Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

برۆکڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بەخاوێنکردن ھەبێت تا بگات بەشێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە:شێوازی داڕێژە. تکایە یارمەتی بدەن بۆباشترکردنی ئەم وتارە.
Broccoli
جۆرەBrassica oleracea
Cultivar groupitalica
OriginItaly, more than 2,000 years ago[١][٢]

وشەیبرۆکۆلی (Broccoli)یانقەڕنابیتی سەوز لە ووشەی لاتینی (brachium)ەوە و ووشەی ئیتاڵی (brocco)ەوە هاتووە، کەبە بەمانای لق دێت.برۆکۆلی سەربەخێزانی (خاچییەکانە - Cruciferous) وەیان سەر بە خێزانی (کەلەرمییاەکانە - Brassicaceae) و یان خێزانی (خەرتەلییەکان - Mustard)ن.و زیاتر لە کۆن دا خێزانی خاچییەکان(Cruciferae) ووتراوە، و ھۆکاری ئەوەی کە بەم خێزانە دەووترێت خاچی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کەگوڵی سەوزەکانی سەربەم خێزانە چوار (پەڕەگوڵ - Petals)ییان ھەیە و لەبەرئەوە گوڵەکە شێوەی خاچ وەردەگرێت یان شێوەی نیشانەی(+).وەبرۆکۆلی بۆدەستکەوتنی گوڵەکەیکشتوکاڵی دەکرێت (کە لە قۆناغی گۆپکەی گوڵی دایە) لەگەڵ ھەڵگرە ئەستورە سەوزەکەی دا.

مێژوو و نیشتمانی بنچینەیی بەرھەمەکە

[دەستکاری]

ھەندێک لەزانایانی بواری سەوزە (برۆکۆلی) لەپەرتووکی خواردن سازی(Apicius)دا دەناسێنن.(برۆکۆلی) سەوزەیەکیئیتاڵییە . و بۆیەکەم جار لەساڵی (١٥٦٠)دا لە وڵاتیفەڕەنسادا ئاماژەی پێدراوە، بەڵام لە ساڵی (١٧٢٤)دا برۆکۆلی لە وڵاتی (ئینگلتەرا)دا ھەر بەنەناسراوی ماوەتەوە و لەفەرھەنگیباخەوانی (Philip Miller)دا لەساڵی (١٧٢٤)دا ئاماژەی داوە بەوەی کەبرۆکۆلی سەوزەیەکی بێگانەیە لە (ئینگلتەرا)دا و بە(Colli-flower)یان(Italian asparagus) ناوی براوە.[٣]

و لە داگیرکراوە ئەمەریکییەکاندا،تۆماس جیفرسۆن کە ھەروەھا باخەوانێکی تاقیکاری بوو لەگەڵ بازنەیەکی فراوان لە ئەورووپییە نێنەرەکان دا ، لەوانە بوو کە پاکەتێک لە تۆوی سەوزە دەگمەنەکانی وەکو تەماتەی بەدەست ھێنا،و تێبینی ئەوەی کرد کە لە (Monticello)برۆکۆلی بەدرێژایی لەگەڵتوور وکاھو وقەڕنابیت دا ڕوابوو ئەمە لە ڕێکەوتی (٢٧)ی مانگیئایار(مایس)ی ساڵی (١٧٦٧)زاینی دا بوو.

و لەساڵی (١٧٧٥)زایینیدا ،(جۆن ڕاندۆلف ) لەزانست نامەکەیدا بەناوی(A Treatise on Gardening by a Citizen of Virginia)ھەستی بەڕوون کردنەوەیەک کردووە لەسەربرۆکۆلی((قەدەکەی دەخورێت وەکو (ئەسپەرەگەس) و سەرەکەشی لە قەڕنابیت دەچێت))

و لەناوچەکانیئاسیای بچوک ودەریای سپی ناوەڕاست دا ھەیە.

تایبەتمەندێتی ڕووەکی برۆکۆلی

[دەستکاری]

تێڕوانینێکی گشتی

[دەستکاری]

ئەوبەشەی کەگونجاوە بۆخواردن لەڕووەکیبرۆکۆلی داقەدە ناسکەکەیەتی لەگەڵگوڵە نەکراوەکانی دا.وەکو لەوێنەکەدا دیارە.ئەم ڕووەکە سەرچاوەیەکی باشە بۆڤیتامین A،وکالسیۆم وڕایبۆفلاڤین و یانڤیتامین B٢ ھەروەھاڤیتامینD .

برۆکۆلی وقەڕنابیت لەڕووی شێوەناسینەوە(مۆرفۆلۆجی Morphology) تاڕادەیەک لە یەک دەچن ، بەلامبرۆکۆلی سەرێکی سەوز بەرھەم دەھێنێت لەگەڵلاسکێکی درێژ و باریک .

دوای ئەوەی کەسەری سەرەکی لێکرایەوە ، ئینجا ئەوگۆپکە ھەنگڵییانەی کە لەخوار سەرە سەرەکییەکەوەن و پەرەدەسێنن بۆ سەری بچووک لێدەکرێنەوە.

شەتڵ بەشێوەیەکی گشتی ھایپۆکۆتایلێکیڕەنگسوور و دوو لەپی کەلبوو و ڕەگی سەرەکی و ڕەگی تەنیشتیش درووست دەکات و ئاساییانە لەکاتی شەتڵکردن دا ھەندێک لە ڕەگە سەرەکییەکان زیانیان پێدەگات وەلەبەر ئەمەشژمارەیەک لە ڕەگی تەنیشتی دەردەکەون.

وەئەستوری ڕەگەکان بەزۆری (٠.٥ملم) ە وەھەندێ جاریش دەگاتە (١سم) ،لەسەرەتادا ڕەگەکان باریک و لاوەکین و

(٤)

بەئاسۆیی گەشەدەکەن. و لە دووری (٩١.٤٤)سم لەڕووەکەکە و دەبینرێن،و دوای چەندمانگێک لە گەشەکردن ھەندێ لەڕەگەکان بەشێوەیەکی ستوونی تاقوڵی (١.٥-٢)م دەڕۆن. ئەوسیستەمی ڕەگەی کەپەرەی سەندووە زۆر کاریگەردەبێت بەئاو و کێلاندن.

قەدەکەیمۆمی یە (شمعی)،و لقی لێ نەبووەتەوە ،وەلەکۆتاییەکەی داگەڵا وگوڵی ھەڵگرتووە.

گەڵاکانی سادەن ،و بەدوای یەکدا ھاتوون، و گوێچکەڵەیان نییە ،و زۆرکات گەڵاکانیان (پەڕەکەیی پەلھاویشتووە)(Pinnately lobed).

گووڵی برۆکۆلی

گوڵەکانیان بەشێوەیھێشووی لقدارە لە (٦٠.٩٦ – ٧٦.٢)سم لەبەرزی ڕووەکەکە دروست دەبن .و ڕەنگیانزەردێکی درەوشاوەیە، (٤)کاسە گەڵا(Sepal)یان ھەیە و (٦)نێرەک (Stamens)یان ھەیە و (٢)کەرپەلە(Carpal)یان ھەیە و (٤)پەڕەگوڵ(Petal)یان ھەیە.گوڵی برۆکۆلیھێلکەدانەکەی لەجۆری بەرزە.وگۆپکەی گوڵەکانیسەوزێکی تۆخن و بە شێوەیەکی قایم لەسەرلووتکەی ڕووەکەکە ڕاگیراوە.

وەگوڵەکانی لەپلەی گەرمی(٤.٤◦)سیلیزی دا دەست پێدەکەن . بەشێوەیەکی گشتی جۆریپیتاندن تیایان دا لەجۆری تێکەڵە و گوڵەکانیان بەھۆی (ھەنگە) و دەپیتێنرێت.

نزیکەی (٩٠٠)تۆوی تیادایە و ئۆنزێک (٢٨.٣٤)گرامە. دایە .و پێویستە تۆوەکان لە قوڵی (١.٥)سم دا بچێنرێن. و تۆوەکان بەنزیکەیی دوای(١٠)ڕۆژ چەکەرە دەکەن.

پێداویستیە ژینگەییەکانی

[دەستکاری]

پلەی گەرمی

[دەستکاری]

برۆکۆلی یەکێکە لەو بەرھەمانەی کە لەوەرزی سارد دا دەڕوێت. کە دەتوانێت لە وەرزیپایز وبەھاردا بڕوێت ،بەڵام لەکوردستان دا بەشێوەیەکی گشتی لە پایزدا دەڕوێت .و لەکاتێک دا کە ڕووەکەکان بچوک و ناسکن کارتێکراو دەبن بە سەرمای زۆر .و باشترین کات بۆ چاندنی ڕووەکەکان ئەو کاتەیە کە تیایداپلەی گەرمی ڕۆژ لەنێوان (١٥.٥- ٢١.١) سیلیزی دایە وەپلەی گەرمی شەویش لەنێوان (١٠- ١٥.٥)سیلیزی دایە . پلەی گەرمی ژێر (٠) سیلیزی بۆماوەی (٣٦)کاتژمێر ڕووەکی برۆکۆلی دەکوژێت .

ڕووناکی

[دەستکاری]

پێویستی بەڕووناکیخۆرە .وەکو زانراوە کە پۆلی(صنف)ی برۆکۆلی (Early sprouting calabrase)وەڵام دانەوەی ھەیە بۆ ئەوەی کە کەکێڵگەکەی ڕووناکی خۆری بەربکەوێت ، و ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی بەرھەمی گونجاو بۆ فرۆشتن، وەپێشخستنی پێگەیشتن بەنزیکەی سێھەفتە . و زانراوە کە ڕووناکی خۆر دەبێتە ھۆی زیادکردنیزیندەوەرەکانی ناوخاکەکە و کەم کردنەوەی توشبوون بەنیماتۆدای گرێیڕەگ بەزۆری بەبەراورد لەگەڵ ئەو خاکەی کە خۆرلێی نادات.

پێویستە ئەو زەوییەی کە برۆکۆلی تیا دەڕوێنرێت بە شێداری بمێنێتەوە ،و پێویستیشە کە شێی زۆر زۆر نەبێت و نەگاتە حاڵەتی تێربوون بە ئاو.

پێویستە ئەوخاکەی برۆکۆلی تیا دەچێنرێت بەپیت بێت و شێداربێت و ئاو بە باشی پیایدا بڕوات و وەدەوڵەمەند بێت لە ماددەی ئەندامی . و (PH)ی نمونەییەکەی لەنێوان (٥٫٧ ־ ٦٫٥) دابێت وەپێویستە کەقسڵ بەپێی پێویست ھەبێت بە گوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی بۆخاکەکە دەکرێت.و ئەوەی کەگرنگە ھێشتنەوەی (PH)ی خاکەکەیە بە نموونەیی لەبەر ئەوەی بەرزبوونەوە یان نزم بوونەوەی ئاستی(PH)دەبێتە ھۆی زیادبوونی کارتێکردنی ڕووەکەکە لە لایەننەخۆشی ومێرووەکانەوە.

بەپیتی خاک

[دەستکاری]

پێویستە پێش ئەوەی کەڕووەکەکان بخرێنەخاکەکەوە تاقیکردنەوەیەک بۆ خاکەکە بکرێت . و بە شێوەکی گشتی بەپیتکردن لە یەک دەچێت بۆ ھەموو بەرھەمەکەلەرمییەکان ، بە ڵام برۆکۆلی زۆرتر پێویستی بە (بۆرۆن)ە بۆ ئەوەی گەشەیەکی سروشتی بکات .

و بۆ ئەنجام دانی شیکاریڕووەکی لەکێڵگە دا ،(١٢)گەڵای پێگەیشتوو (کە گەشەیەکی باشیان کردبێ) کۆدەکەینەوە.سۆلوبۆر(solubor)باشترین سەرچاوەیە بۆ (بۆرۆن) کە زیاد بکرێت بۆ خاکەکە. وەیەکتەن لە برۆکۆلی (٤،٥)کیلۆگرام لە (N)و (١،٤)کیلۆ لە (P٢O٥)و (٣،٦)کیلۆ لە (K٢O)بەکاردەھێنێت . و کەمی بۆرۆن دەبێتە ھۆی دەرکەتنی بۆشییەکی ڕەش بووەوە لە قەدەکە دا.

ڕێگاکانی زۆرکردن و کشتوکاڵ کردنی

[دەستکاری]

برۆکۆلی بەگشتی بەدووڕێگا زۆردەکرێت:-

  1. بەھۆی شەتڵەوە ،کە یەکەم جار تۆوەکان لەجێگا تۆودا دەچێنرێن (Seed bed)پاشان دەگوێزرێنەوە بۆکێڵگە ،و ئەم ڕێگایە بەڕێگایەکی باش دادەنرێت بۆ زۆرکردنی برۆکۆلی.
  1. ڕاستەوخۆتۆوەکانی لەکێڵگە دا تۆو دەکرێت .

شەتڵکردن

[دەستکاری]

بە بەکارھێنانیڕێگای زۆرکردن بەشەتڵ دەتوانین بەشێوەیەکی باش دەستبگرین بەسەر جۆرییەتی و کاتی چاندن دا .و ئەو خۆڵەی کە لەجێگا تۆو دا بەکاری دەھێنین پێویستە ناوەندێکی دەستکردی بەپیت بێت .و تۆوەکان ڕاستەوخۆ لە جێگاتۆوەکان دا(Seed bed)تۆودەکەین و پاشان کەمیان دەکەینەوە کاتێک ھەرشەتڵێک دووگەڵای کردبوو ،وەئەگەر شەتڵەکان لەخانووی شووشەییدا بوون ئەوا پێویستە ڕۆژی دووجار ئاوبدرێن و ھەموو دوو ھەفتە جارێکیش پەین بکرێن بە پەینی توواوە.

و پێویستە جێگا تۆوەکان (٢٠ ـ ٢٥) سم بەرزبن و لە (٢)ڕیزیش پێکھاتبن ، وەھەموو ڕیزەکانیش بەنزیکەی (١)م لەیەک جیابن .ئەگەر شەتڵەکان (٢٥)سم لە یەکەوە دووربن ئەوا لە ھەر ئەیکەر(١٬٦دۆنم) ێکدا (٢١٬٠٠٠)ڕووەک دەردەچێت و ئەگەر (٣٨)سم دووربن لەیەکەوە ئەوا لە ھەر ئەیکرێکدا(١٬٦دۆنم)دا (١٤٬٠٠٠)ڕووەک دەردەچێت . ئەگەر شەتڵەکان تووشی پلەی گەرمی زۆر نزم ببن ئەوا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە پێنەگەن بەتەواوی. و ئامادەکردنی شەتڵیش لەخانووی شوشەییدا (٥)ڕۆژ دەخایەنێت پاشان دەگوێزرێنەوە بۆ گێڵگە.

تۆوکردنی راستەوخۆ

[دەستکاری]

لەتۆوکردنی ڕاستەوخۆدا یەکئەیکەر (٤٥٠- ٦٨٠)گرام تۆوی دەوێت واتە یەکدۆنم بەنزیکەیی (٣٠٠ – ٤٢٥)گرام تۆوی دەوێت ،و ئەم ژمارانەش بەپێی پێویستی دەگۆڕێت .لەبەکارھێنانی ئەم ڕێگایەدا پێویستە (٣٠،٥ – ٦٠)سم بەین ھەبێت لەنێوان ڕووەکەکان دا لە دوای کەمکردنەوەیان ھەروەھا دەبێت ڕیزەکانیش (٥٠ – ١٠٠)سم دووربن لەیەکەوە .

لەتۆوکردنی ڕاستەوخۆدا کێشەیەک ھەیە ئەویش ئەوەیە کە خاکەکە چینێکی ڕەق بەدەوری تۆوەکەدا درووست دەکات کە ناھێڵێت بەئاسانی چەکەرە بکات . و ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە خاکەکەی بەجوانی شیبکرێتەوە ،و ئەو ڕووەکانەی کە بەرھەم دێن لەئاووھەوایەکی ساردا بەھێواشی گەشەدەکەن و سەر بە جۆرییەتیەکی باشەوە درووست دەکەن .

ڕەفتارکردن لەگەڵ تۆو

[دەستکاری]

ھەمیشە واباشە کە ئەو تۆوانە بەکاربھێنین کە لەوەو پێش بە گەرمی ڕەفتاریان لەگەڵ کراوە ئەویش بۆ لابردنی ھۆکارە نەخۆشییە مەترسیدارەکان،و ئەم ڕەفتارەش بەوە دەکرێت کە تۆوەکان لەئاوی گەرم دا نقوم بکرێن کەپلەی گەرمییەکەی (٥٠◦)سیلیزی بێت و بۆماوەی (٢٦-٣٠)خولەک پاشان تۆوەکان بەخێرای سارد دەکرێنەوە و وشکیش دەکرێنەوە.

بەراوردی کشتوکاڵ بە شەتڵ لەگەڵ کشتوکاڵ بە تۆو

[دەستکاری]

کشتوکاڵ بەشەتڵ لە سەر ھێڵ دەکرێت کەپانییەکەی لەنێوان (٤٠-٨٠)سم دا بێت و ھەر ھێڵێک (٦٠-٧٠)سم لەیەکەوە دووربن .و ئەگەر ھێڵەکان لەیەکەوە نزیک بوون ئەوا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە سەرە لوتکەییەکان بچوک دەربچن و و کەمتر سەری تەنیشتی دروست ببێت .

ئەوکێڵگانەی برۆکۆلی کە تایبەتن بە درووست کردنەوە(للتصنیع)ڕاستەو خۆ تۆو لەکێڵگەدا بەکاردەھێنرێت کە چڕی ڕووەکەکان لەنێوان (٢٠٠٠٠-٣٠٠٠٠)ڕووەک بێت بۆ ھەر فەدانێک ( دۆنم).و لێرەدا کشتوکاڵ کردن بەشێوەیھێڵدەبێت ،و ھەرھێڵێک لەگەڵ ھێڵێکی تردا (٣٠-٣٥)سم بەینیان ھەبێت وەھەندێ جار بە دووری فراوانتر کە بگاتە(٧٠-٧٠)سم بۆ ڕێگەدان بە جوڵەیئامێرەکان.،بەڵام دووری لەنێوان ڕووەکەکان دا (دوای کەم کردنەوەیان)نزیکەی ( ٢٠-٢٥سم)ە.

ھەروەھا پلەی گەرمی بەرز کاریگەری ھەیە لەسەر چەکەرەکردنی تۆوی برۆکۆلی،و دەبێتەھۆی (ئەمەش لە کاتێک دا ئەگەر کشتوکاڵ کردنەکە ڕاستەوخۆ بە تۆو بوو لە کێڵگەدا)کەم کردنی چڕی ڕووەکی، و یەکسان نەبوون لە کاتی لێکردنەوەدا ، و دەبێتە ھۆی لاوازکردنی توانای لێکردنەوە.لەبەر ئەم ھۆیەشە کە زۆرکات برۆکۆلی بە دووھێندەی ئەو چڕییەی کە ویستراوە کشتوکاڵی دەکرێت بۆ ئەوەی کە دوایی بەرھەمەکە کەم بووەوە بۆ چڕییەکی گونجاو کەم ببێتەوە کە(١١ڕووەک/م٢ ).

کاتی کشتوکاڵکردن

[دەستکاری]

برۆکۆلی لەکوردستان دا دەتوانرێت لەمانگی (٩)(ئەیلول )ەوە دەست بکرێت بە چاندنی تا کۆتایی [[مانگی (١٠)(تشرینی یەکەم) ، بە ڵام لە ھەندێک سەرچاوەی تردا لەمانگی (٧)(تەموز)ەوە تا کۆتاییمانگی (٩)(ئەیلول) کشتوکاڵی دەکرێت.

کارە خزمەتگوزارییە کشتوکاڵیەکان

[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی ھەمان ئەو خزمەتگوزارییانە جێبەجێ دەکرێت کە بۆقەڕنابیتیش دەکرێت ، کە ئەمانە دەگرێتەوە:-

ھەڵکێشان و لەناوبردنی گژووگیای زیان بەخش:-

[دەستکاری]

ئەم کردارە بۆ نەھێشتنیگژووگیای زیان بەخش دەکرێت لەکێڵگەکەدا ،و ھەندێ کاتیش ئەم لەناوبەرانەی خوارەوە بەکار دەھێنرێن:-

(أ) لەناوبەری بنزیولیدBensulide.

(ب) لەناوبەری CDEC.

(ﺟ)لەناوبەری DCPA.

(د)لەناوبەری نیترۆفین(نمونەیTok).

ئاودان

[دەستکاری]

برۆکۆلیڕووەکێکی ئاودارە و بەخێرایی گەشە دەکات لەبەر ئەوە پێویستی بە بوونی شێیەکی گونجاوە لە خاک دا . و ئەگەر شێی پێویست نەبوو لە خاکەکەدا ئەوا کاریگەری بەجێ دەھێڵێت لە سەر گەشەی برۆکۆلی ،دوای (٤-٦)ڕۆژ لە شەتڵ کردن دەست دەکرێت بە ئاودان ،و دوای یەکەم ئاودان ھەر (١٠-١٥)ڕۆژ جارێک ئاودان جێبەجێ دەکرێت ئەمەش دەگۆرێت بەپێی جۆری خاکەکەو بارودۆخی ئاووھەوای خراپ.و چاودێریکردنی ڕووەکەکان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی بۆئەوەی تینیویان نەبێت.و کەمی شێی خاکەکەش دەبێتە ھۆی کەم بوون لە بەرھەمی برۆکۆلی دا و کاریگەرییەکی دیاری دەبێت لەسەر تیرەی سەرەکان. (١٩٩٤Rubino ).

پەین کردن

[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی برۆکۆلی ڕێژەیەکی زۆر لە سەرچاوەیخۆراکی دەمژێت ،بەڵام ھەمووی ناگات بێجگە لەرێژەیەکی کەمی کە دەگاتە سەرەوە ئەوی تری دەگەڕێتەوە بۆ خاکەکە پاش ھەلّگێڕانەوەی پاشماوەی ڕووەکەکە.و بەشێوەیەکی گشتی برۆکۆلی پێویستی بەم ڕێژانە لە سەرچاوەی یەکەمی ھەیە :-

(٣٥-٨٥)کگم لە N و (٤٠-١٠٠)کگم لە P٢O٥ و (٢٥-١٠٠) کگم لە K٢O بۆ دۆنمێک ئەمەش بەپێی بەپیتی خاکەکە.

و برۆکۆلی پێویستی زۆری بە پەینی (نیترۆجین)یە بە بە بڕی زۆر کە لەنێوان (١٢٥-١٥٠)کگم دایە بۆ ھەر دۆنمێک.

بەرنامەی پەین کردن

[دەستکاری]

یەکەم: لە زەوییە قورسەکان دا:

ئاماژە دراوە بەوەی کە لەزەوییە قورسەکان دا بە نزیکەی (٢٠)م٢ لە پەین پەینی برۆکۆلی بکرێت ،و پەینەکەش پێش کێڵانی کۆتایی بۆ خاکەکە زیاد دەکرێت ،لە گەڵ بەکارھێنانی پەینی کیمیایی بەم ڕێژانە (٨٠کگم لە N ، ٤٥ کگم لە P٢O٥ ، ٥٠کگم لە K٢O) بۆ دۆنمێک.

دووەم لە زەوییە لمینییەکان دا:

و لێرەش دا ئاماژە بەوە دراوە کە پەینی برۆکۆلی بکرێت بە ڕێژەی (٢٠-٢٥)م٢ لە پەینی ئەندامی بۆ دۆنمێک و پەینەکە دەخرێتە ناو خاکەکەوە لە تەنیشتی ھێڵەکانەوە پێش چاندن، و لەگەڵیشیدا ئەم ڕێژانە لە پەینی کیمیاوی زیاد دەکرێت (٢٠کگم لە N ،٣٠کگم لە P٢O٥ ،٢٥ کگم لە K٢O ،٥کگم لە MgO).

و زیاد کردنی پەینیش بەم ڕێگایانە دەبێت

١- لە زەوییە سوکەکان دا لەگەڵ ئاودان بە داپۆشین.

٢-لە زەوییەلمینیەکان دا لەگەڵ ئاودان بە دڵۆپاندن.

٣-لە زەوییە سوکەکان دا لەگەڵ ئاودان بە پرژاندن.

نرخی خۆراکی برۆکۆلی

[دەستکاری]

برۆکۆلی ژمارەیەکی زۆر لە سەرچاوەی خۆراکی تیادایە بە بەراورد لەگەڵ سەوزەکانی تردا.ڕووەکی برۆکۆلی ڕێژەیەکی زۆر لەڤیتامین(C) و(بێتاکارۆتین Beta carotene) – کە دژە ئۆکسێنێکی گرنگە-تیادایە.و لە(USA) برۆکۆلی بە یەکێک لە گرنکترین ڕووەکەکانیخێزانی خاچییەکان دەژمێردرێت ،و لێکۆلەرەوەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە برۆکۆلی و ھەندێک لە سەوزەکانی خێزانی خاچییەکان بخرێنە ناوژەمەخۆراکییەکانەوە و چەندجارێک لەھەفتەیەک دا. زۆری ڕێژەیدژەئۆکسێنەکان لە خۆراکی بەکارھێنەردا ترسناکی ھەندێک لە جۆرەکانی نەخۆشیشێرپەنجە و نەخۆشییەکانیدڵ کەم دەکاتەوە .و ڕێژەی ماددەکان لە خشتەکەدا دەردەکەوێت .

ھەر (١٠٠)گرام لەو بەشەی ڕووەکی برۆکۆلی کە بەکاردەھێنرێت بۆ خواردن پێک دێت لەم پێکھاتووە خۆراکییانەی خوارەوە:-

ناوی پێکھێنەرەکانڕێژەکانیانیەکە
شێ٨٨٫٢%
پرۆتین٤.٤٠گرام
چەوری٠.٩گرام
ماددەی کاربۆھیدرات١.٨گرام
ڕیشاڵ٢.٦گرام
سۆدیۆم٨ملگرام
پۆتاسیۆم٣٧٠ملگرام
کالسیۆم٥٦ملگرام
مەگنیسیۆم٢٢ملگرام
فۆسفۆر٨٧ملگرام
ئاسن١.٧ملگرام
نحاس٠.٠٢ملگرام
زینک٠.٦ملگرام
کبریت١٣٠ملگرام
کلۆرید١٠٠ملگرام
مەنگەنیز٠.٢ملگرام
یۆد٢ملگرام
کارۆتین٥٧٥مایکرۆگرام
سیامین٠.١ملگرام
ڕایبۆفلافین٠.٠٦ملگرام
نیاسین٠.٩ملگرام
ڤیتامین B٦٠.١٤ملگرام
ترشی فۆلیک٩٠مایکرۆگرام
ترشی ئەسکۆربیک٨٧ملگرام

ئەو مێرووانەی کەتووشی برۆکۆلی دەبێت

[دەستکاری]

ھەموو بەرھەمێک کارتێکراوە بۆ جۆرێک لە زیانی مێروو ،زۆربەی زۆری مێرووەکان کە زیان بە بەرھەمەکەلەرمییەکان (Cole crops)دەگەیەنن دووبارە زیان بە بەرھەمی برۆکۆلیش دەگەیەنن .ڕێگای (IPM - Integrated Pest Management-) ڕێگایەکی چالاکە بۆ دەست گرتن بەسەر ئەو زیانانەدا کە مێرووەکان دروستی دەکەن . ھەروەھا بەکارھێنانی پۆلی بەرگری کەر بۆ کشتوکاڵ کردن تەکنیکێکی گرنگ و پێشکەوتووە لە ھەوڵ دان بۆ بەرەنگاری مێرووەکان.

جۆری ئەو مێرووانەی کە توشی برۆکۆلی دەبن :-

١-ئەسپێ(من Aphids) :-

لە جۆری (Brevicorne brassicae).

٢-مێشی ڕەگی کەلەرم (Cabbage Maggot):-

ناوی زانستییەکەی (Hylemyia brassicae).

٣-کرمی کەلەرم (cabbage worms):-

دوو جۆر دەگرێتەوە (Pieris rapae) و (Trichoplusia ni ).

٤-لارڤای پەروانەی پشت ئەڵماسی(diamond back moth larvae):-

ناوی زاستییەکەی (Plutella xylostella).

نەخۆشییەکان

[دەستکاری]

ئەو نەخۆشییانەی کەتووشی برۆکۆلی دەبن بریتین لەمانەی خوارەوە:-

١-Clubroot:-

بە ھۆیبەکتریای (Plasmodiophora brassicae)ڕوودەدات.

٢-گەنینی ڕەشBlack Rot:-

بەھۆیبەکتریای (Xanthomonas campestris)ڕوودەدات.

٣-ڕەش بوونی قەدBlack leg:-

بەھۆیبەکتریای (Phoma lingam)و ڕوودەدات .

لێکردنەوەی برۆکۆلیHarvesting

[دەستکاری]

ئەو بەشەی برۆکۆلی کە لێدەکرێتەوە و بەکاردەھێنرێت بۆخواردن بریتییە لە سەرەکە(گۆپکەی گوڵی نەکراوە)ی و بەشێک لە لاسکەکەشی ، و پێویستیشە کە پێش دەرکەوتنی ھەرنیشانەیەکی دەستکردن بەگوڵ لێبکرێنەوە .برۆکۆلی دوای (٦٠ – ١٠٠)ڕۆژ لە شەتڵ کردنییەوە پێدەگات و لێدەکرێتەوە و ئەمەش پشت دەبەستێت بە بارودۆخی ئاوھەوا و پۆل (الصنف). و برۆکۆلیش ماوەیەکی دوورو درێژ دەخایەنێت بۆ لێکردنەوە چونکە دوای لێکردنەوەی سەری لوتکەیی سەرە تەنیشتییەکان لێدەکرێنەوە.و ئەگەر بەزوویی سەرەکان لێنەکرێنەوە ئەوا لاسکی ڕووەکەکە دەبێت بە دارین و گوڵەکانیش دەکرێنەوە .سەرە لوتکەییە پێگەیشتووەکان دەبێت تیرەکەیان (١٠ – ١٨)سم بێت . پاش ئەوەش سەرە تەنیشتییەکان لێدەکرێنەوە . و (٤ -٧)ڕۆژ جارێک لیکردنەوە ئەنجام دەدرێت ئەگەر ئاو و ھەوا سارد بێت ، بەڵام ئەگەر ئاو ھەوا گەرم بوو ئەوا دەبێتە ھۆی زووپێگەیشتنی سەرەکان بۆیە پێویستە کە ھەر(٢ -٣ )ڕۆژ جارێک لێکردنەوە ئەنجام بدرێت . و پێویستیشە لەبەیانییان دا کردارەکە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەرەکان تووشی سیس بوون نەبن.


چەند سوودێکی ڕووەکی برۆکۆلی

[دەستکاری]

١- مەترسی نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە:-

برۆکۆلیخواردنێکی گرنگ و بەکەڵکی خێزانی خاچییە، وەکو زانرا کە برۆکۆلی دەوڵەمەندە بەڤیتامین (A)، ڤیتامین (C) ،پۆتاسیۆم ،فۆلاسین ،ئاسن ،ڕیشاڵ . و ھەروەھا ھەندێک لە فایتۆ کیمیکڵ (Phytochemical) ی تیادایە لەوانەش:-

بێتا-کارۆتین ، ئیندۆلس ، ئایسۆسیۆسیانایتس.و ئەم ماددانەش ڕێگە لەدروست بوونی کارسینۆجینس (بریتییە لەمادانەی کە دەبنە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە )دەگرێت. ھەروەھا ئەم ماددانە ناھێڵن کارسینۆجینسەکان بگەنە خانە مەبەستتەکان و ھەروەھا یارمەتی زیاد کردنی چالاکی ئەو ئەنزیمانە دەدەن کە دەبنە ھۆی لابردنی کاریگەری ژەھری کارسینۆجینس. ھەروەھا ئەوتاقیکردنەوانەی لەسەرمشک کراون دەری خستووە ئەو جۆرەماددە کیمیاویانە کە لەبرۆکۆلی دا ھەن پارێزگارییەکی چاک لە دژیشێرپەنجەیگەدە دەکەن .

لەساڵی (١٩٩٢)داپرۆفیسۆریدەرمان سازی لەزانکۆی (Johns Hopkins)دا کەناوی (Paul Talalay)بوو لەگەڵ ھاوڕێکانی دا ماددەی (Sulforaphance)ییان دۆزییەوە کە لە ئاوێتەکانی ڕووەکی برۆکۆلی یەوە دێت بۆ لەش کە ئەبێتە ھۆی چالاکی ئەوئەنزایمانەی کەدەتوانن کاریگەری ژەھراوی بوون بەھۆی ئەوماددانەی کەدەبنە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە لاببەن و زۆر بوونی چالاکی ئەوئاوێتانەی دژی نەخۆشی شێرپەنجەن (anti-cancer).و لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا کەکراوە بەھاوبەشی لەگەڵ لێکۆڵەرەوە ئەمەریکییەکان و چینییەکان ، دۆزییانەوە ئەو ماددە کیمیاویانەی کە ھەن لە برۆکۆلی دا پارێزگاری لە دژی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان دەکەن . و لێکۆلەرەوەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر (١٨٫٠٠٠)پیاو کرد و (٢٥٩)باری توشبوونیان بەشێرپەنجەی سییەکان تۆمار کرد لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەیان. و دۆزییانەوە کە ئەو پیاوانەی بڕی پێزانراو لەو ماددانەی کە ناسسراون بە(Isothiocyanates)لە لەشیان دا بەڕێژەی(٪٣٦) ھەبێت ئەوا مەترسی پەرەسەندنیشێرپەنجەی سییەکان تیایان دا کەمە.

٢-مەترسی جگەرە کێشان لەسەر لەش کەم دەکاتەوە:-

لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانەیئەمەریکادا لەسەر ڕووەکی برۆکۆلی دەرکەتووە کە خواردنی ئەم ڕووەکە و و ڕووەکەکانی تری خێزانی خاچییەکان ھەفتەی دووجار ئەوا مەترسی جگەرە کێشان لە سەر تەندروستی لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.و لەو لێکۆڵینەوانەی کە زاناکانی کۆمەڵەی تەندروستی ئەمەریکی لە نەخۆشی شێرپەنجەدا پێی ھەستاون دەرکەوتووە کە ئاستەکانی ژەھراوی بوونی درووست بوو بەھۆی تووتنەوە لەڕێی جگەرە کێشانەوە لەوکەسانەدا کە ھەفتانە چەند جارێک ڕووەکەکانی خێزانی خاچییەکان دەخۆن کەمە.و لێکۆڵەرەوەکان وای بۆ دەچن کە ئەم جۆرە ڕووەکانە یان سەوزانە ڕێگای ھەڵگێڕانەوەی دووکەڵی تووتن لە لەشدا دەگۆڕن.

٣-کەم کردنەوەی مەترسی مردن بە نەخۆشی خوێن بەری دڵ لە ئافرەتان دا:-

لێکۆڵینەوەی جۆراو جۆر دەریان خستووە کە بەکارھێنانی برۆکۆلی ،بەشێوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی مەترسی مردن بەھۆی نەخۆشیخوێن بەریدڵ لە (Postmenopausal)یئافرەت دا .

٤-برۆکۆلی یارمەتی ڕێک خستنیشەکری خوێن دەدات.

٥-ڕووەکی برۆکۆلی ڕێگر دەبێت لە بەرز بوونەوەیکۆلیستڕۆل لە خوێنیمرۆڤ دا.

٦-ھەروەھا ڕێگرە لە ھەوکردن و تووشبوونەڤایرۆسییەکان.

٧-برۆکۆلی سەرچاوەیەکی باشە بۆ دژە-ئۆکسانەکان نموونەی (بێتا-کارۆتین، ترشی فۆلیک، لیوتین).

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. Buck، P. A (١٩٥٦). «Origin and taxonomy of broccoli».Economic Botany.١٠ (3): ٢٥٠–٢٥٣.doi:١٠.١٠٠٧/bf٠٢٨٩٩٠٠٠.
  2. Stephens، James.«Broccoli—Brassica oleracea L. (Italica group)». University of Florida. لاپەڕە ١. لەڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  3. Nonnecke, Ib (November 1989). Vegetable Production. Springer-Verlag New York, LLC. pp. 394.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. پێکھاتەی برۆکۆلی
  2. ماڵپەڕی کشتوکاڵ - برۆکۆلی چاکترین خۆراکی دژە ژێرپەنجە[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەبرۆکڵی تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=برۆکڵی&oldid=1398793»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2026 Movatter.jp