Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

حکوومەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
«فەرمانڕەوایی» ڕەوانەکەری ئێرەن. بۆ ھەبوونی دەسەڵات و دەسڕۆیشتن، بڕوانەسەروەری.
ئەمانەش ببینە:دەوڵەتی حاکم
Official forms of government
حکومەتەکان لە جیهان

حکوومەت یانمیری (لەعەرەبییەوە:حکومة؛ بە واتایفەرمانڕەوایی دێتەوە[١][٢]) بەڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێت کە بەھۆیەوە یەکەیڕامیاری بتوانێتدەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێت بەسەرڕامیاری ڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێت بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.[٣][٤] وشەکانی حکوومەت ودەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاند دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت.[٢]

ئەرکەکانی حکوومەت

[دەستکاری]

بەگشتی، لە حکوومەتەکان چاوەڕوان دەکرێ ئەم ئەرکانە بەجێ بھێنن:

  • دانانی یاسا و پیادەکردنی
  • پاراستنی سامانکۆمەڵگە
  • دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشکردنی باری ژیان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە.[٢]
  • بەڕێوەبردنی کارەکانی وڵات
  • پارێزگاریکردن لە وڵات و کۆمەڵگە

جۆرەکانی حکوومەت

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:شێوەی حکوومەت
شێوەی حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیھاندا کە بە ڕەنگ نیشاندار کراون. بۆ ئەوەی بزانی مەبەست لە ھەر ڕەنگێک چ شێوازێکی فەرمانڕەوایییە، لەسەر ئەم وێنەیە کلیک بکە.
  • بشێوەخوازی یانئانارکیزم -فەلسەفەیەکی سیاسی کەدەوڵەت بە ناپێویست، پڕزیان، یان لانی کەم بە نەخوازراو دەزانێ و ھۆگریکۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەوتە.
  • دەسەڵاتخوازی - حکوومەتگەلی دەسەڵاتخواز جەخت لەسەردەسەڵاتی دەوڵەت لە کۆمار یان کۆمەڵگە دەکەن. دەسەڵاتخوازی سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا فەرمانڕەواکان بەبێھەڵبژاردن دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، بەڵام زیاتر وایە کە ئەو فەرمانڕەوایانە ڕێگە بە ھەندێک لە ئازادییەکانی تاکەکەس دەدەن.
  • کۆمۆنیزم - پێکھاتەیەکی سیاسی-کۆمەڵایەتییە کە ھەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەت وبێچین دەدا کە ھەموو ئەندامانی ھاوبەش بن لە خاوەنایەتیی ساماندا.
  • پادشایی - تەنیا یەک کەس بەپێی میکانیسمیمیراتبەری فەرمانڕەوایی دەکا کە ئەوەشی بە میرات پێ گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێ ئەویش بە میرات بیدا بە میراتبەرانی.
  • دیموکراسی - حکوومەت بە ھەڵبژاردن دەستنیشان دەکرێ، ھەڵبژاردنێک کە زۆرینەی خەڵک بۆیان ھەبێ بەشداریی تێدا بکەن.
  • کۆماری دەستووری - حکوومەتێک کە بە دەنگی لانی کەم چەند بەشێک لە ئاپۆرەوە ھەڵبژێردرابێ و ھێز و تواناشی بەھۆی قانوون یان دەستوورەوە سنوودار کرابێتەوە.
  • دیکتاتۆری - حکوومەتی تاکەکەسێک کە زۆری بەسەر ھەموو وڵاتدا دەشکێ. دیکتاتۆر کە فەرمانی گرت بە دەستەوە، ئیتر بەری نادا و بە زەبر و زۆر لە دەستی خۆیدا ڕای دەگرێ.
  • ئۆلیگارشی - گرۆ یان تاقمێکی بچووک ھەوساری حکوومەتیان بە دەستەوەیە.
  • دینسالاری - پێشەوا ئایینییەکان حکوومەت دەکەن.

وتارە پێوەندیدارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان لە بەرامبەر وشەیحکومت‌دا وای نووسیوە: فەرمانڕەوایی، دەزگایەکی وڵات کە بەسەر وڵات یان ناوچەیەکدا فەرمان دەدا.
  2. 123ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگیزانستی ڕامیاری، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەکانی ١٠٩ و ١١٠
  3. واتاکانی وشەی government (= حکوومەت) لە چەندین فەرھەنگیزمانی ئینگلیزیدا:dictionary.reference.com
  4. سەروشەی "hikûmet" لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەحکوومەت تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=حکوومەت&oldid=1382456»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp