Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

خەلیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:سماء الخلیل.jpg
خۆراوابوون لە شاری حەبرۆن

خەلیل یانحەبرۆن، شارێکیفەلەستینییە، و ناوەندی پارێزگای خەلیلە. دەکەوێتەکەناری ڕۆژاوا و نزیکەی ٣٥ کم لە باشووریئورشەلیمەوە دوورە. لەلایەنکەنعانییەکانەوە لە سەرەتایسەردەمی برۆنزی دامەزراوە، ئەمڕۆ گەورەترین شاریکەناری ڕۆژاوایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەرەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٢١٥ ھەزار کەس بووە، بە ڕووبەری ٤٢ کیلۆمەتری دووجا.[١] شارەکە بە گرنگییە ئابوورییەکەی دەناسرێتەوە، چونکە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندە ئابوورییەکانیکەناری ڕۆژاوا. خەلیل گرنگییەکی ئایینی ھەیە بۆ سێئایینی ئیبراھیمی، وەک چۆن مزگەوتی ئیبراھیمی لە ناوەڕاستی شارەکەدا مەزارگەی پێغەمبەرانیئیبراھیم وئیسحاق ویەعقووب و ھاوسەرەکانیان لەخۆدەگرێت.

شاری خەلیل لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر شارۆچکە کۆنەکە و شارۆچکە نوێیەکەدا، و لەلایەن شارەوانی خەلیلەوە بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی١٩٢٧ شارۆچکەکان دامەزراوە، و ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە زیاتر لە ٦٨٤ ھەزار کەسە (٢٠١٤). شارۆچکە کۆنەکە دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتی ئیبراھیمی. پێکدێت لە کوچە و خانوو و دووکانە کۆنەکان و چەندین بازاڕیش لەخۆدەگرێت. ئیسرائیل بەشێکی زۆری دادەخات و ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل تێیدا جێگیر دەکات بەھۆی بوونی کۆبوونەوەی ئەم دوایییەی جوولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی خانووبەرە دەدەن لەو لەو ناوچەیە.ئیسرائیل نزیکەی ٢٠٪ی ڕووبەری شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە بەپێی ڕێککەوتنی دووبارە جێگیرکردنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە حەبرۆن بەڵام دەسەڵاتی فەلەستین بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی کاروباری سڤیلی فەلەستینییەکانی ئەوێ. ھەروەھا شارەکە بە چەندین نیشینگەی ئیسرائیل دەورە دراوە، گەورەترینیان نیشتەجێبوونی کیریات عەربە، و نیشتەجێبوون و کۆمەڵگاکانی جوولەکەکان لەلایەن دەزگایەکی شارەوانی جیاوازەوە بەڕێوەدەبرێن. شارەکە یەکێکە لە چوار شارە پیرۆزەکەیئایینی جوولەکەکان.

لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونێسکۆ) شاری کۆنی خەلیل و مزگەوتی ئیبراھیمی خستە لیستی کەلەپووری جیھانی لە مەترسیدا وەک ناوچەیەک کە بە بەھای جیھانییەکەی ناسراوە، شاری خەلیل و مزگەوتی ئیبراھیمی زۆرینەی دەنگی وڵاتانی بەشداربووی بەدەستھێنا لە دەنگدانەکەدا کە لە شاریکڕاکۆفی پۆڵەندا بەڕێوەچوو.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 12 الصفحة 80, السلطة الوطنیة الفلسطینیة الجھاز المرکزی للإحصاء الفلسطینی.«نسخة مؤرشفة». لە 31 مایو 2020 ھێنراوە.{{cite web}}:نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. «الخلیل تنتصر فی الیونسکو». لە 7 یولیو 2017 ھێنراوە.{{cite web}}:نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەخەلیل تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=خەلیل&oldid=1416710»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp