Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

تورکیا

ئەمە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. بۆ زانیاریی زیادتر کرتە لێرە بکە.
تاوتوێکراو
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەوشی وەشانی پەڕە

ئەمە وەشانێکی تاوتوێ‌کراوی ئەم پەڕەیەیە

ئەمەوەشانی جێگرتووە، لە٢ی ئابی ٢٠٢٥داتاوتوێ کراوە.
کۆماری تورکیا
تورکیا
ئاڵادروشم
ئاڵا[[ی تورکیا |]]
سروود: سروودی نیشتمانی تورکی
پایتەختئەنقەرە
39°55′N32°50′E /39.917°N 32.833°E /39.917; 32.833
گەورەترینئەستەمبوڵ
زمانە فەرمییەکانتورکی
زمانە ناوچەییەکانکوردی (کورمانجی وزازاکی)

عەرەبی

ئازەری
دەوڵەتجەماوەری
 - سەرۆک کۆمارڕەجەب تەییب ئەردۆغان
 - جێگری سەرۆک کۆمارجەودەت یەڵماز
 - سەرۆکی پەرلەماننوعمان کورتولمووش
 - سەرۆکی دادگای دەستووریقادر ئۆزکایا
سەربەخۆییلەدەوڵەتی عوسمانی 
 - پەیماننامەی لۆزان٢٤ی حوزەیرانی ١٩٢٣ز 
 - ڕۆژی کۆماری٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ 
ڕووبەر
 - ٧٨٣٥٦٢ کم کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە"٧" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 - بەراوردی ٨٥٬٣٧٢٬٣٧٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 - سەرژمێریی ٢٠٢٢٨٥٬٢٧٩٬٥٥٣[١] 
 - چڕی٩٢٫٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە"٩"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراولیرەی تورکی (TL)
ناوچەی کاتیUTC + 2(UTCUTC + 3 (لە ھاویندا))
لای لێخوڕینڕاست
پاوانی ئینتەرنێتtr.

تورکیا (بەتورکی:Türkiye) بە فەرمی بەکۆماری تورکیا ناسراوە،[ئ] دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوایئاسیا و بەشە بچووکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتیئەورووپا. خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل ودەریای مەڕمەڕە کەدەریای ڕەش بەدەریای ئێژەوە دەبەستێت، و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وای کردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵگورجستان،ئێران،ئەرمەنستان وئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵعێراق،سووریا ودەریای ناوین، و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵقوبرس، دەریای ئیجە،یۆنان وبولگاریا لە ڕۆژاواوە، و دەریای ڕەش لە باکوورەوە،[٢][٣] و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکارییئابووریی دەریای ڕەشە.تورک گەورەترین نەتەوەی وڵاتەکەیە.کوردیش بە گەورەترین کەمایەتیی وڵاتەکە ھەژمار دەکرێت و وەکوو باقیی کەمایەتییەکانی تورکیا بەردەوام مافەکانیان لەلایەن دەوڵەتەوە پێشێل کراوە.[٤][٥] بۆیە لە سەدەی بیستەمەوە بەردەوام خەباتیان بۆ مافە سیاسی و مەدەنییەکانیان کردووە. شاریئەنقەرە بە پایتەختی وڵاتەکە دادەنرێت، ئەمەش لەوکاتەی گەورەترین شار و ناوەندی دارایی وڵاتەکە دەکەوێتە شاریئەستەمبۆڵ (پێشتر تا ١٩٢٣ ئەو پایتەخت بوو).

ئەو خاکەی ئێستا پێی دەڵێن تورکیا، لانکەی یەکێک لە کۆنترین شارستانییەکانی مرۆڤایەتیی بوو ئەویششارستانی نیۆلیسیک. ناوچەی وەکخرابرەشک، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرێک لە کۆمەڵەکانی وەک حتییەکان، خەڵکانی دیکەی ئەناتۆلیا و یۆنانییە موکانییەکان بوو.[٦][٧][٨][٩] لەدوای سەرکەوتنیئەسکەندەری مەزن، بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای ئەمڕۆ کەوتەماوەی ھێلینیستی و لەڕووی چاند (کەلتوور)یشەوە بە ھێلینی کرا، ئەمەش لەسەردەمیئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی بەردەوامیی ھەبوو.[١٠] لە سەدەی یازدەدا،تورکە سەلجوقییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد، لەو دەمە شانشینیی ڕۆم فەرمانڕەوایی لە خاکیئەنادۆڵ دەکرد، ئەمەش تاکوو داگیرکردنی ئەنادۆل لەلایەن مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٣ بەردەوامیی ھەبوو، لەدوای داگیرکارییەکە ئەوا ئەنادۆل دابەشکرا بۆ چەند یەکەیەکی کارگێڕی.[١١] دواتر لە سەدەی سێزدەھەمدا،ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی سەریھەڵدا. عوسمانییەکان کاریان لەسەر بە تورککردنی ناوچەکە دەکرد. لە ساڵی ١٤٥٣،سوڵتان محەممەدی دووەم توانی شاریقوستەنتینە (ئیستەمبۆلی ئەمڕۆ) بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە خۆیەوە. دوای ئەویش، لەلایەنسوڵتان سەلیمی یەکەم دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان فراوانتر بوو. لە سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتانسولەیمان قانوونی، ئەوا دەوڵەتی عوسمانی بوو بە ھێزێکی جیھانی.[١٢][١٣] دوابەدوای سەدەی ھەژدەھەم، دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەرەو پووکانەوە چوو، ئەمەش بەوەی کۆمەڵێک ناوچەیان لەدەستدا و کۆمەڵێک جەنگیشیان دۆڕاند.[١٤] بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان،سوڵتانمەحموودی دووەم کۆمەڵێک ھەنگاوی نا بۆ بە ھاوچەرخکردنی دەوڵەتەکە، ئەمەش لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەم بوو.[١٥] دواتر شۆڕشی لاوانی تورک لە ساڵی ١٩٠٨، بووە ھۆی سنووردارکردنی زیاتری دەسەڵاتی عوسمانی ئەمەش لەڕێی بەکارخستنەوەیپەرلەمانی تورکیا بوو، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ و لە ساڵی ١٨٧٨ لە کارخرا بوو. ئەم ھەنگاوە وای کرد کە دەوڵەتی عوسمانیی ببێتە وڵاتێکی فرە حیزبی.[١٦][١٧] کودەتای سەربازیی ساڵی ١٩١٣، دەوڵەتی عوسمانی خستە ژێر دەسەڵاتی سێ پاشاوە، ئەوەش بەھۆکاری سەرەکیی دادەنرێت بە خزاندنی دەوڵەتەکە بۆ ناوجەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤. ھەر لەو جەنگەدا، عوسمانییەکان کەوتنە بەر جینۆسایدکردنیئەرمەن، ئاشووری و یۆنانییەکان.[ا][٢٠] لە دوای جەنگەکە، کە دەوڵەتی عوسمانی و وڵاتانی دیکەی ھێزی ناوەندی شکستیان ھێنا ئەوا دەوڵەتی عوسمانی دابەش بوو.[٢١] جەنگی سەربەخۆخوازانی تورک لەدژی داگیرکاریی ھێزە ھاوپەیمانەکان وای کرد کە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی ھەڵبوەشێتەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لەلایەکی دیکەشەوەپەیمانی لۆزان واژووکرا (بووە ھۆی ھەڵوەشانەوەیپەیمانی سێڤر). دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، لە نیوەی دووەمی ١٩٢٣ کۆماری تورکیا بە سەرکردایەتییمستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا. ئەتاتورک چاکسازیی و ڕێکخستنی نوێی ھێنایە وڵاتەکەوە ئەوەش لەڕێی بەسێکولارکردنی وڵات، بە ناوەندیکردنی وڵات و دانانی سیستمی پەرلەمانی؛ دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، لە ئەنجامی ڕیفراندۆمێک ئەو سیستمە گۆڕا بۆ سیستمی سەرۆکایەتی. لەدوای ئەو بڕیارە، دەوڵەتی نوێی تورکیا کە لەلایەنڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکرێت وەک وڵاتێکیئیسلامی ودەسەڵاتخوازی تەماشا دەکرێت.[٢٢][٢٣][٢٤][٢٥][٢٦]

تورکیا وڵاتێکی بەھێزە لە ناوچەکەیدا و وەک وڵاتێکی نوێی پیشەسازیی دەناسرێت،[٢٧] بەتایبەتیش بەھۆی پێگە جیۆپۆلیتیکەکەی.[٢٨]ئابووریی تورکیا بە یەکێک لە وڵاتە خێرا گەشەکردوو و یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دادەنرێت، وڵاتەکە لە ڕیزبەندی بیستەمدایە لە ئاستی وڵاتانی جیھان بۆ داھاتی ناوخۆ. تورکیا ئەندامە لەنەتەوە یەکگرتووەکان،ناتۆ،بانکی جیھانی،سندووقی نێونەتەوەییی پارە وگرووپی ٢٠. تورکیا لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠، بووەتە ئەندامێکی ھەرە زووەکانیئەنجومەنی ئەورووپا. وڵاتەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە، لە دانوستاندن دایە بۆ بوون بە ئەندام لەیەکێتیی ئەورووپا.

وشەناسی

[دەستکاری]

ناوی تورکیا لە وشەی تورکەوە وەرگیراوە، تورک ئەو ھۆزە بوون لە تورکیای ئێستادا ژیاون لە سەدەی شەشیزایینییەوە، وچینییەکان یەکەم کەس بوون کە ئەو ناوەیان بەکارھێنا بۆ ئەو خەڵکانەی لە باشووری شاخەکانی ئاڵتای دەژیان لە ناوەڕاستیئاسیادا.

وشەی تورکیا لە زمانیئینگلیزی لە وشەیەکی زمانی لاتینی سەردەمی ناوەڕاست وەرگیراوە، ئەویش وشەی (Turchia/Turquia)، کە بەمانای خاکی تورکەکان دێت.[٢٩] بەکارھێنانی وشەی تورکیا لە زمانی ئینگلیزی ناوەڕاستدا، بۆ کارە سەرەتایییەکانی نووسەری بەریتانیجێفری چۆسەر دەگەڕێتەوە، ئەوەش کاتێک لە کتێبی (The Book of the Duchess) بەکاری ھێنا کە کتێبێکە لە دەورووبەری ساڵی ١٣٦٩ بڵاوکراوەتەوە. دەستەواژەی خاکی تورکەکان لە دوای سەدەی پانزدەھەم بەکارھات، بەتایبەتیش لە شیعردا. مێژووی ڕێنووسی تورکیا بەم جۆرە نوێیە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧١٩.[٣٠]

مێژوو

[دەستکاری]

سەردەمە دێرینەکان

[دەستکاری]
کتێبخانەیەک لە شاری ئیفسوسی ئیغریقی دێرین لە ئەنادۆڵ، دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥ پ. ز

ئاسەوارناسەکانی تورکیا بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ئاماژە بە بوونیکۆمەڵگەی پێشکەوتوو دەکات لە شوێنی تورکیای ئێستادا لە ساڵی ٦٠٠٠ پێش زایینەوە، و بەپێی ئەوەی لە ڕووی مێژوویییەوە نووسراوە،ھیتییەکان بۆ یەکەم جار ئەم ناوچانەیان ئاوەدان کردووەتەوە، لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ پ. ز ھیتییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد لەئەورووپا و ناوەڕاستیئاسیاوە بۆ بەرزایییەکانیئەنادۆڵ. دوای سەدان ساڵ ئەم ھیتییانە توانیان دەست بگرن بەسەر زۆربەی ناوچەکەدا، و لە ساڵی ١٥٠٠پ. ز توانیان ئیمپڕاتۆرییەتێکی بەھێز دابمەزرێنن و ببن بە یەکەم سەرکردەکانی ناوچەکە، دواتر بەشێکی فراوانی بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ کەوتە دەستیفەریجی ولیدییەکان و ھەندێک کۆمەڵیتر، ئەمەش لە ماوەی نزیکەی ساڵی ١٢٠٠ تا ٥٠٠ پ. ز بوو، ھەر لە ھەمان ماوەدایۆنانییەکان چەندین دەوڵەتی بچووکیان دروست کرد لەسەر کەنارەکانیدەریای ئێژە لە بەرزایییەکانی ئەنادۆڵدا.

و ئیمپڕاتۆری فارسی توانی دەسەڵاتی بکێشێت بەسەرئەنادۆڵ وتراقیادا ھەتا گەیشتنیئەسکەندەری مەزن، پاشایمەقدوونیا، ئەو کاتە سوپای فارس شکان لە ساڵی ٣٣١پ. ز، لە دوای مردنی ئەسکەندەری گەورە ساڵی ٣٢٣پ. ز ناوچەی ئەنادۆڵ بوو بە مەیدانی شەڕ و کوشتار لە زنجیرەی ئەوشەڕانەی جێنشینەکانی ئەسکەندەر ھەڵیان دەگیرساند، پاشان چەند مەمالیکێکی بچووک دامەزران ھەتا ساڵی ٦٣پ. ز، دواتر کۆتاییان پێھات کاتێک سەرکردەی بۆمبی دەستی گرت بەسەر ھەرێمەکەدا و کۆنتڕۆڵی کرد، لە دوای ئەوە بارودۆخەکە جێگیر بوو لەژێردەسەڵاتی ڕۆمانییدا کە نزیکەی ٤٠٠ ساڵ بەردەوام بوو.

ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، قوستەنتیین، کە حوکمیئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دەکرد لە ساڵی ٣٣٠ز، ھەستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ یەکێک لە شارە دێرینەکان کە بە بیزەنتە ناودەبرا و دەکەوتە ھەرێمیتراقیا. و ناوی پایتەخت گۆڕا لە بیزەنتەوە بۆ قوستەنتینییە (ئەم شارەئیستەنبوڵی ئێستایە)، و ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بوو بە دوو بەشەوە لە ساڵی ٣٩٥ز دا، یەکێکیانئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بوو کە ناوچەکانی ئەنادۆڵ و تراقیای دەگرتەوە، و بەشی دووەمیانئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژاوایی بوو.بەبەرەکان غەزووی ڕۆمانی ڕۆژاواییان کرد و دەستیان بەسەردا گرت لە ناوەڕاستی سەدەی پێنجی زایینیدا، بەڵام ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی کە بە ئیمپڕاتۆری بیزەنتیش ناو دەبرا ماوەیەک گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، وبیزەنتییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا گرتبوو کە ئێستا بە تورکیا ناسراون ھەتا کۆتایییەکانی سەدەی ١١ی زایینی.

تورک و عوسمانییەکان

[دەستکاری]
مزگەوتی سەلیمی لە ئەدەرنە، یەکێک لە ئاسەوارە بیناسازییە ناسراوەکانی سەردەمیعوسمانی

تورکەسەلجووقییەکان یەکەم ھۆزی تورکی بوون کە حوکمی تورکیایان کردووە، ھۆزێکیئیسلام بوون لە ناوەڕاستەکانیئاسیا لە ڕۆژھەڵاتیدەریای کاسپییەنەوە ھاتبوون، لە ناوەندی سەدەی ١١ی زایینی توانیانئەرمەنستان وفەلەستین و زۆربەیئێران بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و پاشان غەزووی ناوچەی ئەنادۆڵیان کرد، سالی ١٠٧١ توانیان زۆر لە بەھێزی دەرکەوتنی بیزەنتییەکان کەم بکەنەوە بە سەرکەوتنیان لە شەڕی مەڵازگرد، پاشان تورکە سەلجوقییەکان ئیمپڕاتۆرییەتێکیان دامەزراند کەقۆنیەی ئێستا پایتەختی بوو، لەو کاتەوە وردە وردە ئایینیئیسلام وزمانی تورکی ناوچەکانی ئەنادۆڵی گرتەوە لە جێگەیمەسیحییەت وزمانی یۆنانی، پاشان مەسیحییەکانیئەورووپاھەڵمەتە خاچپەرستییەکانیان دەست پێکرد بە مەبەستی داگیرکرنیقودس و لەم میانەیەشدائیمپڕاتۆڕی بیزەنتی توانی سێ یەکیئەنادۆڵ بگیڕێتەوە بۆ خۆی، و ئیمپڕاتۆری سەلجوقی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٤٣ز پاشان ڕووبەڕووی غەزوویمەغۆلەکان بوویەوە.

مەغۆل لاواز بوون بەھۆی ناکۆکی ناوخۆیییەوە پاشان داڕمان، لەم میانەیشدا دەسەڵاتی تورکی بەھێز بوو لە ئەنادۆڵدا، لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لەسەر دەستی کۆمەڵێکی تورک دەوڵەتێکی بەھێز دامەزرا کە بەعوسمانییەکان ناسرابوون بە گەڕاندنەوە بۆ ناوی دامەزرێنەرەکەیانسوڵتان عوسمانی یەکەم، سالی ١٣٢٦زبۆرسەیان گرت و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان، فراوانبوون دەستی پێکرد ھەتا دەستی گرت بەسەرئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی وبولگاریا وسربیا، پاشان ماوەیەک فراوانبوونەکەی وەستا بەھۆی تێکشکانیبایەزیدی یەکەم ناسراو بە (ھەورە بروسکە) لە ساڵی ١٤٠٢ز، ئەم شکانە ماوەیەکی پێکدادانی سیاسی بە دواداھات، پاشاندەوڵەتی عوسمانی ھاوسەنگییەکەی گەڕاندەوە و بەردەوام بوو لە فراوانبوون لە سەردەمیموڕادی دووەم دواترسوڵتان محەممەد فاتیح، توانی فەتحیقوستەنتینییە بکات لە ساڵی ١٤٥٣ز و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان و ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیسلامبول (ئیتسەنبوڵی ئێستا) و بەمەش کۆتایی بە بوونی بیزەنتی ھێنا لە ناوچەکەدا.

بەردەوام بوون لەسەر فراوانبوون و گەشەسەندن، لەسەردەمیسوڵتان سەلیمی یەکەمدا بە لای ڕۆژھەڵاتدا دەوڵەت فراوان بوو،سووریایان گرت لە ساڵی ١٥١٦ ومیسر لە سالی ١٥١٧ و پاشان لە سەردەمیسوڵتان سولەیمان قانونی کە لە ئەورووپادا بە سولەیمانی مەزن ناسراوە دەوڵەت گەیشتە بەرزترین ئاستی و پێشکەوتن و گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و سنووری دەوڵەتەکەی فراوان کرد، بەڵام دواتر چەند قۆناغێکی گەڕانە دواوەی بەخۆوە بینی ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری ھەبوو، بەڵام لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشتری.

کۆماری تورکیا

[دەستکاری]

داگیرکردنی ئەستەمبول لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەکان لە ساڵی ١٩١٨ واتە لە کاتیجەنگی جیھانیی یەکەمدا، وای کرد کە بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک لەسەر دەستیمستەفا کەمال ئەتاتورک دابمەزرێت. ئەتاتورک فەرماندەیەکی سەربازیی بوو کە لەڕێی جەنگەکانی گالیپۆلی و جەنگی سەربەخۆییی تورک (١٩١٩–١٩٢٣) ناوبانگی دەرکرد بوو، داوای ھەڵوەشاندنیپەیماننامەی سیڤەر (١٩٢٠) کرد.[٣١]

لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٢٢، ھێزەکانی یۆنان، ئەرمەن و فەڕەنسا لە تورکیا دوورخرانەوە.[٣٢] دوای ئەوە حکوومەتی کاربەڕێکەری تورکیا خۆی وەک ناوەندێکی فەرمی لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠ ناساند، لەڕێی یاساوە قۆناغی گواستنەوەی یاساکانیی دەوڵەتی عوسمانی گۆڕی بۆ سیستمێکی نوێیکۆماری. لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، پەرلەمانی ئەنقەرە بە فەرمی دەوڵەت و سەڵتەنەی عوسمانی ھەڵوەشاندەوە، لە ئەنجامدا دەسەڵاتیی ٦٢٣ ساڵەی عوسمانییەکان بە کۆتایی ھات. لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣،پەیماننامەی لۆزان جێگەی پەیماننامەی سیڤەری گرتەوە.[٣٣][٣٤] لەڕێی لۆزانەوە، لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەوا دان بە وڵاتێکی نوێ بەناوی کۆماری تورکیا نرا ھەروەھا وەک شوێنگرەوەی دەوڵەتی عوسمانیی تەماشا کرا. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣، بە فەرمی ئەنقەرە کرایە پایتەختی کۆماری تورکیا.[٣٥] لە ڕێی پەیمانی لۆزانەوە مەرجیڕاگواستنی خەڵک دانرا لە نێوان تورکیا و یۆنان، بە جۆرێک ١٫١ یۆنانی خاکی تورکیایان جێھێشت بەرەو یۆنان، لە بەرامبەردا ٣٨٠٬٠٠٠ موسڵمان لە یۆنانەوە گواسترانەوە بۆ تورکیا.[٣٦] مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو بە یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا، دوابەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕێکخستن و چاکسازیی دەستپێکرد، لە ناویاندا سیستمیپاشایەتیی دەستووریی عوسمانییەکان گۆڕدرا بۆ سیستمی دەوڵەتی نەتەوەیی کە تێیدا پشت بە سیستمی پەرلەمانی لە چوارچێوەی دەستوورێکی سێکولار کاردەکات.[٣٧] لە ساڵی ١٩٣٤،یاسای پاشناو (نازناو) پەسەندکرا، بەم ھۆیەوە مستەفا کەمال نازناوی «ئەتاتورک» (باوکی تورک) پێدرا.[٣٨]

دوای ڕێککەوتننامەی مۆنترو لە ساڵی ١٩٣٦، تورکیا دەسەڵاتی بەسەر ڕووبەرە ئاوییەکەی بۆ گەڕاوە لەوانە بۆ سەر داردانیل، بۆسفۆر و ھەروەھادەریای مەرمەرە.[٣٩]

لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، بەشێک لە کوردان و بەتایبەت کوردانیزازا، کە لەماوەی سەردەمی عوسمانییەکان لەلایەن ئاغاکانەوە سەپەرشتیی دەکران ئەوا ڕاپەرین لە دژی چاکسازییەکانی ئەتاتورک بەتایبەت لەسەر پرسەکانی بە سێکولارکردنی دەوڵەت (لەلایەنشێخ سەعیدی پیران دژایەتی دەکرا)[٤٠] و چاکسازی لە موڵک. لە ئەنجامی ئەوەدا، ڕاپەرین پاشان ڕەشەکووژیی دەرسیم ڕوویدا لە ساڵانی ١٩٣٧–١٩٣٨.[٤١] ئەم ڕاپەرینە لەڕێی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە سەرکوتکرا.

لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨،عیسمەت ئینونو بوو بە دووەم سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای ئەتاتورک. لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٣٩، دەوڵەتی خەتای لەڕێی ڕێفراندۆمێکەوە خۆیان خستە پاڵ دەوڵەتی تورکیا، لە ئێستادا ئەو ناوچەیە بووەتەپارێزگای خەتای. لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەمدا، تورکیا بە سروشتی خۆی مایەوە. لە کۆتایییەکانی جەنگەکە، لە ڕۆژی ٢٣ی شوباتی ١٩٤٥ ھاتە پاڵ ھێزەھاوپەیمانەکان. دواتر لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥، تورکیا بووە ئەندامی چارتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٤٢] بۆ ساڵی دواتر، سیستمیتاک حیزبی لە تورکیا کۆتایی ھات، لە ھەڵبژاردنی گشتیی ١٩٤٦ دا، ھەڵبژاردنێکی فرەحیزب بەڕێوە چوو. لە ساڵی ١٩٥٠، تورکیا بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا.

پارتی دیموکراتی کە لەلایەن جەلال بایار دامەزرابوو ئەوا ھەڵبژاردنەکانی ١٩٥٠، ١٩٥٤ و ١٩٥٧ی بردەوە و بۆ ماوەی دە ساڵێک توانی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەوکاتەشدا جەلال بوو بە سەرۆککۆمار وعەدنان مەندەرس کرا بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا. دوای ئەوەی لەجەنگی کۆریا وەک ھێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان جەنگا، ئەوا لە ساڵی ١٩٥٣ تورکیا بوو بە ئەندامیناتۆ. تورکیا بووە بەربەستێکیش لەدژی فراوانبوونی دەسەڵاتەکانییەکێتیی سۆڤیەت لەدەریای ناوین.

دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٨٠، لە وڵاتێکی فرەحیزبی دیموکراسییەوە تووشی دوو کودەتای سەربازیی بوویەوە، ئەمەش جگە لە دەکردنی بەیاننامە و فەرمانە سەربازییەکانی ساڵانی ١٩٧١ و ١٩٩٧.[٤٣][٤٤] لە ساڵانی ١٩٦٠ بۆ کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم، کۆمەڵێک سیاسیی بەناوبانگ بوونە براوەی ھەڵبژاردنەکان لەوانە سولەیمان دەمیرەل، بولەنت ئەجەڤیت وتورگوت ئۆزال.

لەوەتەی ساڵی ١٩٨٤، ناکۆکیی و جەنگ کەوتە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، ئەمەش بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیای گرتەوە کە دەکاتەباکووری کوردستان. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە چەکدارییانە، زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس کووژراون.[٤٥][٤٦][٤٧] بەھۆی ئەم جەنگەوە، ھەریەکە لەئەمریکا ویەکێتیی ئەورووپا پەکەکەیان وەک دامەزراوەیەکی تیرۆریستی دانا.[٤٨][٤٩] لە ساڵی ١٩٩٩،عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە ڕێبەری پەکەکەیە ئەوا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر دەکرێت و بە تاوانی تیرۆر وخیانەتی نیشتمان حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.[٥٠][٥١] لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، دادگا بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگایمافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات.[٥٢] لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت،[٥٣] ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.[٥٤]

بەھۆی بە ئازادکردن و لیبرالکردنی ئابووریی تورکیا ئەوا لە دوای ھەشتاکانی سەدەی بیستەم، ئابووریی تورکیا گەشەکردنی بەخۆیەوە بینی.[٥٥] لە ساڵی ١٩٩٥، تورکیا بوو بە ئەندام لە یەکێتیی گورمرگی ئەورووپا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ دانووستاندنەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دەستپێکرد بۆ بوون بە ئەندام.[٥٦][٥٧] لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا کە پرۆسەی دانووستاندنەکان لەگەڵ تورکیا بۆ بە ئەندامبوون ڕابگرێت ئەمەش بەھۆی پێشێلکردنیمافەکانی مرۆڤ بوو لە تورکیا.[٥٨]

لە ساڵی ٢٠١٣،ناڕەزایییەکی گەورە بەرۆکی حکوومەتی تورکیای گرت لەبەرامبەر پلانی تێکدانی پارکی گەزی لە تەقسیم و گۆڕینی بۆ پڕۆژەی دیکە، ھەر زوو ئەو ناڕەزاییانە گۆڕان بۆ ڕەخنەگرتن و خۆپشاندان دژیسیاسەتە گشتییەکانی حکوومەتی وڵات.[٥٩] لە ساڵی ٢٠١٦، ھەوڵێکیکودەتای سەربازی شکستی ھێنا.[٦٠] لە بەرپەچدانەوەیدا، حکوومەت ھەڵمەتێکی گەورەی گرتنی گومانلێکراوەکانی دەست پێ کرد.[٦١][٦٢]

لە ماوەی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، تورکیا ھەڵمەتێکی سەربازیی لەڕۆژاوای کوردستان دەستپێکرد.[٦٣][٦٤][٦٥]

جوگرافیا

[دەستکاری]
شاخی ئارارات، بەرزترین لووتکەی تورکیا

ڕووبەری خاکەکانی تورکیا دەگاتە ٧٧٩، ٤٥٢کم و ٩٧٪ی دەکەوێتە ڕۆژاوایئاسیاوە و ئەوەی تری دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتیئەورووپاوە، ھەردوو بەشەکە لەیەکتری جیاکراونەتەوە بە بۆسفۆر،دەریای مەرمەڕە و دەردەنیل، بەشە ئەورووپییەکەی تورکیا ڕێژەی ٣٪ خاکی وڵاتەکە پێکدێت.[٦٦] ڕۆژاوای تورکیا بەسەر ڕووباری ئێژەدا دەڕوانێت و باشووری بەسەر دەریای ناوین و سووریا و قوبرس دەڕوانێت و باکووریشی بەسەر دەریای ڕەشدا، ھاوسنوورە لەگەڵ ھەشت دەوڵەت ئەوانیش؛عێراق وسووریا وئێران وگورجستان وئەرمەنستان ویۆنان وئازەربایجان وبولگاریان.

لە تورکیادا چەندین سەرچاوە ھەن بۆ ئاوی سازگار لە ڕووبار و زرێچەکان، و زیاتر لە سێ یەکی ڕووبەرەکەی خاکی کشتوکاڵییە و دارستانەکان زیاتر لە چارەکێکی زەوییەکانی دادەپۆشن، و چەندین شاخی لە خۆگرتووە بەرزترینیان شاخی ئاراراتە بەرزییەکە دەگاتە ٥١٣٧ مەتر، و تورکیا کۆنتڕۆڵی چەند دوورگەیەکی لەژێر دەستدایە زۆربەیان لە دەریای ئێژە و دەریای ناویندان و گرنگترینیان دوورگەی ئەمڕوزە (٢٧٩کم چوارگۆشەیە).

ھەروەھا لە تورکیادا ژمارەیەکی زۆردەریای سوێر ھەیە، لەگەڵ چەندیینڕووباردا، بەڵام زۆربەی ڕووبارەکان لەھاویندا وشک دەبن، و ھاوینەکەی جیادەکرێتەوە بە پلەی گەرمای بەرز و وشکی، بەڵام لە وەرزیبەھاردا دۆڵەکانی زۆربەی ئەم ڕووبارانە پڕ دەبن لە ئاو کە لە تاڤگە و بەرزایییەکانەوە دەڕژێن لە دوای توانەوەی بەفری بەستووی سەر لووتکەکانیان.

زۆربەی ناوچەکانی دەکەونەتراقیا و بەشە کەنارییەکانیئەنادۆڵ لە نزمایی و دەشتی سەوزی درێژەوەبوو پێک دێن، و تورکیا لە ڕووی سروشتییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار ھەرێمی سروشتی کە ئەمانەی خوارەوەن؛

یەکێک لە دۆڵە بەردیینەکانی تورکیا
  1. دەشتایییەکانی باکوور؛ ناوچەیتراقیا دەگرێتەوە، دەکەوێتە لەسەر کەناریدەریای ڕەش، سەوزەڵانێکی فراوانە کە لەبارە بۆ کشتوکاڵ و لەوەڕ، و جووتیارەکانمیوە وگەنمەشامی وگوێز وتوتنی تیا دەڕوێنن.
  2. دۆڵەکانی ڕۆژاوای باکوور؛ ئەمەش دۆڵی ڕووبارەکان دەگرێتەوە، کە بە فراوانی و بەپیتی جیادەکرێنەوە، درێژدەبێتەوە بە کەنارەکانیدەریای ئیجەدا، و ئەم ناوچەیەجۆ وگەنمەشامی وزەیتون وتوتن وگەنم بەرھەم دەھێنێت، و دەستکەوتی ئەم ناوچەیە بە ئەندازەی دەستکەوتی ھەموو ھەرێمەکانی ترە.
  3. دەشتایییەکانی باشوور؛ ھێڵێکی تەسکە لەسەر کەناریدەریای ناوین، و خۆڵەکەی بەپیتی جیادەکرێتەوە، بەرھەمی ھەمەجۆری ھەیە وەکدانەوێڵە ولۆکە وزەیتون.
  4. بانی ڕۆژاوای باشوور؛ لە چەند بان و دۆڵی ڕووباری جیاواز پێک دێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی دەشتی ئەنادۆڵەوە درێژدەبێتەوە، بارانی زۆر کەمە، وجۆ وگەنم دەچێنرێت لە دۆڵەکاندا.
  5. دەشتایییەکانی ڕۆژھەڵات؛ ناوچەیەکی بێ پیت و شاخی بەرزی تیایە، ئەم ناوچەیە سنووری ھەرێمی دەشتایییەکانی ڕۆژاوا دەگرێتەوە تا سنووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، وشاخی ئارارات دەکەوێتە ئەم ناوچەیەوە کەبەرزترین لووتکەی تورکیایە.
  6. بەرزایییەکانی شاخەکانی باکوور؛ ھەروەھا پێی ئەوترێت ھەرێمی شاخەکانی بوونت، دەکەوێتە نێوان دەشتایییەکانی باکوور و بانەکانیئەنادۆڵ.
  7. بەرزایییەکانی شاخەکانی باشوور؛ زنجیرە شاخەکانیتراقیا و ھەندێک زنجیرە شاخی بچووکی تر دەگرێتەوە کە دەکەونە لای باشووری بانی ئەنادۆڵەوە.
  8. نزمایییەکانی نێوان دوو ڕووبار؛ دەشتی بە پیتن، دۆڵی ڕێڕەوی ڕووبارەکان دەگرێتەوە، دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی بانی ئەنادۆڵەوە،دانەوێڵە ومیوە لەم ناوچەیەدا دەچێنرێت لەبەر بە پیتی خاکەکەی.

کەشوھەوا

[دەستکاری]

کەش وھەوای تورکیا لە ھەرێمێکەوە بۆ ھەرێمێکی تر زۆر جیاوازە، لە ناوچەکانیتراقیا و کەنارەکانی دەکەونە باشوور و ڕۆژاوای بانی ئەنادۆڵەوە،زستان ھاوسەنگ و باراناوییە وھاوینیان زۆر گەرم و وشکە، پلەکانی گەرما لە ھاویندا دەگاتە ٣٢ پلەی سەدی لە کەنارەکانیدەریای ئێژەدا، بەڵام لە کەنارەکانیدەریای ڕەشدا ھاوین کەمتر گەرمە، و تێکڕای پلەی گەرما ٢٢ پلەی سەدییە.

تێکڕای بارانبارینی ساڵانە لە ناوچە کەنارییەکانی ھەریەک لەدەریای ئیجە ودەریای ناوین لە نێوان ٥٠–٧٥سم، بەڵام ئەو ھەرێمانەی دەکەونە سەردەریای ڕەش تێکڕای بارانبارینییان دەگاتە ٢٥٠سم لە ساڵێکدا.

وەرزیھاوین ھاوسەنگە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لەکاتێکدازستانی زۆر سەخت و ساردە، پلەی گەرما دەگاتە ٤٠ پلە لەژێر سفرەوە، بەڵام باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا و بەشەکانی ناوخۆی بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ زستانیان زۆر ساردە لەگڵ ھەڵکردنی زریانی بەفری زۆر توند، وەرزی ھاوینیان گەرما و وشکە لەگەڵ بوونی ڕەشەبادا.

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]
گرووپە ڕەگەزییەکان لە تورکیادا (٢٠٠٨)[٦٧]
گرووپە ڕەگەزییەکانڕێژە
تورک
 
٧٥٫٠٪
کورد
 
١٥٫٧٪
ئەوانی تر
 
٨٫٣٪

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی تورکیا ٧٥٬٨٣٧٬٠٢٠ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٦٨]لە تورکیادا دەیان نەژادی جیاواز دەژین کە ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمیدەوڵەتی عوسمانی کە ناوچەیەکی فراوانی دەگرتەوە لەئاسیا وئەورووپا وئەفریقادا، و حوکمی چەندین نەتەوەی کردووە، ئاماری فەڕمی نییە بۆ ژمارەی دانیشتووان بەپێی نەژاد، لەبەر ئەوەی حوکمەتی تورکیا بە چاوپۆشی لە نەژادیان، تورکیا بە وڵاتی تورک ھەژمار دەکات، کە ئەمەش ڕەت دەکرێتەوە لەلایەن نەژادەکانیترەوە بەتایبەتیکورد. بەپێی خەمڵاندن لەم بوارەدا، تورکەکان زۆرترین دانیشتووانی تورکیا دەگرنەوە کە دەگەنە ٦٦٪، پاشان کوردەکان بە ڕێژەی (٢٠٪) و دواتر زازا (کە ھەر کوردن بەڵام بە دیالێکتێکی جیاواز ئەدوێن) و ڕێژەیان ٥٫٧٪، و ڕێژەی عەرەب ١٪ وجەرکەس ٠٪، ٥ و جۆرجی ٠٫٥٪ و چەند کەمایەتییەکی تر ھەن وەک ئەرمەن و یۆنانی و ئاشوری و کلدان و بەنتی و بۆسنەیی و ئەلبانی و چیچانی بولگار و لازی و ئەوانیتر؛ و کەمایەتییە قەڕمی و تەتەری و ئەزەری و غاغازی و ئۆزبەگی و و قیرغیزی و تورکمانی و کازاخی بە کەمایەتی تورکی ھەژمار دەکرێن.

کۆچ نشین

[دەستکاری]

چەندین کۆمەڵی کۆچکردووی گەورەی تورکی ھەیە لە دەرەوەی تورکیادا و زۆربەیان لە وڵاتەکانییەکێتیی ئەورووپادا کۆدەبنەوە، بۆ نموونە گەورەترین کۆمەڵگەی کۆچ نشینی تورکیا لەئەڵمانیایە، کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس، ھەروەک چەن کۆمەڵێکی کۆچکردووی تورکی گەورە ھەن لەوڵاتە یەکگرتووەکان وکەنەدا وئوسترالیا.

زمانی فەرمی تورکیا،زمانی تورکییە، کە زۆرینەی دانیشتووانی وڵاتەکە پێی ئەدوێن، ھەروەھا لە ئاستی جیھاندا زۆرترین قسەکەری ھەیە لە نێوزمانە تورکییەکان.[٦٩][٧٠][٧١]زمانی کوردی بەتایبەتکورمانجی بە پلەی دووەم دێت.[٦٩] نزیکەی ٢٫٣٩٪ دانیشتووان بەزمانی عەرەبی وزازاکی قسە دەکەن، ھەروەھا زمانەکانی تر زمانی کەمایەتییەکانی تری وڵاتەکەیە،[٧٢] وەک؛ ئارامی و ئەرمەنی و ئەلبانی و جۆرجی و یۆنانی و لازی وچەرکەسی.[٧٣][٧٤] ھەروەھا زمانی تورکی چەندین دیالێکتی ھەیە، ئەگوڕێت بەپێی ئەو ناوچانەی دەوریان داون، زمانەکانیئینگلیسی وئەڵمانی وفەڕەنسی بڵاوە بە تایبەت لە نێو چینە بەرزەکاندا و لە شارە گەورەکاندا و لە ناوچە گەشت وگوزارییەکان، و زمانی ئەڵمانی بڵاوە لە نێو چینی کرێکارەکان، کە لە ڕۆژانێکدا لەئەڵمانیا ئیشیان کردووە.

ئایین

[دەستکاری]
ئایینەکان لە تورکیادا
ئایینەکانڕێژە
ئیسلام
 
٩٩٫٠٪
ئەوانی تر
 
١٫٠٪

زۆربەی دانیشتووانی تورکیائیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سێکولارە و ئایینێکی فەڕمی نییە ھەروەک دەستووری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە.[٧٥][٧٦] بەپێی ئامارەکان ٩٩٪ تورکیاموسڵمانن، لە نێو ئەمانیشدا (٨٥–٩٠٪) لەسەر مەزھەبی سوننەن و (١٠–١٥٪) پەیڕەوی شیعە دەکەن و ژمارەیان دەگاتە ٧ بۆ ١٠ ملیۆن کەس، و ڕێژەی مەسیحییەت ٠٫١٪ کە زۆربەیان ئەرسەدۆکسین و ڕێژەی یەھودی ٠٫٠٤. ٪ جێبەجێبوونی عیلمانییەت لە تورکیا لە بیری کەمالییەوە ھاتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزراوە ئیسلامییەکان و پیاوانی ئایینی دەبرێن بەڕێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی کە ساڵی ١٩٢٤ دامەزرا، کە ھەڵدەستێت بە پاراستن و بنیاتنانەوەی ٧٥، ٠٠٠ مزگەوت لە وڵاتەکەدا، ڕێکخراوە ئایینییەکانی تر بە شێوەیەکی فەڕمی پاڵپشت ناکرێن بەڵام لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی خۆیی و ئازادی ئیشکردنیان ھەیە.

سیاسەت

[دەستکاری]

ڕژێمی سیاسی

[دەستکاری]

دەوڵەتی تورکیا ڕژێمێکی سیاسی ھەیە کە وەک ڕێکخراوە دیموکراسییەکانی ڕۆژاوایە، و بە گشتی دابەش دەبێت بۆ یاسادانان و جێبەجێکردن و تەحقیق کەران، و وڵات ژیانی دیموکراسی بەخۆیەوە بینی دوای جێبەجێکردنی دەستووری ١٩٨٢ دوای چەند ساڵێک لە حوکمی سەربازی، مەجلیسی نەتەوەیی تورکی یان پەرلەمان (Türkiye Büyük Millet Meclisi)مەجلیسی یاسادانان پێک دەھێنێت، مەجلیسەکە پێک ھاتووە لە ٥٥٠ نوێنەر، ھەر پێنج ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە، ھەموو ھاووڵاتییەکی دانیشتووی تورکیا مافی ھەڵبژاردنی ھەیە لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە، بەرزترین ئاستی سیاسی لە وڵاتدا سەرۆکی دەوڵەتە، کە حەوت ساڵ جارێک لەلایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت، ڕێگە نادرێت بە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بەپێی دەستوور، سەرۆکی دەوڵەت سەرۆکی پارتی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردندا ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت، تا ببێت بە سەرۆکی حکوومەت، پاشان سەرۆکی دەوڵەت ھەڵدەسێت بە قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەندامەکانی حکوومەت، دادگای دەستووری بەرزترین دادگای تورکیایە، دادگا ھەڵدەسێت بە چێککردنی مەودای لەیەکچوونی یاسا دەرچووەکانی پەرلەمان لەگەڵ بەندەکانی دەستووردا.

کورتەیەکی مێژوویی

[دەستکاری]
عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری تورکیا لە ٢٠٠٧وە.

سوپای بەھێزی تورکیا-کە خۆی بەپارێزەری سیستەمی عیلمانی وڵات دەزانێ و ڕابردوێکی درێژی ھەیە لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی ئەو وڵاتەدا. بەلام لەم ساڵانەی دواییدا کە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ چونە ناویەکێتیی ئەورووپا چڕتر بوونەتەوە ھەبوونی سوپا لە ژیانی سڤیلی تورکیا کەمتر بووە و دستێوەردانەکانیشی لەسیاسەتدا سنووردارتر کراوە؛ بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧ بە قووڵ بوونەوەی ململانێی نیوان عسلمانییەکان وپارتی داد و گەشەپێدان کە بە ئیسلامی بوون تۆمەتبار دەکرا، سوپا گومانی خستە سەرحکومەت دەربارەی پابەندنەبونی بە بنەماکانی عەلمانییەت و ھەرەشەشی کرد لەدەست کاروباری سیاسی وەربدات گەر سیستەمی عەلمانی تورکیا بکەوێتە مەترسیی.

لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دادوگەشە پێدانی تورکیا کە ئێستا دەسەڵاتی تورکیای بەدەستەوەیە، بەردەوامە لە ململانێکانی لەگەڵ سوپا و توانیویەتی پشتیوانییەکی ناوخۆیی ودەرەکی فراوان دەستەبەر بکات بۆ سنووردار کردنی دەسەلاتی سوپا.حکوومەتی تورکیا توانی بۆجاری یەکەم لە مێژووی ولاتەکەیدا کۆمەڵێک ژەنراڵ و ئەفسەری ئێستا و پێشوی سوپای تورکیا بە بیانوی دەستوەردان لە کاروباری حکوومەت و ھەوڵدان بۆکودەتا لە چوارچێوەی دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا ڕاپێچی دادگا بکات.

چارەنوسی دوورگەی قوبرس و کێشەی سنوورەکانی لە دەریای ئێژە لەگەڵ وڵاتییۆنان وەکوو یەکێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەییئەنقەرە وای کردووە بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەو ولاتەدا ئاڵۆز بێت.

حکوومەتی تورکیا ماوەی زباتر لە ٥٤ ساڵە داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بەلام تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسندنەکراوە و تەنیا لە ساڵی ١٩٩٩دا حکوومەتی ئەردۆگان توانی وڵاتەکەی بکاتە کاندیدی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا. یەکێتیی ئەورووپا داوای ھەندێک چاکسازی بنەڕەتی دەکات لە تورکیا لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا. سزای لەسێدارەدان لە تورکیا ھەڵگیراوە و ھەنگاوی جیدی بۆ نەھێشتنیئەشکەنجە ھاوێژراون ھەروھا یاسای سزای وڵاتیش چاکسازی بەسەر ھاتووە. ھەندێک چاکسازی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمایەتییەکان و سیستەمی پەروەردە و بواری ڕاگەیاندن کراون. تورکیا تەنیا ٨٪ خاکی ولاتەکەی لە ئەورووپادایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا زیاتر لە دەیان ساڵە کە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە.

پاڵاوتنیعەبدوڵڵا گول -وەزیری دەرەوەی پێشو- لەلایەن پارتی داد وگەشەپێدانەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری دژایەتی توندی عیلمانییەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە؛ بەڵام لە ئاکام دا پاش چەند مانگ مشتومڕ لە ساڵی ٢٠٠٧ پارلەمانی تورکیا عەبدوڵا گولی وەک سەرۆککۆمار و شوێنگرەوەی ئەحمەد نەجدەت سەزەر ھەڵبژارد. عەلمانییەکانی تورکیا نیگەران بوون لەوەی کە سەرۆککۆمارێک بچێتە کۆشکی چانقایا کە ڕابردوویەکی ئیسلامیی ھەیە و خانمەکەیشی کە دەبێتەخانمی یەکەمی تورکیا لەچک بەسەر بێت. لەبەر ئەوە بەرپرسە باڵاکانی سوپا و پارتی گەلی کۆماری لە ئاھەنگی سوێند خواردنی گولدا بەشدار نەبوون.عەبدوڵا گول لەگەڵڕەجەب تەییب ئەردۆگان و ھاوبیرەکانی لە ٢٠٠١ دا پارتێکی نوێیان بە ناوی پارتی داد و گەشەپێدان دامەزراند و ھەوڵیان دا لە ڕابردوی ئیسلامی خۆیان دورکەونەوە. ئەو پارتە پارتێکی سیاسییە و کەسانی لە ڕەوت و بیرکردنەوەی جیاواز لە دەورەی یەک کۆکردووەتەوە؛ و لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و عەبدوڵا گول بوو بە سەرۆک وەزیر. وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن گولەوە بەھۆی ئەوە بوو کە ئەوکاتە ئەردۆگان قەدەغەی وەرگرتنی پۆستی سیاسی لەسەر ھەبوو، سەرەتا گول بووە سەرۆک وەزیر تا ئەو کێشەیەی لەسەر ئەردۆگان ھەبوو کەوت دوای چەند مانگێک پاشان ئەردۆگان کاروباری سەرۆک وەزیرانی گرتە دەست.

سیاسەتی دەرەوە

[دەستکاری]

تورکیا ھەوڵی بە ئەندام بوون دەدات لە یەکێتی ئەورووپادا لە دامەزراندنی یەکێتییەکەوە لە ساڵی ١٩٩٣، و بە فەرمی سیفەتی دەوڵەتێکی پاڵێوراوی وەرگرت لە ساڵی ١٩٩٩ و وتووێژی بە ئەندام بوون دەستی پێکرد ساڵی ٢٠٠٤، و ئەم باسە ئەندامەکانی ئێستای یەکێتی ئەورووپای دوو بەشن لەسەری، ھەندێکیان پشتگیری دەکەن و ئەوانی تر ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن تورکیا وڵاتێکی ئەورووپی نییە و بەشێکە لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وئاسیا و لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیرییەوە جیاوازە لە مەرجەکانی بە ئەندامبوون، بەڵام لایەنگرەکانی ئەڵێن؛ کە ئەم بە ئەندامبوونە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکە توند وتیژەکان دەگرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەروەک ئو ئاستە ئابورییە باشەی تورکیا ھەیەتی سوود بە ئابوری ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەو ئیشە باشانەی لە ئەنجامی ئەم ھەوڵەی تورکیا و ئەو مەرجانە یەکێتییەکە بۆی دانابوو کەوتەوە، کەمبوونەوەی کۆنتڕۆڵی سوپا بوو بەسەر سیاسەتی وڵات و گەشەکردنی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستە بە مافی کەمایەتییەکان بە تایبەتکورد، ھەروەھا تورکیا ھەوڵێکی زۆری دا لەم دواییانەدا بۆ چارەسەری کێشەیقوبرس، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٤ دەستی گرتبوو بەسەر بەشی باکووریدا لەژێر ناوی پاراستنی مافی کەمایەتییە تورکییەکەی ئەوێ.

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، لەکاتی سەرۆک وەزیرایەتی تورکیا

پەیوەندی تورکی عەرەبی

[دەستکاری]

لە ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانییەوە و دوای ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان دابەش کران لە نێوان دەوڵەتە ئیستعمارییەکان، تورکیا لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیدا لە سەرەتای سەدەی بیستەوە، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژاوا بە تایبەتوڵاتە یەکگرتووەکان وئەورووپا، ھەروەھا سیاسەتە ئاوی و کشتوکاڵییەکانی تورکیا و بنیاتنانی چەندین بەند لەسەر ڕووباری دیجلە و فوڕات کە گرنگن بۆ ژیانیسووریا وعێراق و ھاتنە ناوەوەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق (کوردستانی عێراق)، بوو بەھۆی زیادبوونی تەنگەژەی سیاسی بە تایبەت لەگەڵ عێراق، ھەروەک کێشەی ھەرێمی ئەسکەندەرۆنە کە ناکۆک بوون لەسەری لەگەڵ سووریادا و تۆمەتارکردنیسووریا لەلایەن تورکیاوە بەوەی یارمەتیپارتی کرێکارانی کوردستانی ڕاگیراو دەدات لەوەدابوو کە بگاتە ناکۆکی سەربازی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە دوای ئەوەی پارتە ئیسلامییە میانڕەوەکان حوکمی تورکیایان گرتە دەست لەم ساڵانەی دواییدا، تورکیا ھەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی دا لەگەڵ دراوسێکانیدا بە تایبەت عەرەب، تورکیا دژی سیاسەتی دروستکردنی کۆمەڵگە جێنشینەکانیئیسرائیل و ھەڵمەتە سەربازییەکانیان لە دژی خەڵکیفەلەستین وەستاوە چەندین جار، و لە ساڵانی دواییدا پەیوەندی سووریا و تورکیا پێشکەوتنێکی گەورە و گرنگی بە خۆیەوە بینیوە لە زۆر ڕووەوە، لە سیاسەت و ئابوری و گەشت وگوزارەوە و چەندین ڕێکەوتننامەی گەورە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەستراوە کە پەیوەنییەکانیان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، و زانکۆی حەلەب لە سووریا دکتۆرای فەخری بەخشی بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەڕێزڕەجەب تەییب ئەردۆگان لەبەر ھەڵوێستە جوانەکانی بەرامبەر کێشە عەرەبییەکان، بە تایبەت ھەڵوێستە جوامێرانەکەی بەرامبەر شەڕی ئیسرائیل لەسەرغەزە و بە ھەمان شێوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانیڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەکان بە تایبەتی بەرو پێش چووە و ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەندین خەڵات و دکتۆرای فەخری لەلایەن ئەو وڵاتانەوە پی بەخشراوە، ھەروەھا تورکیا لەم ساڵانەی دواییداڤیزەی لابردووە لە نێوان خۆی و زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکاندا.

دابەشبوونی کارگێڕی

[دەستکاری]

بۆ زانیاری تەواو دەربارەی شار و شارۆچکەکانی تورکیا، سەردانیپێرستی شارەکانی تورکیا بکە.

ناوچەکان

[دەستکاری]

تورکیا لە ڕووی کارگێرڕییەوە دابەش دەبێت بۆ حەوت ناوچە، کە ئەمانەی خوارەوەن؛

پارێزگاکانی تورکیا

[دەستکاری]
وتاری سەرەکی:پارێزگاکانی تورکیا

تورکیا لە ڕووی کارگێرییەوە دابەش دەبێت بۆ ٨١ پارێزگا، ئەم لیستەی خوارەوە ١٠ گەورەترین پارێزگاکانی ئەو وڵاتەن؛

لیستی پارێزگاکانی تورکیا
ژمارەناوی شارڕووبەرەکەیژمارەی دانیشتووان
١ئیستەنبوڵ٥، ١٧٠١٠، ٠١٨، ٧٣٥
٢ئەنقەرە٢٥، ٦١٥٤، ٠٠٧، ٨٦٠
٣ئیزمیر١١٨١١٣، ٣٧٠، ٨٦٦
٤بورسا١١، ٠٨٧٢، ١٢٥، ١٤٠
٥ئادانا١٤، ٢٥٦١، ٨٤٩، ٤٧٨
٦قۆنییە٤٠، ٨٢٤٢، ١٩٢، ١٦٦
٧ئانتالیا٢٠، ٥٩٩١، ٧١٩، ٧٥١
٨گازی ئانتەپ٧، ١٩٤١، ٢٨٥، ٢٤٩
٩قەیسەری١٧، ١١٦١، ٠٦٠، ٤٣٢
١٠دیاربەکر١٥، ١٦٢١، ٣٦٢، ٧٠٨

ئابووری

[دەستکاری]

ناوەندە پیشەسازی و بازرگانییە تورکییەکان چڕ دەبنەوە لە دەوری ناوچەی شاریئەستەنبوڵ و شارە گەورەکانی تر بەتایبەت لە ڕۆژاوادا، و جیاوازییەکەی گەورە ھەیە لە ئاستی گوزەران و بارودۆخی ئابوری لە نێوان ڕۆژاوای پیشەسازی و ڕۆژھەڵاتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتەدا، کەرتی کشتوکاڵ بە گەورەترین کەرت دادەنرێت لە ڕووی بەکاربردنی کرێکارەوە کە نزیکەی ٤٠٪ لە ھێزی ئیشکەری وڵاتەکە پێک دەھێنێت، بەڵام نزیکەی ١٢٪ لە بەرھەمی نەتەوەیی بەرھەم دەھێنێت، کەرتی پیشەسازی نزیکەی ٢٩٫٥٪ بەرھەم دەھێنێت و کەرتی خزمەتگوزارییەکان ٥٨٪، ٥ بەرھەمی نەتەوەی تورکیا بەرھەم دەھێنێت، لە کەرتی پیشەسازیدا ٢٠٫٥٪ ھێزی ئیشکەر ئیش دەکەن و ٣٣٪، ٧ لە کەرتی خزمەتگوزاریدان.

وڵات دووچاری ئەزمەی ئابووری بوویەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩و ٢٠٠١دا کە بوونە ھۆی داڕمانیلیرەی تورکی تا نزمترین ئاستی و لە ساڵی ٢٠٠٥ لیرەی تورکی نوێ جێگەی گرتەوە.

  • گرنگترین پیشەسازییەکانی لە تورکیادا چنین و کەرەستە خواردەمەنییەکان و خواردنەوەکان و کارەبایییەکان و ئۆتۆمبێل و کیمیایەکانە.
  • گرنگترین سەروەتە کانزایییەکانی کە لەسەر خاکەکانی تورکیا ھەیە؛ خەڵوزی بەردین، خەڵوزی ڕوەکی، ئاسن، قوڕقوشم، مس و زیوە، ھەروەھا تورکیا بە یەکێک لە گەورەترین بەرھەم ھێنەکانی کرۆم دادەنرێت لە جیھاتدا، و پاشەکەوتێکی نەوتی بچووک ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە.
دیمەنێکی ئاسۆیی شاری ئیستەنبوڵ
  • لە گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا؛لۆکە،چا،زەیتون،ترێ، ترشەمەنییەکان، میوە، سەوزە،گەنم وجۆیە، و تورکیا گەورەترین بەرھەمھێنی بووندقە لە جیھاندا.

گەشت و گوزار لە تورکیادا

[دەستکاری]

گەشت وگوزار یەکێک لە پایە ئابورییەکانی تورکیا پێک دەھێنێت بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، ئاژانسی ھەواڵی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕای گەیاندووە کە ژمارەی سەردانکەرە ھاتووەکان بۆ تورکیا گەیشتووەتە ٣٠، ٩٢٩، ١٩٢ کەس لە ساڵی ٢٠٠٨، و داھاتیان بۆ تورکیا بە بڕی ٢١٫٩ ملیارد دۆلار بووە،[٧٧] کەنارەکانی باشووری ناوبانگی ھەیە بە جوانی سروشتەکەی و کەنارە درێژبووەکانی بە شێوەیەک کە دەناسرێت بەناوی ڕیفیرای تورکی وەک لێچواندنێک بە ڕیفێرای فەڕەنسی، ھاوکات لەگەڵ چەندین ناوچەی گەشت وگوزاریتر لە تورکیادا.

پەیوەندییەکان و گواستنەوە

[دەستکاری]

کۆمپانیای پەیوەندییەکانی تورکی (Türk-Telekom) خاوەن و تاکە ھەڵسوڕێنەری ھێلی پەیوەندییە نۆرماڵەکانە، و چەندین کۆمپانیای تایبەت ھەن بۆ بەگەڕخستنی ھێڵەکانی مۆبایل لەوانە تورک سێڵ و ئەڤیا (turkcel,aveya.)، و ژمارەی بەشداربووانی ھێڵی مۆبایل بە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس ئەخەمڵێنرێت.

گواستنەوە

[دەستکاری]

تورکیا شوێنێکی زۆر ھەڵکەوتووی گرنگی ھەیە لە نێوان ھەردوو کیشوەریئاسیا وئەورووپا کە گرنگییەکی گەورە دەدات بە کەرتی گواستنەوە لە ڕووی ئابورییەوە، گواستنەوە وشکانییەکان بەزۆری لەسەر ڕێگەوبانەکانە بەڵام سکە ئاسنینەکان بەکاردێن بۆ ماوەی دیاریکراو گواستنەوەی شت ومەک، سەرمایەی حکوومەت لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن گەیشتووەتە ڕێژەی ٢٧٪، ٣ لە ساڵێکدا کە ئەمەش گرنگی ئەم کەرتە ڕوون دەکاتەوە، و ڕێژەی ١٤٪ بەرھەمی گشتی نەتەوەیی دەوڵەت پێک دەھێنێت بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٠.

  • ڕێگەی وشکانی؛ کۆی ڕێگە وشکانییەکان دەگاتە ٤١٣، ٧٢٤کم، لەمەش ١، ٨٠٠کم ڕێگەی خێرایە و ٦٢، ٠٠٠کم ڕێگەی ئاسایییە و ٣٥٠، ٠٠٠کم بە ڕێگە گوندییەکان ناو دەبرێت، گرنگترین ڕێگەی وشکانی ئەوەیە کە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەرەوە دەبەستێت، و ڕێگەیگازی ئانتەپئادانا و ڕێگە کەنارییەکان و ڕێگەیئیزمیرمانیسایە.
  • شەمەندەفەر؛ درێژە ھێڵی سکە ئاسنییەنەکان دەگاتە ١٠، ٥٠٠کم، ٢٠٪ کارەبایین، و خەتی ئاسنینی خێرا ھەیە لە نێوانئەستەنبوڵ وئەنقەرە.
  • فڕۆکەخانەکان؛ ھێلی ئاسمانی تورکی، کۆمپانیایەکی فەڕمییە کە موڵکی دەوڵەتە و ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە، و لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێگە درا بە دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەت لەم بوارەدا، لەوانە، ئۆنور ئایەر (Onur Air)، ئەتڵەس جەت (Atlasjet) و سەن ئیکسپرێس (SunExpress)، و ٣٨ فڕۆکەخانە ھەیە لە تورکیادا، لەوانە چواردەیان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتین و گرنگترینیان فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتییە لە ئەستەنبوڵ، و١٥ ٦ بەندەری دەریایی ھەیە لە تورکیا، کە گواستنەوەی شتومەک تێیدا گەیشتووەتە١٠، ٤٤٤، ٦٦٣ تەن.
  • میناکان؛ گرنگترین میاناکانی وڵاتەکە لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر و ئەدەنەدایە، وھاتوچۆیەکی دەریایی چڕوپڕ ھەیە ل نێوان ھەردوو بەشی ئاسیایی و ئەورووپی دا و جۆڵەیەکی گرنگی شتومەک ھەیە لە نێوان شارە تورکییەکانی سەر دەریای ڕەش وڕووسیا وئوکراینا وڕۆمانیا وبولگاریا و لە نێوان شارەکانی سەر دەریای ناوین وقوبرس ویۆنان.

ڕۆشنبیری

[دەستکاری]

ڕۆشنبیری تورکیا ھەمەجۆرە و تێکەڵێکە لە ڕەگەزە تورکییە جیاوازەکانی ئوغوز،ئەنادۆڵ وعوسمانی (کە ئەمە لە خۆیدا بەردەوامی ھەریەک لە یۆنانی و ڕۆمانی و ڕۆشنبیرییە ئیسلامییەکان و ڕۆشنبیری ڕۆژاوایی و داب و نەریتەکانە، کە دەستی پێکرد لە بەڕۆژئاوابوونی عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرییەتەکەیان و بەردەوامە ھەتا ئێستا)، کە ئەم تێکەڵبوونەش لە خۆیدا دەرئەنجامی بەیەکگەیشتنی تورکەکان و ڕۆشنبیرییەکەیان بوو لەگەڵ ئەو نەتەوانەی لە کۆچکردنەکەیاندا پێیان گەیشتن لەئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژاوا.

ھۆکارە مێژوویییە ھەمەجۆرەکەی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە دیاریکردنی پێناسی تورکیای نوێ، ڕۆشنبیری تورکی بەرھەمی ھەوڵێکە بۆ بوون بە دەوڵەتێکی نوێی ڕۆژاوایی لەگەڵ پاراستنی ئاکارەئیسلامی و مێژوویەکانیان. حکوومەت بەردەوام بوو لەسەر چەند بابەتێکی زۆری ھونەرە جوانەکان لە سەرەتای کۆماری تورکییەوە، وەک مۆزەخانەکان وشانۆکان و ئۆپێرا و ئەندازەی تەلارسازی.

ھونەر و ئەدەب

[دەستکاری]

مۆسیقای تورکی و ئەدەبەکەیان ئاوێتەیەکی گەورە پێک دەھێنێت لە ڕووی کاریگەری ڕۆشنبیرییەکان، کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونیدەوڵەتی عوسمانی و جیھانی ئیسلامییە لەگەڵئەورووپادا، ئەمەش یارەمەتی دروستبوونی بەرھەمێکی داوە کە ئاوێتەیەک بێت لە تورکی و ئیسلامی و نەریتە ئەورووپییەکان، ھەروەھا ئەدەبی تورکی کاریگەری ئەدەبی فارسی و عەرەبی لەسەر بووە لەسەردەمی عوسمانییەکان، بەشی زۆری ئەدەبی تورکی بەو زمانە تورکییە نوسراوە کە لە سەردەمی عوسمانییەکان بەکارھاتووە، و بابەتەکانی پەیوەستن بە ئایین و ژیان، بەڵام ئەدەبی تورکی نوێ بایەخ دەدات بە شێوەیەکی فراوان بە بیری نەتەوەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مێژووی تورک؛ و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ٧٠٪ی دانیشتووانی تورکیا ھۆگرن بە خوێندنەوە.

یەکێک لە دەروازەکانی تەلاری دۆڵمپاشا لە ئەستەنبوڵ

بیناسازی

[دەستکاری]

گرنگترین ئەو ئیشانەی تورکیا لە بواری ھونەردا بە ئەنجامی گەیاندووە لە بواری بیناسازییدایە، ئەو ڕەگەزە تەلارسازیانەی ئێستا لە تورکیادا ھەیە، شایەدن لەسەر تێکەڵبونێکی گەورە لە نێوان نەرێتەکاندا بە درێژایی سەدەکان، لەگەڵ بوونی چەندین پاشماوەیبیزەنتی لە شوێنە جیاوازەکانی تورکیا لە ھەمانکاتدا چەندین شاکاری تەلارسازیعوسمانی دەبینرێت، لە ئیستەنبوڵدا کەنیسەی ئایا سۆفیا ھەیە، کە نموونەیەکە لە بیناسازی بیزەنتی و لە سەدەی شەشی زایینیدا بنیاتنراوە ئەو کاتانەی تورکیا بەشیک بوو لەئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی، بەڵام لە دوای فەتحی عوسمانییەکان ئەم کەنیسەیە گۆڕا بۆ مزگەوت ھەر بە ھەمان ناوەوە.

چەندیین مزگەوت بنیاتنراوە لە تورکیا و لە ناو ئەنادۆڵدا لە سەدەی سێزدەی زایینی، و زۆربەی منارەکان بە شێوازیتەلارسازی فارسی و عەربی نەخشێنراون، لە ھەمان کاتدا چەندیین بینای جوانیتر ھەیە کە مێژووی بنیاتنانییان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی، و مزگەوتی سولەیمانی لەئیستەنبوڵ بە نموونەیەکی باڵای تەلارسازی و یەکێک لە جوانترین مزگەوتەکانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا سەدان ساڵە ھونەرسازەکانی تورکیا سەرقاڵن بە دروستکردنی ئیشە جیاوازەکانی سیرامیکەوە، لە گرنگترین ناوەندەکانی سیرامیک ناوەندی کوتاھییەیە لە بەرزایییەکانیئەنادۆڵ، بە ھەمان شێوە نەخشە سازی و ئیش چنین جێگەیەکی دیاری ھەیە لە نێوانیاندا.

جەژن و پشووە فەڕمییەکان

[دەستکاری]
  • ١ی کانوونی یەکەم – سەری ساڵی زایینی
  • ٢٣ی نیسان – جەژنی نیشتمانی
  • ١ی ئایار – ڕۆژی کرێکار
  • ١٩ی ئایار – ڕۆژی لاوان
  • ٣٠ی ئاب - جەژنی سەرکەوتن
  • ٢٩ی تشرینی یەکەم - ڕۆژی کۆمار
  • ١ موحەڕەم – سەری ساڵی کۆچی
  • ١٢ ڕەبیع لئەوەل – لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د. خ)
  • ٢٧ ڕەجەب – ئیسرا و میعراج
  • ١ شەوال – جەژنی ڕەمەزان
  • ١٠ زولحەجە – جەژنی قوربان

وەرزش

[دەستکاری]

جەماوەریترین وەرزش لە تورکیادا تۆپی پێیە،[٧٨] و ناودارترین یانەکانیان،گەلاتەسەرای وفەنەرپاشە وبجیکتاشە، لە ساڵی ٢٠٠٠ گاڵتەسەڕای کاسی یەکێتی ئەورووپی و کاسی سوپەر ئەورووپی بە دەست ھێنا،[٧٩] و دوای دوو ساڵ ھەڵبژاردەی تورکیا سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتاییجامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ لەژاپۆن وکۆریای باشوور، و ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی تورکی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لەجامی ئەورووپا دا.[٨٠]

لە وەرزشە سەرەکییەکانی تر باسکێتە، ھەروەھا زۆرانبازی لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەرزشی باوی تورکیایە و جەماوەرێکی زۆری ھەیە، ھاوکات بەرزکردنەوەی بەرزایی لە نێوان ھەردوو ڕەگەزی ژنان و پیاواندا لایەنگری ھەیە، وەرزشی ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێ بە ھەمان شێوە لایەنگری خۆیان ھەیە.

فێربوون لە تورکیادا

[دەستکاری]

نزیکەی لە ٢٥٪ تورکیا لە تەمەنی خوێندنی ناچاریدان کە دەست پێدەکات لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تا تەمەنی ھەژدە ساڵی، و لە دوای قۆناغی سەرەتایی دەچنە قۆناغی ناوەندییەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ، و ڕێژەی نەخوێندەواری لە تورکیادا ٦٪ لە نێو پیاواندا و ١٨٪ لە نێو ژناندا لە کۆی ژمارەی دانیشتووان بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٠.

لە تورکیادا ٥٣ زانکۆی حکومی و ٢٤ زانکۆی تایبەتی باوەڕپێکراو ھەیە، و نزیکەی ١٦ ھەزار خوێندکاری بیانی ھەیە کە زۆربەیان لە وڵاتەکانیئاسیای ناوەڕاستەوە ھاتوون بە کاریگەریان بە ڕۆشنبیری تورکی.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتووانی تورکیا موسڵمانن، ڕێگری فەڕمی ھەیە لەسەر پۆشینی لەچک لە خوێندنگە و زانکۆ و دامەزراوە فەڕمییەکاندا، ئەم یاسایە جێبەجێکراوە بە درێژبوونەوە بیری کەمالی بانگەوازکاریعیلمانی بۆ ئەوەی خوێندنگە و زانکۆکان بەتاڵ بکاتەوە لە کاریگەری ئایینی ئەگەر تەنھا بە ڕووکەشیش بێت، ناڕەزایییەکی توند ھەیەیە بۆ ئەم یاسایە لەلایەن دانیشتووانە پارێزگارەکانییەوە لەبەرئەوەی ڕێگە لەو سەربەستییە ئایینییە دەگرێت کە دەستوورەکەیان ڕێگەی پێداوە، وئەم بابەتە چەندین جار مشتومڕی لەسەر کراوە.

پێشانگا

[دەستکاری]
  • بورجی عەزرا
    بورجی عەزرا
  • ئایا سۆفیا
    ئایا سۆفیا
  • مزگەوتی سوڵتان محەمەد فاتیح
  • بابی عالی
    بابی عالی
  • ئاڵا لە گوڵ، ئەنقەرە
    ئاڵا لە گوڵ، ئەنقەرە
  • کۆشکی یەڵدز
    کۆشکی یەڵدز
  • پاموکالە (کۆشکی لۆکە)
    پاموکالە (کۆشکی لۆکە)
  • کەنارەکانی ئانتاڵیا
    کەنارەکانی ئانتاڵیا
  • سۆفیگەرە تورکەکان لە قۆنییە
    سۆفیگەرە تورکەکان لە قۆنییە

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. داڕێژە:Lang-trداڕێژە:IPA-tr
  2. Turkish President Recep Tayyip Erdogan has said "Our attitude on the Armenian issue has been clear from the beginning. We will never accept the accusations of genocide".[١٨] Scholars give several reasons for Turkey'sposition including the preservation of national identity, the demand for reparations and territorial concerns.[١٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://data.tuik.gov.tr/Bulten/Index?p=Adrese-Dayali-Nufus-Kayit-Sistemi-Sonuclari-2022-49685
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. «کتێبی ڕاستییەکانی سی ئای ئەی». لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. Martin، Lenore G. (٨ی ئابی ٢٠٢٣).«The plight of Turkey's minorities: what obstacles and opportunities exist for equal citizenship beyond the Republic's centennial?».Turkish Studies.٢٤ (3–4): ٥٥٠–٥٦٩.doi:١٠.١٠٨٠/١٤٦٨٣٨٤٩.٢٠٢٣.٢١٦٨١٩٣.ISSN ١٤٦٨-٣٨٤٩.
  5. «Turkey's Christian and other religious minorities face discrimination and rights violations».Blog (بە ئینگلیزی). ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦.
  6. Howard، Douglas Arthur (٢٠٠١).The History of Turkey. Greenwood Publishing Group. لاپەڕە ٤٣.ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٠٧٠٨-٩.
  7. Sharon R. Steadman؛ Gregory McMahon (٢٠١١).The Oxford Handbook of Ancient Anatolia: (10,000–323 BC). Oxford University Press. لاپەڕە ٣–١١, ٣٧.ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٣٧٦١٤-٢. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  8. Casson، Lionel (١٩٧٧).«The Thracians»(PDF).The Metropolitan Museum of Art Bulletin.٣٥ (1): ٢–٦.doi:١٠.٢٣٠٧/٣٢٥٨٦٦٧.JSTOR ٣٢٥٨٦٦٧. لەڕەسەنەکە(PDF) لە ٣ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. Edwards، Iorwerth Eiddon Stephen (١٩٧٧).The Cambridge Ancient History (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ١٨٤, ٧٨٧.ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٨٦٩١-٢.
  10. David Noel Freedman؛ Allen C. Myers؛ Astrid Biles Beck (٢٠٠٠).Eerdmans Dictionary of the Bible. Wm. B. Eerdmans Publishing.ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٢٨-٢٤٠٠-٤. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  11. Mehmet Fuat Köprülü&Gary Leiser.The origins of the Ottoman Empire. لاپەڕە ٣٣.
  12. Masters، Bruce (٢٠١٣).The Arabs of the Ottoman Empire, 1516–1918: A Social and Cultural History (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press.ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٠٣٣٦٣-٤.
  13. Somel، Selcuk Aksin (٢٠١٠).The A to Z of the Ottoman Empire (بە ئینگلیزی). Scarecrow Press.ژپنک ٩٧٨-١-٤٦١٧-٣١٧٦-٤.
  14. Marushiakova، Elena؛ Popov، Veselin Zakhariev؛ Popov، Veselin؛ Descartes)، Centre de recherches tsiganes (Université René (٢٠٠١).Gypsies in the Ottoman Empire: A Contribution to the History of the Balkans (بە ئینگلیزی). Univ of Hertfordshire Press.ژپنک ٩٧٨-١-٩٠٢٨٠٦-٠٢-٠.
  15. Roderic. H. Davison, Essays in Ottoman and Turkish History, 1774-1923 – The Impact of West, Texas 1990, pp. 115-116.
  16. Zürcher، Erik Jan (٢٠٠٤).Turkey: A Modern History. London: I. B. Tauris. لاپەڕە ٩٣–٥.
  17. Shaw and Shaw، Stanford J. and Ezel Kural (١٩٧٧).History of The Ottoman Empire and Modern Turkey Vol. II. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٧٤–٩, ٢٨٢–٧.
  18. «Erdogan: Turkey will 'never accept' genocide charges».Deutsche Welle. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  19. Tatz، Colin؛ Higgins، Winton (٢٠١٦).The Magnitude of Genocide. ABC-CLIO.ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٠٨-٣١٦١-٤.
  20. Schaller، Dominik J.؛ Zimmerer، Jürgen (٢٠٠٨). «Late Ottoman genocides: the dissolution of the Ottoman Empire and Young Turkish population and extermination policies—introduction».Journal of Genocide Research.١٠ (1): ٧–١٤.doi:١٠.١٠٨٠/١٤٦٢٣٥٢٠٨٠١٩٥٠٨٢٠.ISSN ١٤٦٢-٣٥٢٨.S2CID ٧١٥١٥٤٧٠.
  21. Roderic H. Davison; Review "From Paris to Sèvres: The Partition of the Ottoman Empire at the Peace Conference of 1919–1920" by Paul C. Helmreich inSlavic Review, Vol. 34, No. 1 (March 1975), pp. 186–187
  22. Peter S. Goodman (١٨ی ئابی ٢٠١٨).«The West Hoped for Democracy in Turkey. Erdogan Had Other Ideas».The New York Times. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  23. «Recep Tayyip Erdogan: Turkey's pugnacious president».BBC News. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. Steven A. Cook (٢١ی تەممووزی ٢٠١٦).«How Erdogan Made Turkey Authoritarian Again».The Atlantic. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. Bruno Mascitelli (١١ی شوباتی ٢٠٢٠).«Erdogan's Turkey: The Authoritarian Alternative to Populism».Australian Institute of International Affairs. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. Begüm Burak (١٤ی شوباتی ٢٠٢١).«Turkey's Authoritarian Slide and Political Decay».International Policy Digest. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  27. «QA-114, 22 November 2020, Statement of the Spokesperson of Ministry of Foreign Affairs, Mr. Hami Aksoy, in Response to a Question Regarding Turkey's Putting on the Record its Determination to Obtain a Fair Position Under the International Climate Change Regime in the G20 Leaders' Declaration».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  28. «The Political Economy of Regional Power: Turkey»(PDF).giga-hamburg.de. لەڕەسەنەکە(PDF) لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  29. Burak Sansal (٢٠٠٦).«Sports in Turkey». allaboutturkey.com. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  30. «Turkey».فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (چاپی Online).چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. (Subscription orparticipating institution membership required.)
  31. Mango، Andrew (٢٠٠٠).Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. لاپەڕە lxxviii.ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٧-٠١١-٦.
  32. Heper, Criss، Metin, Nur Bilge (٢٠٠٩).Historical Dictionary of Turkey. Scarecrow Press.ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٢٨١-٤.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  33. «The Treaty of Sèvres, 1920». Harold B. Library,Brigham Young University.
  34. Mango، Andrew (٢٠٠٠).Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. لاپەڕە lxxviii.ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٧-٠١١-٦.
  35. Axiarlis، Evangelia (٢٠١٤).Political Islam and the Secular State in Turkey: Democracy, Reform and the Justice and Development Party. I.B. Tauris. لاپەڕە ١١.
  36. Clogg، Richard (٢٠٠٢).A Concise History of Greece. Cambridge University Press. لاپەڕە ١٠١.ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٠٤٧٩-٤. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  37. Gerhard Bowering؛ Patricia Crone؛ Wadad Kadi؛ Devin J. Stewart؛ Muhammad Qasim Zaman؛ Mahan Mirza (٢٠١٢).The Princeton Encyclopedia of Islamic Political Thought. Princeton University Press.ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٣٨٥٥-٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.Following the revolution, Mustafa Kemal became an important figure in the military ranks of the Ottoman Committee of Union and Progress (CUP) as a protégé ... Although the sultanate had already been abolished in November 1922, the republic was founded in October 1923. ... ambitious reform programme aimed at the creation of a modern, secular state and the construction of a new identity for its citizens.
  38. Mango، Andrew (٢٠٠٠).Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook. لاپەڕە lxxviii.ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٧-٠١١-٦.
  39. League of Nations Treaty Series, vol. 173, pp. 214–241.
  40. Hassan، Mona (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).Longing for the Lost Caliphate: A Transregional History. Princeton University Press.ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٨٣٧١-٤.
  41. Soner Çağaptay (٢٠٠٢). «Reconfiguring the Turkish nation in the 1930s».Nationalism and Ethnic Politics, 8:2.٨ (2). Yale University: ٦٧–٨٢.doi:١٠.١٠٨٠/١٣٥٣٧١١٠٢٠٨٤٢٨٦٦٢.S2CID ١٤٣٨٥٥٨٢٢.
  42. «Growth in United Nations membership (1945–2005)». United Nations. ٣ی تەممووزی ٢٠٠٦. لەڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  43. Hale، William Mathew (١٩٩٤).Turkish Politics and the Military. Routledge. لاپەڕە ١٦١, ٢١٥, ٢٤٦.ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠٢٤٥٥-٦.
  44. Arsu، Sebsem (١٢ی نیسانی ٢٠١٢).«Turkish Military Leaders Held for Role in '97 Coup».The New York Times. لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  45. Timeline: Kurdish militant group PKK's three-decade war with Turkey, Reuters, 21 March 2013
  46. Reuters (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦).«Turkish forces kill 32 Kurdish militants in bloody weekend as conflict escalates».The Guardian.{{cite news}}:|دوایین= has generic name (یارمەتی)
  47. «Turkey's PKK peace plan delayed». BBC. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  48. «U.S. Department of State - Bureau of Counterterrorism: Foreign Terrorist Organizations». U.S. Department of State. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  49. «Council of the European Union: Council Decision (CFSP) 2019/1341 of 8 August 2019 updating the list of persons, groups and entities subject to Articles 2, 3 and 4 of Common Position 2001/931/CFSP on the application of specific measures to combat terrorism». Official Journal of the European Union. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  50. «Ocalan sentenced to death». BBC. ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩.
  51. «Turkey lifts Ocalan death sentence». BBC. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢.
  52. «Turkey delays execution of Kurdish rebel leader Ocalan». CNN. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠. لەڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لەوەیبەک مەشین،ئەرشیڤ کراوە.
  53. «Turkey abolishes death penalty».The Independent. ٣ی ئابی ٢٠٠٢.
  54. Luban، David (١١ی تەممووزی ٢٠١٤).International and Transnational Criminal Law (بە ئینگلیزی). Wolters Kluwer Law & Business.ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٤٨-٤٨٥٠-٩.
  55. Nas، Tevfik F. (١٩٩٢).Economics and Politics of Turkish Liberalization. Lehigh University Press. لاپەڕە ١٢.ژپنک ٩٧٨-٠-٩٣٤٢٢٣-١٩-٥.
  56. «Chronology of Turkey-EU relations». Turkish Secretariat of European Union Affairs. لەڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  57. «Interview with European Commission President Jose Manuel Barroso on BBC Sunday AM»(PDF).European Commission. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوەئەرشیڤ کراوە(PDF). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  58. «European Parliament votes to suspend Turkey's EU membership bid».www.dw.com.Deutsche Welle. ١٣ی ئازاری ٢٠١٩.
  59. Mullen, Jethro؛ Cullinane, Susannah (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣).«What's driving unrest and protests in Turkey?».CNN. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  60. Cunningham، Erin؛ Sly، Liz؛ Karatas، Zeynep (١٦ی تەممووزی ٢٠١٦).«Turkey rounds up thousands of suspected participants in coup attempt».The Washington Post. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  61. Hansen، Suzy (١٣ی نیسانی ٢٠١٧).«Inside Turkey's Purge».The New York Times. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  62. «Turkey Purge».turkeypurge.com. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  63. «Pence heads to Turkey as Erdogan rejects calls for ceasefire in Syria».Deutsche Welle. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  64. «Full Text: Memorandum of Understanding between Turkey and Russia on northern Syria».The Defense Post. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  65. «Turkey not resuming military operation in northeast Syria: security source».Reuters. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەڕێگەی www.reuters.com.
  66. Metz، Helen Chapin، ed. (١٩٩٦).«Geography».Turkey: A Country Study. Area handbook series (چاپی fifth). Washington, DC: US GPO for theFederal Research Division of the Library of Congress.ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٤٤-٠٨٦٤-٤.LCCN ٩٥٠٤٩٦١٢.
  67. http://www.milliyet.com.tr/2007/03/22/guncel/agun.html ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٧ لەوەیبەک مەشین،ئەرشیڤ کراوە. سایتی میلییەت
  68. «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  69. 12«Türkiye'nin yüzde 85'i 'anadilim Türkçe' diyor». Milliyet.com.tr. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  70. Katzner، Kenneth (٢٠٠٢).Languages of the World, Third Edition. Routledge.ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٥٠٠٤-٧.
  71. «Turkey Overview». minorityrights.org. لەڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  72. «Türkiye'nin yüzde 85'i 'anadilim Türkçe' diyor». Milliyet.com.tr. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  73. «Interactive Atlas of the World's Languages in Danger». UNESCO. لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  74. Kahl، Thede (٢٠٠٦).«The Islamisation of the Meglen Vlachs (Megleno-Romanians): The Village of Nânti (Nótia) and the "Nântinets" in Present-Day Turkey».Nationalities Papers. بەرگی ٣٤, ژمارە 1. لاپەڕە ٧١–٩٠.doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٩٠٥٩٩٠٥٠٠٥٠٤٨٧١.
  75. Axel Tschentscher.«International Constitutional Law: Turkey Constitution». Servat.unibe.ch. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  76. «Turkey: Islam and Laicism Between the Interests of State, Politics, and Society»(PDF).Peace Research Institute Frankfurt. لەڕەسەنەکە(PDF) لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  77. «Tourism Statistics in 2008». TURKSTAT. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  78. Burak Sansal (٢٠٠٦).«Sports in Turkey». allaboutturkey.com. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  79. «Galatasaray AŞ».uefa.com. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  80. «Historical Achievements».tff.org. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
وڵاتەکان
ڕۆژھەڵاتی ناوین
ڕۆژھەڵاتی ناوینی گەورە
کۆمەڵگا
حەشیمەتناسی
چاند
ھەرێمەکانی تورکیا
پارێزگاکانی تورکیا
نیشانی ناتۆ
وڵاتەکان و خودموختارییەکانیئاسیا
دەوڵەتە سەربەخۆکان
دەوڵەتە سنووردار ناسراوەکان
خودموختارییەکان
و ناوچە حکوومییە تایبەتەکان
ئۆسترالیا
کۆماری گەلی چین
شانشینی یەکگرتوو
وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
ئەندامەکان
چاودێرەکان
دانیشتنەکان
سکرتێرە گشتییەکان
ھێماکان
خەڵات
سیاسەت
ئەندامەکان
ئەندامەکان
چاودێرەکان
دانیشتنەکان
ھێماکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەتورکیا تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=تورکیا&oldid=1462386»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp