Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

جۆنی دێپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکیداڕێژە:SHORTDESC:ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی
جۆنی دێپ

دێپ لە ڤیستیڤاڵی فیلمی بەرلینی ٢٠٢٠
لەدایکبوون
جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم

(١٩٦٣-٠٦-٠٩)٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
ئۆوێنزبۆڕۆ، کێنتەکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون١٩٨٤–ئێستا
ھاوسەر
یار
  • شێریلین فێن
    (١٩٨٥–١٩٨٨)
  • وینۆنا ڕایدەر
    (١٩٨٩–١٩٩٣)
  • کەیت مۆس
    (١٩٩٤–١٩٩٨)
  • ڤەنێسا پارادیس
    (١٩٩٨–٢٠١٢)
مناڵ(ەکان)٢
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکانگیتار
کۆمپانیاکان
  • ڕیپەبڵیک
  • کاپیتۆڵ
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • فریشتەکانی ڕۆک سیتی
  • پی
  • خوێنمژانی ھۆڵیود
واژوو

جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم (لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٦٣) ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. بە یەکێک لە ناسراوترین ئەستێرەکانی فیلم دانراوە.[١][٢] پاڵێوراوە بۆ دەخەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و دانەیەکی بردووەتەوە بۆ باشترین ئەکتەر بۆ نواندنەکەی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمیسوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)، و پاڵێوراوە بۆ سێخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، لە سەرووی خەڵاتەکانی دیکەیەوە. یەکەم کاری نواندنی دێپ لە فیلمی ١٩٨٤یکابووسێک لە ئێڵم ستریت، پێش بەناوبانگبوون وەک ئەکتەرێکی ھەرزەکار لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیشەقامی ٢١ جەمپ (١٩٨٧–١٩٩٠). ڕۆڵێکی یاریدەدەری ھەبووە لە فیلمی ئۆلیڤەر ستۆنی جەنگیکەرت (١٩٨٦) و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی ڕۆمانسی خەیاڵیئێدوارد دەست مەقەست.

دێپ سەرنجی ڕەخنەیی پێدراوە بەھۆی بەرجەستەکردنەکانی سیناریۆنووس-دەرھێنەری لێ نەھاتوو ئێد وود لە فیلمی بەھەمان ناوەوە (١٩٩٤)، کارمەندی ئێف بی ئای شاراوە جۆسێف دی پیستۆن لە فیلمیدۆنی براسکۆ (١٩٩٧)، نووسەر جەی ئێم باری لەدۆزینەوەی نێڤەرلاند (٢٠٠٤) و چەتەی بۆستنوایتی بەلگەر لەڕێوڕەسمی ڕەش (٢٠١٥). ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە زۆرەھا فیلمی سەرکەوتوو، وەکبگری-گیانە (١٩٩٠)،پیاوی مردوو (١٩٩٥)،چاڵی خەواڵوو (١٩٩٩)،چارلی و کارگەی شوکلاتەکە (٢٠٠٥)،بووکی تەرم (٢٠٠٥)،دوژمنانی گەل (٢٠٠٩)،ئەلیس لە وەندەرلاند (٢٠١٠) و بەشی دووەمی،گەشتیارەکە (٢٠١٠)،ڕانگۆ (٢٠١١)،سێبەرە تاریکەکان (٢٠١٢)،بۆ ناو دارستانەکان (٢٠١٤)، ودڕندە خەیاڵییەکان: تاوانەکانی گریندنوۆڵد (٢٠١٨). دێپ کارەکتەریجاک سپارۆی بەرجەستەکردووە لە زنجیرە فیلمیچەتەکانی دەریای کاریبی (٢٠٠٣–ئێستا).

دێپ دەیەم پڕ-داھاتترین ئەکتەرە لە سەرتاسەری جیھاندا، کە فیلمەکان کە دێپ بەژداری تێدا کردوون زیاتر لە ٣٬٧ ملیار دۆلاریان پەیداکردووە لە بۆکس ئۆفیسی ویلایەتە یەکگرتووەکان و زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیھاندا.[٣] ئەو لەتۆماری جیھانی گینسی ٢٠١٢ دانراوە بە پڕ داھاتترین ئەکتەر، بە پەیداکردنی ٧٥ ملیۆن دۆلار.[٤][٥] دێپ ھەشت فیلمی لەگەڵ دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ھاوڕێیتیم بێرتن کردووە. ئەو خراوەتە ناو ئەفسانەکانی دیزنی لە ٢٠١٥ دا.[٦] لەگەڵ نواندندا، دێپ کاری مۆسیقاژەنیشی کردووە. لەگەڵ چەندەھا گروپی مۆسیقادا کاری کردووە، وەک دروستکردنی گروپیڕۆکی خوێنمژانی ھۆڵیود لەگەڵ ئالیس کوپەر و جۆو پێری.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

دێپ لە (ئۆنسبڕۆ، کنتاکی) لەدایکبووە، بچووکترین منداڵی خێزانەکە بووە. دایکی (بێتی سوی پاڵمەر) کارگوزار بووە، و باوکیشی «جۆن کریستۆفەر دێپ»،ئەندازیارێکی مەدەنی بووە. خێزانەکەی زۆر ماڵیان گواستووەتەوە و نزیکەی ٢٠ خانوویان کرد بوو، تاکو لە ساڵی ١٩٧٠ لە (میرامار،فلۆریدا) نیشتەجێبوون. لە ساڵی ١٩٧٨ کاتێک (دێپ) تەمەنی ١٥ ساڵ بووە، دایک و باوکی لێک جیا بوونەتەوە، دواتر دایکی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەمرێت و زۆرجار (دێپ) دایکی بە «ئیلھام» بۆ خۆی پێناسە دەکات.

بەھۆی ئەوگیتارەی کە دایکی بە دیاری بۆی کڕی بوو کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، (دێپ) لەچەندان باندیگیتارژەن بەژداربووە. دواتر لەقۆناغی دواناوەندیدا واز لەخوێندن دێنێت بۆ ئەوەی ببێتەگیتارژەنیڕۆک، دوای دوو ھەفتە ھەوڵدەداتەوە بگەڕێتەوە خوێندن، بەڵام بەڕێوبەرەکە پێی دەڵێت کە بەدوای خەونی بوون بە گیتارژەنییەوە بکەوێت و ئەمە بکاتە ئامانجی سەرەکی ژیانی. (دێپ) دواتر چووە گروپی (The Kids) کە دواتر گرووپەکە ھەڵوەشایەوە، (دێپ) چووە گروپێکی تر بەناوی (Rock City Angels) کە دواتر ئەلبوومێکیشیان بەناوی (Young Man's Blue) بڵاوکردەوە.

لە ٢٠ی دێسێمبەری ١٩٨٣، دێپ لۆری ئان ئەلیسنی مارە کرد، کە خوشکی گۆرانیبێزەکەی باندەکەی بوو. دواتر ھاوسەرەکەی «دێپ» ی بە ئەکتەرنیکۆڵاس کەیج ناساند کە «دێپ» ی ھاندا تەرکیز بکاتە سەر نواندن. دێپ و خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٨٥ لێک جیابوونەوە، لە ساڵی ١٩٨٦ دێپ ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمیTrashin ببینێ کە دەکرا ئەوکات بیکاتە ئەستێرەیەکی دیار، بەڵام بەھۆی سەرپێجی کردن لە قسەکانی دەرھێنەر، دێپ لە ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکە دوور خرایەوە.

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
ناونیشانساڵڕۆڵدەرھێنەرتێبینییەکانسەرچاوەکان
کابووسەکەی شەقامی ئێڵم١٩٨٤گلێن لانتزوێس کراڤن[٧][٨]
ھاوینەھەوارێکی تایبەت١٩٨٥جاک ماڕشاڵجۆرج باوەرس[٩]
یەکەی سەربازی١٩٨٦لێرنەرئۆلیڤەر ستۆن[١٠]
کرای بەیبی١٩٩٠وەید واڵکەرجۆن واتەرس[١١]
ئێدوارد دەست مقەستئێدوارد دەست مقەستتیم بێرتن[١٢]
فرێدیی مردوو: کۆتا کابووس١٩٩١گلێن لانتزراچێل تالالایدەرکەوتنی تایبەتی؛

وەکو پیاوێک لەسەر تەلەڤیزیۆن

[١٣]
خەونی ئاریزۆنا١٩٩٣ئاکسێل بلاکمارئێمیر کاستاریکا[١٤]
بێنی و جوونسامجێریمیا س. چێچیک[١٥]
چی گێلبێری گرەیپی بێزار کردووەگیلبێرت گرەیپلاس ھاڵسترۆم[١٦]
شتکەسخۆی
ئێد وود١٩٩٤ئێد وودتیم بێرتن[١٧]
دۆن خوان دیماڕکۆدۆن خوان / جۆن ڕ. ماڕکۆجێرێمی لێڤێن
پیاوی مردوو١٩٩٥ویلیام بلەیکجیم جاموش
درزە کاتگێن واتسۆنجۆن بادام
پیاوی کانس١٩٩٦خۆیریجارد مارتینیدەرکەوتنی تایبەتی
دۆنی براسکۆ١٩٩٧دۆنی براسکۆ / جۆسێف د. پیستۆنمایک نێوێل
چاونەترسەکەڕافایلخۆیوەکو نووسەریش بەشداربوو
ترس و بێزارکردن لە لۆس ئانجلس١٩٩٨ڕائول دوکتێری گیلیام
لۆس ئانجلس بێ بوونی نەخشەیەکخۆی / ویلیام بلەیکمیکا کاوریسماکیدەرکەوتنی تایبەتی
نۆیەم دەرگا١٩٩٩دین کۆرسۆرۆمان پۆلانسکی
ژنی ئاسمانەوانەکەسپێنسەر ئارماکۆستراند ڕاڤیچ
چاڵە خەواڵووکەئیشابۆد کرەینتیم بێرتن
نوقوڵ٢٠٠٠رۆکسلاس ھالسترۆم
پێش ئەوەی شەو تەواوبێتلت. ڤیکتۆر / بۆن بۆنجولیان شنابێڵ
ئەو پیاوەی کە گریاسیزارسالی پۆتەر
خونچەکردن٢٠٠١جۆرج جەنگتێد دێم
لە دۆزەخەوەفرێدرک ئەبیرلینبرایانی ھوگس
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مەکسیک٢٠٠٣شێڵدن ساندسڕۆبیرت ڕۆدریگێز
چەتەکانی دەریای کاریبی: نەفرەتی مرواری ڕەشکاپتنن جاک سپارۆگۆر ڤێربینسکی
بەخۆشی ھەتا دوایی٢٠٠٤لنکۆنویڤان ئاتاڵدەرکەوتنی تایبەتی
پەنجەرەی نھێنیمۆرتن ڕەینی / جۆن شووتەردەیڤد
دۆزینەوەی شاری خەونەکانج. م باریماڕک فۆستەر
داوێنپیسەکەجۆن ویلمۆتلۆرێنس دەنمۆر
چاڕلی و کارگەی شوکڵاتەکە٢٠٠٥ویلی وۆنکاتیم بێرتن
بووکی مردووانڤیکتۆر ڤان دۆرت (دەنگ)
چەتەکانی دەریای کاریبی: سندووقی پیاوە مردووەکە٢٠٠٦کاپتن جاک سپارۆگۆڕ ڤێربینسکی
چەتەکانی دەریای کاریبی: لە کۆتایی جیھاندا٢٠٠٧
سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیتبێنجامین بارکەر / سوینی تۆدتیم بێرتن
دوژمنانی گەل٢٠٠٩جۆن دیلینگەرمایکڵ مان
خەونەکەی دکتۆر پارناسوستۆنیتێری گیلیام
ئالیس لە شاری سحراوی٢٠١٠تارانت ھایتۆپ / ماد ھاتەرتیم بێرتن
گەشتیارەکەفرانک توپێلۆ / ئالێکساندەر پیرسفلۆریان نێنکێل ڤۆن دۆمارسمارک
ڕانگۆ٢٠١١رانگۆ (دەنگ)گۆڕ ڤیربینسکی
چەتەکانی دەریای کاریبی: لەناو دەریا نامۆکانکاپتن جاک سپارۆڕۆب ماڕشاڵ
یادنامە سەیرەکەپۆڵ کێمپبرووس ڕۆبینسۆنبەرھەمھێنەریش بوو
جاک و جیلجۆنی دێپ - خۆیدێنس دوگاندەرکەوتنێکی باسنەکراو
ھوگۆکەسمارتن سکۆرسێسبەرھەمھێنەر
شەقامی باز ٢١٢٠١٢تۆماس ھانسنفیل لۆرد

کریستۆفەر میلەر

دەرکەوتنێکی باسنەکراو
سێبەرە تاریکەکانبارناباس کۆڵنستیم بەرتۆن
پاسەوانی تەنیا٢٠١٣تۆنتۆگۆڕ ڤێربینسکیبەرھەمھێنەرێکی جێبەجێکاریش بوو
ئەوانی بەبەختماتیو سمیسمێگان فریفسدەرکەوتنی تایبەتی
گۆڕانی بەدەر٢٠١٤در. ویل کاستەرواڵی پفیستەر
شفرەگای لاپۆینتکێڤن سمیسڕۆلی گای لاپۆینی بینی کە لە کۆتاییدا باسکرا
لەناو دارستانڕێوی گەورە و خراپەکەڕۆب مارشال
مۆردیکای٢٠١٥چارلی مۆردیکایدەیڤد کۆپبەرھەمھێنەریش بوو
ڕێوڕەسمی ڕەشجەیمس بولگارسکۆت کووپەر
گەوجی یۆگا٢٠١٦گای لاپۆینتکێڤن سمیس
دۆناڵد تڕامپ ھونەری بڕەکەیەدۆناڵد ترامپجێرێمی کۆنەر
ئالیس بەناو ئاوێنەکەداتارانت ھایتۆپ / ماد ھاتەرجەیمس بۆبن
گیانەوەرە سەیرەکان و لەکوێ بیاندۆزیتەوەگێلێرت گلیندەرواڵددەیڤد یەیتسدەرکەوتنی تایبەتی
ڕژێنە ڕەشەکە٢٠١٧تەکنەلۆجیای پزیشکی ناوکیسام ڕەیمی

کاسرین ھاڕدویک

سیۆدۆر مێڵفی

کورتە فیلم
چەتەکانی دەریای کاریبی: پیاوە مردووەکان چیڕۆک ناگێڕنەوەکاپتن جاک سپارۆخواخین ڕۆنینگ

ئێسپێن ساندبێرگ

تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەتئێدوارد ڕاچێت / جۆن کاسێتیکێنێس براناگ
شێرلۆک نۆوم٢٠١٨شێرلۆک نۆومس (دەنگ)جۆن ستیڤسۆن
مەیدانەکانی بەریتانیاچیک پورچسماسیو کولین
دڕندە سەمەرەکان: تاوانی گریندەرواڵدگێلێرت گلیندەرواڵددەیڤد یەیتس
پرۆفیسۆرەکەریچارد براونوەین ڕۆبێرتس
شاری درۆکانروسێل پوولبراد فەرمانبڵاوکردنەوەی فیلمەکە ڕاگیرا[١٤]
چاوەڕێکردن بۆ بەربەرییەکان٢٠١٩کۆلۆنێل جۆلسیرۆ گوێرادوای بەرھەمھێنان[١٥]
میناماتا٢٠٢٠و. یوجین سمیسئاندرو لێڤیتاسدوای بەرھەمھێنان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Labrecque، Jeff (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢).«Tom Cruise, Johnny Depp, and the state of the modern Movie Star».Entertainment Weekly.
  2. «Johnny Depp May Now Be The Biggest Movie Star Of All Time».NBC4 Washington.
  3. «Top 100 Stars in Leading Roles at the Worldwide Box Office».The Numbers. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. Erenza، Jen (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١١).«Justin Bieber, Miranda Cosgrove, & Lady Gaga Are Welcomed Into 2012 Guinness World Records». RyanSeacrest.com. لەڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
  5. «Alice in Wonderland».Box Office Mojo. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. Flores، Terry (١٤ی ئابی ٢٠١٥).«Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Disney's D23 Expo».Variety. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. Geoff Herbert (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤).«13 fun Freddy facts as 'A Nightmare on Elm Street' turns 30». Syracuse Media Group. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. JohnnyDeppMoviesList.org.«Johnny Depp A Nightmare on Elm Street». johnnydeppmovieslist.org. لەڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. Chris Nashawaty (٢٦ی ئازاری ٢٠١٤).«24 Stars' Worst Movies».Entertainment Weekly. لەڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  10. Britt Haye (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣).«See the Cast of 'Platoon' Then and Now Read More: See the Cast of 'Platoon' Then and Now». Screen Crush. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. Tim Appelo (١٩ی ئابی ٢٠١٣).«Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Hollywood Cemetery 'Cry-Baby' Screening».The Hollywood Reporter. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  12. Tim Appelo (١٩ی ئابی ٢٠١٣).«Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Hollywood Cemetery 'Cry-Baby' Screening».The Hollywood Reporter. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  13. Michael Blitz؛ Louise Krasniewicz (٢٠٠٨).Johnny Depp: A Biography. Westport, Conn.: Greenwood Press. لاپەڕە ٦٧.ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٤٣٠٠-١.
  14. Roger Ebert (٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥).«Arizona Dream Movie Review & Film Summary (1995)». Roger Ebert Online. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  15. Roger Ebert (١٦ی نیسانی ١٩٩٣).«Benny and Joon Movie Review and Summary (1993)». Roger Ebert Online. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. Roger Ebert (١٦ی نیسانی ١٩٩٣).«Benny and Joon Movie Review and Summary (1993)». Roger Ebert Online. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  17. Roger Ebert (٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤).«Ed Wood Movie Review & Film Summary (1994)». Roger Ebert Online. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەJohnny Depp تێدایە.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بەجۆنی دێپ تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=جۆنی_دێپ&oldid=1399935»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp