یانەی ئەی سی میلان لە١٦ی کانوونی یەکەمی١٨٩٩ دامەزرا لە سەر دەستی پیاوی ئینگلیزی ئەلفێرد ئێدواردز، ئێدواردز یەکێک بوو لەو ئینگلیزیانەی کە لە ئیتاڵیا دەژیا یانەی میلانی دامەزراند بۆ تۆپی پێ و کریکێت دواتر یانەی میلان گرنگی زۆرتر بە تۆپی پێ دا و لەگەڵ دامەزراندنی تا کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەم توانی ٣ نازناوی خولی ئیتاڵی بەرێتەوە.
جیابوونەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ
[دەستکاری]سەرەتا خولی ئیتاڵی بەشێوەی ھەرێمەکان ئەنجام دەدرا ، یانەی میلان ئەو کات یەکێک بوو لە یانە بەھێزەکانی ئیتاڵیا بەڵام بەردەوام بوونی ناکۆکیەکانی ناوخۆی یانەکە وای کرد لە ٨ی ئاداری ساڵی١٩٠٨ چەند ئەندامێکی یانەکە دەست لە کار بکێشنەوە و یانەیەکی تر دروست بکەن بەناوییانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئەم کارە زیانێکی زۆری بە یانەکە گەیاند، یانەکە لە نێوانشەڕی جیھانی یەکەم وشەڕی جیھانی دووەمی١٩١٩ -١٩٤٣ ئەنجامی خراپی پێشکێش دەکرد.
دابەزینی یانەکە لە پلە یەکەوە بۆ پلە دووەکان
[دەستکاری]دوای پشاندانی چەندین ئاستی باش لەساڵانی شەست و حەفتاکاندا کە یانەکە توانی چەندین نازناوی ناوخۆو جیھانی بەدەست بھێنێت،میلان توشی شکستی گەورەھات، بەجۆرێک کە ھەرگیز یانەکە ئەم روداوەی ھەشتاکانی بیرنا چێتەوە.روداوەکان لەوەوە دەستی پێکرد کە گۆڵچیو سەرۆکی یانەکە لە سەرەتای ھەشتاکاندا دەستیان ھەبوە لە ئەنجامدانیچەندین گرەو لەسەر ئەنجامی یاریەکان، ئەم کارەش بەپێی یاسای ئیتاڵی قەدەغەیە. وایکرد کە یانەکە دابەزێنرێت خولیپلەدوو، بەڵام میلان توانی دوای یەک وەرز بگەڕێتەوەخولی پلە یەک، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە درێژەی نەکێشا جارێکیکە یانەکەگەڕایەوە خولی پلەدوو. ھەروەھا سەرۆکی یانەکەش ئیتاڵیای بەجێھێشت. بەڵام رۆژی ئاڵتونی میلان دەستی پێکردەوەکاتێک سێلڤیۆ یرلسکۆنی بوە سەرۆکی یانەکە لە١٩٨٥
زۆر بەخێرایی سەرۆک دەستەی کارگێڕی یانەکەی گۆڕیو (دۆنادۆنیو ئەنچیلۆتی) ھێنایە یانەکەوە. یانەی میلان ئاستی ،بەرەو پێش چوو، بەڵام نەگەیشتە لوتکە تا ساڵی١٩٨٧ کاتێک ئەرسیگۆ ساکی بوە راھێنەری یانەکە و ھەردوو ئەستێرەی ھۆڵندی ڤانباستنو گۆلێت ھاتنە یانەکەوە. کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە وایکرد میلان لەکۆتایی ھەشتاکانداو خولی ئیتاڵی بباتەوەو پاشان پەلبکێشێتە بەدەست ھێنانی نازناوی ئەوروپیدوای وازھێنانی ساکی لەراھێنەرایەتی یانەکە، فابیۆ کاپیلۆ جێگەی گرتەوەو توانی لە١٩٩١ تا١٩٩٦ چوار نازناوی خولی ئیتاڵی بەرێتەوە، ھەروەھا بەدەست ھێنانی جامی یانە پاڵەوانەکان لە١٩٩٤ دەسکەوتێکی تری کاپیلۆ بوو بۆ یانەی میلان بوو.کارلۆ ئەنچیلۆتی یاریکەری پێشوی یانەکە توانی ببێتە راھێنەر و دوو جار میلان بگەیەنێتەوە سەر تەختی بەرزکردنەوەی جامی یانە پاڵەوانەکان ، ھەرچەندە ئەم راھێنەرە ئەنجامی زۆرباشی پێشکەشی یانەکە کردووە ، بەڵام زۆری تەمەنییاریکەران وایکرد کە جارێکیکە یانەکە توشی نائومێدی بێتەوە بە ھۆی زۆری تەمەنی یاریزانان دواتر ئەنشلۆتی وازی لەیانەکە ھێناو دووبارە یانەکە تووشی قەیڕان ھاتەوە .