تابلۆیەک کە ئاماژە بەخودا دەکات لە ئایینیمەسیحییەت خوا ،خودا یانخودێ یانخواوەند وخوداوەند لە ئایینەکان و بیروڕا جۆراوجۆرەکانی مرۆڤدا مانای جیاوازی ھەیە.
تێڕوانینەکان بۆ خودا بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازن. زۆرێک لە زانایانی ئایینی و فەیلەسوفە ناسراوەکان بەڵگەیان بۆ بوون و نەبوونی خودا خستووەتەڕوو.بێدینی باوەڕبوون بە ھەر خوداوەندێک ڕەتدەکاتەوە.نەزانینخوازی ئەو باوەڕەیە کە بوونی خودا نەزانراوە یان نائاشکرایە. ھەندێک لە باوەڕداران بە خودا زانیاری دەربارەی خودا بە وەرگیراو لە باوەڕ دەزانن. زۆرجار خودا وەک گەورەترین بوونەوەر لە بووندا چەمکسازی بۆ دەکرێت.
زۆرجار وا بڕوا دەکرێت کە خودا ھۆکاری ھەموو شتێکە و بەم پێیەش وەک بەدیھێنەر، ڕاگر و فەرمانڕەوایگەردوون چاوی لێدەکرێت. زۆرجار وا بیردەکرێتەوە کە خودا ناماددییە و سەربەخۆیە لە بەدیھێنراوی ماددی، کە لە سەرەتادا پێی دەگوتراپانتێیزم ، ھەرچەندە زانایانیکڵێسا ، لە ھێرشکردنە سەر پانتێیزم، پانتێیزمیان وەک ئەو باوەڕە وەسف کرد کە خودا خودی گەردوونی ماددییە. ھەندێک جار خودا وەک خێرخوازی ڕەھا، سەیر دەکرێت، لەکاتێکدادییزم پێی وایە کە خودا جگە لە بەدیھێنان، دەستی لە کاروباری مرۆڤایەتیدا نییە.
ھەندێک نەریت گرنگییەکی ڕۆحی دەدەن بە پاراستنی شێوەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ خودا، کە زۆرجار کردەوەکانی وەک پەرستن ونوێژ لەخۆدەگرێت، و خودا وەک سەرچاوەی ھەموو ئەرکە ئەخلاقییەکان دەبینن. ھەندێک جار خودا بەبێ ئاماژەدان بە ڕەگەز وەسف دەکرێت، لەکاتێکدا ھەندێکی تر زاراوەی تایبەت بە ڕەگەز بەکاردەھێنن. خودا بە ناوە جیاوازەکان ئاماژەی پێدەکرێت بەپێی زمان و نەریتی کولتووری، ھەندێکجاریش نازناوی جیاوازی خودا بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بە سیفاتە جیاوازەکانی.
ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی فیلپەیپەرز لە ساڵی ٢٠٢٠ کە لەلایەن فەیلەسوفاندەیڤد چاڵمەرز ودەیڤد بۆرگێتەوە ڕێکخرابوو، دەریان خست کە نزیکەی ٦٧٪ی فەیلەسوفان بە گشتی ھاوڕان لەگەڵ دیدێکی بێدینی بۆ خودا، لەکاتێکدا نزیکەی ١٩٪ی فەیلەسوفان بە گشتی ھاوڕان لەگەڵ دیدێکی خوداباوەڕی، و نزیکەی ١٤٪ی فەیلەسوفان ھاوڕان لەگەڵ دیدی تر.[ ١] [ ٢] [ ٣] [ ٤] [ ٥] [ ٦] [ ٧] [ ٨] [ ٩]