک وە خوشک و برا
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەدۆناڵد ترامپ تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=دۆناڵد_ترامپ&oldid=1473017»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp