Movatterモバイル変換


[0]ホーム

URL:


بۆ ناوەڕۆک بازبدە
ویکیپیدیائینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گەڕان

بالکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بالکان
بەشێکە لەباشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا
ناونراوە لەدوایBalkan Mountains
ناسناوی خەڵکBalcánach
کیشوەرئەورووپا
ناوچەی جوگرافیباشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا
پۆتانی شوێن٤٢°٠′٠″N ٢٢°٠′٠″E
بەرزترین خاڵMusala (peak)
ھاوسنوورە لەگەڵ
ڕووبەر٤٧٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
باڵکان

بالکان یانبەڵقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەیئەورووپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٤٦٦,۸۷۷ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ میلیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بالکان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندیبولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماریسربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەیئەورووپادا.

پێناسە و سنور

[دەستکاری]

نیمچەدوورگەی باڵکان

[دەستکاری]

زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کەدەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکیدەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدادەریای ئیدریاتیک ودەریای مەڕمەڕە ودەریای ئەیونی ودەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بەکیشوەری ئورووپاوە.

بالکان

[دەستکاری]

لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتەگەورەکان، لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمیئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشاندەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.

وڵات‏‏‏ە‏‏‏كانی باڵکان

ڕووباریزانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوەدەریای مەڕمەڕە ودەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوەدەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک ودەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.

وڵاتەکانی بالکان

[دەستکاری]

ناوچەی نیمچە دوورکەی بالکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە:

ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوانڕۆمانیا وسلۆڤێنیا ومۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

وێکپیدیای عەرەبی

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بەبالکان تێدایە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=بالکان&oldid=1275664»
پۆلەکان:
پۆلە شاردراوەکان:

[8]ページ先頭

©2009-2025 Movatter.jp