Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

دادپەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەمکیدادپەروەری لەسەر کۆمەڵێک لایەن، ڕوانگە و ڕوانینی جیاواز ھاتووەتە کایەوە کە ڕەوشت، ژیرێتی، یاسا، ئایین و یەکسانیش لەخۆ دەگرێت. زۆرجار گفتوگۆکان دەربارەی دادپەوەری دابەش دەبێت بەسەر دوو بواردا: یەکێکیان دادپەروەری کۆمەڵایەتییە کە لە فەلسەفە، باوەڕ و ئایین دا جەختی لەسەر کراوەتەوە و ئەوی تریش دادپەروەرییە لە جێبەجێ کردن و توێژینەوە یاساییەکان دا.

داستانی دادپەروەری ڤیترۆڤیۆ ئەلبێری (١٥٨٩–١٥٩٠)، کە بە سووچی قەفەزەکە ناسراوە

چەمکی دادپەروەری جیاوازە لە ھەر کلتوورێک دا. بیردۆزە سەرەتاییەکانی دادپەروەری لەلایەن فەیلەسوفە یۆنانییە کۆنەکانەوە دامەزراوە وەکئەفلاتوون لە بەرھەمەکەی بە ناوی «کۆمار» و بەرھەماکانیئەرستۆ و ھەروەھا بەدرێژای مێژوو جۆرەھا بیردۆز و گریمانە ھاتونەتە کایەوە. لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خودایی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری لەلایەن خوداوە دەردەکرێت و لە ساڵانی ١٦٠٠ کان دا، نووسەرانی وەکجۆن لۆک باوەڕیان بە بیردۆزی یاسای سروشتی ھەبوو لە کاتێک دا بیرەمەندە کۆمەڵایەتییەکان باوەڕیان بەوە بوو کە دادپەروەری سەرچاوە دەگرێت لە ئەنجامی ڕێکەوتن و تێگەیشتنی ھاوبەشی نێوان ھەموو کەسە بەژداربووەکان. بیردۆزەکانی دادپەروەری دابەشکراو کار دەکەن لەسەر ئەوەی چی دابەش بکرێت، لە نێوان کێ دا دابەش بکرێت و دابەشکردنی دروست چییە.

فەرمانی خوداوەند

[دەستکاری]

لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خوادیی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری و بنچینەی ڕەوشت فەرمانی ڕەوای خودایە. بۆ نموونە، کوشتن ھەڵەیە و دەبێت سزا بدرێت لەبەر ئەوەی خودا وا دەڵێت. ھەندێک لە لایەنگرانی دیکەی بیردۆزەکە پێیان وایە کە پەروەدگار دەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەھۆی سروشتی پەیوەندی خودا لەگەڵ مرۆڤایەتی دا و کۆمەڵێکی تر پێیان وایە کە دەبێت گوێ لە خودا بگیرێت لەبەر ئەوەی خوداوەند خۆی لە خۆی دا چاکەیە و جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئەو باشترین شتە بۆ بەرژەوەندی ھەمووان.

یاسای سروشتی

[دەستکاری]

ئەوانەی پشتگیریکەر و خاوەنی ئەم بیردۆزەن کە دادپەروەری بەشێکە لە یاسای سروشتی پێیان وایە کە دادپەروەری چەند دەرئەنجامێکە ھۆکارەکانی لە سروشتەوە سەرچاوە دەگرێت بەپێی ھەموو کردە و بژاردە ئەنجامدراوەکان و لێکچووە لەگەڵ یاسا فیزیاییەکان، بۆ نموونە چۆن یاسای سێیەمی جووڵەی نیوتن ئاماژە دەکات کە بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت کردەیەکەی یەکسان و پێچەوانە ڕوبدات بەھەمان شێوەش بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت دادپەروەری ڕووبدات کە تاکەکەسەکان یان کۆمەڵەکان شایەنی بن. بەپێی ئەم لێکدانەوەیە دادپەروەری چەمکێکی جیھانی و ڕەھایە بۆیە ھەموو یاسا، بنەما و ئایینەکان جۆرە ئامراز و ھەولێکن بەمەبەستی بەرجەستەکردن و سەپاندنی.

بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە

لایەنگرانی بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە پێیان وایە کە ئەنجامدەرانی ھەڵە دەبێت سزابدرێن و وەڵامی ئەم سێ پرسیارە گرنگە لە دیاریکردنی کردەی سزاکە:

  1. بۆچی سزابدرێن (ھۆکاری سزادانەکە)؟
  2. کێ دەبێت سزابدرێت؟
  3. چ جۆرە سزایەک بدرێن؟

بیردۆزی سزادەرانە دەگەرێتەوە بۆ کردە ھەڵەکان و ھەوڵ دەدات تای تەرازوو ڕابگرێت بە دۆزینەوەی سزایەکی گونجاو بۆیان و باوەڕیان وایە ئەگەر یەکێک ھەڵەیەک ئەنجام بدات دەبێت وەڵامی ئەو کردە ھەڵەیە بدرێتەوە بە سزایەکی گونجاو بۆی بێ گوێدانە ئەوەی دەکرێت سزاکە چ دەرئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە و ئاکامەکەی چی بێت. تاوانکاران دەبێت سزابردێن و ھەموو کەسە تاوانکارەکان و تەنھا تاوانکارەکان شایانی سەپاندنی سزایەکی گونجاون بەسەریان دا. ھەرچەندە ڕاوبۆچوونی جیاواز ھەیە لەسەر دادپەروەری سزادەرانە کە بە تۆڵەیەکی دەمامکراو وێنەی دەکەن.[١] سزا و تۆڵە جیاوازن، سزا بێلایەنە و ڕێژە و توندێتییەکەی گونجاوە لەگەڵ سروشتی تاوانەکە بەڵام تۆڵە تایبەتییە و ڕێژە و توندێتییەکەی بێ سنوورە.

دادپەروەری بنیاتنەرەوانە (بوژێنەرەوە)

[دەستکاری]

دادپەروەری بنیاتنەرەوانە جۆرە دادپەروەرییەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی لایەنە قوربانی و سەرپێچیکەرەکان لەجیاتی ئەوەی بە توندی ھەوڵ بدات لە جێبەجێ کردنی بنەما یاساییەکان یان سزادانی سەرپێچیکەران. ھەروەھا قوربانییەکان کاریگەریی و پێگەیەکی چالاکییان ھەیە لە ڕێکاری دادگای کردنەکە و سەرپێچیکەران ھان دەدرێن بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کردە و تاوانەکانیان بەمەبەستی «چاککردنەوەی ئەو زیانەی بوونەتە ھۆکاری لەڕێیی داوای لێبووردن، گەڕاندنەوەی شتە دزراوەکان یان خزمەتکردنی کۆمەڵگە بەجۆرێک لە جۆرەکان.» ئەم جۆرە دادپەروەرییە بەندە لەسەر بیردۆزێک کە تاوان و کردە ھەڵەکان بە دەستدرێژی و سەرپێچی بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک ھەژماردەکات لەجێگەی ھەژمارکردنی بەرامبەر بە دەوڵەت و دادپەروەری بنیاتنەرەوانە کە گەشەدەدات بە گفتووگۆی نێوان قوربانی و سەرپێچیکەران پیشاندەر و دەرئەنجامی بەرزترین ڕێژەی ڕھزامھندیی قوربانییان و بەرپرسیاری سەرپێچیکەرانە.[٢]

پەیوەندەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Plato,Republic trans. Robin Waterfield (Oxford: Oxford University Press, 1984).
  2. John Stuart Mill,Utilitarianism inOn Liberty and Other Essays ed. John Gray (Oxford: Oxford University Press, 1991), Chapter 5.

زیاتر بخوێنەوە

[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەدادپەروەری تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=دادپەروەری&oldid=1478757»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2026 Movatter.jp