Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

تاوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە یاساکانی وڵات یان ناوچەیەک دەکرێت. ئەو کەسە کە ئەو کارە دەکات بەتاوانبار دەناسرێت.

سەرەکیترین شتانێک کە بە تاوان ناو دەبرێن ئەوەیە کە وادەزانرێت ئەو شتە دەبێتە ھۆی درووستبوونی کێشە بۆ کەسێکی تر. شتانێک وەک کوشتنی کەسێکی تر، ئازارگەیاندن بە کەسێکی کە یان دزین لە کەسێکی تر لە زۆربەی وڵاتەکان تاوان دێنە ئەژمار. ھەروەھا دەکرێت خواردنی خواردنێکی تایبەت، وەک گۆشتیگیانلەبەرێکی سەیری نایاب، گەڵایکەنگر، تاوان بن.

کاتێک کە ھەندێ لە تاوانبارەکان لەو تاوانانە پارەیان پەیدا کردووە ھەوڵ دەدەن بۆ ڕێگر بوون لە دۆزینەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە دەست دەکەن بە پارەشۆری! (کڕین و فرۆشتن بەو پارە کە پەیدایان کردووە.)

ئاستەکانی تاوان

[دەستکاری]

چەند ئاست بۆ تاوانەکان دادەنرێت کە لە ھەندێ لە دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا ئەمانەن:

  • سەرپێچی - تاوانێکی بچووک کە بە باج یان کەمتر لە یەک ساڵ بەند بوون سزا دەدرێن.
  • جەنایەت (یانتاوانی گەورە) - تاوانێکی گەورە کە بەند بوون لە زیاتر لە یەک ساڵ سزا دەدەرێن.

وڵاتانی جیاواز ڕای جیاوازیان سەبارەت بەوە کە چ شتانێک تاوانن و چ کەسانێک خراپەن، ھەیە. ھەندێ شت کە لە وڵاتێک تاوانن لە وڵاتانی تر تاوان نین. زۆرێک لە وڵاتەکان ڕای خۆیان لەم بابەتەدا لە ئایین یان ڕووداوە ورووژێنەرەکان، کە خێرا بوونەتە ھۆی دانانی یاسایەک، وەردەگرن. بۆ نموونە،ئایینێک خواردنی چێشتێکی تایبەت بە تاوان دەزانێت.

کاتێک کەئۆتۆمۆبیلەکان زۆر بوون، خەڵکانێکی زۆریان لە ڕووداوەکانی جادەکان دەکوشت و بریندار دەکرد، بۆیە یاسای نوێیان بۆ دانان.

لە زۆرێک لە وڵاتەکان، ئەگەر کەسانێک بڵێن کەفیلمێک،کتێبێک،گۆرانییەک یانماڵپەڕێکیان درووست کردووە یان نووسیوە کە لە ڕاستیدا وانەبووبێت، ئەوە تاوانێک بەرانبەر بە یاسایمافی دانەرە.

لە زۆربەی وڵاتەکان پۆلیس ھەوڵ دەدات کە تاوانەکان بوەستێنێت و تاوانبارەکان پەیدا بکات. ھەر کات کە پۆلیس کەسێک پەیدا دەکات کە پێ دەچێت تاوانبار بێت، بەندی دەکات. دوایە، دادگا یان دادوەرێک سەبارەت بە تاوانبار بوونی ئەو کەسە بڕیار دەدات. ئەگەر بڕیاری دادگا یان دادوەر لەسەر تاوانبار بوونی ئەو کەسە بێت، ئەوا دەبێت یان پارە بدات یان ببرێتە بەندیخانە. ھەندێ جار شایەد دادوەر بڕیاری لەسێدارە دانی ئەو کەسە بدات. ئەمە بەسزای مەرگ ناو دەبرێت. وڵاتانێک ھەن کە تاوانباران لە سێدارە دەدەن و وڵاتی تریش ھەن کە وا ناکەن.

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەتاوان تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=تاوان&oldid=1278904»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp