تەوری دوو-دەمی و تاک-دەمی بڕینەوە
کۆمەڵێک دەمی تەوریبڕۆنزیی کڵاوەدار لەسەردەمی بڕۆنزەوە کە لە ئەڵمانیا دۆزراونەتەوە. ئەمە ئامرازی سەرەکیی ئەو سەردەمە بووە، و وا دیارە وەک پاشەکەوتی بەھاش بەکارھاتووە.تەور، ئامرازێکە کە ھەزاران ساڵە بۆ شێوەدان، لەتکردن، و بڕینی دار، کۆکردنەوەی دار، و وەک چەک بەکارھاتووە. تەور چەندین شێوە و بەکارھێنانی تایبەتمەندی ھەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە سەرێک و دەسکێک پێکدێت.
پێش تەوری مۆدێرن، تەوری دەستییسەردەمی بەردین بەبێ دەسک لە ١٫٥ ملیۆن ساڵپێش ئێستاوە بەکارھاتووە. تەورە دەسکدارەکان (ئەوانەی کە دەسکیان ھەیە) تەنھا بۆ ٦٬٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێنەوە. سەرەتاییترین نموونەکانی تەورە دەسکدارەکان سەری بەردییان ھەبووە و جۆرێک لە دەسکی دارییان پێوە بەستراوە بە شێوازێک کە لەگەڵ کەرەستە بەردەستەکان و بەکارھێنانەکەیدا گونجاو بێت. تەورەکانی دروستکراو لەمس،بڕۆنز،ئاسن وپۆڵا لەگەڵ گەشەکردنی ئەم تەکنەلۆژیایانەدا دەرکەوتن.
تەور نموونەیەکە لەمەکینەیەکی ساکار، چونکە جۆرێکە لەپواز، یان دووڕووتەختی لێژ. ئەمەش ئەو ھەوڵە کەم دەکاتەوە کە داربڕ پێویستی پێیەتی. تەور دارەکە دەکات بە دوو بەشەوە بەھۆی چڕبوونەوەی فشار لەسەر دەمەکەیدا. دەسکی تەورەکە ھەروەھا وەکنوێڵێک کار دەکات و ڕێگە بە بەکارھێنەر دەدات کە ھێز لەسەر لێواری بڕین زیاد بکات. بە شێوەیەکی گشتی، تەورەکانی بڕینەوە، کە بۆ بڕینەوەی دار، لک لێکردنەوە، و پارچەکردن بەکاردێن، گۆشەی پوازی تەنکیان (تیژ) ھەیە، لەکاتێکدا تەورەکانی لەتکردن گۆشەی قووڵتریان (پانتر) ھەیە. زۆربەی تەورەکان دوو لێوارەن (واتە ھاوشێوەن لە دەوری تەوەری دەمەکە)، بەڵام ھەندێک تەوری پانی تایبەتمەند دەمی تاک لێوارەیان ھەیە.
زۆربەی تەورە مۆدێرنەکان سەری پۆڵا و دەسکی داریان ھەیە، ھەرچەندە دەسکی پلاستیک یان فایبەرگلاسیش باون. تەورە مۆدێرنەکان بەپێی بەکارھێنان، قەبارە و شێوە تایبەتمەند کراون. تەورە دەسکدارەکان کە دەسکی کورتیان ھەیە و بۆ بەکارھێنان بە یەک دەست دیزاین کراون، زۆرجار پێیان دەوترێت «تەوری دەستی»، بەڵام زاراوەی «تەوری دەستی» ئاماژەیە بۆ تەوری بێ دەسکیش. تەورۆچکەکان زیاتر تەوری بچووکی دەسکدارن و زۆرجار لە پشتەوە چەکوشێکیان ھەیە. وەک ئامرازێکی ئاسان-دروستکردن، تەور زۆرجار لە شەڕدا بەکارھاتووە، و یەکێکە لە کۆنترین چەکەکانی مرۆڤایەتی.[١]